|
سێ كاندیدی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ستیان له
تیرۆری قاسملودا هه‌بووه |
  
سایتی گویا نیوز له راپۆرتێ
كدا قسه‌كانی كه‌سێكی به
ناوێ " D " بڵاو كرده‌وه كه هاوڕێیه‌كی به ناوی ناسر
ته‌قیپور (ئه‌نجامده‌ری تیرۆری دكتۆر عه‌بدولره‌حمانی
قاسملو)، پێش ئه‌وه‌ی بكوژرێ باسی له چۆنیه‌تی ئه‌و
كرده‌وه‌یه كردووه، ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی
راپۆرته‌كه‌یه : "به‌نی سه‌در" سه‌رۆك كۆماری پێشووی
ئێران له‌گه‌ل شایه‌د حاڵێكی تازه‌ی كوشتاره‌كه‌ی ڤییه‌نا
به ناوی ( D ) كه بووه هۆی كوژرانی دكتۆر
عه‌بدولره‌حمان قاسملو سه‌رۆكی پێشووی حزبی دیموكراتی
كوردستان و عه‌بدوڵڵا قادری و فازیل ره‌سول، گفتوگۆیه‌كی
سازداوه كه له‌و گفتوگۆیه‌دا رۆڵی سێ كه‌س له
كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاشكرا
بووه .
له‌و راپۆرته‌دا رۆڵی ره‌فسه‌نجانی، حه‌مید ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد و موحسین ره‌زایی له تیرۆری دكتۆر قاسملو، قادری و
فازیل ره‌سول و هه‌روه‌ها دكتۆر كه‌سرا وه‌فاداری كه له
18ی ئه‌م مانگه‌دا كوژرا، له زمانی كه‌سێكه‌وه كه
تیرۆره‌كانی ئه‌نجام داوه، ئاشكرا ده‌كرێت .
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌وه، فه‌رمانی ئه‌و كاره له
لایه‌ن خامنه‌یی و به رێگه‌ی هاشمی ره‌فسه‌نجانییه‌وه
دراوه‌ته موحسین ره‌زایی و ئه‌ویش داویه‌تی به
فه‌رمانده‌ی سوپای قودس و تیمه‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قاسملو
. ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرسی ئه‌و تیرۆره‌یه ناوی ناسر
ته‌قیپوره، ئه‌و كه‌سێكه كه له‌گه‌ڵ عه‌سگه‌ری،
راسپێردراوی كوشتنی قاسملو و فازیل ره‌سول و عه‌بدوڵڵا
قادری بوون . ته‌قیپور پێش ئه‌وه‌ی بكوژرێ، زانیبووی كه
ده‌یانه‌وێ له‌ناوی به‌رن هه‌ر بۆیه‌ش مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ
هاوڕێیه‌كی خۆی باس ده‌كا و پێی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر به ساغی
گه‌ڕامه‌وه، ئه‌وا ئه‌وانه له بیر به‌رنه‌وه و
ئه‌گه‌ریش كوژرام بڵاوی بكه‌نه‌وه . له كۆتایی زستانی
ئه‌مساڵدا هاوڕێیه‌كه‌ی كه له ئێران رایكردبوو، چووه
لای به‌نیسه‌در و ته‌واوی مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه .
