ده‌رچوونی راپۆرتی ساڵانه‌ی وڵاته
یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا له‌سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ
ره‌شید حه‌یده‌ری
4ی مارسی 2005
له 28ی مانگی فیوریه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی
له‌سه‌ر وه‌زعی مافه‌کانی مرۆڤ له جیهان‌دا بڵاو کرده‌وه. نزیک
به سی (30) لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و راپۆرته بۆ بارودۆخی مافی مرۆڤ له
ئێران‌دا ته‌رخان کراوه و له پێشه‌کی‌یه‌ک و شه‌ش به‌شی جیاجیا
پێک هاتووه. له پێشه‌کی‌یه‌که‌دا، شێوه‌ی به‌ڕێوه چوونی وڵات،
ده‌سه‌ڵاتی رێبه‌ر، ده‌سه‌ڵاتی مه‌جلیس و ئورگانه‌کانی دیکه‌ی
رێژیم ئاماژه‌یان پێ کراوه. له راپۆرته‌که‌دا هاتووه:
" کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆمارێکی ئایینی و
خاوه‌ن یاسای بنه‌ڕه‌تی‌یه که تیایدا ئاخوندی موسڵمانی شیعه
ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌کی‌یه‌کانی له‌ده‌ست‌دایه. به‌ندی چواری یاسای
بنه‌ڕه‌تی ده‌ڵێت که هه‌موو یاسا و رێسایه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ما
ئایینی‌یه‌کان ده‌بێت. شه‌رعیه‌تی حکوومه‌ت له‌سه‌ر دوو کۆڵه‌که‌ی
ده‌سه‌ڵاتی گه‌لی (به‌ندی شه‌ش) و ده‌سه‌ڵاتی وه‌لی فه‌قیهه
(به‌ندی پێنج) داده‌نرێت. رێبه‌ری باڵا، ئایه‌توڵڵا عه‌لی
خامنه‌ئی، کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌شی یاسادانان، ئیجرایی و
قه‌زایی له ده‌ست دایه. خامنه‌ئی راسته‌وخۆ کۆنترۆڵی هێزه
چه‌کداره‌کان ده‌کات و ناڕاسته‌وخۆش کۆنترۆڵی هێزه‌کانی ئاساییش،
قه‌زایی و دامه‌زراوه کلیدی‌یه‌کانی دیکه‌ی له چنگ‌دایه."
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئابووری له
ئێران‌دا راپۆرته‌که ده‌نووسێت:
" ئابووریی تێکه‌ڵاو پشت به له 100دا 80ی
ئه‌و داهاته‌ی له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و گاز به ده‌ست دێن
ده‌به‌ستێت. حه‌شیمه‌تی وڵات زیاتر له 69 میلیون که‌سه. ته‌واوی
پیشه‌سازی‌یه سه‌ره‌کی‌یه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ڕێوه
ده‌برێن. یه‌ک له سێی ئابووریی وڵات له کونترۆڵی بونیاده‌کان
دایه که پێوه‌ندی‌یه‌کی به‌هێزیان به رێژیمی ئاخوندی‌یه‌وه
هه‌یه. حکوومه‌ت به‌زۆری له دابین کردنی هه‌زینه‌ی وزه و
خوارده‌مه‌نی‌دا به‌شداره. رێژه‌ی بێ‌کاری به شێوه‌ی ره‌سمی نزیک
به 11 له 100 بووه، هه‌رچه‌ند قه‌بڵاندنی دیکه ئه‌و ژماره‌یه
به‌رزتر داده‌نێن. له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، ئاوسانی
مه‌زه‌نده‌کراو 15 له 100 و سه‌رهه‌ڵدانی ئابووری نزیکه‌ی 6،5 له
100 بووه."
