|
کاربه‌ده‌ستانی
ئۆتڕیش :
شاهیدمان هه‌یه که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له
تیرۆری قاسملوو دا ده‌ستی هه‌بووه |
2005-07-04
وه‌زیری ناو خۆی ئۆتریش و
دادوه‌ره‌كانی ئه‌م وڵاته، سه‌باره‌ت به تیرۆری"دوكتور
قاسملو" و دوو كه‌س له هاوڕێیانی له سه‌ر سه‌رۆكی نوێی
ئێرانێ " ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن...
ڕۆژنامه‌ی دێڕ ئیشتانداڕت، له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه هه‌واڵێكی
بڵاو كرده‌وه. ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ: ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له
تیرۆڕی دوكتور قاسملو و هه‌ڤاڵانی دا ڕۆڵی گرینگی گێڕاوه.
ده‌گوترێ كه به‌رپرسیارانی ئۆتڕیش له سه‌ر تاوانه‌كه
ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ناو خۆ و دادوه‌ران ده‌ستیان به كار
كردووه.
ڕۆژنامه‌ی چێكی به ناوی "پڕاوۆ" له باره‌ی جێ په‌نجه‌ی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له مه‌ڕ هێرش بۆ سه‌ر ڕێبه‌رانی كورد
هه‌واڵێكی بڵاوکرده‌وه و نووسی كه ڕۆژێك پێش ڕووداوه‌كه
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ڤیه‌ننا بووه.
ڕۆژنامه‌ی "پڕاوۆ " له درێژه دا ده‌ڵێ: ئه‌ركی ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد دابین كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، بۆ قاتڵه‌كان
بووه. پیاو كووژه‌كان دوای گووله‌باران كردنی ڕێبه‌رانی
كورد، خۆیان له باڵوێزخانه‌ی ئێرانێ ڕا كرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی پارتی كه‌سكی ئۆتڕیش "پیتێر پیلز"
ده‌ڵێ: سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران ، داڕێژه‌ری به‌رنامه‌ی
هێرش بۆ سه‌ر ڕێبه‌رانی كورد بوو. ناو براو داوا ده‌كا
فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ركرێ. ناو
براو له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش دا داوایه‌كی به‌و ڕه‌نگه‌ی
كردبوو.
ده‌گووترێ كه شاهیدێك له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌ی قسه
كردنه." پیلز" له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ دا گووتبووی كه
ئێمه ده‌بێ بۆ په‌سه‌ند كردنی ئه‌م دۆزه هه‌ر چی له
ده‌ستمان بێ بیكه‌ین.
پلێز ده‌ڵێ: له به‌ر باری ئاسایشی ناوی شاهیده‌كه به "د"
ده‌رده‌بڕدرێ.
شاهیدی به ناوی "د" ماوه‌یه‌كی كورت پێش ئه‌وه‌ی كه له
ماڵه‌كه‌ی دا ده‌ست به‌سه‌ر بكرێ ، له تاران هه‌ڵدێ. ناو
براو ئه‌و زانیارییانه‌ی له زمانی ژێنڕاڵێكی پاسداری به
ناوی " ناسر ته‌قی پوور" و له كۆتایی ساڵی 2001 دا،
بیستووه.
به گوێره‌ی ئه‌م شاهیده " ته‌قی پوور" خۆی له تیرۆره‌كه‌دا
به‌شداربووه و دوای دانی ئه‌م زانیارییانه ، له باشووری
ئێران ته‌رمه‌که‌ی به خنكاوی دیترایه‌وه.
سیاسه‌تمه‌دارانی ئۆتڕیشی، له باره‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
ئه‌و زانیارییه‌یان دابوو: " شاهیدی " د" گوتبوی ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد، شاره‌داری تاران ، ساڵی 1989 ئه‌و ده‌مانه بۆ
ئه‌وه‌ی كه هێرشه‌كه تێك نه‌چێ وه‌كوو چاو‌دێر ڕۆڵی گێڕا.
پیلز ده‌ڵێ: له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ، به‌رپرسیارانی پۆلیسی
ئۆتڕیش ئاگادارییه‌كی به‌رفراوانیان به ڕای گشتی نه‌دابوو
به‌ڵام زانیارییه‌كی زۆریان پێ بوو و ده‌توانن قسه‌كانی
شاهیدی "د" ئیسبات بكه‌ن.
پیلز ده‌ڵێ: گرینگ نییه كه شاهید له زمانی مردوویه‌ك قسان
ده‌كا، ئه‌و ئاگادارییه له كه‌سێك وه‌رگیراوه كه خۆی
به‌شداری هێرشه‌كه بووه.
شایانی باسه ناسنامه‌ی ئه‌و شاهیده له لایه‌ن سه‌رۆك
كۆماری پێشوو،" ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در" پشت ڕاست
كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی رۆژهیڵات |