پێش ئه‌وه‌ی كه باس له هه‌وڵه‌كانی به‌نیسه‌در سه‌باره‌ت
به‌و مه‌سه‌له‌یه بكرێت، هه‌ندێك سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی
ئه‌و كرده‌وه‌یه له زمانی ( D )یه‌وه ده‌كرێ، كۆتایی
ساڵی 2002، یه‌كیه‌ك له ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای پاسداران،
به ناوی ناسر ته‌قیپور، هه‌ندێك زانیاری دایه من و داوای
لێ كردم ئه‌گه‌ر هه‌ر رووداوێك بۆ ئه‌و رووبدات، ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه بڵاو بكه‌مه‌وه و هۆكاری ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی
وه‌ها بۆ من روون كرده‌وه :" ره‌نگه من به ده‌ستی
هێزه‌كانی سوپای قودس – ئه‌و بۆخۆی یه‌كیه‌ك له
ئه‌فسه‌ره پله به‌رزه‌كانی ئه‌و سوپایه بوو- به هۆی
ئه‌و ناكۆكییه‌ی كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی سوپا هه‌مه، به
مه‌به‌ستی پاراستنی نهێنییه ئه‌منیه‌كانی نیزام، له‌ناو
بچم ". قسه‌كه‌ی ئه‌و راست ده‌رچوو، چونكه پاش ماوه‌یه‌ك
له كاتی مه‌له كردنی له رووباری كاروندا كوژرا .
ئه‌ندامی دیكه‌ی تیمه‌كه (عه‌سگه‌ری)یش ساڵی 2004 له
كاتی چوونی بۆ شوێنی كاره‌كه‌ی گولله‌ی به‌ر كه‌وت و كوژرا
و گوتیان پاسه‌وانه‌كه هه‌ڵه‌ی كردووه و لێی داوه . تا
ئێستا نه‌متوانیوه ئه‌و زانیاریانه بڵاو بكه‌مه‌وه،
به‌ڵام ئێستا ئه‌وان به‌و شێوه‌یه و له زاری
ته‌قیپوره‌وه بڵاو ده‌كه‌مه‌وه :
*"ساڵی 1989، له لایه‌ن
هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاته‌وه،
راسپارده‌یه‌ك خرایه سه‌ر ئه‌ستۆی سوپای قودسه‌وه،
چونكه كرده‌وه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوور له‌سه‌ر شانی سوپای
قودس بوون . فه‌رمانی كوشتنه‌كان له لایه‌ن رابه‌ره‌وه
ده‌درایه سه‌رۆك كۆمار، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی
ره‌فسه‌نجانی ببێته سه‌رۆك كۆمار، به هۆی ئه‌وه‌ی جێگری
سه‌رۆكی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بوو، راسپارده‌كان له
لایه‌ن ئه‌وه‌وه ده‌رده‌كران . هه‌ر راسپاردنێك له
لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانه‌وه ده‌گه‌یشته
فه‌رمانده‌ی سوپای قودس ".
ئه‌و راسپارده‌یه له ناوبردنی سه‌ركردایه‌تی حزبی
دیموكراتی كوردستان بوو، به هۆی ئه‌وه‌ی بۆ رابه‌رایه‌تی
ئێران مه‌ترسیان هه‌بوو .
*" داڕێژه‌ری ئه‌و كرده‌وه‌یه، یه‌كێك له ئه‌ندامه
به‌رزه‌كانی سوپای قودس به ناوی حاجی غه‌فور بوو . ئه‌و
ئێستا به‌رپرسی حه‌راسه‌ت (ده‌زگای هه‌واڵگری كه سه‌ربه
وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاته و له هه‌موو داموده‌زگایه‌كاندا
به‌شێك به‌و ناوه هه‌یه)ه . به پێی پلانه‌كانه‌وه،
ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌بوایه له دوو قۆناغدا به ئه‌نجام
بگات و به ئه‌نجامیش گه‌یشت . له فۆناغی یه‌كه‌مدا
پێشنیازی گفتوگۆ و گه‌یشتن به ئه‌نجامێك له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی كورد، له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملو
سه‌رۆكی حزبی دیموكرات ده‌كرا، له‌و قۆناغه‌دا ده‌بوایه
رێككه‌وتنێك بكرێت . له قۆناغی دووه‌مدا، چه‌ند مانگ
دواتر ده‌بوایه گفتوگۆكانی كۆتایی ئه‌نجام بدرێن و
رێككه‌وتنه‌كه ئیمزا كرابا . تیرۆری سه‌ركردایه‌تی حزبی
دیموكراتی كوردستان ده‌بوایه له‌و قۆناغه‌دا به ئه‌نجام
بگات . بۆچی پلانه‌كه له دوو قۆناغدا بوو ؟ چونكه
ده‌بوایه ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئاشتی خواز و داواكاری چاره‌سه‌ر
كردنی كێشه‌كان نیشان بدرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی دژایه‌تی
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردستان بوون، وه‌ك تاوانبار ده‌ناساند
".
