|
به‌رێوه‌چوونی یادی شانزده‌هه‌مین سالرۆژی
شه‌هید بوونی دکتور قاسملو له فینلاند |

هێلسینکی فینلاند: به ئاماده بوونی
سه‌دان که‌س له کورده‌کان و ئێرانیانی دانیشتووی فینلاند،
رۆژی چوارشه‌ممه 13ی ژوئیه‌ی 2005 رێپێوانی یادی
شانزده‌هه‌مین ساڵرۆژی تیرۆری ناجوانمێرانه‌ی دکتور
قاسملوی رێبه‌ر و هاورێیانی له شاری هێلسینکی به‌رێوه
چوو.
کورده‌کانی سه‌رانسه‌ری فینلاند که
له‌لایه‌ن هه‌موو هێزه‌سیاسیه‌کانی چالاکی کورد بریتی له
پارتی دێموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی
شۆرشگێری کوردستانی ئێران، حیزبی شوعی کوردستان، حیزبی
شوعی عێراق، پارتی یه‌کیه‌تی کوردی دێموکراتی کورد له
سوریا و کۆنگره‌ی گه‌ل و هه‌ندێک هێزی دیکه‌ی کوردستانی
له فینلاند نوێنه‌رایه‌تی ده‌کران رۆژی چوارشه‌ممه له
کاتژمێری یه‌ک و نیوی دوانیوه‌رۆ له به‌رده‌رگای وێزگه‌ی
شه‌مه‌نده‌فه‌ری ناوه‌ندی شاری هێلسینکی پایته‌ختی فینلاند
کۆبوونه‌وه. دوای پێشوازی کردن له دووچه‌رخه‌سوار کاک
که‌ماڵ عزه‌تخواه که 700 کیلۆمه‌تری پێوابوو بۆ گه‌یشتن
به رێپێوان و له رێگایدا وێرای خه‌مڵاندنی خۆی به ئاڵای
کوردستان و دورشمی دژی تیرۆریزم له گه‌ڵ خۆی کورته
نووسراوێک به زمانی فینلاندی له سه‌ر رووداوی ڤیه‌ن له
ناو فینلاندیاندا بڵاو کرده‌وه.
به‌دوای ئه‌ودا به‌رنامه‌که به
سه‌ره‌تا به یه‌ک ده‌قیقه بێ ده‌نگی به‌یادی شه‌هیدانی
کاره‌ساتی سێزده‌ی ژوئیه و هه‌موو شه‌هیدانی کورد و
کوردستان، رێ و ره‌سمی رێپێوانه‌که به سروودی
نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ست پێ بوو. دوایه له
لایه‌ن مه‌جید حه‌قی به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کانی حیزب له
فینلاند وتاری هاوبه‌شی حیزبه‌کانی به‌شدار له رێ و
ره‌سمه‌که‌دا پێشکه‌شی به‌شداران کرا. ئه‌مجار له لایه‌ن
هونه‌رمه‌ند ره‌شید فه‌یزی نه‌ژاد سروودێکی دڵگیر نشتیمانی
پێشکه‌شی به‌شداران کرا.
به‌دوای ئه‌ودا خۆپێشانده‌ران به
شێوه‌یه‌کی رێک و پێک و به هه‌ڵگرتنی ده‌یان پارچه ئاڵای
کوردستان و ده‌یان وێنه‌ی شه‌هید دکتور قاسملو و دروشمی
"ئێمه دژی تیرۆریزمین، کۆماری ئیسلامی ئێران رژێمی تیرۆر
و کوشتنه" سه‌رنجی خه‌ڵکی شاری هێلسینکیان به‌ره‌و لای
خۆیان راکشابوو به‌ره‌و بالیۆز خانه‌ی ئوتریش وه‌رێکه‌وتن.
هاوکات له گه‌ڵ رێپێوانه‌که
ژماره‌یه‌کی زۆر بڵاوکراوه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووداوی
ڤیه‌ن به زمانی فینلاندی له ناو خه‌ڵکی تامه‌زرۆی
زانیاری به هۆی رێپێوانه‌که بڵاو کرایه‌وه.
