نامه‌ی‌ چالاكه‌ ئێرانی‌یه‌كانی‌ پارێزگاری‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ له‌ ئورووپا‌و ئامریكای‌ باكوور بۆ خه‌ڵكی‌ ئێران، رێكخراوه‌كان‌و بنیاته‌كانی‌ پارێزگاری‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ له‌ ئوتریش

15ی‌ پووشپه‌ڕی‌ 1384

 

خوازیاری‌ به‌دواداچوونی‌ قه‌زایی‌ به‌ڕێوه‌به‌ران‌و فه‌رمانده‌رانی‌ تیرۆری‌ 13ی‌ ژوئیه‌ی‌ 1989 له‌ وڵاته‌كه‌تاندا بن

خه‌ڵكی‌ ئوتریش!
رێكخراوو بنیاته‌كانی‌ پارێزگاری‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ!

له‌ رێكه‌وتی‌ 13ی‌ ژوئیه‌ی‌ 1989دا، دوو كه‌س له‌ هاووڵاتیانی‌ ئێرانی‌ به‌ ناوه‌كانی‌ دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، سكرتێری‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران‌و عه‌بدوڵڵا قادری‌ ئازه‌ر، نوێنه‌ری‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات‌و هاووڵاتی‌یه‌كی‌ عێراقی‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌ ناوی‌ فازڵ‌ ره‌سوول له‌ ڤیه‌ن، پێته‌ختی‌ ئوتریش دا تیرۆر كران.
سه‌ره‌ڕای‌ روون بوونی‌ رۆڵـی‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران‌و رێبه‌رانی‌ پله‌ یه‌كی‌ له‌ تیرۆری‌ ئه‌م رێبه‌ره‌ سیاسی‌یانه‌دا، پۆلیسی‌ ئوتریش له‌وكاته‌دا دوو كه‌س له‌ تاوانبارانی‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی‌ ئازاد‌و بواری‌ گه‌ڕانه‌وه‌یانی‌ بۆ ئێران ره‌خساند! به‌داخه‌وه‌ تا ئێستاش پاش تێپه‌ڕبوونی‌ 16 ساڵ‌ هێشتا هیچ ئاكامێك له‌ به‌دواداچوونی‌ په‌روه‌نده‌ی‌ ئه‌م تیرۆرانه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی‌ فه‌رمی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئوتریشه‌وه‌ رانه‌گه‌یاندراوه‌!
به‌پێی‌ وته‌ی‌ یه‌كێك له‌ نوێنه‌رانی‌ پارلـمانی‌ ئوتریش‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ شایه‌تیدانی‌ ئه‌م دواییانه‌ی‌ یه‌كێك له‌ ئاگادارانی‌ گه‌ڵاڵه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌م تیرۆرانه‌، كه‌ خۆیشی‌ له‌ كه‌سانی‌ به‌ستراوه‌ به‌ رێژیم بووه‌، رۆڵـی‌ رێبه‌رانی‌ ئێستای‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌وانه‌ هاشمیی‌ ره‌فسه‌نجانی‌، سه‌ركۆماری‌ پێشوو‌و سه‌رۆكی‌ ئێستای‌ كۆڕی‌ دیاریكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی‌ نیزام، موحسین ره‌زایی‌، فه‌رمانده‌ی‌ پێشووی‌ سوپای‌ پاسداران، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد، سه‌ركۆماری‌ نوێ‌ له‌م كوشتاره‌دا به‌ روونی‌ دیاره‌.
به‌م پێیه‌ ئێمه‌ له‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵك، رێكخراوه‌كان‌و چالاكانی‌ پارێزگاری‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ له‌ ئوتریش داوا ده‌كه‌ین كه‌ وێڕای‌ مه‌حكوومكردنی‌ له‌ژێرپێنانی‌ به‌رین‌و راسته‌وخۆ‌و گه‌ڵاڵه‌داڕێژراوی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ له‌ ئێران، خوازیاری‌ به‌دواداچوونی‌ قه‌زایی‌ به‌ڕێوه‌به‌ران‌و فه‌رمانده‌رانی‌ ئه‌م تیرۆره‌ له‌ وڵاته‌كه‌یاندا بن‌و بۆ روونبوونه‌وه‌ی‌ راستی‌یه‌كان له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م په‌روه‌نده‌دا هه‌وڵ‌ بده‌ن.

چالاكه‌ ئێرانی‌یه‌كانی‌ پارێزگاری‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ له‌ ئورووپا‌و ئامریكای‌ باكوور:
* كۆمه‌ڵه‌ی‌ چالاكانی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ له‌ ئێران ـ كانادا : FaalanHRC@yahoo.ca
* یه‌كیه‌تی‌ بۆ پارێزگاری‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ له‌ ئێران ـ واشینگتۆن ـ ئامریكا: adhri1@yahoo.com
* كۆمه‌ڵه‌ی‌ به‌رگریكارانی‌ مافی‌ مرۆڤـ له‌ ئێران ـ بێلژیك: kanon253@hotmail.com
* ناوه‌ندی‌ پارێزگاری‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ له‌ ئێران ـ ئاڵمان : info@vzvmiran.de
* كۆمه‌ڵه‌ی‌ چالاكانی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ ئێرانی‌ له‌ ئاڵمان : shafaei@azadegy.de
* ناوه‌ندی‌ پارێزگاری‌ له‌ دێموكراسی‌ له‌ ئێران ـ هوله‌ند : kdaddih@hotmail.com
* كومیته‌ی‌ پارێزگاری‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ له‌ ئێران ـ سوئێد : info@komitedefa.org
* كومیته‌ی‌ پارێزگاری‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ له‌ ئێران ـ كالیفۆرنیا ـ ئامریكا: defendhriran_ca@yahoo.com
* كومیته‌ی‌ نوران (كومیته‌ی‌ پارێزگاری‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ له‌ ئێران ـ نۆروێژ) : noranali2003@yahoo.no
* رێكخراوی‌ ئێرانی‌یه‌كانی‌ خۆرئاوای‌ كانادا ـ وانكۆوێر ـ كانادا: yebarak@yahoo.ca
* كومیته‌ی‌ پارێزگاری‌ له‌ ئازادی‌‌و دێموكراسی‌ له‌ ئێران ـ ئوتریش : demokrasi9@yahoo.com
* چالاكانی‌ ئێرانی‌ مافی‌ مرۆڤـ ـ سوئیس : mnrecht@hotmail.com
* كومیته‌ی‌ یه‌كیه‌تیی‌ بۆ دێموكراسی‌ له‌ ئێران ـ ئیتالیا: updi@libero.it
* كومیته‌ی‌ پارێزگاری‌ له‌ به‌ندكراوه‌ سیاسی‌یه‌كانی‌ ئێران ـ بێرلین : kupg_iran@yahoo.de
* چالاكانی‌ پارێزگاری‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ info@irantestimony.com : Irantestimony

 

 

سه‌رچاوه‌: کوردستان مێدیا

 

2005-07-07 19:42