|
هه‌نگاوی
بوێرانه‌ی پێتر پیلز جێگای رێز‌و پێزانینی
ئه‌ویندارانی رێگای دوکتور قاسملوویه |
ره‌شید
حه‌یده‌ری
13ی مانگی ژوئیه‌ی 2005
له سه‌روبه‌ندی یادی شازده ساڵه‌ی
تیرۆری رێبه‌ری لێوه‌شاوه‌و هه‌ڵکه‌وتووی گه‌لی کورد،
شه‌هیدی نه‌مر دوکتور
عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو و هاوڕێیانی، عه‌بدوڵڵا قادری
ئازه‌ر‌و دوكتور فازڵ ره‌سووڵ‌دا، شاهیدی هه‌وڵێکی نوێ
به‌مه‌به‌ستی وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی قه‌تڵی
ئه‌وانین‌و ده‌بینین که ئه‌و تیرۆره نامرۆڤانه‌یه، که
له 13ی ژوئیه‌ی 1989 له بێده‌نگی‌یه‌کی سامناک‌دا له‌نێو
جه‌رگه‌ی ئورووپا‌و له‌لایه‌ن جه‌للاده‌کانی تارانه‌وه
به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر ئێستا بووه‌ته بابه‌تی هه‌واڵی زۆر له
ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباس‌و وێده‌چێت، به مه‌رجی
به‌رده‌وام‌بوون، میکۆنۆس‌ئاسا شوێنێکی کاریگه‌ر له‌سه‌ر
پێوه‌ندیی وڵاتانی جیهان، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئورووپایی،
له‌گه‌ڵ تاران‌دا دابنێت‌و ناچاریان بکات جارێکی دیکه
به پێوه‌ندی‌یه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و حکومه‌ته تیرۆریست‌و
مرۆڤکوژه‌دا بچنه‌وه.
ئه‌م هه‌وڵه نوێ‌یه، که له‌لایه‌ن
به‌ڕێز پێتر پیلز، پارله‌مانتاری ئوتریشی‌یه‌وه
ده‌ستی‌پێکردووه، له‌لایه‌ک بووه‌ته مایه‌ی خۆشحاڵیی
ئه‌وینداران‌و رێبوارانی به‌ئه‌مه‌گی رێگای دوکتور قاسملوو
له هه‌ر قوژبنێکی ئه‌م جیهانه‌و له‌لایه‌کی دیکه تۆوی
ترس‌و نیگه‌رانیی زۆری له دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی تیرۆریست‌و
تیرۆریستپه‌روه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا چاندووه.
ئه‌گه‌رچی عامیلی سه‌ره‌کیی ئه‌و
جینایه‌ته سامناکه بۆ کورد به‌گشتی‌و حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه روون‌و
ئاشکرا بوو‌و جێگای بۆ گومان‌و دوودڵی‌لێکردن
نه‌هێشتبووه‌وه، که‌چی سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی
حکوومه‌تی ئوتریش له رابردوودا، کۆسپی گه‌وره‌ی له
به‌رده‌م جێبه‌جێ‌کردنی عه‌داڵه‌ت له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
تاوانبارانی کاره‌ساته‌که‌دا دروست‌کرد. به‌و حاڵه‌ش
لێکۆڵینه‌وه له‌و په‌روه‌نده‌یه‌و له ئاکام‌دا
ده‌ست‌نیشان‌کردنی تاوانباران‌و، هه‌روه‌ک ئومێدیش
ده‌کرێت، ناساندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ک
گه‌ڵاڵه‌داڕێژو جێبه‌جێکه‌ری ئه‌و تیرۆره له دادگایه‌کی
عادڵانه‌دا دوای ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه وه‌رچه‌رخانێکی
گرینگ‌و مێژوویی ده‌بێت له سیاسه‌تی مامه‌ڵه‌گه‌رانه‌ی
ده‌وڵه‌تی ئوتریش به‌رامبه‌ر به کێشه‌که له رابردوودا‌و
ریسوایی‌یه‌کی که‌م‌وێنه‌ی دیکه ده‌بێت بۆ
ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆنه‌په‌رست‌و دواکه‌وتووی تاران.
شاراوه نییه که پشتگوێ‌خستن‌و
بێده‌نگی‌کردن له په‌روه‌نده‌ی تیرۆری دوکتور قاسملوو له
16 ساڵی رابردوودا، نائومێدیی زۆری لای ئازادیخوازان‌و
لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ دروست کردووه. له درێژه‌ی ئه‌و 16
ساڵه‌دا ئازادیخوازانی کورد به‌گشتی‌و رێبوارانی به‌وه‌فای
رێگای پڕ له سه‌روه‌ریی دوکتور قاسملوو به‌تایبه‌تی، زۆر
به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌وڵێکی جیددیی هاوشێوه‌ی هه‌وڵی
به‌ڕێز پێتر پیلز بوون که بتوانێت په‌روه‌نده‌ی تیرۆری
ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌و هاوڕێیانی وه‌گه‌ڕبخاته‌وه‌و
له ئاکام‌دا تاوانبارانی تاوانه‌که دادگایی بکرێن‌و به
جیهانی مرۆڤایه‌تی بناسێنرێن.