دوای گه‌یشتن به ده‌رگه‌ی
بالیۆزخانه‌ی ئوتریش، مه‌جید حه‌قی به نوێنه‌رایه‌تی
خۆپێشانده‌ران سه‌ردانی سه‌فاره‌ت کرد و له
چاوپێکه‌وتنێکی کورت‌دا له گه‌ڵ بالیۆزی ئه‌و وڵاته وێرای
پێشكه‌ش کردنی راپۆرتێک له رێپێوانه‌که و ئامانجی ئه‌و
رێپێوانه هیوای خواست په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی جینایه‌تی
سێزده‌ی ژوئیه بخرێته گه‌ڕ. ئه‌وجار بڕیارنامه‌ی
خۆپێشانده‌ران به زمانی ئینگلیزی و فینلاندی له گه‌ڵ
چه‌ند به‌ڵگه له په‌روه‌نده‌ی جینایه‌ته‌کانی محه‌مه‌د
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و رابردووی ئه‌و پێشكه‌شی بالیۆز کرا.
خۆپێشاندانه‌که له که‌ش و هه‌وایه‌کی
زۆر دۆستانه له کاتژمێر 2.5ی دوانیوه‌رۆ کۆتایی پێهات.
مه‌جید حه‌قی
کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران فینلاند
وتاری هاوبه‌شی هێزه
سیاسیه‌کانی کوردستان به بۆنه‌ی شانزده‌هه‌مین
سالڤه‌گه‌ری تیرۆری دکتور قاسملو
خوشک و برایانی به‌رێز،
هاونیشتیمانانی خۆشه‌ویست
رێگام بده‌ن له لایه‌ن هاورێیانی خۆم له
کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه، له
لایه‌ن هێزه‌کانی سیاسیه‌کانی به‌شدار له‌و رێپێوانه‌وه
پڕ به‌دڵ به‌خێرهاتنی ئێوه خۆشه‌ویستان بکه‌م و سوپاس و
پێ ناسینی خۆمان به ئێوه ده‌رببرم به‌تایبه‌ت بۆ
ئه‌وانه‌ی که سه‌دان کیلۆمه‌تر رێگایان پێواوه و بۆ ئه‌م
بۆنه‌یه ئاماده بوون.
لێره‌دا له‌ناو ئێمه‌دا هاورێیه‌ک
له‌وانه‌یه له‌هه‌موومان زۆرتر رێگای پێوابێ و له
چواررۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی به رێپێوان کردووه.
کاک که‌مال عزه‌تخواه له کایانیه‌وه له 700
کیلۆمه‌تری هێلسینکیه‌وه ده‌ستی داوه‌ته
حه‌ره‌که‌تێکی تا راده‌یه‌ک تازه بۆ کۆمه‌ڵگای کورد
له فینلاند و به‌سواری دووچه‌رخه (پایسکیل) ئه‌و
رێگایه دوور‌و درێژه‌ی پێواوه و به دروشمه‌کانی و
به ئاڵای کوردستان هه‌وڵی داوه ده‌نگی مه‌زلوومیه‌تی
گه‌لی کورد، هاواری میلله‌ته‌که‌مان دژی تیرور و
تیرۆریزم له هه‌موو شێوه‌کانی خۆی به کۆمه‌لگای
فینلاندی و جیهانی راکێشاوه. بۆیه ئیجازه ده‌خوازم
که هه‌موومان بۆ رێزگرتن له‌و به‌رێزه و
ماندوونه‌بوون پێ گوتن پێکه‌وه چه‌پڵه‌یه‌کی به هێز
لێبده‌ین و ده‌سته‌گوڵێک له لایه‌ن هه‌موومانه‌وه
پێشکه‌شی بکه‌ین.
(دوای پێشكه‌ش کردنی ده‌سته‌گوڵ)
هیوادارین نموونه‌ی کاک که‌ماڵ له نێو
ئێمه‌دا زۆر بێت.
ئێمه لێره بۆ یادی کاره‌ساتێک
کۆبووینه‌ته‌وه که له‌ودا شانزده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به
هۆی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامیه‌وه رێبه‌ری گه‌له‌که‌مان
دکتور عبدالرحمان قاسملو سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران، عه‌بدوللا قادری ئازه‌ر نوێنه‌ری حیزب
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دکتۆر فازڵ ره‌سوول مامۆستای زانکۆ
له کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی و خیانه‌تکارانه‌وه له
ڤیه‌نی پایته‌ختی ئوتریش (نه‌مسا) شه‌هید کران.
