پ: به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی! ئه‌وكات دروشمی ستراتیژیكی حیزبه‌كه‌مان "دێموكراسی بۆ ئێران‌و خودموختاری بۆ كوردستان" بوو، دوكتور سادیق چون ده‌یڕوانیه مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌له‌كه‌مان؟ و: ئه‌وكات كه دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، سكرتێری گشتیی حیزب بوو‌و، ته‌نانه‌ت دواتریش‌و دوای شه‌هیدبوونیشی تا كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزب، دورشمی حیزب، دێموكراسی بۆ ئێران‌و خوموختاری بۆ كوردستان بوو. له واقیعدا دابینبوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد له ئێرانێكی دێموكراتیك‌و له شكڵێكی خودموختاری دابوو. زۆر ئاسایی بوو كه دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی وه‌ك سكرتێری گشتیی حیزب، داخوازه‌كانی گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی ئه‌و دروشمه‌دا مهترهحو پشتیوانی لـێ بكا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و كاته‌ش مه‌سه‌له‌ی مافی چاره‌نووس بۆ گه‌لی كورد‌و شكڵی موناسب بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یانی فیدراڵیزم له ئه‌ده‌بیاتی حیزب‌دا ئاماژه‌ی پێ كرابوو‌و دوكتور سه‌عیدیش له‌و پێوه‌ندییه‌دا زۆر دواوه‌و رای خۆی ده‌ربڕیوه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و باس‌و مه‌سه‌لانه، دوكتور سادیقیش وه‌ك دوكتور قاسملوو باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو كه كورد هه‌مووی یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌و كوردستانیش یه‌ك خاكه كه دابه‌ش كراوه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی لێك دابڕاوه. بۆیه ئه‌گه‌ر رۆڵه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بیانه‌وێ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه خاوه‌نی كیانێكی خۆیان بن، ئه‌وه مافی بێئهملاوئهولای خۆیانه. جا ئه‌وه ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی دوژمنان‌و نه‌یارانی كورده‌وه به جیاوازیخوازی داده‌نرێ، له روانگه‌ی كورد‌و له راستیشدا یه‌كگرتنه‌وه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد‌و هێزه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ واقیعییاتی مه‌وجوود هه‌ڵسوكه‌وت دهكهنو له مه‌یدانی سیاسیهتو كرده‌وه‌دا له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان دروشمی تایبه‌ت هه‌ڵده‌گرن. ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێكرا گوشه‌یه‌ك له بۆچوون‌و باوه‌ڕی دوكتور سادیق شه‌ره‌فكه‌ندی به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و مافی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان بوو كه له واقیعدا ئه‌و بۆچوونه چ ئهوكاتو چ ئێستا بۆچوونێكی دروستی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بووه. دیاره دیاریكردنی شكڵی مافی چاره‌نووسیش مافی هه‌موو ئه‌و گهلو نه‌ته‌وانه‌یه كه خوازیاری دابینبوون مافی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیانن‌و خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن.پێم باشه ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م كه دوكتور سادیق شه‌ره‌فكه‌ندی، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆری له جووڵانه‌وه‌كانی كورد كردوه كه "تاریخچه‌ی جنبشهای كرد" یهكێَك له بهرههمهكانیهتیو گه‌لێك نووسراوه‌و بابه‌تیشی له‌و پێوه‌ندییه‌دا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی حیزب نووسیوه كه هه‌ركام له كاتی خۆیدا له رادیۆی ده‌نگی كوردستانی ئێران‌و رۆژنامه‌ی "كوردستان"دا بڵاو كراونه‌ته‌وه. پ: كاك حه‌سه‌ن! روانگه‌ی دوكتور سادق له‌مه‌ڕ دێموكراسی‌و كۆمه‌ڵگای كوردی چۆن بوو؟ و: دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو بوو، هه‌م له نێو حیزبداو هه‌م له‌نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا، به‌تایبه‌ت له نێو توێژی دانیشگاهیو رووناكبیردا. باوه‌ڕێكی قووڵی به دێموكراسی ههبووو دژی هه‌ر جۆره دیكتاتۆرییه‌ك بوو. بۆ چه‌سپاندنی سوسیالیزمی دێموكرایتك وه‌ك ئامانجی دواڕۆژی حیزب یه‌كێك له پشتگرانو یاریده‌ده‌رانی دوكتور قاسملووی نه‌مر بوو له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می حیزبداو، له هه‌مان كاتدا باوه‌ڕی به عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو. ناسیاوییهكی باشی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی كورده‌واری‌و پێكهاته‌و دابونهریتهكهی هه‌بوو، هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری بیروبۆچوونه‌كانی له نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا به ئاسانی‌و به پێشوازییه‌وه وه‌رده‌گیران. راستگۆیی، خاكی‌و خهڵكیبوونهكهی ئه‌وی هێنده‌ی دیكه له لای خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه دیبوویانو هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كردبوو، خۆشه‌ویستتر كردبوو. ئه‌و پێی وابوو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌و پله‌و پایه له ئاگاهی‌و زانیاری گه‌یشتون كه باش له دێموكراسی تێبگهنو كه‌ڵكی لـێ وه‌ربگرن. ته‌نانه‌ت ناسیاویی زۆری له‌سه‌ر گه‌لانی دیكه‌ی ئێران ههبووو له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان ئاشنا بوو. ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ی پشتگیری‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی له هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌گشتی به پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی ده‌زانی، ئه‌وه‌نده باوه‌ڕی به یه‌كگرتوویی‌و یه‌كڕیزیی هێزه سیاسییه‌كانی ئێران‌و گه‌لانی ئێران ههبووو ئه‌و یه‌كده‌نگی‌و هه‌ماهه‌نگییه به مه‌رجی سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دیكتاتۆریدا ده‌زانی. سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 421 |