|
EL MUNDO
: "ئه‌حمه‌دی نژاد‌و ره‌فسه‌نجانی له
تیرۆری رێبه‌رانی كورددا ده‌ستیان هه‌بووه" |
رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی
ئیسپانیایی "EL MUNDO"، له رۆژی دووشه‌ممه،
27/6/2005و له به‌شی ئینتێرناسیونال دا بابه‌تێكی به
پێنووسی "مانوئێل مارتورێل"، له‌سه‌ر به‌شداری
ئه‌حمه‌دی نژاد له تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی‌دا‌و ده‌ستی
له تیرۆری شه‌هید دوكتور قاسملوودا بڵاو كرده‌وه كه
ئه‌م نووسراوه‌ی خواره‌وه وه‌رگێڕانی ده‌قی ئه‌و
بابه‌ته‌یه.
ئه‌حمه‌دی
نژاد تێكه‌ڵاوی تیرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی
ـ
رۆژنامه‌نووسێكی هه‌ڵاتوو له ئێران به دڵنیایی‌یه‌وه
راده‌گه‌یه‌نێ كه سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران
له تیرۆری رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی كورد (دوكتور قاسملوو
و هاوڕێیانی)دا به‌شدار بووه.
مانوئێل مارتورێل
رۆژنامه‌نووسێكی ئێرانی كه له‌گه‌ڵ ده‌زگای سیخوڕی
ئێران‌دا پێوه‌ندی هه‌یه‌و تازه له ئێران هه‌ڵاتووه،
سه‌باره‌ت به ده‌ست تێ‌دابوونی سه‌رۆك كۆماری
هه‌ڵبژێراوی ئێران له كوشتنی عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو،
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و
یه‌كێك له رێبه‌رانی سه‌ره‌كیی ئۆپۆزیسیۆن له
ده‌ره‌وه له رۆژی 13ی جولای 1989دا، زانیاری‌و
به‌ڵگه‌ی نوێ پێشكه‌ش ده‌كا.
رۆژنامه‌نووسی ئاماژپێكراو كه به هۆی مه‌سائیلی
ئه‌منییه‌تی‌یه‌وه شوناسی رانه‌گه‌یه‌ندراوه، خۆی
گه‌یاندۆته پاریس‌و توانیویه‌تی چاوی بكه‌وێت به
سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران له پاش شۆڕشی ساڵـی 1979،
واته ئه‌بولحه‌سنی به‌نی‌سه‌در.
پاش ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ناوبراو له‌گه‌ڵ پیتێر پیلس Peter
Pilz، نوێنه‌ری حیزبی سه‌وزه‌كان له پارلـمانی
ئوتریش‌و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه شێلگیرانه بۆ
روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆرانه هه‌وڵ ده‌دا، كۆ
بۆته‌وه.
به‌پێی قسه‌كانی Pilz له‌گه‌ڵ تلویزیونی ئوتریش،
زیانیاری‌یه‌كانی رۆژنامه‌نووسی ئێرانی رێگا بۆ
هه‌نگاونانی یاسایی دژی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوو
هه‌روه‌ها ره‌فسه‌نجانی، كاندیدای دۆڕاوی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران كه به ناوی نوێنه‌رایه‌تی له
لایه‌ن نه‌رم ره‌وه‌كانه‌وه هاته مه‌یدانی هه‌ڵبژاردن،
خۆش ده‌كه‌ن.
ره‌فسه‌نجانی به‌پێی حوكمی قازی دادگای میكونووس
تێكه‌ڵاوی كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی تیرۆریستی‌یه. به‌پێی
حوكمی دادگای میكونووس كه به‌رپرسی به‌دواداچوونی
رووداوی میكونووس بوو، ره‌فسه‌نجانی یه‌كێك له
هانده‌رانی تیرری 17ی سێپتامبری 1992وه كه بوو به
هۆی كوژرانی سادق شه‌ره‌فكه‌ندی كه جێی قاسملووی له
به‌ڕێوه‌بردنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا
گرتبۆوه‌و هه‌روه‌ها چه‌ند رێبه‌ری‌تر وه‌ك فه‌تاح
عه‌بدولی‌و هومایون ئه‌رده‌ڵان‌و نووری دێهكوردی
0دۆستی گه‌لی كورد).
ره‌فسه‌نجانی گومان‌لێكراو
به‌پێی قسه‌كانی رۆژنامه‌نووسی هه‌ڵاتوو بۆ فه‌ڕانسه،
ره‌فسه‌نجانی كه له ساڵـی 1988دا جێگری فه‌رمانده‌ی
گشتیی پاسداران بووه، رێنوێنی پێویستی داوه به
گرووپی تایبه‌تی سوپای قودس بۆ تیرۆری رێبه‌رانی
كورد.
به‌پێی ئه‌م بۆچوونه سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران ـ كه
دوێنێ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێران پێی داگرت‌و
هه‌روه‌ها قسه له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی نه‌رم ره‌و
كرد ـ ئه‌و كه‌سه‌یه كه چه‌كی بۆ تیرۆری قاسملوو،
مامۆستایه‌ك كه له زانكۆی سۆربۆن هاتبووه ده‌رێ،
ئه‌ندامی ئه‌نتێرناسیونال سوسیالیست‌و یه‌كێك له
كه‌سایه‌تی‌یه هه‌ره‌كاریزماتێك‌و به‌پرستیژانه بوو كه
ئۆپۆزیسیۆنی ئێران به‌خۆیه‌وه دیبوو، دابین كردوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو له داڕشتنی گه‌لاڵه‌ی تیرۆر‌و
بانگهێشتنی قاسملوو بۆ پێته‌ختی ئوتریش, به‌ڕواڵه‌ت
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیخوازانه‌ی كێشه‌ی
كورد له ئێران، ده‌ستی هه‌بووه.
یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م تیرۆرانه واته ناسر
ته‌قی‌پوور، ئه‌ندامی گرووپی تایبه‌تیی سوپای قودس،
ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئێستا بڵاو بوونه‌ته‌وه،
داوه‌ته ده‌ستی رۆژنامه‌نووسی هه‌ڵاتوو له ئێران‌و
داوای لـێ‌كردووه كه ئه‌گه‌ر شتێكی به‌سه‌رهات، ئه‌م
زانیارییانه به گوێی هه‌موو جیهان بگه‌یه‌نێ.
رۆژنامه‌نووس كاتێك بڕیاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م
زانیارییانه‌ی دا كه ته‌قی‌پوور له چالاكی‌یه‌كدا له
چۆمی كارواندا خنكا.
به‌رپرسانی ئورووپایی، حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران، ئه‌و حیزبه‌ی كه رێبه‌رانی خۆی له برلین‌و
ڤیه‌ن له‌ده‌ست داوه بۆ رۆژنامه‌ی "EL MUNDO"یان
باسكردووه كه هێندێ پسپۆڕ‌و شاره‌زای یاسا خه‌ریكی
پێداچوونه‌وه‌و دووباره وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌م
په‌روه‌ندانه‌ن به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگای
یاسایی‌و هه‌نگاونانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی سه‌رۆك
كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران (مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد)و
ره‌فسه‌نجانی.
|