هه‌واڵنێره‌كان ڕایانگه‌یاند كۆمه‌ڵی گشتی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به 71 ده‌نگی ئه‌رێ و 55 بێلایه‌ن
جارێكی دیكه حكومه‌تی ئاخوندی ئێرانیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به
پێشێلكردنی مافی مرۆڤ مه‌حكوم كردووه. پێشنیاری ئه‌م ده‌نگدانه
له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كاناداوه دراوه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش
هاووڵاتییه‌كی ئه‌و وڵاته به‌هۆی گۆپاڵبه‌ده‌سته‌كانی ڕێژیمی
كۆماری شیعه له ئێران، گیانی له‌ده‌ستدا.ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه كۆڕ و كۆمه‌ڵی داشداری مافی مرۆڤ له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئێران به تاوانبار ده‌ناسێنێ، به‌ڵكو له‌و كاته‌وه ئه‌م به‌ناو كۆماره له‌دایكبووه، زلهێزه‌كان و گشت بنكه و بنیاته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ڕاگه‌ینه‌ره گشتییه‌كان و به‌گشتی گشت ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌توانه‌كان له‌وه ئاگادارن كه كه‌سم و بیچمی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ هه‌ڵنه‌پێچراوه و به ئاشكرا و بێ ترس له لێپرسینه‌وه سه‌ركرده‌كانی به‌پێی یاسای دڵخوازی وه‌لی فه‌قێ و دادگاكانی شه‌رع و قانونی ده‌وره‌ی نه‌زانینی 1400 ساڵ پێش ئێستا، نه‌یارانی خۆیان قۆڵپێچ ده‌كه‌ن، ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و بێ دادگایی كردن هه‌زار هه‌زار و له نۆره و كاتی جۆراوجۆردا گولله‌باران ده‌كه‌ن و له‌به‌رچاو خه‌ڵكه‌وه له شه‌قامه‌كاندا به ناوی سزای ئیسلامی خه‌ڵكی جۆراوجۆر ده‌ده‌نه به‌ر زه‌بری شه‌للاق.
هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له شاری سنه به تاوانی نانخواردن له مانگی ڕه‌مه‌زاندا مێرمنداڵێكی 14 ساڵه‌یان به ناوی ئه‌فشین له‌ژێر شه‌للاقدا كوشت و هه‌ر ئێستا حاجیه له‌ژێر په‌تی سێداره‌دایه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌تا هه‌نووكه هه‌زاران به‌ندی به نیشاندانی له‌شی شه‌له‌ماره‌كراویان به كۆڕ و كۆمه‌ڵی مرۆڤدۆست و ماسمێدیا، شێوه ڕه‌فتاری دڕندانه‌ی كۆماری شیعه‌یان له ئێران له‌قاو داوه و هه‌ر ئه‌وانه ده‌یان جار دیمه‌نی به‌رده‌بارانی ژن و پیاوی ئێرانیان دیتووه. كه‌چی هه‌ڵوێستی گشت ئه‌مانه ئه‌وه بووه جاروبار له‌سه‌ر كاغه‌ز ئه‌م تاوانبارانه‌یان مه‌حكوم كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه زلهێزی وه‌ك فه‌رانسه‌ی بێشكه بانگجاڕی مافی هاووڵاتی و ئاڵمان و ئینگلیس به ئاشكرا له‌و ده‌سه‌ڵاته نگریسه پشتیوانی ده‌كه‌ن و به‌م ڕه‌فتاره‌یان لاسایی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو ده‌كه‌نه‌وه كه له ڕقی ئه‌مریكا و جار و باره‌ش وه‌ك ئه‌و له سامناكترین دیكتاتۆری ناوچه وه‌ك سه‌ددام و حافز ئه‌سه‌د پشتیوانی ده‌كرد. له‌و پێوه‌ندییه‌دا چین و ڕووسیه‌ش ده‌ستێكی كه‌میان له‌و سێ وڵاته نییه. به‌م جۆره هه‌م میراتگرانی به‌ناو جیهانی سۆسیالیستی كۆن و نوێ و هه‌م سۆسیال دیمۆكراته‌كانی ڕۆژئاوا وه‌ك