|
دره‌وشینی
ئه‌ستێره‌یه‌ك
یادی له دایكبوونی دوكتور ئه‌بدولره‌حمان قاسملـوو
حه‌فتا و چوار ساڵ له‌وه پێش له شاری ورمێی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌ستڕۆیشتووی ناوچه‌كه‌دا مناڵێكی
كورد چاوی به جیهان پشكووت.
دایك و بابی نیودێریان كرد به ئه‌بدولره‌حمان. ده‌ورانی مناڵی ، مێرمنداڵی
و لاوه‌تی ئه‌بدولره‌حمان گرێدرواوه به كۆڵێك گۆڕانكاری سیاسی و
كۆمه‌ڵایتی كه كاردانه‌وه‌ێكی مه‌زنی له سه‌ركه‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه
هه‌بوو.
ئه‌و مرۆڤه تاقانه‌ی كوردان له لای هه‌موو كوردێكی كوردستان په‌رست
ناسراوه به دوكتور ئه‌بدولره‌حمان قاسملـوو. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه
دوكتورقاسملـوو ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو، به‌ڵام
ئه‌و كوردی وه‌ك یه‌ك نه‌ته‌وه ده دیت ، هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی
رۆژانه‌شی له چوارچیوه‌ی ئه‌و پرنسیپه كوردانه‌یه دابوو.
له به‌ر
ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ستی به به‌رپرسیارتێكی زۆر ده‌رهه‌ق به كێشه‌ی كورد له
هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كرد ، هیچ كات نه‌كه‌وته بازنه‌ی داتاشین
و سازكردنی به‌دیل یاخۆ ئالترناتیف بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر.
هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست و بۆچوونانه بوون كه كه‌سایتی ئه‌ویان له جه‌غزی
ریكخستنی هێناده‌رێ و لایه‌نێكی نه‌ته‌وه‌یان پێبه‌خشی.
ئه‌و مرۆڤه‌مه‌زنه خاوه نی كۆیه‌ك تایبه‌تمه‌ندی بوو كه ئه‌وی له
هه‌موو رێبه‌رانی سه‌رده‌می خۆی و ئێستا جیا ده‌كردوه . زانست و
قه‌ڵه‌می به‌بڕشتی، دیپلـۆماتێكی كارامه‌و به پرستیژ ، دورئه‌ندێشی و
تیژبینی ، زاڵبوون به سه‌ر چه‌ندین زمانی بێگانه، ڕوانیینی به‌رینی بۆ
جیهان و دیارده‌كانی و به كارهێنانی هه‌مووی ئه‌و توانایی
و تایبه‌تمه‌ندیانه له پێناو ره‌زگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی دا، دوكتور
قاسملـووی كرده بیردۆزیكی به توانا و ڕێبه‌ریكی هێژا، داهێنه‌ر ، دڵسۆز و
تاقانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
له كاتێكدا كه كورد له نێوان به‌رداشی سه‌رده‌می شه‌ری سارددا ده‌هاڕا.
ئه‌و شه‌ڕێكی بێ وێنه‌ی بۆ پاراستنی ناسێۆنالیزمی كورد رابه‌ری كرد. دوكتور
وه‌ك بیردۆزیكی لێهاتوو بۆ پاقژكردنی بیر و هه‌زریی كوردیی له ژێر
كاریگه‌ریی چه‌پی نه‌ته‌وه‌یی باڵاده‌ست له ئێران دا هاته كایه‌وه و
به هه‌موو شێوازیه‌ك له‌و ڕێگایه دا كه‌وته به‌رخۆدان. له ڕاده‌ی
جیهانی دا به ده‌رك پێكردن به‌و ڕاستێه كه كورد له سیاسه‌تی جیهانی و
له بیر و ڕای گشتی دا ده‌نگ و ڕه‌نگێكی ئه‌وتۆی نیه، گرنگێكی مه‌زنی دا
به‌و لایه‌نه له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یمان دا. له‌و ڕێگایه دا وه‌ك
دیپلـوماتێكی لێهاتوو و به پرستیژ نوێنه‌رایه‌تی میلـلـه‌تێكی خۆی بوو
و ره‌وتی گۆرانكارییه جیهانییه‌كانی زۆر به باشی ده‌دیت.
دوكتور
قاسملـوو وه‌ك ڕۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست ، به‌ڵام هه‌ر له‌وكاته دا
شایی به‌خۆ و سه‌ربڵند له نێو ڕابه‌ران، كه‌سایه‌تیه سیاسی، ڕۆشنبیری و
كۆمه‌ڵایه‌تێكانی ناسراویی جیهان و ناوچه دا به‌ڕێزه‌وه چاویی لێده‌كراو
و بایه‌خێكی زۆریی بۆ ده‌ده‌ندرا. هه‌ر وه‌ك ده‌زانین دوكتوور قاسملـو
هه‌موو ژیانی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ته‌رخان كرد و هه‌موو هێزو توانایه‌كانی له
پێناو ڕزگاریی كورد دا خسته گه‌ڕ. له‌وش زیاتر قاسملـوو بوو به قووربانی
ئه‌و ڕێبازه مه‌زنه و گێانی شیرینشی به سه‌خاوه‌ته‌وه له پێناو دا
به‌خشی. هه‌ق وایه كه كوردیش ده‌رهه‌ق به‌و ڕابه‌ره زانا و
به‌ئه‌مه‌گه، ئه‌مه‌گناسی خۆی نیشان بدا. ئه‌گر
هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌و جیهانه‌دا په‌یكه‌ر بۆ ریبه‌رانیان و ڕۆڵه
هه‌ڵكوتووكانی خۆیان سازده‌كه‌ن یان شه‌قام و شوێنی گشتیان به ناوه‌وه
ده‌كه‌ن . ده‌بێ چه شتێك ببێته هۆی ئه‌وه كه رێبه‌ران، پێاوماقووڵان و
زانایانی باشوری كوردستان له سه‌ریه‌ك له هه‌مبه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌تاقانه‌یه‌ی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان دا مه‌ته‌قیان له خۆیان
بڕیوه و خۆ نابزێوه‌نن؟
هه‌ر بۆیه
به‌ش به حاڵی خۆم له ساڵڕۆژیی له دایك بوونی ئه‌و زانا ، ڕابه‌ر و ڕۆڵه
به‌وه‌فایه‌ی كورد و كوردستاندا ، داوا له‌ڕیبه‌ران ، زانایان
وپێاوماقووڵانی كورد له باشوور ده‌كه‌م كه یادی قاسملـوی زانا و ڕابه‌ر
به باشترین شێوه بنرخێنن و یاد بكه‌نه‌وه.
به‌رز و به‌رێز بێت یادی له دایك بوونی دوكتور ئه‌بدولره‌حمان قاسملـوو،
به هیوایه‌وه كه مرۆڤی له گوێن ئه‌ومان زێده بن .
1ی به‌فرانباری 3831ی هه‌تاوی
سه‌لاc ئه‌دین مه‌جیدپوور
majidpour48@zonnet.nl
|