|
|
||
|
ی كوردی |
||
|
|
||
|
|
وه‌سیه‌تنامه‌ی پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌ممه‌د له دوا ساته‌كانی ژیانیدا
بسمالله الرحمن الرحیم رۆڵه‌و برا عه‌زیزه‌كانم! برا به‌ش خوراوه‌كانم, میلله‌ته زوڵم لێكراوه‌كه‌م! وام له دوایین ساته‌كانی ژیانمدا, چه‌ند ئامۆژگارییهكتان ده‌كه‌م, وه‌رن به خاتری خوا چیتر دوژمنایه‌تیی یه‌كتری مه‌كه‌ن؛ یه‌ك بگرن‌و پشتتان وهیهكتری بده‌ن, له به‌رابه‌ر دوژمنی زۆردار‌و زاڵم بوه‌ستن, خۆتان به خۆرایی به دوژمن مه‌فرۆشن, دوژمن هه‌ر ئه‌وه‌نده ئێوه‌ی ده‌وێ, تا كاری خۆتان پێجێبه‌جێ دهكاو قه‌ت به‌زه‌یی پێتاندا نایه؛ له هه‌ر هه‌لێكدا بێ, قه‌ت لێتان نابوورێ. دوژمنانی گه‌لی كورد زۆرن, زاڵمن, زۆردارن؛ بێبهزهیین؛ ره‌مزی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر گهلو نه‌ته‌وه‌یه‌ك, یه‌كگرتن‌و یه‌كبوونه؛ پشتگیریی ته‌واوی میلله‌ته. هه‌ر میلله‌تێك یه‌كیه‌تیی‌و ته‌بایی نه‌بێ, هه‌ر ده‌م ژێرده‌ستی دوژمنانی ده‌بێ, ئێوه گه‌لی كورد! هیچتان له گه‌لانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه كه‌متر نیه, به‌ڵكوو له پیاوهتیو غیرهتو لێهاتوویی؛ له زۆر له‌و گه‌لانه‌ی رزگار بوون له پێشترن. ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه له چنگی دوژمنه زۆردارهكانیان رزگاریان بوو, وه‌ك ئێوه‌ن؛ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆیان رزگار كردوه, یهكیهتییان له نێواندا هه‌بووه؛ با ئێوه‌ش وه‌كوو هه‌موو گه‌لانی رووی زه‌وی, چیتر ژێرده‌ست نه‌بن؛ هه‌ر به یه‌كگرتن‌و حه‌سوودی به‌یه‌ك نهبردنو خۆنه‌فرۆشتن به دوژمنان له دژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌توانن رزگار بن. براكانم! چیتر فریوی دوژمن مه‌خۆن؛ دوژمنی كورد له هه‌ر رهنگو ده‌سته‌و قه‌ومێك بێت, هه‌ر دوژمنه, بێروحمه, بێویژدانه؛ روحمتان پێناكا, بهیهكترتان به‌كوشت ده‌دا؛ تهماحو وه‌به‌ر ده‌نێ؛ به درۆ‌و فڕوفێل به‌گژ یهكترودا ده‌كا؛ له‌ناو هه‌موو دوژمنه‌كانی گه‌لی كورد, دوژمنی عه‌جه‌م له هه‌موویان زاڵمترو مهلعوونترو خوانهناسترو بێبه‌زه‌ییتره؛ له هیچ تاوانێك به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد ده‌ست ناگێڕێته‌وه؛ هه‌ر به درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد, غهرهزو كینه‌ی ریشه‌داری هه‌بووه‌و هه‌یه‌تی. ته‌ماشا كه‌ن, بڕوانن ته‌واوی گه‌وره پیاوانی گه‌له‌كه‌تان, له سمایل ئاغای شكاكه‌وه بگره؛ تا جه‌وهه‌ر ئاغای برای‌و هه‌مزه ئاغای مهنگورو چه‌ندو چه‌ندین مرۆڤی دیكه, هه‌ر هه‌موویان به فریودان, ئارامیان كردنه‌وه‌و خه‌ڵكیان له پشت كردنه‌وه‌و