به‌خۆشی‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌بینین که
ئه‌و خه‌ونه وا ورده‌ورده دێته‌دی‌و رۆڵی ئازایانه‌ی
پارله‌مانتاری ئوتریشی، پێتر پێلزی بوێر‌و چاونه‌ترس له‌و
پێوه‌ندی‌یه‌دا گه‌لێک دیار‌و به‌رچاوه. هه‌وڵێک که
ده‌بێت له‌لایه‌ن تێکۆشه‌رانی دیموکرات‌و ئه‌ویندارانی
ئامانجه به‌رزه‌کانی دوکتور قاسملوو، دیموکراسی، ئاشتی و
دادپه‌روه‌ری‌یه‌وه شێلگیرانه پشتگیریی لێ‌بکرێت بۆ
ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه له ئاکامی ساتوسه‌ودا یان
هه‌ڕه‌شه‌و گوشارهێنانی ئاخونده‌کان بۆ کاربه‌ده‌ستانی
ئوتریشی، له‌بارنه‌برێت.
پێتر پیلز ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تای
رێگایه‌کی دژوار‌و پڕکه‌ندو کۆسپ‌دایه، به‌ڵام له
قسه‌کانی‌دا واده‌رده‌که‌وێت که ئاماده‌یه تا سه‌ر ئه‌و
رێگایه ببڕێت. ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن ویژدان‌و
عه‌داڵه‌تخواز جێگای رێز‌و ئافه‌رین‌پێگوتنه.
ئێستا ره‌نگه پرسیارێک به زه‌ینی
خوێنه‌ری ئه‌م دێڕانه‌دا تێ‌بپه‌ڕێت. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که
داخوا پێتر پیلز کێ‌یه؟
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌و پارله‌مانتاره
ئوتریشی‌یه‌و حیزبه‌که‌ی به‌کورتی‌و له چه‌ند دێڕێک‌دا
بناسێنین، ده‌ڵێین:
"پێتر پیلز له 22ی ژانویه‌ی 1954 له
شاری کاپفێنبه‌رگ
Kapfenberg له ویلایه‌تی
ستیریا Styria
له داییک بووه. ئه‌م
سیاسه‌توانه ئوتریشی‌یه له ساڵی 1986 تا ساڵی 1991و
هه‌روه‌ها له ساڵی 1999 به‌ملاوه ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی
سه‌وزه‌کان له پارله‌مانی ئوتریش‌دا بووه. بێجگه
له‌وه، پێتر پیلز له ساڵی 1992 تا ساڵی 1994 وته‌بێژی
ویلایه‌تیی حیزبی سه‌وزه‌کان (Die
Grünen) بووه. جێی
ئاماژه‌پێکردنه که حیزبی سه‌وزه‌کان حیزبێکی خاوه‌ن
کورسی له پارله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دایه‌و له بواری ژینگه‌و
کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌یه گشتی‌یه‌کان‌دا چالاکیی
هه‌یه. ئه‌م حیزبه له ساڵی 1986 له‌ژێر ناوی
(ئالترناتیڤی سه‌وز) له یه‌کگرتنی حیزبی کۆنه‌پارێزی (Vereinte
Grüne Österreichs) و حیزبی
پێشکه‌وتووتری (Alternative
Liste Österreichs) پێک
هات. حیزبی سه‌وزه‌کان هه‌ر له‌و ساڵه‌وه هاته نێو
پارله‌مانی ئوتریش. دواتر، واته له ساڵی 1995 ناوه‌که‌ی
گۆڕا بۆ ئه‌و ناوه‌ی که ئێستا هه‌یه‌تی. ئه‌م حیزبه هه‌ر
ئێستا ئه‌ندامی فدراسیونی حیزبه سه‌وزه‌کانی ئورووپایه.
پێتر پیلزی ئه‌ندام پارله‌مانی ئوتریش،
که سه‌ر به‌و حیزبه‌یه، به کێشه یاسایی‌یه‌کان‌و
لێکۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵی‌یه سیاسی‌یه‌کانه‌وه
خه‌ریکه."
له کۆتایی‌دا پێویسته بگوترێت که
هه‌نگاوی بوێرانه‌ی پێتر پیلز بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی
په‌روه‌نده‌ی دوکتور قاسملوو بێ‌شک جێگای رێز‌و پێزانینی
تێکڕای ئه‌ویندارانی رێبازی ئه‌و شه‌هیده مه‌زنه‌یه.
پێتر پیلز به‌و هه‌نگاوه مه‌زنه‌ی جێگایه‌کی به‌رزی بۆ
خۆی له‌نێو دڵی هه‌موو کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌رو گشت
ئازادیخوازێکی دادپه‌روه‌ردا کردووه‌ته‌وه‌و، به بڕینی
تاسه‌ری ئه‌و رێگایه‌ش، مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی
گه‌لی کورد بۆ هه‌تاهه‌تایه به به‌رزی‌و
گه‌وره‌یی‌یه‌وه یادی ده‌کاته‌وه‌و له‌نێو لاپه‌ڕه
زێڕینه‌کانی خۆی‌دا به فه‌خرو شانازی‌یه‌وه ناوی
تۆمارده‌کات.
به‌رزو پیرۆز بێت یادی 16 ساڵه‌ی
تیرۆری رێبه‌ری شه‌هید دوکتور قاسملووی هه‌میشه زیندوو‌و
کاک عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر‌و دوكتور فازڵ ره‌سووڵ
مردن‌و سه‌رشۆڕی بۆ کۆماری تیرۆریست‌و
تیرۆریستپه‌روه‌ری ئیسلامیی ئێران
-----------
سه‌رچاوه‌کان:
ویکیپێدیا
ماڵپه‌ڕی
حیزبی سه‌وزه‌کانی ئوتریش
|