ئێمه لێره بۆرێز گرتن له یادی که‌سێک
کۆبووینه‌ته‌وه که ئاماده بوو له پێناو چاره‌سه‌ری
ئاشتیخوازانه و بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی گه‌یشتن به
لانیکه‌می داخوازیه‌کانی گه‌له‌که‌مان گیانی خۆی پێشكه‌شی
باره‌گای ئازادی گه‌له‌که‌ی بکات. دکتۆر قاسملوو بۆ خۆی
فه‌رموو بوویان "گه‌لێک ئازادی بوێت ده‌بێ نرخی ئه‌و
ئازادیه‌ش بدات". به‌ڵی ئه‌ویش ئاماده بوو ببێته یه‌کێک
له نرخه‌کانی ئازادی بۆ گه‌لی کورد و به مه‌رگی خۆی
په‌یامی ئاشتی خوازی، دێموکراسی خوازی و عه‌داڵه‌تخوازی
به گوێ ئاخنراوی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان و دێموکراسی و
ئازادی بگه‌یه‌نێ.
هه‌روه‌ک ئاگادارن له هه‌فته‌ی
رابردوودا له 6 شوێنی له‌نده‌ن پایته‌ختی بریتانیا
تیرۆریسته‌کان به ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب و به‌هۆی
کرده‌وه‌ی تیرۆریستی خۆیان بوونه هۆی کوژرانی زیاتر
له 50 که‌س له دانیشتوانی ئه‌و شاره و به‌سه‌دان
که‌سیش بریندا بوون. ئه‌مرۆ له‌و رێ‌و ره‌سمه‌دا وێرای
یادکردنه‌وه له هه‌موو قوربانیانی تیرور چ ئه‌وانه‌ی
له کوردستان بوونه‌ته قوربانی ئه‌و دێوه‌زمه‌یه و چ
ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هۆی ئه‌و دیارده
ترسناکه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه نفره‌ت و بێزاری
خۆمان له هه‌رچی تیرۆر و تیرۆریسته ده‌رده‌بڕین.
گه‌لی ئێمه له مێژه بڕیاری داوه له پێناو گه‌یشتن
به ئامانجه‌کانی خۆی له پێناو وه‌دیهێنانی خه‌ونی
مناڵانمان له پێناو ئاشتی و دێموکراسی‌دا له پێناو
دیاری کردنی مافی چاره‌نووسی خۆی له به‌رانبه‌ر تیرور
و ره‌شه کوژی چۆک دانه‌نێ و درێژه به‌خه‌باتی خۆی
بدا. بۆیه جێی خۆیه‌تی به‌یادی شه‌هیدانی ڤیه‌ن و
هه‌موو قوربانیانی تیرور و هه‌روه‌ها بۆ رێزگرتن له
یادی قوربانیانی تیرۆر له شاری له‌نده‌ن و هاوده‌ردی
و هاوخه‌می له گه‌ڵ خه‌ڵکی بریتانیا یه‌ک ده‌قیقه بێ
ده‌نگی رابگه‌یه‌نین.
خوشک و برایانی به‌رێز!
شانزده ساڵ له‌مه‌و به‌ر له‌کاتی تیرۆری
دکتۆر قاسملوی نه‌مردا پۆلیسی نه‌مسا به هۆی سات و
سه‌ودای ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و بازرگانی ئه‌و
وڵاته نه‌ته‌نیا تیرۆریسته‌کان و بکوژانی قاسملوویان
نه‌دایه ده‌ستی دادگا و عه‌داڵه‌ت به‌ڵکوو به تێپه‌ربوون
له سه‌ر ئه‌سڵی سه‌ربه‌خۆیی ناوه‌نده دادوه‌ریه‌کان
قاتڵانی دکتور قاسملوو و هاورێیانی به سه‌ربه‌ستی
ره‌وانه‌ی تاران کران و به‌وجۆره ده‌ستی کۆماری ئیسلامی
ئێران له قه‌ڵاچۆی خه‌باتگێران و ئازادیخوازانی ئێرانی و
کوردستانی ئاواڵه مایه‌وه. له ئه‌نجامدا زیاتر له 400
که‌س له چالاکانی سیاسی ئێران و له‌وانه زیاتر له 300
که‌س له خه‌باتکارانی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه
وڵاتی خۆیان شه‌هید کران که له‌وانه 70 که‌سیان له سه‌ر
خاکی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئوروپا بوونه قوربانی
تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌گه‌ر بریاری دادگای به‌ناوبانگی میکۆنۆس
له‌مه‌ر ناساندنی به‌رێوه‌به‌ران و دارێژه‌رانی تیرۆری
دکتۆر سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران و هاورێیانی له 17. سێپته‌مبری 1997
نه‌بوایه له‌وانه‌یه ئه‌مرۆشی له گه‌ڵ بێ به‌شێکی
به‌رچاو له خه‌باتگێران و ئازادیخوازانی وڵاته‌که‌مان
ده‌بوون به قوربانی ماشێنی تیرۆری کۆماری ئیسلامی ئێران و
لیستی قوربانیانی تیرۆری ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌ندین
به‌رانبه‌ری ئێستا ده‌بوو.