ئینجا زۆر نامه‌ردانه, كوشتیانن؛ هه‌موو ئه‌وانه‌یان به سوێندو قورئان فریو دان كه گویا عه‌جه‌م نییه‌تی خێری له گه‌ڵیاندا هه‌یه‌و چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات, به‌ڵام هه‌ر كورده خۆش باوه‌ڕه‌و به سوێندو سۆزی عه‌جه‌م فریوی خواردوه‌و باوه‌ڕی پێ هێناون؛ كه‌چی تا ئێستاش به درێژایی مێژوو, كه‌س نه‌یدیوه تاكوو جارێكیش عه‌جه‌م به سوێندو واده‌و ئه‌و په‌یمانانه‌ی كه به سه‌رانی كوردی داوه, وه‌فای پێبكاو واده‌كانی له‌گه‌ڵ كورد به‌جێ بگه‌یه‌نێ؛ هه‌ر هه‌مووی درۆ‌و فڕوفێڵ بووه. جا وا من وه‌كوو برایه‌كی چووكه‌ی ئێوه, له رێگای خوادا, بۆ خاتری خودا پێتان ده‌ڵێم: یه‌كتر بگرن‌و قه‌ت پشتی یه‌كتر به‌رمه‌ده‌ن. دڵنیا بن ئه‌گه‌ر عه‌جه‌م هه‌نگوینتان بداتێ, دیاره ژه‌هری تێكردوه. به سوێندو به‌ڵێنی درۆی عه‌جه‌م فریو مه‌خۆن؛ كه ئه‌گه‌ر هه‌زار جار ده‌ست له قورئانی پیرۆزیش بدا‌و به‌ڵێنتان پێ‌بدا, دڵنیا بن مه‌به‌ستی فریودانی ئێوه‌یه, تاوه‌كوو فێڵێكتان لـێ‌بكا. وا من له دوایین ساته‌كانی ژیانمدا به خاتری خودای گه‌وره ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م, پێتان دهڵێمو خوا بۆ خۆی ده‌زانێ كه من ئه‌وه‌ی له ده‌ستم هات, به سه‌رو بهگیانو تێكۆشان, به ئامۆژگاری‌و رێنوێنی‌و رێگه‌ی راست نیشاندانی ئێوه, درێغیم نه‌كردوه. ئێستاش له‌و ساتهداو له‌و بارودۆخه‌دا, دیسان پێتان راده‌گه‌یه‌نم كه چیتر فریوی عه‌جه‌م نهخۆنو باوه‌ڕ به سوێندو ده‌ست له قورئان دان‌و بهڵێنو سۆزه‌كانیان مه‌كه‌ن. چونكه عه‌جه‌م نه خوا دهناسنو نه باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر هه‌یه‌و نه باوه‌ڕیان به رۆژی قیامهتو حساب‌و كیتاب هه‌یه. له لای ئه‌وان ئێوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردن, با موسڵمانیش بن, تاوانبار‌و مه‌حكوومن, بۆ وان دوژمنن؛ سه‌رو ماڵ‌و گیانتان بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵه‌و به غه‌زای ده‌زانن, به‌ڵێنم وانه‌بوو من بڕۆم‌و ئێوه به ده‌ست ئه‌و دوژمنه دڵڕهشانهوه به‌جێ بهێڵم, زۆر جاریش بیرم له رابردوو‌و گه‌وره پیاوانمان كردۆته‌وه, كه عه‌جه‌م به فریوو سوێندو درۆ‌و حیله گرتوویاننو كوشتوویانن, چونكه له مه‌یدانی نه‌به‌ردیدا پێیان نهوهستانو نه‌یان توانیوه له به‌رانبه‌ریاندا رابوه‌ستن, ناچار به درۆ‌و فڕوفێڵ هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاندوون, كوشتوویانن. من ئه‌وانم هه‌ر هه‌موویان له‌بیر بوو؛ قه‌تیش باوه‌ڕم به عه‌جه‌مان نه‌كردوه؛ به‌ڵام عه‌جه‌م له پێش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێره چه‌ندین جار وهڵامو راسپارده‌یان