به‌پێی راپۆرته‌که، " تۆماری حکوومه‌ت له
بواری مافی مرۆڤ‌دا خراپتر بووه. مافی هاووڵاتیان بۆ گۆڕینی
حکوومه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو سنووردار کراوه. پێشێلکاری‌یه
جیددی‌یه به‌رده‌وامه‌کانی مافی مرۆڤ بریتی بوون له:
له‌سێداره‌دانی سه‌رپێیی و به‌په‌له، بێسه‌روشوێن کردن،
ئه‌شکه‌نجه و هه‌ڵسوکه‌وتی پڕ له شه‌رم و سووکایه‌تی وه‌ک بڕینی
ئه‌ندامه‌کانی له‌ش و شه‌لاق لێدان؛ بارودۆخی خراپی زیندانیان؛
گرتن و به‌ند کردنی ده‌ره‌وه‌ی یاسا، نه‌بوونی حوکمی گرتنی گیراوان
یان پارێزه‌ر و راگرتنی درێژماوه‌ی گیراوان له به‌ندی
تاکه‌که‌سی‌دا. هاووڵاتیان زۆر جار له دادگایی کرانی عادڵانه
بێبه‌ش کراون. حکوومه‌ت سنووری مافه تایبه‌تی‌یه‌کانی هاووڵاتیانی
به‌زاندووه و ئازادیی به‌یان، چاپه‌مه‌نی، ئه‌نجومه‌ن، کۆڕ و
کۆمه‌ڵ و ئایینیی سنووردار کردووه."
راپۆرته‌که له‌سه‌ر بوونی ناڕه‌زایه‌تی و
خه‌بات له دژی کۆماری ئیسلامی ده‌نووسێت:
"له درێژه‌ی سه‌ره‌تاکانی ساڵی 2004دا،
خه‌باتێکی سیاسیی چڕ‌وپڕ له نێوان جووڵانه‌وه‌یه‌کی گه‌لیی
په‌ره‌گرتوو به لایه‌نگری له پێک‌هێنانی چاکسازی له
سیاسه‌ته‌کانی رێژیم و توندڕۆکانی نێو حکوومه‌ت و کۆمه‌ڵگادا، که
ئه‌و ریفۆرمانه‌یان وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ مانه‌وه‌ی کۆماری
ئیسلامی چاو لێ‌ده‌کرد، درێژه‌ی هه‌بووه."
راپۆرته‌که به ئاماژه به مه‌جلیس
ده‌نووسێت:
" وه‌ک رابردوو، ئه‌ندامانی ریفۆرمخوازی
مه‌جلیس به‌هۆی قسه و ده‌ربڕینه‌کانیان له ژێر پاراستن (مصونیت)ی
پارله‌مانی‌دا، که‌وتنه ژێر گوشار و راونان و هه‌ڕه‌شه‌ی
زیندانیان لێ کرا. له دیاری کردنی لێوه‌شاوه‌یی پاڵێوراوانی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی حه‌وته‌م له مانگی فیوریه‌دا، کۆڕی
چاودێران (شورای نیگابان) له کۆی زیاتر له 8000 پاڵێوراو،
لێوه‌شاوه‌یی نێزیکه‌ی 2500 که‌س و هه‌روه‌ها لێوه‌شاوه‌یی 85
پاڵێوراوی ریفۆرمخوازی، له‌وانه‌ی له مه‌جلیسی شه‌شه‌م‌دا نوێنه‌ر
بوون، ره‌ت کرده‌وه. ئه‌م کرده‌وه‌یه یه‌کێک له‌و فاکته‌رانه
بوو که بوو به هۆی ئه‌وه‌ی کۆنه‌پارێزان زۆرینه‌ی کورسی‌یه‌کانی
مه‌جلیسی حه‌وته‌م بخه‌نه ژێر رکێفی خۆیان."
له به‌شێکی دیکه‌ی راپۆرته‌که‌دا هاتووه:
"حکوومه‌ت کاری رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی
به‌رته‌سک کرد. توندوتیژی و جیاوازیی یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی له
دژی ژنان به‌ڕێوه چوون. حکوومه‌ت له دژی که‌مایه‌تی‌یه‌کان
جیاوازیی پێڕۆ کرد و به توندی مافی کرێکاران، له‌وانه ئازادیی
ئه‌نجومه‌ن و مافی رێکخستن و رێککه‌وتنی به‌کۆمه‌ڵی سنووردار کرد.