وڵاتانی ئوروپایی و کۆمه‌ڵگای
ناونه‌ته‌وه‌یی به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریان و به
بیانووی ئه‌وه‌که ده‌وڵه‌تی خاته‌می ده‌رگای چاکسازی و
ریفۆرم له ناو رژێمی ئێران‌دا کردۆته‌وه به جیدیه‌ته‌وه
به هانای ده‌نگی مه‌زلوومیه‌تی گه‌لانی ئێران و گه‌لی
کورد به‌تایبه‌تی نه‌هاتوون. ئێستا دوای دیاری کردنی
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ سه‌رۆککۆماری ئه‌و رژێمه
ئیتر ده‌بێ بیانووی ئوروپاییه‌کان به خاڵی کۆتایی خۆی
گه‌یشت بێ.
چونکه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یه‌کێک له هه‌ره
توندره‌وه‌کانی ناورژێمی کۆماری ئیسلامیه که سه‌رانسه‌ری
ژیانی سیاسی ئه‌و له خزمه‌ت رژێمی مه‌لاکاندا بریتی بووه
له کوشت و بڕ و تیرۆر و ترساندنی خه‌ڵک. ئه‌و که‌سێکه
که "انصار اسلام" سازمانده‌دا و مێشکی لاوانی ئێران
به‌ره‌و کرداری خۆکوژی و تیرۆریستی له سه‌رانسه‌ری
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ده‌شوات و ده‌ستی نه‌ته‌نیا له
کوردستان به خوێنی گه‌لی کورد سووره به‌ڵکوو یه‌کێک له
به‌رێوه‌به‌رانی سه‌ره‌کی تیرۆری قاسملوو و هاورێیانی
بووه.
به پێی وته‌ی به‌رێز پیتێر بلیتز،
په‌رله‌مانته‌ری نه‌مسا و ئه‌ندامی حیزبی سه‌وزه‌کانی ئه‌و
وڵاته و هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌ی که
رۆژنامه‌نووسێکی نزیک به ده‌زگاکانی ئیتتلاعاتی و جاسووسی
کۆماری ئیسلامی ئێران به ناوی شاهیدی دی. راگه‌یاندراوه
سێ که‌س له به‌رێوه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران: هاشمی
ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌و رژێمه و سه‌رۆکی
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی رژێم،
موحسین ره‌زایی ف فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران و
مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆککۆماری تازا دیاری کراوی
کۆماری ئیسلامی ئێران رۆڵێکی سه‌ره‌کیان له تیرۆری
رێبه‌رانی ئێمه‌دا هه‌بووه. به‌ڵگه‌کان ئه‌وه
ده‌سه‌لمێنن که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌رپرسی هێنان و بردنی
چه‌که‌کان بۆ بکوژانی قاسملوو بووه و به هۆی
فه‌رمانده‌یی و به‌رپرسایه‌تی ئه‌و له قه‌رارگاهی
ره‌مه‌زان ناوبراو به‌پرسی کوشتنی ئه‌ندامانی ئوپوزیسیۆن و
جیابیران بووه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌گه‌ر شانزده ساڵ له‌به‌و به‌ر به‌هۆی
هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی،
ئوتریش نه‌یتوانی ئه‌رکی خۆی له جێبه‌جێ کردنی
عه‌داڵه‌تدا ئه‌نجام بدا، ئه‌مرۆ به له‌به‌رچاو گرتنی
یه‌ک ده‌ست بوونه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ل و
مه‌رجی ناونه‌ته‌وایه‌تی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
کاتی ئه‌وه هاتووه ده‌وڵه‌تی ئوتریش ئه‌و هه‌له
به‌جوانی بره‌خسێنێ و به‌شێک له زیانی گه‌لی کورد و
جۆڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ئێران قه‌ره‌بوو بکاته‌وه.