به نامه‌و به ناردنی كه‌سی ناوداری كورد‌و فارس به دانی بهڵێنو په‌یمانی یه‌كجار زۆر‌و بۆره‌وه كه ده‌وڵه‌تی عهجهمو شا خۆی نیه‌تی خێریان هه‌یه‌و ئاماده نین ته‌نانه‌ت دڵۆپێك خوێن له كوردستان بڕژێ. ئێستا ئێوه ئه‌نجامی به‌ڵێنه‌كانیان به چاوی خۆتان ده‌بینن؛ ئه‌گه‌ر سه‌رانی هۆزو عه‌شیره‌ته كورده‌كانمان خیانه‌تیان نهكردباو خۆیان به حكوومه‌تی عه‌جه‌م نهفرۆشتبا, ئێمه‌و ئێوه‌و كۆماره‌كه‌مان وای به‌سه‌ردا نه‌ده‌هات. ئامۆژگاری‌و وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه: با منداڵه‌كانتان بخوێنن, چونكه ئێمه‌ی میلله‌تی كورد هیچمان له میلله‌تانی دیكه كه‌متر نیه, ئیللا خوێندن نه‌بێ؛ بخوێنن بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی گه‌لان دوا نه‌كه‌ون, هه‌ر خوێندن چه‌كی كوشنده‌ی دوژمنه. دڵنیا بن‌و بزانن ئه‌گه‌ر تهباییو یه‌كگرتن‌و خوێنده‌واریتان باش بێ؛ زۆر باشیش به‌سه‌ر دوژمنانتاندا سه‌رده‌كه‌ون, ئێوه نابێ به كوشتنی من‌و براو ئامۆزاكانم چاوتان بترسێ, هێشتا ده‌بێ زۆر كه‌سی دیكه‌ی وه‌كوو ئێمه له‌و رێگایه‌دا ]گیانی خۆیان[ به‌خت بكه‌ن؛ تا ده‌گه‌نه ئاوات‌و مه‌به‌ستتان. دڵنیام له دوای ئێمه‌ش زۆر كه‌سی دیكه هه‌ر به فێڵ‌و دووڕوویی له به‌ین ده‌برێن. دڵنیام زۆر له‌وانه‌ی له دوای ئێمه‌ش ده‌كه‌ونه داوی فڕوفێڵی عه‌جه‌مان, له ئێمه‌ش زاناترو لێهاتووتر ده‌بن, به‌ڵام هیوادارم كوشتنی ئێمه ببێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ دڵسۆزانی گه‌لی كورد. وه‌سیه‌تێكی دیكه‌م بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه كه له خوای گه‌وره داوا بكه‌ن, هه‌ر چیهكتان بۆ سه‌رفرازیی ئه‌و گه‌له كرد, كۆمه‌كتان له ئه‌و بۆ بێ؛ دڵنیام خوای گه‌وره سه‌رتان ده‌خاو كۆمه‌كتان ده‌كا. ره‌نگه بڵێن ئه‌ی بۆ من سه‌رنه‌كه‌وتم, له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: به‌و خوایه من سه‌ركه‌وتووم؛ چ نیعمهتێكو چ سه‌ركه‌وتنێك له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێستا وا من له رێگه‌ی گهلو میللهتو وڵاته‌كه‌مدا, سه‌رو ماڵ‌و گیانم له پێناوی ئه‌ودا داده‌نێم, باوه‌ڕ بكه‌ن من خۆم له دڵمه‌وه ئاره‌زووم بوو, ئه‌گه‌ر مردم به مه‌رگێك بمرم كه له حزووری خوا‌و ره‌سووڵی خوا‌و گهلو میلله‌ته‌كه‌مدا, روو سوور بم؛ بۆ من ئه‌و مه‌رگه سه‌ركه‌وتنه. خۆشه‌ویسته‌كانم! كوردستان ماڵی هه‌موو كوردێكه؛ هه‌ر وه‌كوو له ماڵه‌وه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵه هه‌ر كه‌س له هه‌ر جۆره كار‌و كرده‌وه‌یه‌كدا ده‌یزانێ, ئه‌و كاره‌ی پێده‌سپێرن, ئیتر كه‌س مافی چاوچنۆكیی پێنیه, كوردستانیش هه‌ر