|
|
|||||
|
ی كوردی |
|||||
|
|
|||||
|
|
له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار هێمن سه‌یدی‌دا
هێمن سه‌یدی ساڵی 1353 له شاری مه‌هاباد له دایك بووه. خوێندنی تا دیپلومی ریازی هه‌ر له‌و شاره ته‌واو كردوه ساڵی 1373 له زانكۆی هه‌مه‌دان له رشته‌ی مێعماری‌دا درێژه‌ی به خوێندن داوه. له ده‌ورانی خوێندكاری‌دا به هۆی چالاكیی سیاسی‌و به‌شداری له بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌دا 3 جار كه‌وتۆته زیندان. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و گیروگرفتانه هه‌ر درێژه‌ی به خوێندنی خۆی داوه‌و ساڵی 1379 "فوق لیسانس"ی مێعماری به ده‌ره‌جه‌ی عالیی ته‌واو كرد. له ساڵی 1380وه تێكه‌ڵ به ریزی تێكۆشه‌رانی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووه. ئێستاش هاوكات ده‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی حیزبایه‌تی, له كۆلیژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین مامۆستای مێعماری‌و شارسازی‌یه.
هاوڕێ هێمن! سه‌ره‌تا تكایه كورته‌یه‌كمان له‌سه‌ر ده‌قی بڕوانامه (تێز)ه‌كه‌ت بۆ باس بكه؟ زۆر سپاس له‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان بۆ من ره‌خساند روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورتم له سه‌ر بڕوانامه‌كه‌م واتا گه‌ڵاڵه‌ی گڵكۆی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د هه‌بێ. نێوه‌ڕۆكی ئه‌م تێزه كه زستانی 1379 خرایه روو, داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌ی "گڵكۆ‌و ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ـ زانستی"ی پێشه‌وای مه‌زن قازی محه‌ممه‌ده كه‌سایته‌كه‌ی له شاری مه‌هاباد‌و له داوێنی چیای "داشان مه‌جید" هه‌ڵ كه‌وتوه. ئه‌م پرۆژه‌یه پێك هاتوه له مه‌زاری پێشه‌وای نه‌مر‌و چه‌ند بینا كه له‌به‌رامبه‌ر گڵكۆی ئه‌م زاته مه‌زنه‌و له داوێنی چیا هه‌ڵ كه‌وتوون‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بیناكانی شووڕای شار, ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی, ئه‌نستیتۆی كورد له مه‌هاباد, هۆڵی شانۆ‌و سینه‌ما (theater), هۆڵی مۆسیقا و(mosicholl)و موزه‌ی ئاسه‌واره كۆنینه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌خۆ. له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا جگه له‌و بینایانه‌ی ناوم بردن شوێنێكی گونجاو‌و به‌رینیش بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی له بۆنه‌و رێوڕه‌سمه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌دا له‌به‌رچاو گیراوه كه به سه‌ر گڵكۆی پێشه‌وادا ده‌ڕوانێ‌و له قه‌راغ ئه‌و شوێنه تایبه‌تی‌یه‌ش بینایه‌كی رێزلێنان (monoment) ده‌بێ. پانتایی تێكڕای ئه‌م پرۆژه‌یه 45000 میتری چوارگۆشه‌یه كه 6500میتری چوارگۆشه, ژێرخانی ئه‌و بینایانه‌یه.
هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بۆ بڕوانامه‌كه‌ت چی بوو؟ ئایا بابه‌ت گه‌لێكی وه‌ك كه‌سایه‌تیی مه‌زنی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د یا هه‌ڵكه‌وته‌یی گڵكۆی پێشه‌وا له مه‌هاباد‌و یا خۆ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بوون به هۆی ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی فه‌وقه لیسانس (ماجێستر)ه‌كه‌تی بۆ ته‌رخان بكه‌ی؟ له راستی‌دا هه‌رسێ خاڵه‌كه‌ی باستان كرد واتا كه‌سایه‌تیی قازی محه‌ممه‌د, هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی‌و, هه‌روه‌ها شوێن‌و هه‌ڵكه‌وتوویی مه‌هاباد, فاكتۆره‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بوون. هه‌ر وه‌ك له پێشه‌كیی بڕوانامه‌كه‌م‌دا ئاماژه‌م پێ‌كردوه, هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه‌و تاهه‌تایی‌و نه‌مركردنی كه‌سایه‌تی‌یه مه‌زنه‌كان, یه‌كێك له ئه‌ركه گرینگه‌كانی رووناكبیران‌و هونه‌رمه‌ندانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه, به‌تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجێكی وادا كه دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یادوه‌ریی‌و گه‌وره‌یی رێبه‌ران‌و قاره‌مانه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له دڵ‌و مێشكی خه‌ڵكی دان‌و به زۆره‌ملی‌و ته‌نانه‌ت به شێواندنی مێژوو ده‌یانهه‌وێ بیروڕای خه‌ڵكی به لاڕێ‌دا ببه‌ن. ئه‌و به‌رپرسیاره‌تی‌یه زیاتر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رووناكبیران‌و هونه‌رمه‌ندانی گه‌ل. هه‌ر له زه‌مانی شه‌هید بوونی قازی محه‌ممه‌ده‌وه تا ئێستاش رێژیمی پاشایه‌تی‌و هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامی له هیچ هه‌وڵێك‌و پیلانێك بۆ خه‌وشداركردنی كه‌سایه‌تیی پێشه‌وا‌و سڕینه‌وه‌ی یاد‌و بیره‌وه‌ریی ئه‌و مه‌زنه له دڵ‌و ده‌روونی گه‌له‌كه‌مان نه‌پرینگاونه‌ته‌وه. له راستی‌دا ئه‌و پرۆسه‌یه جگه له‌وه‌ی هه‌وڵێكه بۆ رێزگرتن‌و مه‌زن نرخاندنی كه‌سایه‌تیی پێشه‌وا, له‌هه‌مان كات‌دا دژكرده‌وه‌یه‌كیشه له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه نه‌زۆكه‌كانی رێژیم له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا.
سه‌باره‌ت به گیر‌وگرفت‌و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ڕێی بڕوانامه‌كه‌ت چیت هه‌یه بۆمان باس بكه‌ی؟ من ناچمه سه‌ر ئه‌و گیر‌وگرفتانه‌ی كه له‌سه‌ر رێی هه‌ر بڕوانامه‌یه‌كی فه‌وقی لیسانس هه‌ن‌و, ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ده‌با له ئاستێكی به‌رزی زانستی‌و هونه‌ری‌دابا تاكوو شایان‌و نوێنگه‌ی كه‌سایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د بێ. كه به خۆشی‌یه‌وه هه‌رواش بوو‌و به دوای پێشكه‌ش كردنی بڕوانامه‌كه له زانكۆ, لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن پله‌ی "عالی" (باڵا)یان پێ‌دا. به‌ڵام گرفته سه‌ره‌كی‌یه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه, كێشه سیاسی‌و لایه‌نه لاوه‌كی‌یه‌كانی بوون كه به كورتی باسیان ده‌كه‌م: یه‌كه‌م نه‌مده‌زانی هه‌ڵوێستی زانكۆ له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه چی ده‌بێ. دووهه‌م, گه‌رچی ئه‌گه‌ری دژكرده‌وه‌ی رێژیم له‌سه‌ر تێزه‌كه هه‌بوو به‌ڵام روون نه‌بوو به چ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵی به‌ره‌وروو ده‌بنه‌وه. سێهه‌م, ئه‌وه‌كه وه‌زعییه‌تی سیاسیی خۆم كێشه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی‌تر ئاڵۆز كردبوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی من ساڵێك به‌ر له نووسینی بڕوانامه‌كه‌م له دادگای شۆڕشی شاری سنه به تاوانی شێواندنی ئه‌منییه‌تی میللی به دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرابووم. به‌و مانایه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه كه‌مترین مه‌حكوومیه‌تی بۆ من به‌شوێن‌دا هاتبا, حوكمه ته‌علیقی‌یه‌كه‌ش ده‌هاته سه‌ری. به‌ڵام به هه‌مووی ئه‌وانه‌وه‌و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین گرفتی تایبه‌تیی دیكه بڕیارم دابوو به هه‌ر نرخێك بێ بڕوانامه‌كه‌م به ئاكام بگه‌یه‌نم.