ئێمه لێره کۆبووینه‌ته‌وه و لێره‌وه
به‌ره‌و بالیۆزخانه‌ی نه‌مسا ده‌رۆین تا وێرای ده‌ربرینی
پشتیوانی خۆمان له هه‌نگاوی به‌رێز پیتێر پلیتز و
دادوه‌ری ئه‌ووڵاته بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی
جینایه‌تی 13ی ژوئیه، داوای کۆمه‌ڵگای کورد له فینلاند،
داخوازی گه‌لی کورد و هه‌موو ئازادی خوازان جیهان به له
رێگای بالیۆزی ئه‌و وڵاته‌وه به ده‌وڵه‌تی نه‌مسا
رابگه‌یه‌نین و خوازیاری جێبه‌جێ کردنی عه‌داڵه‌ت و
وه‌گه‌ڕ خستنی په‌روه‌نده‌ی تیرۆری قاسملوو و هاورێیانی
بکه‌ین.
ئێمه پێمان وایه ده‌وڵه‌تی ئوتریش به‌هۆی
ئه‌ندامه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی ئوروپادا و له چوارچێوه‌ی
نرخ و به‌هاکانی ئوروپی دا ئه‌رکێکی ئه‌خڵاقی و مێژوویی
به‌رانبه‌ر به گه‌لی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران له‌سه‌ر شانه و جێ به‌جێ کردنی ئه‌و ئه‌رکه‌ش به
دادگایی کردنی به‌رێوه‌به‌ران و دارێژه‌رانی تیرۆری
قاسملوو و هاورێیانی ده‌ست پێ ده‌بێت.
خوشک و برایانی به‌رێز
کۆبوونه‌وه‌ی ئێمه، خۆپێشاندانه‌که‌مان
خۆپێشاندانی ئارام ده‌بێ. ئێمه ده‌بی به‌و خۆپێشاندانه و
به نیشاندانی رێک و پێکی و نه‌زمی خۆمان رق و قینی خۆمان
له کرده‌وه‌ی توند‌و تیر ده‌رده‌برێن و نیشان ده‌ده‌ین
گه‌لێکین لایه‌نگری ئاشتی و دژی به‌ره‌ی تیرۆر.
هیوادارن به هاوکاری به‌شداری
به‌رپرسانه‌ی خۆتان ئه‌و یاده به‌رز رابگرن و ببنه
نموونه‌ی کۆمه‌ڵگای شارستانی له‌و دووره وڵاته‌دا.
سڵاو له رۆحی پاکی شه‌هیدانی به‌رلین
نه‌مری بۆ شه‌هیدان
مه‌رگ ونه‌مان بۆ تیرور و تیرۆریز
بژی ئاشتی
بژی دێموکراسی
به سوپاسه‌وه
بڕیارنامه‌ی خۆپێشانده‌رانی کوردی
دانیشتووی فینلاند به بۆنه‌ی 16مین ساڵرۆژی تیرۆری دکتر
قاسملوی نه‌مر
له
رێکه‌وتی 13ی ژوئیه‌ی 1989ا، دکتور عبدالرحمن قاسملو،
سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، عبدوڵڵا
قادری ئازه‌ر نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌رێز فازڵ ره‌سووڵ مامۆستای زانکۆ
له ڤیه‌ن، پایته‌ختی ئوتریش (نه‌مسا) تیرۆر کران.
