|
|
|
ی كوردی
|
|
|
|
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشێلکاری‌یه‌کانی مافی مرۆڤی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه مه‌حکووم کرد و: ره‌شید حه‌یده‌ری 20ی دیسامبری 2004
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان – ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رۆژی دووشه‌ممه بڕیارنامه‌یه‌کی په‌سند کرد که له‌لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکاوه پشتیوانی لێ ده‌کرا و تێیدا ئێرانی له‌به‌ر پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌رکۆنه کرد. بڕیارنامه‌که ئاماژه‌ی به به‌رته‌سکی‌یه‌کانی ئازادیی راده‌ربڕین و راوه‌دوونانی مخالفیننی سیاسی و ئایینی له ئێران‌دا کرد. ئه‌و هه‌نگاوه، که زه‌مانه‌تی ئیجرایی نییه و ته‌نیا ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروڕای گشتیی جیهانی‌یه، به حه‌فتاویه‌ک ده‌نگی به‌ڵێ له به‌رامبه‌ر 54 ده‌نگی دژبه‌ر و 55 ده‌نگی بێلایه‌ن‌دا په‌سند کرا. له بڕیارنامه‌که‌دا هاتووه: له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئازادیی بیروباوه‌ڕ و راده‌ربڕین و ئازادیی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندن، به‌تایبه‌ت راوه‌دوونانی په‌ره‌سه‌ندوو له دژی ئازادانه ده‌ربڕینی بیروڕای سیاسی، له‌وانه ده‌سگیر کردنی ده‌ره‌وه‌ی یاسا و زیندانی کردنی بێ مه‌حکه‌مه، هه‌لومه‌رجه‌که به‌ره‌و خراپی چووه. بڕیارنامه‌که باسی سه‌رکوتی رۆژنامه‌نووسان، پارله‌مانتاران، خوێندکاران، رێبه‌رانی ئایینی و که‌سایه‌تی‌یه ئه‌کادیمی‌یه‌کان، داخستنی ناڕه‌وای رۆژنامه‌کان و به‌ربه‌ستنی ماڵپه‌ڕه ئینتیرنێتی‌یه‌کان ده‌کات. بڕیارنامه‌که هه‌روه‌ها ره‌ت کردنه‌وه‌ی شایسته‌یی و سه‌لاحیه‌تی ژماره‌یه‌کی زۆر له پاڵێوراوان و ئازار و راوه‌دوونانی تێکۆشه‌رانی مخالیف له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی له مانگی فوریه‌دا مه‌حکووم کرد. وه‌ک خاڵی موسبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی گشتی له بانگهێشتنی ئێران له چه‌ندین لێکۆڵه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ، قه‌ده‌غه کرانی ئه‌شکه‌نجه له مانگی ئاوریل‌دا و پێشنیارێک له‌لایه‌ن سه‌رۆکی به‌شی قه‌زایی که داوا ده‌کات قازی‌یه‌کان له ده‌رکردنی حوکمی به‌ردباران کردن (سه‌نگسار کردن) خۆ بپارێزن، پێشوازی کرد. بڕیارنامه‌که داوای له ئێران کرد به‌ڵێنه‌کانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافه‌کانی مرۆڤ‌دا به‌جێ بێنێت و قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر ئه‌شکه‌نجه به تێروته‌سه‌لی جێبه‌جێ بکات، له چاکسازی له ده‌زگای قه‌زایی‌دا په‌له بکات، جیاوازیی ئایینیی بسڕێته‌وه، سزادانی توند و تیژ و شه‌رمهێنه‌ری وه‌ک بڕینی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش و شه‌للاق لێدان کۆتایی پێ بێنێت، به‌ردباران کردن نه‌هێڵێت و چاکسازی له نێو زیندانه‌کان‌دا ده‌ست پێ بکات. بڕیارنامه‌که، که له‌لایه‌ن 34 وڵاته‌وه پشتیوانیی ماڵی لێ کراوه، ئیعدامی منداڵانی ژێری 18 ساڵی مه‌حکووم کرد و به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا نێونه‌ته‌ویی‌یه‌کانی له‌قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها بڕیارنامه‌که بوونی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئازادیی کۆبوونه‌وه و داخستنی زۆره‌ملیی حیزبه‌کان، نه‌بوونی پرۆسه‌ی پێویستی یاسایی و به‌کارهێنانی یاساکانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ حاشاکردن له مافی تاکه‌کانی پرۆتستۆ کرد. جیاوازی دانانی به‌به‌رنامه له دژی ژنان و کچان له یاسا و کرده‌وه‌دا، سه‌ره‌ڕای هیندێک پێشکه‌وتنی یاسایی ناته‌واو، جیاوازی دانانی به‌رده‌وام دژ به مه‌سیحی‌یه‌کان، جووله‌که و سونی‌یه‌کان و جیاوازی دانانی په‌ره‌گرتوو له دژی به‌هایی‌یه‌کان، له‌و خاڵانه‌ی دیکه‌ن که له بڕیارنامه‌که‌دا ئاماژه‌یان پێ کراوه.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه: ئاسۆشێیتیدپرێس
|
|---|
|
2004-12-22 خاوه‌نی سایت و کاری تکنیکی سایت ساڵه نه‌ڵۆسی |