ئه‌و سێ وڵاته و به‌گشتی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێك سه‌رقاڵی ساتوسه‌ودان كه نه‌ك مێژووی چه‌رخی بیسته‌م، به‌ڵكو مێژووی چه‌رخه‌كانی نێوه‌ڕاستی خودی ئه‌وروپاش نموونه‌ی باس نه‌كردووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه له ئه‌وروپا بانگجاڕی مافی هاووڵاتییه‌تی و بانگجاڕی مافی مرۆڤ وه‌ك به‌ڵگه‌ی پاراستنی ئازادی ڕاگه‌یاندن و زمان، ئایین و یه‌كسانی مافی ژن و پیاو و مافه‌كانی زارۆك و په‌نابه‌ر و ئه‌وانی دیكه، له‌دایكبووه و خه‌ڵكی ئه‌وروپا به ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌كانیه‌وه شانازی به‌وه ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییان پێكهێناوه و پرنسیپه‌كانی دیمۆكراسی ده‌پارێزن و ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كان، ئینسانییه. كه‌چی له‌و پێوه‌ندییه‌دا له به‌شێكی دیكه له‌م هه‌رده‌دا له داپڵۆسێنه‌ر و دیكتاتۆر و مرۆڤكوژ و مافپێشێلكه‌ر و چه‌وسێنه‌ری كۆمه‌ڵكوژ پشتیوانی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شێكی دیكه له جیهان، وه‌ك ئه‌مریكا و كانادا، دژایه‌تییان كردبێ. واتا له‌سه‌ر حیسابی قه‌ڵاچۆكردنی ده‌یان میلیۆن مرۆڤی لێقه‌وماو، به كێبڕكێ و ململانێی نێونه‌ته‌وه‌یی درێژه‌ده‌ده‌ن.
پێویسته گشت جیهان له‌وه ئاگادار بێ كه ئه‌و قه‌راره سیاسییه له ئێران‌دا هه‌تا ماوه مافی مرۆڤ ناپارێزێ و ئه‌گه‌ر كاتی هه‌بێ - كه به‌داخه‌وه پێی دراوه - له داهاتوودا ده‌بێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و ئه‌وكات له‌جیاتی كوشتنی سه‌دان و هه‌زاران به گولله‌باران، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی خۆیدا به ده‌یان و سه‌دان میلیۆن مرۆڤی بێ‌تاوان قڕده‌كا یان به‌قڕكردنیان ده‌دا.
سه‌ره‌ڕای گشت ئه‌مانه و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م ڕاستییه سامناكه له سه‌ره‌وه باسم كرد، ئه‌وه ته‌نیا نه‌یارانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فاشیسته و دانیشتوانی لێقه‌وماو و مافخوراوی ئێرانن كه ده‌بێ مشوری ژیان و گیان و ئازادی خۆیان بخۆن و له‌وه زیاتر ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌و دڕندانه به‌سه‌ر چاره‌نووسیاندا زاڵ بن.
دیاره ئێمه‌ش با ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز و سه‌رزاه‌كیش بێ له هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كه پشتیوانی له كۆماری مرۆڤكوژی شیعه له ئێران ده‌كه‌ن، بێزاری ده‌رده‌بڕین و ئه‌و ساتوسه‌ودایه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به تاوان و خه‌یانه‌ت به مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین و هیواده‌رده‌بڕین له‌مه‌وبه‌دوا له‌و بواره‌دا به خۆیاندا بچنه‌وه له مافخوازی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران پشتیوانی بكه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته چاپ بكه
ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه پاشه‌كه‌وت
بكه
ئه‌م بابه‌ته بنێره بۆ
هاوڕێیه‌ك