|
|
||
|
ی كوردی |
||
|
تێرۆر |
||
|
|
کێ ده ڵێ مێژوویی پاکه ودۆستمانه ! ؟ ن . ئاڵی که ندی ئه مڕۆژانه ده نگۆی مافی مرۆف له ئێران جارێکی دیکه ش که وته وه سه رشاشه ی ته له فیزۆنه کان وزۆربه گه رمی باسی لێ کرا. هێندێک وڵاتی ئورووپایش ، کوردگوته نی نه له خۆشه ویستی عومه ر به ڵکوو له بوغزی عه لی ، ده یانویست وده یانه وێ ئه گه ر به زۆریش بێ کراسی دێمۆکراسی خوازی وپارێزه ری مافی مرۆف له به رکۆماری ئیسلامی ئێران بکه ن. هه موومان زۆر باش وڵاتانی قازانج ویستی ئورووپایی ده ناسین وله بیرمان نه چۆته وه که له ناوجه رگه ی ئه وڵاتانه دا دوکتور قاسملوو ودوکتورشه ره فکه ندی وده یان که سی تر له لایه ن کۆماری ئیسلامیی یه وه تیرۆرکران که چی هه موو خوێنه کان به فیدای به رژه وه ندی ئابووری خۆیان کردوبه بێده نگی له به رانبه رکۆماری ئیسلامی تیرۆریسته وه، سه ریان به ردایه وه. ئه وه ی زۆرجێی داخ وکه سه ره خاتمی خوازه فریوخواردۆکانی کوردستانه که ئێستاش وه ک فێرکرده یه کی باش به به ژن وباڵای ئه و رژیمه هه ڵ ده ڵین وچاوه ڕوانی لووتف ومه رحه مه تی داگیرکه رانی کوردستانن . ئه گه ربمه وێ باس له جنایه ت وکرداری دوورله عه قڵی ئینسانییه ت،له لایه ن کۆماری ئیسلامی یه وه ده رحه ق به نه ته وه که م بکه م قسه وبه ڵگه گه لێکن وزۆرن . به ڵام با به کوورتی وئه گه رلێم به ئیراد نه گرن به زمانی فارسی وزمانی یه کێک له وڵاته داگیرکه ره کانی کوردستان به ڵگه یه ک بخه مه به رده ستی خوینه ران که ئه وان به هاوکاری ناحه زانی کوردستان چییان ده رحه ق به وگه له هه ژاره کردووه . به شکم کورده فریوخواردۆ کانیش رێیان بکه وێته سایته کانی دوژمنی دین ودونیا(قسه ی مه لاکان)وبزانن باره به ری کین؟ به ڵێ خوێنه ری به ڕێزم چاو له ولیسته ی خواره وه بکه ن .
|
|
|
2005-01-01 خاوهنی سایت و کاری تکنیکی سایت ساڵه نهڵۆسی |
||