|
ره‌فسه‌نجانی فه‌رمانی تیرۆری كورده‌كانی له"
ویه‌ن" داوه |
ــ به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسێكی ئێرانی،
ره‌فسه‌نجانی فه‌رمانی تیرۆری كورده‌كانی له" ویه‌ن" داوه.
ــ پێتر پیلتسPeter
Pilz
: رۆژنامه‌نووسێكی ئێرانی ئاماده‌یه زانیاریه‌كانی
پێشكه‌شی كاربه‌ده‌ستانی ئوتریشی بكات.
-------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه ـ سیایتی حیزبی سه‌وزه‌كانی ئوتریش،gruene.or.at
ڕۆژنامه‌نووسێكی ئێرانی، ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆك كۆماری
پێشووی ئێران و به‌ربژاری ئیستای هه‌مان پۆست، تاوانبار
د‌ه‌كات كه سالی 88 راسته‌وخۆ فه‌رمانی تێرۆری سكرتیری
گشتی ئه‌وكاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، عبدالرحمان
قاسملو و دوو هاورێ كورده‌كه‌ی له"ویه‌ن" داوه. ئه‌و
فه‌رمانه سالی89 به‌رێوه چوو.
پێتر پیلتس وته‌بێژی ئه‌منیه‌تی حیزبی سه‌وزه‌كانی ئوتریش
ـ
Die Gruenen
ـ رۆژی دووشه‌ممه 22 ی مای له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌ییدا له
شاری ویه‌ن، ڕایگه‌یاند كه ڕێكه‌وتی 20 ی مای له "وێرسا"ی
فه‌رانسا له گه‌ل ئه‌و رۆژنامه‌نووسه چاوپێكه‌وتنی بووه.
پیلتس ئاشكرای كرد شاهیده‌كه ئاماده‌یه له به‌رامبه‌ر به
كاربه‌ده‌ستانی ئوتریشیدا قسه بكات و شاهیدی بدات.
پیلتس هه‌روه‌ها وتی: من ئه‌وه‌ی له ده‌ستم بێ ده‌یكه‌م بۆ
سه‌ر له نوێ وه‌گه‌ر خستنه‌وه‌ی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه
هه‌روه‌ها پیلتس ده‌سنیشانی كرد شاهیدی ئاماژه‌پێكراو كه
له باری ئه‌منیه‌تیه‌وه ته‌نیا به " د
"
ناوده‌برێ، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ماله‌كه‌یان له تاران به
وردی پشكنی و به دوای ئه‌ودا ولاتی به جێ‌هێشت. ئه‌و" د
"
كۆتایی سالی 2001 ئه‌و زانیاریانه‌ی له" ناسر ته‌قی‌پوور"،
فه‌رمانده‌یه‌كی پایه‌به‌رزی سوپای پاسداران ده‌ست
كه‌وتوه. به وته‌ی شاهیده‌كه،" ته‌قی‌پوور" بۆ خۆی له
قه‌تلی كورده‌كاندا به‌شدار بووه به‌لام پاش دركاندنی ئه‌م
نه‌هێنیه، له شانۆگه‌ریه‌كی به ڕواله‌ت مه‌شقی ژێرئاودا،
به خنكاوی دۆزرایه‌وه.
پێتر پیلتس هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند له ناو شه‌ش به‌ربژاره
ئه‌یید كراوه‌كه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری كه مانگی یونی
به‌رێوه‌ده‌چێت، سێ كه‌سیان به به‌شداری له تێرۆره‌كانی
نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانبارن. ئه‌و هاورێ له گه‌ل ناوی
ره‌فسه‌نجانی، ناوی" موحسین ره‌زایی" فه‌رمانده‌ری سوپای
پاسدارانی وه‌ك به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانی تێرۆر و
به‌ریوه‌به‌ری و كۆنترۆل و ئاكامی بریاره‌كه رۆلی هه‌بووه
و ناوی" محمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" ی هێنا. به پێی زانیاری
شاهید
" د
"، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له مانگه یولی سالی 1989 وه‌ك "
رێزێرو" له كورد‌كوژیه‌كه‌ی ویه‌ندا ده‌وری گێراوه بۆ ئه‌و
كاته‌ی گه‌ر پلانه‌كه به شێوه‌یه‌ك تووشی شكست هاتبا،
ده‌سبه‌كار بایه.
پارلمانتاری ئوتریش" پیلتس" وتی: به‌و هۆیه
EU
ده‌بێ بزانێت كه هه‌لبژاردنی داهاتوو له ئێران،
هه‌لبژاردنێك نیه له نێوان تێكنۆكراته میانه‌ره‌وه‌كان و
توندره‌وه‌كانی مه‌زهه‌بی. به‌لكوو به‌ربژاره‌كان
كه‌سانێكی پراگماتیستن كه قه‌تلی سیاسی وه‌ك كه‌ره‌سه
ده‌كار دێنن.
پیلتس هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له
سه‌رچاوه‌ی" د
" ده‌ستی كه‌وتوون له گه‌ل زانیاریه‌كانی پۆلیسی ئوتریش
سه‌باره‌ت به تێرۆری كورده‌كان له ویه‌ن، یه‌ك ده‌گرنه‌وه
و ته‌نانه‌ت زۆر ورده‌كاری و كه‌لێنی ئاماده‌كاری و
به‌رێوه‌بردنی فه‌رمانه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئه‌و زانیاریانه به تایبه‌ت تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر فه‌رمانی
تێرۆر راسته‌وخۆ له لایه‌ن ره‌فسه‌نجانی له سالی 88 ، و
به‌شداری دوو به‌ربژاری دیكه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری.
ئامانج و ئه‌نگیزه‌ی سه‌رچاوه‌كه هه‌ر چی بێت ئه‌و راستیه
ناگۆرێت كه ئه‌و ـ د ـ ئه‌و زانیاریانه‌ی راسته‌وخۆ له
یه‌كێك له بكوژانی كورده‌كان وه‌رگرتوه. ئیدێنتیته‌ی ئه‌و
شاهیده له لایه‌ن " ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی‌سه‌در" سه‌رۆك
كۆماری پێشووی ئێران، له فه‌ره‌نسا ته‌ییدكراوه.
رۆژی 13 ی یولی سالی1989، قاسملو و نوێنه‌ره‌كه‌ی عبدولا
قادری و كوردێكی عێراقی به ناوی فازل ره‌سول كه رۆلی
نێوانجی هه‌بووه له مالێكی" ویه‌ن"دا، له لایه‌ن شاندێكی
حكومه‌تی ئێران كه‌وتنه به‌ر ده‌سرێژ و كوژران. به پێی
زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌ی ناوبراو، كه‌ره‌سه‌ی ئه‌م
تێرۆره له لایه‌ن سه‌فاره‌تی ئێرانه‌وه دابین و له
ئیختیاری تێرۆریستان نراوه.
ته‌قی پوور هه‌روه‌ها بۆ رۆژنامه‌نووس" د
" گێراوه‌ته‌وه كه حكومه‌تی ئوتریش به هۆی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سیاسی و ئابووری خۆی له ئێران،
یارمه‌تی و هاوكاری پێویستی بۆ شاندی ئێرانی پێك هێنا و
قاتله‌كانی تا فرۆكه‌خانه هاوریی كرد.
24- 5- 2005
وه‌رگێرانی: ئه‌حمه‌د حوسێنی
|