" D " له درێژه‌دا ده‌ڵێ : بۆ ئه‌و كاره سێ تیم پێكهێنرا
:
-
تیمی گفتوگۆكان كه حاجی غه‌فور به
ناوی نهێنی ئه‌میر مه‌نسور بوزورگیان، ئه‌ندام و
به‌رپرسی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دوو تیمه‌كه‌ی دیكه
بوو .
-
دوو تیمی تیرۆر، یه‌كێكیان پێكهاتبوو
له ناسر ته‌قیپور و ئه‌وی دیكه‌ش به‌رپرسه‌كه‌ی
حه‌مید ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بوو . په‌یوه‌ندی تیمی
یه‌كه‌م به باڵیۆزخانه‌ی ئێران له نه‌مسادا له
رێگه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه بوو و ئه‌و
چه‌كه‌كانی له باڵیۆزخانه‌وه وه‌رگرت دایه دوو
ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌ی تیمی تیرۆر
هه‌ر وه‌ك پلانه‌كه، گفتوگۆی یه‌كه‌م
له رۆژه‌كانی 28 و 30 كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1988 له
ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا ئه‌نجام دران، 7ی مانگی
ته‌موزی ساڵی 1989 دیسان له ڤییه‌نا ئه‌نجام دران .
ناسر ته‌قیپور و عه‌سگه‌ری هه‌فته‌یه‌ك پێش رێكه‌وتی
گفتوگۆكان، له رێگه‌ی ئیماراتی عاره‌بییه‌وه به
پاسپۆرتی ئه‌وروپی، چوونه نه‌مسا . باڵیۆزخانه‌ی
ئێرانیش له رێگه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه چه‌ك و
پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی به‌وان گه‌یاند . حاجی
غه‌فوریش زانیاری ده‌رباره‌ی شوێن و كاتی
كۆبوونه‌وه‌كه دایه ئه‌وان.
" D " له درێژه‌دا له زاری ته‌قیپوره‌وه ده‌ڵێ :
شاندی كوردی چه‌ند جار شوێن و كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی
گۆڕی، ئه‌و كاره‌شیان هه‌ندێك كێشه‌ی درووست كرد .
تیمی تیرۆر داوی له شاندی گفتوگۆ كرد تا ده‌توانن
كاتی كۆبوونه‌وه‌كه درێژتر بكه‌ن تا هه‌لێكی باشیان
وه‌ده‌ست بكه‌وێ . ئه‌و هه‌له سه‌عات یه‌كی پاش
نیوه‌ڕۆ وه‌ده‌ست كه‌وت . یه‌كێك له ئه‌ندامانی شاندی
گفتوگۆ به ناوی موسته‌فه‌وی ده‌رگای به كراه‌ویی
هێشته‌وه و من و عه‌سگه‌ری بێ هیچ كێشه‌یه‌ك چووینه
شوێنی گفتوگۆكان و به‌ره‌و سه‌ركردایه‌تی حزبی
دیموكراتی كوردستان، قاسملو و قادری و كه‌سی سێیه‌م
به ناوی فازیل (خه‌ڵكی باشووری كوردستان و مامۆستای
زانكۆ له ڤییه‌نا بوو) و گولله‌بارانمان كردن .
قاسملو ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی
هه‌ستێت و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌ستبه‌جێ كوژران.