كاك هێمن! بڕوانامه‌كه‌ی جه‌نابت خاوه‌نی ته‌وه‌ره‌یه‌كی زانستی‌و فه‌رهه‌نگی‌یه, به‌ڵام هاوكاتیش گرێ‌دراوه به كێشه‌یه‌كی سیاسی‌و مێژوویی گه‌لی كورد. به سه‌رنجدان به‌وه كه به‌رپرسانی رێژیم به توندی دژایه‌تی هه‌ر دیارده‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ره‌نگی تێدا دابێته‌وه, به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی‌یه‌كی مه‌زنی وه‌ك قازی محه‌ممه‌د كه ئێستاش رێبوارانی ئه‌و گه‌وره پیاوه له سه‌نگه‌ری خه‌بات دژی ئه‌و رێژیمه‌دان, ئێوه نیگه‌رانی دروستبوونی مه‌ترسی بۆخۆتان له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه نه‌بوون؟ یان نیگه‌رانی ئه‌وه نه‌بوون كه ئه‌وان به كۆسپ خستنه سه‌ر رێگاتان, پێش به په‌سندكردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بگرن؟ هه‌ر له‌جێ‌دا بوونی ئه‌و نیگه‌رانی‌یه ئاسایی‌یه. هه‌ربه‌وجۆره‌ی پێشتر باسم كرد چاوه‌ڕوانی هه‌رچه‌شنه دژكرده‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه بووم. من ئه‌گه‌ری ئه‌و به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌یه‌م له دوو قۆناغ‌دا دانابوو, پێش له پێشكه‌ش كردنی بڕوانامه‌كه‌م‌و دوای ئه‌و. ئه‌گه‌ر ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی رێژیم به‌م گه‌ڵاڵه‌یان زانیبا, به‌دڵنیایی‌یه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشیان پێ‌ده‌گرت‌و پاشان پرۆژه‌كه‌و هه‌موو ئامانجه دیاری‌كراوه‌كانم بێ‌ئاكام ده‌مانه‌وه. هه‌ربۆیه هه‌موو هه‌وڵی من ئه‌وه‌بوو كه تا رۆژی پێشكێش كردنی گه‌ڵاڵه‌كه وه‌ك بڕوانامه‌كه‌م, جگه له ژماره‌یه‌ك له دۆستانی نیزیك‌و جێی متمانه‌م كه‌س به‌و پرۆژه‌یه نه‌زانێ. به‌ڵام سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ی رێژیم پاش ته‌واو بوونم له زانكۆ, زۆرم به‌لاوه گرینگ نه‌بوو. چونكه باوه‌ڕم به‌وه هه‌بوو كه ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م بڕوانامه‌یه‌و هاتنه‌گۆڕی له كۆڕ‌و ناوه‌نده رووناكبیری‌یه‌كان‌و بیروڕای گشتی‌دا بایه‌خی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه زۆر شتی له پێناوی‌دا ببینم‌و بچێژم. سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌كه‌و ئه‌گه‌ری نه‌هێشتنی ]كه نه‌شیان هێشت[ ده‌بێ بڵێم كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هیچ هیوایه‌كم به به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌كه له زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا نه‌بوو. بۆمن ته‌نیا خستنه‌رووی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه وه‌ك بڕوانامه‌كه‌م‌و هاندانی خوێندكارانی كورد له هه‌موو لقه جیاوازه‌كانی زانستگه‌دا بۆ گرنگیی پێدان به كێشه‌و بابه‌ته نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان بوو. باشترین ده‌سكه‌وت ئه‌وه بوو كه خوێندكارانی كوردی قۆناغی فوقی لیسانس‌و دوكتورا له وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كانیان‌دازۆرتر بایه‌خ بده‌ن به كێشه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و رووبكه‌نه كوردستان. هه‌روه‌ها نیشاندانی پێ‌زانین, ئه‌مه‌گناسی‌و رێزگرتن له كه‌سایه‌تی‌یه‌كی مه‌زنی رێبه‌ری مێژوویی جووڵانه‌وه‌ی كورد پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د.
