|
دادستانی ئوتریش لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت
به ده‌ست تێدابوونی مه‌حموودی
ئه‌حمه‌دی‌نژاد له تیرۆری دوكتور
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوودا ده‌ست پێ‌كرد |
فاتمه ئه‌مان ، رادیۆ فه‌ردا
وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئوتریش، رۆژی سێ‌شه‌ممه، جه‌ختی
له‌سه‌ر راستیی هه‌واڵـی داخوازی دادستانه‌كانی وڵاتی
بۆ ده‌سپێكی توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به به‌شداری
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد له تیرۆری دوكتور
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوودا، كرد. دكتور عه‌بدولڕه‌حمان
قاسملوو، رێبه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و
دوو كه‌سی تر له ساڵـی 1989دا له ره‌وتی چاوپێكه‌وتن
له‌گه‌ڵ شاندی وتووێژكه‌ری كۆماری ئیسلامی‌دا كوژران.
پیتێر پیلتز، یه‌كێك له وته‌بێژانی حیزبی سه‌وزی
ئوتریش له كۆنفرانسێكی چاپه‌مه‌نی‌دا گوتی:
به‌ڵگه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو باس له به‌شداری
ئه‌حمه‌دی‌نژاد له تیرۆری عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوودا
ده‌كه‌ن. به وته‌ی ئاغای پیلتز زانیاریگه‌لێك له‌م
بواره‌دا له رۆژنامه‌نووسێكی ئێرانی كه له
فه‌ڕانسه‌دا ده‌ژی وه‌ده‌ستهاتووه‌و هه‌روه‌ها گوتی: من
ناتوانم بڵێم ئایا وته‌كانی ئه‌م شایه‌ته راسته یان نا،
به‌ڵام ده‌توانم ئێعتیاریان ته‌ئید بكه‌م.
فاتمه
ئه‌مان (رادیۆ فه‌ردا):
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئوتریش گوتی:
دادستانه‌كانی ئه‌م وڵاته توێژینه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به
ئه‌گه‌ری دسه‌ت تێدابوونی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد له
تیرۆری عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوودا ده‌ست پێ‌كردوه.
رۆدۆلف گوریا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئوتریش،
رۆژی سێ‌شه‌ممه، جه‌ختی له‌سه‌ر راستیی هه‌واڵـی
داخوازی دادستانه‌كانی وڵاتی بۆ ده‌سپێكی توێژینه‌وه
سه‌باره‌ت به به‌شداری مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد له
تیرۆری دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوودا، كرد. دكتور
عه‌بدولڕه‌حامن قاسملوو، رێبه‌ری حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران‌و دوو كه‌سی تر له ساڵـی 1989دا له
ره‌وتی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شاندی وتووێژكه‌ری كۆماری
ئیسلامی‌دا كوژران. ئه‌م شانده له لایه‌ن هاشمیی
ره‌فسه‌نجانی‌یه‌وه بۆ وتووێژ درابوونه ڤیه‌ن.
پیتێر پیلتز، یه‌كێك له وته‌بێژانی حیزبی سه‌وزی
ئوتریش له كونفرانسێكی چاپه‌مه‌نی‌دا گوتی:
به‌ڵگه‌گه‌لێكی جێگای متمانه‌و باوه‌ڕپێكراو باس له
به‌شداری ئه‌حمه‌دی‌نژاد له تیرۆری عه‌بدولڕه‌حمان
قاسملوودا ده‌كه‌ن. ئاغای پیتلز، جه‌ختی كرده‌وه كه
ده‌فته‌ری دادستانی وڵات داوای توێژینه‌وه‌ی له‌م
پێوه‌ندی‌یه‌دا له یه‌كه‌ی دژی تیرۆری وڵات كردوه.
پێشتریش پیتێر پیلتز، ئه‌ندامی پارلـمانی ئوتریش
ئاماژه‌ی به ئه‌گه‌ری ده‌ست تێدابوونی ئه‌حمه‌دی‌نژاد
له تیرۆری دژبه‌رانی حكوومه‌تی ئێران‌دا كردبوو.
تیرۆری دكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو ته‌نیا به یه‌كێك
له‌و تیرۆرانه ناوبراوه. له‌دوای هه‌ڵبژاردنی مه‌حموود
ئه‌حمه‌دی‌نژاد، پیتێر پیلتز به‌ڵگه‌كانی دایه
باڵوێزخانه‌ی وڵاتی ئوتریش‌و ئه‌م به‌ڵگانه ئێستا له
ده‌فته‌ری دادستانه‌كان دایه.
به وته‌ی ئاغای پیلتز، زانیاریگه‌لێك له‌م بواره‌دا له
رۆژنامه‌نووسێكی ئێرانی كه له فه‌ڕانسه‌دا ده‌ژی،
وه‌ده‌ستهاتوه. شووناسی‌ئه‌م كه‌سه رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌و
به شایه‌تی D ناوزه‌د كراوه. پیلتز گوتی: من ناتوانم
بڵێم ئایا وته‌كانی ئه‌م كه‌سه راسته یان نا، به‌ڵام
ده‌توانم ئێعتباریان ته‌ئید بكه‌م.
ده‌گوترێ شایه‌تی D ئه‌م زانیاریگه‌له‌ی له یه‌كێك له
كه‌سانی به‌شدار له گرووپی تیرۆری قاسملوودا
هێناوه‌ته‌ده‌ست. یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی كه وته‌كانی
شایه‌تی D باوه‌ڕپێكراو ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی
زانیاریگه‌لێكه كه ته‌نیا له رێگه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتن
به زانیاری‌یه نهێنی‌یه‌كانه‌وه، ده‌خرێته ده‌ست. به
وته‌ی ئاغای پیلتز شایه‌تی D پێوه‌ندی به هیچ
گرووپێكی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه نیه. به
وته‌ی پیتێر پیلتز، وته‌بێژی حیزبی سه‌وزی ئوتریش
رۆڵـی ئه‌كبه‌ر هاشمیی ره‌فسه‌نجانی، سه‌رۆكی كۆڕی
دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی نیزام له‌م
توێژینه‌وانه‌ی‌دا، هاتۆته به‌رباس.
کوردستان مێدیا |