به هۆی تاریك بوونی شوێنی
گفتوگۆكان، جه‌عفه‌ری شاهروودی (ئه‌ندامی تیمی گفتوگۆكان و
له فه‌رمانده‌كانی سوپا)ش بریندار بوو . من و عه‌سگه‌ری
خێرا ئه‌وێمان به‌جێ هێشت و له نه‌مسا چووینه ده‌ره‌وه
. جه‌عفه‌ری شاهروودیان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و دوای
24 سه‌عات و پاش هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی
ئازاد كرا و چووه باڵیۆزخانه له‌وێ مایه‌وه و دوای
ماوه‌یه‌ك هاته‌وه ئێران .
ته‌قیپور ده‌رباره‌ی
ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و كرده‌وه‌یه گوتبووی : له
كۆبوونه‌وه‌كانی تاران‌دا و پێش چوونمان بۆ نه‌مسا، حاجی
غه‌فور باسی له چۆنیه‌تی كاری سێ تیمه‌كه ده‌كرد .
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌و كێشانه‌ی كه ره‌نگ بوو بێته
پێشه‌وه‌ی ده‌خسته روو و حاجی غه‌فوریش وه‌ڵامی
ده‌دایه‌وه . له كۆتاییدا حاجی غه‌فور گوتی :" هه‌موو
شتێك جێبه‌جێ كراوه، له نه‌مساش هیچ كێشه‌یه‌كمان بۆ
نایه‌ته پێشه‌وه . ده‌چین و كاره‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌دین
و هیچ شتێك روو نادات ". له راستیدا له هه‌ندێك شوێن،
ده‌وڵه‌تی نه‌مسا بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ
ئێران، هاوكاری گواستنه‌وه‌ی شانده‌كانی بۆ ئێران كرد و
پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كرد.
جگه له‌و كاره تیرۆریستییه، ناسر ته‌قیپور كاری
دانانه‌وه بۆمب له دوكانی فازیلی له له‌نده‌نیشی
ئه‌نجام داوه . مه‌به‌ست له‌و كاره كوشتنی فازیلی بوو،
به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌و، كوڕه‌كی به‌ركه‌وت.
حاجی غه‌فور له هێنانی ته‌كنۆلۆژیای ناوه‌كی له وڵاتانی
تازه سه‌ربه‌خۆی ئاسیاوه بۆ ئێران، وه‌ك قه‌زاقیستان
رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه .
ئه‌و راپۆرته وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی و
دراوه‌ته دكتۆر پیته‌ر پیلسی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نه‌مسا
و له سه‌ركرده‌كانی حزبی سه‌وزه‌كان . دكتۆر پیلس
كه‌سێكه كه له كاتی تیرۆره‌كانی ڤییه‌ناوه به
به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردوون . هه‌روه‌ها
ئه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی په‌رله‌مانی نه‌مسایه
.
دكتۆر پیلس داوای كرد تا ئه‌و كاته‌ی هیچ هه‌وڵێكی ره‌سمی
ئه‌نجام نه‌دراوه ئه‌و زانیاریانه له زاری
شایه‌ده‌كه‌وه ئاشكرا نه‌كرێت، هه‌م به هۆی پاراستنی
گیانی و هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ئێران هیچ هه‌وڵێكی پێشگیری
ئه‌نجام نه‌دات، هه‌ر بۆیه‌ش وێڕای گروپێكی ته‌له‌ڤزیۆنی،
رۆژی هه‌ینی 20ی ئه‌م مانگه چووه فه‌ره‌نسا و له شوێنی
دانیشتنی به‌نی سه‌در، له‌گه‌ڵ ئه‌و شایه‌دحاڵه به
ماوه‌ی دوو سه‌عات قسه‌یان كرد . پیلس وه‌ڵامه‌كانی
له‌گه‌ڵ ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له نه‌مسا ئه‌نجام دراون،
لێكده‌دایه‌وه . له ئه‌نجامدا گوتی ئه‌و قسانه زۆر شتی
نادیاری بۆ روون كردینه‌وه و ئێستا ده‌زانین پلانی ئه‌و
تیرۆرانه چۆن داڕێژراوه و ئێران و نه‌مسا چیان كردووه.