ده‌كرێ بفه‌رموون هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا چ كێشه‌یه‌ك به‌ره‌ورووی ئێوه بۆوه؟ یا هه‌ڵوێست‌و دژكرده‌وه‌ی به‌رپرسانی رێژیم چی بوو؟ راشكاوانه ئه‌وه ده‌ڵێم كه رێژیم ته‌واو سه‌رسام‌و شێوا بوو. ئه‌و كات قه‌ت وه‌ها گرفتێك بۆ وان له كۆڕێكی زانستی‌و له زانكۆدا‌و به‌تایبه‌ت له باسێكی به رواڵه‌ت فه‌ننی‌و موهه‌ندیسی‌دا بۆ نه‌هاتبووه پێش. ده‌نگدانه‌وه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی هه‌واڵ‌و راپۆرتی تایبه‌ت به‌م بڕوانامه‌یه له چه‌ند ته‌له‌ڤزیون‌و رادیۆ‌و گۆڤاره نێوخۆیی‌و بیانی‌یه‌كان‌دا ناچاری كردن خێرا دژكرده‌وه نیشان بده‌ن. پێش هه‌موو شتێك پێشانگه‌ی بڕوانامه‌كه‌میان كه له شاری مه‌هاباد كرابۆوه ـ ته‌نیا چه‌ند كاتژمێر دوای كرانه‌وه‌كه‌ی ـ داخست. ته‌واوی پۆستێر‌و تراكته‌كانی تایبه‌ت به پێشانگاكه‌یان كه له‌نێو شاردا بڵاوببوونه‌وه كۆكردنه‌وه‌و فه‌وتاندیان. دواجاریش خۆشمیان كه بۆ به شوێنداچوونی گه‌ڵاڵه‌كه‌م چووبوومه تاران گرت‌و, دوای چه‌ند رۆژ گوێزتیانمه‌وه بۆ زیندانی شاری سنه. زۆرترین فشار‌و پێداگرییان ئه‌وه بوو كه من له وتووێژێكی ته‌له‌فزیۆنی‌دا, داوای لێبووردن بكه‌م‌و دان به‌وه‌دابنێم‌و بڵێم كه دارده‌ستی بێگانه‌كان بووم كه به خۆشی‌یه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان پووچه‌ڵ بۆوه. پاش ماوه‌یه‌ك‌و به دوای پشتیوانیی شایانی رێزی به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆ له من ناچار بوون به مه‌رجی زه‌مانه‌ت به‌رم بده‌ن. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك به‌و بیانوویه‌ی كه ئه‌وجار رادیۆی ده‌نگی كوردستانی ئێران (رادیۆی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) باسی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی كردوه‌و به رێزه‌وه لێی دواوه هاتن ـ و ئه‌مجاره‌یان زۆر به تووڕه‌یی‌یه‌وه ـ گرتیانم‌و به‌توندی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ‌دا كردم. ئه‌ڵام ئه‌مجاریش هیچیان ده‌ست نه‌كه‌وت. ئه‌وان له پێشوازیی بیروڕای گشتی له‌و گه‌ڵاڵه‌یه تووڕه‌و قه‌ڵس بوون‌و به قسه‌ی خۆیان به شوێن بیانوویه‌كی مه‌حكه‌مه‌په‌سنددا ده‌گه‌ڕان تا به هۆی ئه‌وه‌وه تۆڵه‌م لـێ‌بستێننه‌وه. چه‌ند مانگێك دوای درێژه‌كێشانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌و هه‌ست به مه‌ترسی كردنێكی زۆر كه له گه‌ڵی به‌ره‌وروو بووم, له‌سه‌ر پێشنیار‌و پێداگرتنی زۆری دۆستانم, ئێرانم به‌جێ‌هێشت‌و هاتمه ریزی تێكۆشه‌رانی ئاشكرای حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كه ئه‌وه‌ش بۆ من به‌خته‌وه‌ری‌یه‌كی له‌گێڕانه‌وه نه‌هاتوه. ئه‌وه نزیكه‌ی 3 ساڵه شانازیی ئه‌ندامه‌تیی ئه‌م حیزبه‌و خه‌باتی ئاشكرا‌و جیددی دژی رێژیمی كۆماری ئیسلامیم له ریزی ئه‌و حیزبه‌دا هه‌یه.
