|
رۆڵـی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد له تیرۆری
دوكتور قاسملوو‌و هاوڕێیانی‌دا بۆته
ناوه‌ندی باس‌و لێكدانه‌وه‌ی
راگه‌یه‌نه‌كانی جیهان |
ماوه‌یه‌كه
كه به‌دوای ده‌ستنیشانكرانی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد
به سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران‌و هه‌روه‌ها لێدوانه‌كانی
رۆژنامه‌نووسێكی هه‌ڵاتوو له ئێران سه‌باره‌ت به
نه‌خشی راسته‌وخۆی ئه‌حمه‌دی‌نژاد وه‌كوو كه‌سێك كه
چه‌ك‌و ته‌ته‌مه‌نی له رێگه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئێرانه‌وه
له ڤیه‌نی ئوتریش بۆ گرووپی تیرۆر دابین كردوه‌و
پێوه‌ندیده‌ری دوو گرووپی تیرۆریش بووه‌و رۆڵ‌و
ده‌ستی ئه‌و له تیرۆری شه‌هید دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان
قاسملوو‌و هاوڕێیانی له 13ی ژوئیه‌ی 1989 له ڤیه‌نی
ئوتریش‌دا بۆته ناوه‌ندی باس‌و لێكدانه‌وه‌ی راگه‌یه‌نه
هه‌واڵـی‌یه‌كانی جیهان.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا نوێنه‌رێكی حیزبی سه‌وز‌و
پارلـمانی ئوتریش به ناوی "پیتێر پیلز" كه ماوه‌یه‌كی
زۆره له‌سه‌ر ئه‌و په‌روه‌نده‌یه لێكۆڵینه‌وه ده‌كات،
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه پێشتر وه‌ده‌ستی هێناوه‌و
هه‌روه‌ها وته‌كانی رۆژنامه‌نووسی هه‌ڵاتوو له ئێران
كه به شایه‌تی D ناوزه‌د كراوه، داوای
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خێرای مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژادی به
تاوانی به‌شداری له تیرۆری دوكتور قاسملوودا كردوه.
هه‌روه‌ها به‌شداری ئه‌حمه‌دی‌نژاد له بارمته‌گیرانی
ساڵـی 1979 له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران‌و
ده‌ستی ئه‌و له تیرۆری رێبه‌رانی كورددا بۆته هۆی
ئه‌وه كه ناوبراو له لایه‌ن راگه‌یه‌نه‌كان‌و بیروڕای
گشتیی جیهانه‌وه وه‌كوو كه‌سێكی تیرۆریست‌و بارمته‌گیر
بناسێندرێ‌و ئه‌و روخساره‌ی ئه‌و ده‌توانێ شوێنه‌واری
راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پێوه‌ندی وڵاتانی پێشكه‌وتوو‌و
دێموكراتی جیهان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا دابنێ‌و
ئه‌و وڵاتانه هیچ بیانوویه‌كیان بۆ درێژه‌پێدانی
پێوه‌ندی ئابووری‌و سیاسی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پێ
نه‌بێ، چونكه دانیشتن‌و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكدا
كه سه‌ركۆماره‌كه‌ی به تیرۆریست‌و بارمته‌گیر
ناسێندراوه، ره‌وایی‌دانه به تیرۆر‌و بارمته‌گیری‌و
ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ها‌و بنه‌ما مرۆڤایه‌تی‌یانه‌ی
كه وڵاتانی دێموكراتیك باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌و
هه‌روه‌ها شه‌ڕی جیهانی له دژی تیرۆردا ناگونجێ.
شایانی باسه كه له ئه‌گه‌ری سه‌لمێنرانی ئه‌م
تاوانانه له‌سه‌ر ئه‌حمه‌دی‌نژاد، ئه‌و له
سه‌ردانه‌كانی خۆی‌دا بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی تووشی
ته‌نگ‌وچه‌ڵه‌مه‌یه‌كی زۆر ده‌بێ.
به‌شێك له‌و راگه‌یه‌نانه‌ی كه سه‌باره‌ت به رۆڵـی
ئه‌حمه‌دی‌نژاد له‌تیرۆری دوكتور قاسملوودا هه‌واڵ‌و
راپۆرتی بڵاو كردۆته‌وه بریتین له: رۆژنامه‌ی "دار
ئوستاندار"ی ئوتریش, رۆژنامه‌ی "ئێل مۆندۆ"ی ئیسپانیا,
رادیۆ فه‌ردا, رادیۆ ئه‌مریكا‌و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی
ماڵپه‌ڕه ئینتێرنێتی‌یه‌كان |