ئه‌و ماڵه‌یه؛ ئه‌گه‌ر زانیتان كه‌سێك له ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵه كارێكی له ده‌ست دێ؛ لێی گه‌ڕێن با بیكا. ئیتر نابێ به‌رد بخه‌نه سه‌ر رێی‌و نابێ به‌وه دڵگیر بن كه یه‌كێك له ئێوه به‌رپرسیاره‌تیی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر كاری گه‌وره كه‌وتۆته سه‌ر شانی كهسێكو به‌ڕێوه‌ی ده‌با, دیاره لێی دهزانێو به‌رپرسیاره‌تیی گه‌وره‌تریش ]ی[ له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌دا هه‌یه. دڵنیابه برا كوردهكهت هه‌ر چاكتره؛ دوژمن كینه‌ی له دڵه‌و ئه‌گه‌ر من به‌رپرسیاریه‌تیی گه‌وره‌م له سه‌رشانی نه‌بوایه, ئێستا له‌ژێر داری سێداره‌دا رانه‌ده‌وه‌ستام. بۆیه نابێ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا چاوچنۆك بن. ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی ئێمه‌یان به‌جێ نه‌ده‌گه‌یاند, نه‌ك هه‌ر فه‌رمان جێبه‌جێ نه‌كردن, به‌ڵكوو به ته‌واوی دوژمنایه‌تییان ده‌كردین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆمان به خزمه‌تكاری خه‌ڵكی خۆمان ده‌زانی, ئێستا ئه‌وان له‌نێو ماڵ‌و منداڵی خۆیان, له شیرین خه‌ودان, به‌ڵام ئێمه به ناوی خزمه‌تكردن به میلله‌ت, وا له ژێر داری سێدارهینو خه‌ریكم دوایین ساته‌كانی ژیانم به‌م وه‌سیه‌ت نامه‌یه ته‌واو ده‌كه‌م؛ جائه‌گه‌ر منیش به‌رپرسیاره‌تی گه‌وره‌م له‌سه‌ر شان نه‌بووایه, ئێستا منیش وه‌ك ئێوه له ناو خاوخێزانو ماڵی خۆم له شیرین خه‌ودا ده‌بووم, ئه‌وه‌ی كه ئامۆژگاریتان بۆ دوای خۆم ده‌كه‌م, ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و به‌رپرسیاره‌تیانه‌ی كه له‌سه‌ر شانمه, دڵنیام ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دیكه له ئێوه؛ بهرپرسیارهتیییهكانی منی وه‌ئه‌ستۆی خۆی گرتبا, ئێستا ئه‌و له شوێنی من له ژێر سێداره ده‌بوو. وا من به مه‌به‌ستی ره‌زایه‌تی خودا‌و به پێی به‌رپرسیاره‌تی سه‌رشانم, وه‌كوو كوردێكی خزمه‌تكاری گهلو له رێگای كاری چاكدا (امر بالمعروف) ئه‌و چه‌ند ئامۆژگارییه‌م كردن كه هیوادارم له‌مه‌ودوا عیبره‌ت وهربگرنو به ته‌واوی گوێ له ئامۆژگارییه‌كانم بگرن. به هیوای خوای گه‌وره به‌سه‌ر دوژمنانتاندا سه‌ركه‌ون. 1ـ باوه‌ڕتان به خودا‌و (ماجاْ من عندالله)و په‌رستنی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (د.