كاك هێمن! ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی ئێوه واتا بڕوانامه‌كه‌تان هه‌م له رووی فه‌ننی‌و موهه‌ندیسی‌یه‌وه, پرۆژه‌یه‌كی پڕبایه‌خه‌و هه‌م له رووی نێوه‌ڕۆكیشه‌وه گرینگی‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. چ به‌رنامه‌یه‌كتان له داهاتوودا بۆ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه هه‌یه؟ داهاتووه‌كه‌ی چۆن ده‌بینی؟ سه‌ره‌تا ده‌بێ بڵێم كه له دوای ئه‌م پرۆژه‌یه, ماڵاواییم له دنیای مێعماری نه‌كردوه‌و به‌و ئاسانكاری‌یانه‌ی كه ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب بۆ منی كردوه, ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م هه‌بووه‌كه وێڕای تێكۆشانی سیاسی‌و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی حیزبی, پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ په‌یمانگای مێعماریی زانكۆی "سه‌لاحه‌دین"ی شاری هه‌ولێر هه‌بێ‌و هاوكارییان بكه‌م. ئێستاش له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ی دیكه كار ده‌كه‌م كه هه‌ڵبه‌ت هه‌موویان له پێناو‌و له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی‌و خزمه‌ت به میعماری‌و مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دان. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه‌یه, ده‌بێ بلێم گه‌وره‌ترین ئاره‌زووی من به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌كه‌مه له شاری مه‌هاباد. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ كه ئه‌گه‌ر له داهاتوودا‌و له دوای رزگاریی گه‌لی كورد له ئێران, له فه‌زایه‌كی دیموكراتیك‌دا مێعماره دڵسۆز‌و گه‌شبیره‌كان گه‌ڵاڵه‌یه‌كی باشتر‌و گونجاوتریان له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی من هه‌بوو, من پێداگری‌یه‌كم له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ی نیه. به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ئه‌وه له بایه‌خ‌و گرینگیی گه‌ڵاڵه‌كه‌م كه‌م ناكاته‌وه. ئه‌وه‌ی گرینگه خوڵقاندنی شاكارێكی مه‌زنی مێعماری‌یه كه شایانی كه‌سایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د بێ كه من دڵنیام خه‌ڵكی كوردستان رۆژێك ئه‌مه به چاوی خۆیان ده‌بینن.
كاك هێمن! زۆر سپاس له‌وه‌ی بانگهێشتنی ئێمه‌ت قبووڵ كرد‌و وڵامی پرسیاره‌كانی ئێمه‌تان داوه. منیش زۆر سپاسی ئێوه‌و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی سایتی "كوردستان میدیا" ده‌كه‌م. هیوادارم پاش سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی ئێران پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانی‌و بووژاندنه‌وه‌ی كوردستان به‌بێ راوه‌ستان‌و بێ‌ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ك رۆژ دوابكه‌ون, ده‌ست پێ‌بكه‌ن‌و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش به‌سه‌ربه‌رزی‌یه‌وه پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌كردنی شار‌و دیهاته‌كانی نیشتمانه‌كه‌ی ببینێ. ![]()
دوو دیمه‌ن له سه‌ره‌تای پڕۆژه‌كه‌وه بۆ ئاخری پڕۆژه‌و به پێچه‌وانه
سه‌رچاوه: کوردستان مێدیا |
||||
|
2005-01-16 خاوه‌نی سایت و کاری تکنیکی سایت ساڵه نه‌ڵۆسی |
|||||