منداڵان کاریان پێ کراوه. تاقمه‌کانی گوشار، که پێوه‌ندیی
به‌هێزیان به هیندێک له ئه‌ندامانی حکوومه‌ته‌وه هه‌یه، به
هه‌ڕه‌شه و به‌کار هێنانی زۆر، لێکدانه‌وه و بۆچوونه‌کانی خۆیان
له بواری هه‌ڵسوکه‌وتی شیاوی کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا به‌سه‌ر خه‌ڵک‌دا
سه‌پاند."
ئه‌وه‌ی له‌و راپۆرته‌دا زیاتر جێگای بایه‌خ و
لێوردبوونه‌وه‌یه، ته‌رخان کردنی به‌شێکی راپۆرته‌که بۆ کێشه‌ی
گه‌لان له ئێران‌دایه، که به کێشه‌ی که‌مایه‌تی‌یه‌کان ناویان
هاتووه.
له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا، راپۆرته‌که له ژێر
سه‌ردێڕی "که‌مایه‌تی‌یه نه‌ته‌وه‌یی، ره‌گه‌زی و قه‌ومی‌یه‌کان"
سه‌ره‌تا ئاماژه به کورد ده‌کات و ده‌نووسێ:
"کورده‌کان به‌هۆی جیاوازی دانانی حکوومه‌ت
به‌رده‌وام له مه‌ینه‌تی‌دا بوون. گومان و نیگه‌رانی له
جیاوازیخوازیی کورد یان هاوده‌ردیی دنیای ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ کورد
لێره و له‌وێ بووه به هۆی به‌رپا بوونی شه‌ڕ له نێوان
هێزه‌کانی حکوومه‌ت و گروپه کوردی‌یه‌کان. له ساڵه‌کانی
دوایی‌دا، رێگای به‌ڕێوه بردنی چالاکیی زیاتر له بواری
کولتووری‌دا به کورد دراوه و چاپه‌مه‌نی و په‌خش به زمانی کوردی
په‌ره‌ی گرتووه. به‌و حاڵه‌ش هێشتا هیچ قوتابخانه‌یه‌کی گشتیی
فێربوون به زمانی کوردی له ئارادا نه‌بووه.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت
حکوومه‌ت له درێژه‌ی ئه‌و ساڵ‌دا لانی‌که‌م سێ که‌س و له ساڵی
2003دا چوار که‌سیان له ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی ئه‌و حیزبه
ئیعدام کردووه. حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هه‌روه‌ها ده‌ڵێت
تاقمه‌کانی گوشار (لباس شخصی‌ها) هه‌ر له ساڵی 2003 و له چوار
په‌لاماری جیاوازدا، حه‌وت کوردیان کوشت و ژماره‌یه‌کی نادیار له
تێکۆشه‌رانیان له زیندان هاویشت."
پاشان راپۆرته‌که دێته سه‌ر باس له‌سه‌ر
ئازه‌ری‌یه‌کان و ده‌نووسێت:
"ئازه‌ری‌یه‌کان نزیکه‌ی چوار یه‌ک واته
(25%)ی حه‌شیمه‌تی وڵات پێک ده‌هێنن و به‌باشی له نێو حکوومه‌ت و
کۆمه‌ڵگادا ئاوێته بوون. به‌و حاڵه‌ش، ئازه‌ری‌یه‌کان گله‌یی و
گازنده‌یان له جیاوازیی ئیتنیکی و زمان، له‌وانه قه‌ده‌خه کردنی
زمانی ئازه‌ری له قوتابخانه‌کان، گوشار خستنه سه‌ر تێکۆشه‌رانی
ئازه‌ری و گۆڕینی ناوه جوغرافیایی‌یه ئازه‌ری‌یه‌کان هه‌یه.