خ)و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی ئایینی پته‌و بێ. 2ـ یه‌كیه‌تی‌و ته‌بایی له نێوان خۆتاندا بپارێزن, كاری نه‌شیاو له به‌رانبه‌ر یه‌كتردا مهكهنو چاوچنۆك مه‌بن؛ به تایبه‌ت له بهرپرسیاریهتیو خزمه‌ت كردن‌دا. 3ـ خوێندن‌و زانست‌و پله‌ی زانیاریتان به‌رنه سه‌ره‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر فریوی دژمنان بخۆن. 4ـ باوه‌ڕ به دوژمنان مه‌كه‌ن, به تایبه‌ت به دوژمنی عه‌جه‌م, چونكه به چه‌ند هۆو رێگاوه عه‌جه‌م دوژمنی ئێوه‌یه, دوژمنی گهلو نیشتمان‌و ئایینتانه. مێژوو سه‌لماندویه‌تی كه به‌رده‌وام له كورد به به‌هانه‌یه‌و به كه‌مترین تاوان دهتانكوژێو له هیچ تاوانێك به‌رانبه‌ر به كورد ده‌ست ناگێڕیته‌وه. 5ـ بۆ چه‌ند رۆژێك ژیانی بێ قیمه‌تی ئه‌م دنیایه خۆتان مه‌فرۆشن به دوژمن, چونكه دوژمن دوژمنه‌و جێگه‌ی هیچ باوه‌ڕ پێكردنێك نیه. 6ـ خیانه‌ت به یه‌كتری مه‌كه‌ن, نهخیانهتی سیاسی‌و نه گیانی‌و ماڵی‌و نامووسی, چونكه خیانه‌تكار لای خودا‌و مرۆڤ سووك‌و تاوانباره, خیانه‌ت به رووی خیانهتكاردا ده‌گه‌ڕێته‌وه. 7ـ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه توانی كاره‌كانی ئێوه به بێ خیانه‌تكردن ئه‌نجام بدا, هاوكاری بكه‌ن, نه‌وه‌ك له پێناوی چاوچنۆكی‌و به‌خیلیدا دژی بوه‌ستن, یان خوا نه‌كا له‌سه‌ری ببن به جاسووسی بێگانه. 8ـ ئه‌و شوێنانه‌ی له وه‌سیه‌تنامه‌كه‌دا نووسیومه بۆ مزگهوتو نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه؛ ئێوه هه‌مووتان داوای بكه‌ن تا ده‌كرێ‌و سوودیان لـێوهردهگیرێ. 9ـ ئێوه له خهباتو ههوڵو تێكۆشان مه‌وه‌ستن؛ تا وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دیكه له ژێر چه‌پۆكی دوژمنان رزگارتان ده‌بێ, ماڵی دنیا هیچ نیه, ئه‌گه‌ر وڵاتێك‌و هه‌بێ, سهربهستییهكو هه‌بێ؛ ماڵ‌و خاك‌و نیشتمانهكهو هی خۆتان بێ, ئه‌و كاته هه‌موو شتێكتان هه‌یه, هه‌م ماڵ, هه‌م سه‌روه‌ت, هه‌م دهوڵهتو ئابڕوو‌و نیشتمانیشتان ده‌بێ. 10ـ من پێم وا نیه حه‌قی خودا نه‌بێ, حه‌قی دیكه‌م له‌سه‌ر بێ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك لای وابوو, له كه‌م تا زۆر شتێكی لای منه, سه‌روه‌تی زۆرم جێ هێشتوه, با بچێ له واریسانم داوا بكا‌و وه‌ری بگرێته‌وه. تا ئێوه یه‌كتر نه‌گرن, سه‌رناكه‌ون؛ زوڵم‌و زۆر له یه‌ك مه‌كه‌ن, چونكه خوا زۆر زوو زاڵم له‌به‌ین دهباو نابوودی ده‌كا, ئه‌وه به‌ڵێنی خواوه‌نده بێكهمو زیاد, زاڵم دهڕووخێو نابوود ده‌بێ, خوا تۆڵه‌ی زوڵمی لـێدهكاتهوه. هیوادارم ئه‌وانه له‌گوێ بگرن‌و خوا سه‌ركه‌وتووتان بكا به‌سه‌ر دوژمنان‌دا, وه‌ك سه‌عدی فه‌رموویه‌تی: مراد ما نصیحت بود و گفتیم حوالت باخدا كردیم و ر‌فتیم خزمه‌تگوزاری گه‌ل و نیشتمان قازی محه‌ممه‌د
وه‌رگێڕاو له كتێبی "سه‌رۆك كۆماری كورد له‌به‌رده‌م دادگای ئێران‌دا" به‌رهه‌ڤكردنی به‌دره‌دین ساڵح |
|
|
2005-01-16 خاوه‌نی سایت و کاری تکنیکی سایت ساڵه نه‌ڵۆسی |
||