پرسیار: به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده! له ساڵرۆژی شه‌هیدكرانی كاك دوكتور سه‌عید دا ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی ئه‌خلاقی‌و شێوه‌ی مودیریه‌تی كاك سه‌عید بۆ خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی "كوردستان" به كورتیش بێ، بدوێن؟ و: زۆر به‌خێر بێن، له‌م فورسه‌ته ئیستفاده ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی سڵاوێك بۆ گیانی شه‌هیدی له‌یادنه‌چوو كاك دوكتور سه‌عید‌و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان‌و به تایبه‌تی شه‌هیدانی رێبه‌رمان به‌ڕێ بكه‌م. بۆ ئه‌وه‌ی واریدی به‌حسه‌كه بم، ده‌بێ بڵێم دوكتور سه‌عید یاوه‌كوو ناوی ئه‌سڵی خۆی بڵێین "دوكتور محه‌ممه‌د سادیق شه‌ره‌فكه‌ندی" ئینسانێكی بێ‌ئه‌ندازه زیره‌ك بوو، بێ‌ئه‌ندازه به‌هۆش بوو، حافیزه‌یه‌كی ناڵێم بێ‌وێنه، به‌ڵام به‌ڕاستی كه‌م وێنه‌ی هه‌بوو، شتی له‌بیر نه‌ده‌چوو، له‌عه‌ینی حاڵ دا ئینسانێكی متوازیع، ئینسانێكی خۆش به‌رخورد له‌گه‌ڵ ره‌فیقانی، ئینسانێكی خاكی‌و ئینسانێك بوو كه زۆر زوو ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ئاشنا بێ‌و خه‌ڵكی جه‌زب بكا. شتێكی دی كه له دوكتور سه‌عید دا زۆر به‌رجه‌سته بوو، ئه‌و سیفه‌ته بوو كه دوكتور سه‌عید پیاوێكی ئازا بوو، ئازایه‌تی زۆر جار خه‌ڵك به ئازایه‌تیی له مه‌یدانی شه‌ڕدا له به‌رابه‌ر خه‌ته‌ردا ده‌بینێ، ئه‌من ئازایه‌تی هه‌ر له‌وێ‌َدا خولاسه ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام له‌و سیفه‌ته‌شدا ئینسانێكی به‌ڕاستی به‌وره بوو، له‌وه‌ختی هجومی دوژمن دا، له‌وه‌ختی بۆمباران‌و تۆپ باران دا، له‌و وه‌ختانه‌دا كه مه‌رگ نیزیك ده‌بۆوه دوكتور سه‌عید به هیچ جۆر نه‌ده‌خه‌جڵا‌و ده‌ست‌و پێی خۆی ون نه‌ده‌كرد، حه‌تا جاروبار ده‌گه‌یشته حه‌دی ئه‌وه كه به‌بێ مبالاتی حیسابه‌و به كه‌مته‌رخه‌می حیسابه. به‌ڵام له‌وه زیاتر ئازایه‌تیی ئه‌خلاقیی هه‌بوو، توانای ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕی خۆی هه‌بوو. له‌كن ئه‌و كه‌سانه كه موخالیفی بیروباوه‌ڕی ویش بوون. ئه‌من ئه‌و كه‌سانه به ترسه‌نۆك ده‌زانم كه نه‌زه‌ری خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڕه‌ف پێی خۆش بێ. ئینسان كه له باره‌ی ئه‌خلاقه‌وه ئازا بێ‌و شه‌هامه‌تی هه‌بێ، ده‌بێ بیروباوه‌ڕێك كه بۆخۆی پێی قانیعه، بیڵێ، جا با یه‌كێك موافیقی بێ، یه‌كێك موخالیفی بێ، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ئینسانێكی‌به ته‌واوی شوجاع‌و ئازا بوو.