به‌پێی سوننه‌ت، حکوومه‌ت وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ده‌ڕوانێته
ناسیونالیزمی ئازه‌ری، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتیی
سۆڤیه‌ت و دامه‌زرانی ئازه‌ربایجانی سه‌ربه‌خۆ. گرووپه‌کانی
ئازه‌ری هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له سیاسه‌توانانی ئازه‌ری
به‌هۆی پشتیوانی له مافی زمان و کولتوورری ئازه‌ربایجانی ئێران
له زیندان دان. حکوومه‌ت چه‌ندین که‌سیانی به تاوانی سه‌رهه‌ڵدان
له دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی حوکوم داوه."
دوای ئازه‌ری‌یه‌کان، راپۆرته‌که
عه‌ره‌به‌کانی خوزستان دێنێته به‌ر باس و له‌و باره‌یه‌وه
ده‌نووسێ:
"نوێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کانی ئه‌حواز
له خوزستان، که ژماره‌یان خۆ له چوار میلیون یان زیاتر ده‌دات و
له باشووری رۆژاوای وڵات ده‌ژین، ده‌ڵێن کۆمه‌ڵگه‌که‌یان ،
له‌گه‌ڵ جیاوازی له بواری مافی خوێندن و قسه کردن به زمانی
عه‌ره‌بی به‌ره‌وڕوو بووه. له مانگی ژوئیه‌ی 2003، راپۆرته‌کان
رایانگه‌یاند کاربه‌ده‌ستان 2 رۆژنامه‌ی دووزمانیی
عه‌ره‌بی-فارسی‌یان داخست و ژماره‌یه‌ک تێکۆشه‌ری سیاسی‌یان
زیندانی کرد. ئه‌و نوێنه‌رانه ده‌ڵێن حکوومه‌ت داواکاری‌یه‌کانی
ئه‌وانی بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه و پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه‌ی له
ماوه‌ی شه‌ڕی ئێران-عیراق‌دا له ناوچه پان و به‌رینه‌کانی
خوزستان‌دا دانراونه‌ته‌وه، ره‌ت کردووه‌ته‌وه.
ئه‌و نوێنه‌رانه هه‌روه‌ها ده‌ڵێن زۆر له
عه‌ره‌به‌کان، که هه‌م شیعه و هه‌م سوننین، له‌به‌ر ره‌خنه گرتن
له سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌ت زیندانی و ئه‌شکه‌نجه کراون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌حوازی، تێکۆشه‌رێکی سیاسی سه‌ر به
حیزبی وه‌فاق به‌ناوی کاظم مجدام، له نوامبری 2003 دوای ئه‌وه‌ی
نزیکه‌ی شه‌ش مانگ له زینداندا بوو، به‌تاوانی جوداخوازی و له
مه‌ترسی خستنی ئاساییشی ناوخۆ، حوکمی 2 ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه."
هێنانه به‌ر باسی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کان له
راپۆرتێکی وه‌هادا، له خۆی‌دا هه‌نگاوێکی گرینگ و پڕبایه‌خه.
نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی ده‌رحه‌ق به گه‌لانی ئێران
ره‌وا ده‌بینرێ له‌لایه‌ن که‌سان و هێزی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه‌وه
ده‌بینرێ و ده‌بیسرێ و پشت گوێ نه‌خراون. سه‌رنج راکێشتر له‌وه
ئه‌وه‌یه که سه‌رچاوه‌ی زانیاری‌یه‌کان، هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی
پێ‌کرا، خودی نوێنه‌رانی ئه‌و گه‌لانه‌ن که له نێویاندا حیزبی
دیموکراتی کوردستانی ئێران ده‌بینرێ. ئه‌مه‌ش له لایه‌ک نیشانه‌ی
جێی بڕوا بوونی حیزبی دیموکرات و نوێنه‌رانی دیکه‌ی گه‌لانی
بنده‌ستی ئێران لای کۆڕ و کۆمه‌ڵی جیهانی و ته‌نانه‌ت
حکوومه‌ته‌کانه و له‌لایه‌کی دیکه نیشانه‌ی تێکۆشانی به‌رده‌وام
و زیندوو بوونی ئه‌و حیزب و نوێنه‌رانه‌یه.
سه‌رچاوه:
ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا