608; هه‌روه‌ها
140 كه‌سی دیكه‌ش چاوه‌ڕێی مه‌حكه‌مه ده‌كه‌ن.
له 27 جونی 2004دا حه‌وت كورد به تاوانی ئه‌وه
كه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی یونیسكۆ له ده‌میشق بۆ
دابینكردنی مافی خوێندن به زمانی كوردی
خۆپیشاندانیان كردبوو، حوكمی ساڵێك هه‌تا دوو
ساڵیان به‌رسه‌ردا بڕدرا. له 10ی ئۆكتۆبری هه‌مان
ساڵدا كوردێك له لایه‌ن مه‌حكه‌مه‌ی ئه‌مینه‌تی
سوریاوه حوكمی سێ ساڵی به‌سه‌ردا بڕا. به‌پێی
قسه‌ی وه‌كیلی به‌ندییه كورده‌كه، ناوبراو پاش
ئه‌وه‌ی له ڕێگای ئه‌و وێنانه‌ی له ئینتێرنێتدا
بڵاوكرانه‌وه، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه.
كورده‌كانی ئه‌رمه‌نستان
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه
داموده‌زگا ناوچه‌ییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌رمه‌نستان
له‌گه‌ڵ كورده موسڵمان و ئێزیدییه‌كان سیاسه‌تی
هه‌ڵاواردنی ئیتنیكی ڕه‌چاو ده‌كه‌ن.
كورده‌كانی ئۆردۆن
له ئۆردۆندا كه‌مایه‌تی وه‌ك چه‌ركه‌س، چه‌چانی،
ئه‌رمه‌نی، بۆسنیایی و كورد ده‌ژین كه وادیاره
به شێوه‌یه‌كی پانوبه‌رین له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی
ئۆردۆنیدا تێكه‌ڵ بوون و كێشه‌یه‌كی ئیتنیكی
ئه‌وتۆیان نییه.
تێبینی:
وشه‌ی نێو [...] هی وه‌رگێڕه.
سه‌رچاوه:
http://www.manskligarattigheter.gov.se/extra/page
ئه‌م بابه‌ته له سایتی دیمانه وه‌رگیراوه
2005-04-06 خاوه‌نی سایتی پێشمه‌رگه‌کان و کاری تکنیکی سایت ساڵه نه‌ڵۆسی