سه‌ره‌رای روونبوونی رۆڵی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و
رێبه‌رانی پله‌ی یه‌کی له تیرۆری رێبه‌رانی سیاسی کورد
دا، پۆلیسی ئوتریش له‌وکاته‌دا به‌هۆی هه‌ندێک
به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسی دووکه‌س له تاوانبارانی
ده‌ستبه‌سه‌رکراوی ئازاد و بواری گه‌ڕانه‌وه‌یانی بۆ ئێران
ره‌خساند. به‌داخه‌وه ئیستا 16 ساڵ دوای تێپه‌ربوونی ئه‌و
کاره‌ساته هیچ ئاکامێک له به‌دواچوونی په‌روه‌نده‌ی ئه‌م
تیرۆره له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئوتریشه‌وه رانه‌گه‌یندراوه.
به
پێی وته‌ی به‌رێز پیتێر پیلتز، نوێنه‌ری پارلـمانی
ئوتریش و بڵاوکردنه‌وه‌ی شایه‌تیدانی ئه‌م دواییانه‌ی
یه‌کێک له ئاگادارانی گه‌ڵاڵه‌ی به‌رێوه‌بردنی ئه‌م
تیرۆرانه، که خۆیشی له که‌سانی به‌ستراوه به‌م رژیمه
بووه، رۆڵی رێبه‌رانی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران
له‌وانه: هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆککۆماری پێشوو و
سه‌رۆکی ئێستای کۆری دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
نیزام، موحسین ره‌زایی - فه‌رمانده‌ری پێشووی سوپای
پاسداران و مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد - سه‌رۆککۆماری نوێ
له‌م کوشتاره‌دا به‌روونی دیاره.
ئه‌گه‌ر شانزده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندی
ئابووری و بازرگانی رێگایان له چه‌سپاندنی داد و مافی
مرۆڤ گرت، ئه‌ورۆ ئه‌و هه‌ڵه بۆ ده‌وڵه‌تی ئوتریش
ره‌خساوه که ئه‌و بێ عه‌داڵه‌تیه راست کاته‌وه و ئه‌و
سته‌مه گرانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد و حیزبی
دێموکراتی کوردستانی ئێران کراوه، تا راده‌یه‌ک قه‌ره‌بوو
بکاته‌وه.
ئێمه به‌شدارانی خۆپێشاندانی 13.7.2005 له هێلسینکی
پایته‌ختی فینلاند، وێرای مه‌حکووم کردنی له‌ژێر پێنانی
به‌رین و راسته‌وخۆو و گه‌ڵاله دارێژراوی مافه‌کانی مرۆڤ
له ئێران، وێرای مه‌حکووم کردنی هه‌رجۆره تیرۆر و
کرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژی مرۆڤایه‌تی، خوازیاری به‌داوادا
چوونی قه‌زایی به‌رێوه‌به‌ران و فه‌رمانده‌رانی ئه‌م
تیرۆره له وڵاتی ئوتریش‌ده‌که‌ین و داوا له ده‌وڵه‌تی
ئوتریش ده‌که‌ین بۆ روونبوونه‌وه‌ی راستیه‌کان له
پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌م په‌روه‌نده‌یه ئه‌رکی "ئه‌خڵاقی"
و ئینسانی خۆی جێ به‌جێ بکات.
ئێمه خوازیاری:
-
کردنه‌وه‌ی دۆسیه(په‌روه‌نده)ی یاسایی ئه‌و کرده‌وه
تیرۆریستیه و دادگاکردنی دارێژه‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی
ئه‌و جینایه‌ته
-
قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی زیان و خه‌ساری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان
و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
به‌شدارانی خۆپێشاندانی 13.7.2005 له هێلسینکی پایته‌ختی
فینلاند
قطعنامه راهپیمایان 16 سالروز ترور دکتر
قاسملو و یارانش
در
تاریخ 13 ژوئیه 1989 دکتر عبدالرحمن قاسملو دبیرکل حزب
دمکرات کردستان ایران به همراه عبدلله قادری آذر
نماینده حزب در خارج از کشور و آقای فاضل رسول استاد
دانشگاه در وین پایتخت اطریش به دست دیپلمات- تروریستهای
جمهوری اسلامی ایران ترور شدند.
به‌رغم روشن بودن نقش رهبران درجه یک جمهوری اسلامی ایران
در ترور این رهبران سیاسی، دولت وقت اطریش به خاطر منافع
اقتصادی و مماشات بازرگانی دو متهم به قتل قاسملورا نتنها
دستگیر و دادگایی نکرد، بلکه برای انها امکانات بازگشت
به ایران را نیز فراهم کرد. متاسفانه بعداز 16سال از این
جنایت هنوز پرونده این ترور بجایی نرسیده است.
