قیبله‌م کوردستانه
ئه‌گه‌ر رۆژێک له منیان پرسی تۆ کێی؟
منیش
ئه‌ڵێم، من کێم؟
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک وتیان تۆ چیت ئه‌وێ؟
منیش
ئه‌ڵێم ، من چیم ئه‌وێ؟
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له منیان پرسی، بۆ کوێ ئه‌چی؟
منیش
ئه‌ڵێم بۆ کوێ ئه‌چم؟
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک وه‌ک گورگی هار
هه‌ر
چوار ده‌وریان به دڕک چنیم
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ویستیان به زووخاوی دڵی ڕه‌شیان
به
دڵی پڕ له ڕق و قینیان
به‌ده‌ستی پڕ له خوێن و چه‌په‌ڵیان
هاواری نێو گه‌رووم بخنکێنن،
منیش
ئه‌ڵێم !
هۆی
گه‌وجینه!
بۆ
کوێ ئه‌چن وا به‌په‌ڕتاو
ده‌ڵێی ئه‌سپی بێ لخاون
من
ئه‌و که‌سه‌م ،دووندی چیا، قه‌ف قه‌ف ده‌بڕم
من
ئه‌و کوانه‌م گلێنه‌ی چاوی دووژمن ده‌ردێنم
به‌فری چیا‌و ، کانیاوی ساردی کوێستانم
هه‌تاوی به تینی تاراوگه‌ی ژیانم
پشت
و په‌نا، گۆچانی بن ده‌ستی لێ قه‌وماوانم
من
پێشمه‌رگه‌م
من
کوردم و
قیبله‌م کوردستانه
.............
شه‌وگه‌رد 20040226