ئه‌و گروپه ته‌له‌ڤزیۆنییه فیلمێكیان له گفتوگۆكانی
دكتۆر پیلس و به‌نی سه‌در دروست كرد و گفتوگۆیه‌كیان
له‌گه‌ڵ به‌نیسه‌در ئه‌نجام دا كه شه‌وی 23ی ئه‌م مانگه
له نه‌مسا بڵاو كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها دكتۆر پیلس 23ی ئه‌م مانگه كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌نووسی سازدا و گوتی :" هه‌ر كارێك بتوانم ده‌كه‌م
تا رێوشوێنی یاسایی بۆ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كارانه
بگیرێته به‌ر ".
ئه‌و شایه‌دحاڵی تازه‌ی به (شایه‌دی D ) ناو برد و له
زاری ناسر ته‌قیپوره‌وه گوتی :" فه‌رمانی ئه‌و كاره له
لایه‌ن ره‌فسه‌نجانی و موحسینی ره‌زاییه‌وه دراوه و
ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش تیمی دووه‌می تیرۆری پێكهێناوه . ئه‌و
زانیاریانه‌م داوه‌ته یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا، ئه‌و سێ كه‌سه
ئێستا كاندیدی سه‌رۆك كۆمارینه، یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا ده‌بێ
بزانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری‌دا، ململانی له
نێوان ته‌كنۆكراته میانڕۆیه‌كاندا نییه، به‌ڵكو له
نێوان كه‌سانێكدایه كه له تیرۆره سیاسییه‌كاندا
راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌بووه ".
له درێژه‌دا گوتی :" من قسه‌كانی (شایه‌دحاڵی D )م
له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سه‌باره‌ت به تیرۆره‌كان له
ئارشیڤی پۆلیسدا ده‌رهێناوه، لێكدایه‌وه، ئه‌و قسانه
زۆر زانیاری تازه و دروستیان تێدایه كه هه‌لی
په‌یگه‌ردی یاسایی سێ كاندیدی سه‌رۆك كۆماری و به‌رپرسانی
تیرۆر ده‌ڕه‌خسێنێ ".
هه‌روه‌ها ته‌قیپور ئه‌وه‌ی بۆ (شایه‌دحاڵی D ) روون
كردۆته‌وه كه ده‌وڵه‌تی نه‌مسا بۆ پاراستنی
په‌یوه‌ندییه سیاسی-ئابوورییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران،
پێشگیری له‌و كه‌سانه نه‌كردوه تا له‌و وڵاته بچنه
ده‌ره‌وه .
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و
راپۆرته‌دا باس له چۆنیه‌تی تیرۆری دكتۆر كه‌سرا
وه‌فاداری له پاریس كراوه كه ئه‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
رۆژی 18ی ئه‌م مانگه دكتۆر كه‌سرا وه‌فاداریان به چه‌قۆ
له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوشت، ئه‌و مامۆستای زانكۆ و كاندیدی
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زه‌رده‌ستییه‌كانی ئێران بوو و
كه‌سانێكی زۆریش ده‌نگیان دابوویه .
هه‌روه‌ها چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌ر له سیمینارێكدا له
له‌نده‌ن به‌شداری كرد، كاتێك كه ده‌یه‌ویست بچێته ناو
شوێنی سیمیناره‌كه، كه‌سێك پێی گوت كارم پێته، بردیه
لایه‌ك و چه‌ند كه‌سێك ده‌وره‌یان دا و به زۆر له‌وێیان
برده ده‌ره‌وه و تا كۆتایی سیمیناره‌كه رایانگرت و
هۆشداریان دایه كه ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه له سیمیناری
وادا به‌شداری بكات، ئه‌وا ئه‌و كات به هۆشدارییه‌كی
ئاسایی رازی نابن .
شایه‌نی باسه نێوبراو له چالاكانی پاراستنی مافی مرۆڤ
بوو
|