طبق
اظهارات آقای پیتر پلتز، نماینده پارلمان اطریش و انتشار
شهادت اخیر یکی از آگاهان طرح این ترور، که خود زمانی از
نزدیکان جمهوری اسلامی ایران بوده است؛ نقش رهبرانی
کنونی رژیم: هاشمی رفسنجانی رئیس جمهوری سابق و رئیس شورای
تشخیص مصلحت نظام جمهوری اسلامی، محسن رضایی فرمانده سابق
سپاه پاسداران و محمود احمدی نژاد رئیس جمهوری تازه‌ی
رژیم بخوبی نمایان است.
اگر
شانزده سال پیش بعضی منافع اقتصادی و بازرگانی مانع از
تحقق عدالت و حقوق پایمال شده انسانی می‌شدند، امروز این
فرصت برای دولت اطریش فراهم آمده است، که این بی‌عدالتی
را تصحیح و تاحدودی جبران ستمی را بکند که نسبت به حزب
دمکرات کردستان ایران و خلق کرد انجام داده است.
ما
شرکت کنندگان در راهپیمایی 13.7.2005 در هلسنکی پایتخت
فنلاند، ضمن محکوم کردن پایمال شدن سیستماتیک و طراحی شده
حقوق انسانی مردم ایران، ضمن محکوم کردن ترور و تروریسم در
همه ابعاد آن، از دولت اطریش تقاضای تعقیب قضایی رهبران و
مجریان این ترور را داریم و از دولت اطریش میخواهیم که
برای آشکار شدن حقایق ترور رهبران کرد، در این رابطه به
وظیفه "اخلاقی" و انسانی خود جامه عمل بپوشانده.
ما
خواهان:
-
بازگشایی پرونده قضایی و دادگاهی طراحان و مجریان این
عملیات تروریستی
-
جبران زیانهای مالی و معنوی خانواده‌های شهدا و حزب دمکرات
کردستان هستیم
شرکت کنندگان در راهپیمایی 13.7.2005 در هلسنکی - فینلاند
Clarion call
We demand justice
We condemn
all kind of terror and terrorism
On 13th
July 1989, Dr. Abdulrahman Ghasemlou the General
Secretary of Kurdistan Democratic Party of Iran (KDPI),
Mr. Abdollah Ghaderi Azer the representative of
KDPI and Professor Fazel Rasul were assassinated
in Vienna capital of Austria.
Although the
role of the leaders of the Islamic Republic of Iran in
this political murder was evident the Austrian police
because of economical and trade interests of the country
not only did not accused the two suspected of murder to
the court but also it helped them to return Iran freely.
Now after 16 years there has been little happened in the
prosecution process of Kurdish leader murder.
According to The
Austrian Green partys spokesman on security, Peter Pilz
Mr. Peter Pilz, and an Iranian witness who was a close
journalist to the Iran intelligence agency before he
fleeing to abroad the current Iranian leaders including:
Hashemi Rafsanjani former president and chairman of
the Expediency Discernment Council, Mr. Mohsen Rezai
chief officer of Revolutionary Army of Islamic Republic
of Iran (SEPAH), and Mahmoud Ahmadi Nejad newly
appointed president of Islamic Republic of Iran, had
direct link with the assassination of Kurdish leaders.
If during last
16 years due to economical and political interests it
has been hard for Austria to implement the justice
against this crime, today the Austrian government face a
historical challenge to recompense last injustice
towards Kurdish people and KDPI.
We participants
to the demonstration of 13th July 2005 in
Helsinki Finland:
-
slam the systematic and
programmed human rights violation of Islamic
Republic of Iran
-
We condemn all kind of
terror and terrorism all over the World
-
We demand the Austrian
government to accomplish its moral obligation
towards Kurdish people and all Iranian freedom
fighters bring to justice the leader and implementer
of the 13th July 1989 terrorist attack
-
We insist the
compensation for family of the victims and KDPI
HELSINKI 13th July 2005
Participants of the 13th
July demonstration
Contact number for further
information:
Majid Hakki: 358(0)414984503
 |