دوكتور سه‌عید ده‌توانم بڵێم، له باری شێوه‌ی كار كردنه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك شێوه‌كار كردنێكی باشی هه‌بوو، ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بگونجێ، ره‌نگه جارێك تووڕه بووبێ، ئه‌و تووڕه بوونه ته‌ره‌ف ناره‌حه‌ت ده‌كا یان ئازار ده‌دا، ره‌نگه جارێك حه‌ق بێ، جارێك ناحه‌ق، چونكه خۆ شه‌رت نیه هه‌میشه حه‌ق له ته‌ره‌فی ئه‌و كه‌سه بێ كه گه‌وره‌تره، به‌ڵام له‌سه‌ر یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوكارانی رابیته‌یه‌كی دۆستانه‌و ره‌فیقانه‌ی به‌رقه‌رار ده‌كرد. خه‌سڵه‌تی باشی زۆر تێ‌دا بوو. دیاره دوكتور سه‌عید به‌داخه‌وه زۆر تازه بوو له كاری رێبه‌ری‌دا. یانی زۆرله كاری حیزبی‌دا نه‌مایه‌وه. وه‌كوو ده‌زانین مه‌رحومی دوكتور سه‌عید له ساڵی 1358دا بۆته ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزب، ساڵی 1371یش شه‌هید بووه. هه‌موو عومره‌كه‌ی له رێبه‌ریی حیزب‌دا 13 ساڵه، به‌ڵام رێبه‌ری به مه‌عنای سكرتێری ماوه‌یه‌كی كه‌متریش بوو. هه‌تا جارێك دوكتور مه‌حموود قسه‌یه‌كی خۆشی گێڕایه‌وه، گوتی ئێرانی‌یه‌كان لێیان پرسیوم ئه‌رێ ئه‌وه پیاوێكی چۆنه‌و چۆن نیه، گوتوومه بابه، خۆ هێشتا جێی خۆی خۆش نه‌كردوه، كوێڕا خه‌ریكن بی‌كوژن؟ هه‌ر له ئێستاوه به‌رنامه‌ی كوشتنی هه‌یه؟ گوتی، گوتیان جا بۆ پێت وایه، دوكتور قاسملوو ئێمه كوشتوومانه، گوتوومه خۆ ئه‌منیش نه‌زانم، ئێوه ده‌زانن كه بۆخۆتان كوشتووتانه. پ: به‌ڕێز مامۆستا، وه‌ك هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌رێكی دوكتور سه‌عید شێوه‌ی مودیرییه‌ت‌و رێبه‌ریی كاك سه‌عید چۆن هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێنی؟ و: یه‌كێك له نوقته قووه‌ته‌كانی دوكتور سه‌عید له ئه‌مری رێبه‌ری‌دا، به‌ڕاستی مودیرییه‌ت‌و به‌رنامه بوو. دوكتور قاسملوو مه‌علوومه له هه‌موومان‌و یه‌ك له‌وان له دوكتور سه‌عیدیش به چه‌ندین پله گه‌وره‌تر‌و شاره‌زاتر بوو. به‌ڵام له‌باری به‌رنامه‌ی كاره‌وه دوكتور سه‌عید له دوكتور قاسملوو به‌به‌رنامه‌تر بوو. هه‌موو ئه‌و شتانه كه ده‌بوو بیان كا به‌رنامه‌ی بۆیان هه‌بوو، ده‌ی‌نووسی، ده‌فته‌ری یادداشتی هه‌بوو، وه‌ره‌قه‌ی یادداشتی هه‌بوو، موراجه‌عه‌ی پێ‌ده‌كرد، له وه‌ختی پێویستدا ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ریان، بێجگه له‌وه‌ی گوتم، حافیزه‌یه‌كی وای هه‌بوو، كه باوه‌ڕم پێ‌بكه زۆر ئیحتیاجی به‌و ده‌فته‌ر‌وشته نه‌بوو. به‌ڵام له عه‌ینی حاڵ‌دا بۆخۆی ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی تێ‌دا بوو كه شته‌كانی له ده‌فته‌ردا یادداشت ده‌كرد، ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ریان، لێی ده‌پرسینه‌وه. كه ئه‌وه له مودیریه‌ت دا زۆر موهیمه، كارێك كه به‌كه‌سێك ده‌سپێردرێ هه‌روا به‌ره‌ڵڵا نه‌كرێ، وێڵی نه‌كا به ئومێدی خودا، جارێكی دیكه لـێی بپرسێته‌وه، ئاخۆ گه‌یشتۆته كوێ، كاره‌كه له قۆناغی جێبه‌جێكردن دا گه‌یوه‌ته كوێ؟ چی دیكه‌ی ده‌بێ بۆ بكرێ؟ دوكتور سه‌عید هه‌م بۆ كاری خۆی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، هه‌م بۆ ره‌فیقانی، بۆ هاوكاره‌كانی. له باری رێبه‌رییه‌وه رێبه‌رێكی قاتیع بوو. له موقابیل كه‌مكاری‌و ئه‌وانه‌دا له سه‌ر هه‌ست بوو، زۆر حه‌ساس بوو. قبووڵی نه‌ده‌كرد، دووباره ئه‌وه‌ی ده‌ڵێمه‌وه، ره‌نگه جاروبار به‌رخوردی توندی له‌گه‌ڵ ره‌فیقان كردبێ به‌ڵام پێم وایه ده‌توانم شاهیدی بۆ بده‌م كه ره‌نگه وه‌ك هه‌موو كه‌سێك یه‌كێكی خۆش ویستبێ‌و یه‌كێكی خۆش نه‌ویستبێ، به‌ڵام ئه‌و به‌رخوردانه‌ی نه له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه كابرای خۆش ده‌وێ یا خۆشی ناوێ، له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌و پێی وایه ده‌بێ بیكا، كابرا ئه‌نجامی داوه به شێوه‌یه‌كی باش یان نا، بۆیه به‌رخوردی پێ‌كردوه. به‌هه‌رحاڵ دووباره ئه‌وه‌ی تكرار ده‌كه‌مه‌وه یه‌كێك له نوقته قووه‌ته‌كانی دوكتور سه‌عید له كاری حیزبی‌و به تایبه‌تی له كاری رێبه‌ری دا مودیرییه‌ت‌و به‌رنامه بوو. پ: به‌ڕێز مامۆستا! ئه‌وكات دروشمی ستراتیژیی حیزبه‌كه‌مان دیمۆكراسی بۆ ئێران‌و خودموختاری بۆ كوردستان بوو، دوكتور سه‌عید چۆن ده‌ی ڕوانییه مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان؟ و: جارێ له‌پێش دا با بڵێم مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، هه‌ر چه‌ند هێندێ جار گوتراوه كه مافی چاره‌نووس بۆ گه‌لان مه‌عنای واقیعیی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه وڵاتی سه‌ربه‌خۆ، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ، به‌ڵام مافی دیاریكردنی چاره‌نووس ته‌نیا ئیستقلال نیه، مافی دیاریكردنی چاره‌نووس ئه‌وه‌یه كه میلله‌تێك ئازادیی پێ‌بدرێ بۆخۆی به‌و شێوه‌یه كه بۆخۆی پێی باشه چاره‌نووسی خۆی دیاری بكا. پێی خۆش بێ له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه بژی به شێوه‌ی خودموختاری، فیدرالیزم، كونفدرالیزم، هه‌ر ته‌عیینی سه‌رنوێشته، پێی خۆش بێ موسته‌قیل بێ‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ پێك بێنێ هه‌ر بڕیاردانی چاره‌نووسه. هه‌ر جۆرێكی بۆخۆی بیهه‌وێ سیستمێكی سوسیالیستی بێ، بیهه‌وێ سیستمێكی ئیسلامی بێ، بیهه‌وێ سه‌رمایه‌داری بێ، بیهه‌وێ هه‌رچی بێ، مادام ئازادانه بۆخۆی ته‌عیینی بكا، ئه‌وه مافی دیاریكردنی چاره‌نووسه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێین له نێوان خودموختاری‌و وه‌رگرتنی حه‌قی یه‌كگرتنه‌وه‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد ته‌شكیل دان دا نه‌زه‌ری چۆن بوو، ئه‌و وه‌خت ده‌كرێ ئاوا جواب بده‌ینه‌وه كه داخوا نه‌زه‌ری دوكتور سه‌عید چۆن بوو. دوكتور سه‌عید ئینسانێكی حیزبی بوو، له ماوه‌ی حیزبایه‌تیی خۆشی‌دا چه‌ند مانگی ئه‌وه‌ڵ نه‌بێ، كه هه‌ر ئه‌ندامی ساده‌ی حیزب بوو، ده‌نا ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و پاش چه‌ند مانگان ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی بوو، پاشانیش بۆ ماوه‌یه‌ك جێگری سكرتێر بووه، دوایی بۆته سكرتێر، یانی چه‌ند ساڵێك له سه‌دری ره‌هبه‌ری‌دا بووه. كه‌سێكی ئاوا دیاره تابیعی سیاسه‌ت‌و شوعاری ئیستراتیژیكیی حیزبه‌كه‌ی ده‌بێ‌و ته‌بلیغی بۆ ده‌كا. كه‌وابێ ئه‌و موبه‌للیغی خودموختاری بوو، وه‌ك شێوه‌یه‌كی حه‌قی ته‌عیین سه‌رنوێشت، كه حیزبی دێمۆكراتی كوردستان بۆخۆی دیاری كردبوو‌و ئه‌و دیاریكردنه‌ش به‌بێ شك هه‌ڵقوڵاوی لێكدانه‌وه‌یه‌كی قووڵی سیاسی‌و واقیعگه‌رایانه بووه. ئه‌مما ئه‌وه كه داخوا بیری بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی كورد چۆن بووه؟ ده‌توانم بڵێم به هه‌موو عومقی ئیمانه‌وه باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو كه میلله‌تی كورد یه‌ك میلله‌ته، خاكه‌كه‌ی یه‌ك خاكه، ده‌بێ رۆژێك له رۆژان ئه‌و خاكه‌و ئه‌و میلله‌ته یه‌ك بگرنه‌وه، ده‌وڵه‌تی موسته‌قیلیان هه‌بێ، هه‌ر بۆیه له پێناوی هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كورددا ئاماده‌ی زۆر فیداكاری بوو، ئاماده‌ی زۆر هاوكاری بوو، ئاماده‌ی گوزه‌ران‌و چاوپۆشی له مه‌نافیعی كاتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان بوو به قازانجی به‌شێكی دیكه له بزووتنه‌وه‌ی كورد. قه‌ت له‌بیرم ناچێ، عه‌كسێكی یادگاریشم هه‌یه له‌گه‌ڵی، له ئێواره‌یه‌ك دا كه خه‌به‌ر بڵاوبۆوه كه‌ركووك ئازاد بووه، ده‌توانم بڵێم ئه‌و پیاوه ده‌ست‌و پێی خۆی لـێ‌ون ببوو، له‌خۆشحاڵییان، چونكه كوردستان هه‌مووی، شاری كه‌ركووك به شارێكی هه‌ره گرنگی كوردستان ده‌زانێ، له‌عه‌ینی حاڵ دا خه‌ته‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌ركووك له‌گه‌ڵ كوردستانی ئه‌وڕۆ یان كوردستانێكی یه‌كگرتوو نه‌خرێته‌وه هه‌میشه له هه‌موو شارێكی دیكه پتره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ژێرزه‌مینی زۆر‌و به‌نرخی تێدایه. ئه‌و كابرایه ئه‌گه‌ر عه‌كسه‌كه‌ی ببینی وه‌كوو ده‌ڵین له‌بنان گوێیان پێده‌كه‌نێ، ئه‌وه‌نده خۆشحاڵه، هه‌میشه چاوی له‌وه بوو كه كورد بگاته رۆژێكی ئاوا كه بتوانێ خاكه‌كه‌ی وه‌سه‌ر یه‌ك خاته‌وه‌و وڵاتێكی موسته‌قیللی خۆی هه‌بێ، ئه‌وه‌ی به حه‌قی موسه‌لله‌می خۆی ده‌زانی، له‌عه‌ینی حاڵیش دا وه‌ك گوتم ئه‌ندامی حیزبێك بوو، رێبه‌ری حیزبێك بوو كه شوعاره‌كه‌ی خودموختاری بوو، ته‌بلیغی بۆ ئه‌وه ده‌كرد. پ: به‌ڕێز مامۆستا! قوناغه‌كانی جۆراوجۆری خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر شانی لاوان بووه، دوكتور سه‌عید چۆن ده‌ی‌ڕوانیه لاوان به گشتی؟ و: پێم وایه خه‌باتی میلله‌تی كورد یان هه‌ر میلله‌تێكی دیكه وا به‌ش ناكرێ. زۆربه‌ی له‌سه‌ر شانی ئه‌وه‌یه، ره‌نگه زۆربه‌ی زۆری له‌سه‌ر شانی زه‌حمه‌تكێشان بێ، چونكه زه‌حمه‌تكێشان زۆربه‌ی جامیعه‌ی ئێمه پێك دێنن. ده‌نا ته‌قریبه‌ن له‌سه‌ر شانی هه‌مووانه، یه‌عنی لاوان ره‌نگه نه‌قشی ئیجرائییان پتر بێ له موبارزه‌دا، به‌ڵام سیاسه‌ت گوزاری مه‌عمووله‌ن كاری گه‌وره‌تره‌كانه، ئی به ته‌جروبه‌تره‌كانه. با موبالیغه نه‌كه‌ین له نه‌خشی هیچ توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا، دیاره لاوان هه‌م ئێنرژییان زۆره، هه‌میش به تایبه‌تی له قۆناخی ئه‌خیری ژیانی میلله‌تی كورد دا، لاوان به‌شی زیاتریان به‌رده‌كه‌وێ، به‌تایبه‌تی له هه‌لومه‌رجی ئێستامان دا. ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن "جمعیت جوان" جه‌معییه‌تی جه‌وان پتره له جه‌معییه‌تی پیران. دوكتور سه‌عید وه‌كوو هه‌موو كه‌س، وه‌كوو رێبه‌رێك باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو كه ده‌بێ ته‌وجۆ به لاوان بكرێ، لاوان ئاماده بكرێ، په‌روه‌رده بكرێن بۆ به‌عۆده گرتن‌و وه‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌و مه‌سئوولییه‌تانه كه ده‌بێ له دوارۆژدا ئه‌وان بیگرنه ده‌ست. لاوان وه‌سیله‌ی جێبه‌جێكردنن له كاتی لاوی‌دا، وه‌سیله‌ی به‌رنامه‌ریزی‌و رێبه‌ری‌كردنن له كاتی به‌ساڵ‌دا چووندا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ره‌نگه دوكتور سه‌عیدی له یه‌كی دیكه جودا كردبێته‌وه، ئه‌وه‌یه ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فاسیله‌ی زه‌مانیی عومری له لاوه‌كان زۆر بوو ـ به‌هه‌ر حاڵ دوكتور سه‌عید كه شه‌هید بوو 56 ساڵی ته‌مه‌ن بوو ـ به‌ڵام له لاوه‌كان نیزیك بوو، زۆر تێكه‌ڵاو بوو له‌گه‌ڵ لاوان ده‌توانم بڵێم جاروبار موبالیغه‌شی ده‌كرد، ئه‌ساسه‌ن له باری ته‌وازوعه‌وه دوكتور سه‌عید زۆرجار زیاده‌ڕۆیی ده‌كرد. بۆ وێنه له‌بیرمه دوكتور قاسملووی ره‌حمه‌تی به سه‌فه‌ر چووبوو، ئه‌ویش جێگری سكرتێر بوو، رۆژێكی چووم ته‌ماشام كرد نیگابانی نیه، ئه‌منیش گوتم بۆ نیگابانت نیه؟ گوتی وه‌ڵڵا گوتم با بۆخۆیان ئیسراحه‌ت بكه‌ن. گوتم كارێكی زۆر خراپت كردوه، یانی چی؟ بۆ هه‌ر دوكتور قاسملوو خه‌ته‌ری له‌سه‌ره؟ یانی چی ئه‌تۆ به‌وه‌ی ده‌ڵێی توازوع، ئه‌وه توازوع نیه، ئه‌وه بێ‌موبالاتی‌یه. دوایه بانگی براده‌ری به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌كانی نیگابانم كرد كه ئێستا لێره‌یه، گوتم ئه‌وه بۆ كاك دوكتور سه‌عید نیگابانی نیه؟ گوتی بۆخۆی گوتوویه‌تی نامهه‌وێ، گوتم نه‌خێر ئێوه بۆخۆتان له‌به‌هانه به‌ندن بۆ ته‌مبه‌ڵی، ئه‌تۆ بڕۆ بۆی دابنێوه، جا ئه‌گه‌ر گوتی نابێ، بڵێ فڵان كه‌س گوتوویه‌تی، ئه‌من ده‌چم جوابی ده‌ده‌مه‌وه. ئیدی ئه‌وه بوو به‌قسه‌ی كردم‌و نیگابانی دانایه‌وه. دوكتور سه‌عید وه‌سه‌ر خۆی نه‌هێنا، نه‌ی گوت بۆ ناردووته‌ته‌وه. ئه‌و به‌ڕاده‌یه‌ك موباله‌غه‌ی له توازوع‌و فرووته‌نی‌دا ده‌كرد. ده‌تدی وه‌ڕێ ده‌كه‌وت هه‌ر چه‌ند له باری ئه‌منییه‌ته‌وه جاروبار ئه‌وه به قازانجیشه، به‌ڵام به‌خۆی‌و دوو پێشمه‌رگه‌وه ده‌چووه سه‌فه‌ر، له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا. به كورتی هه‌م نیزیك بوو له لاوان هه‌م متوازێعانه له‌گه‌ڵ لاوه‌كان‌و خه‌ڵكی دیكه ره‌فتاری ده‌كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌كوو گوتم ئه‌و وه‌خته كه نۆره‌ی قاتیعییه‌ت ده‌هات پیاوێكی قاتیع بوو، پیاوێكی به بڕشت بوو، پیاوێكی وانه‌بوو بڵێی ده‌ست‌و پێ سپییه‌و كاری له‌ده‌ست نایه. سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 421 |