|
به
تێپه‌ڕینی چل ڕۆژ له ده‌ستپێكی مانگرتنه‌كه‌مانه‌وه به
سه‌رنج دان به داواكاری و پێڕاسپاردنی دۆست و
پشتیوانه‌كانمان به تایبه‌ت حیزب ، ڕێكخرا و كه‌سایه‌تی‌یه
سیاسی و مافپه‌روه‌ره‌كان له ده‌ره‌وه و ناوخۆی توركیه‌دا
و پێداگری و به‌ڵێنی ئه‌وان له مه‌ڕ به‌شوێنداچوونی
كێشه‌كه‌مان و به مه‌به‌ستی پێدانی ده‌رفه‌تێك به
كومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
بۆ چاره‌سه‌ری خێرای گرفته‌كانمان به پێ ئه‌و به‌ڵێنانه
كه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و كومیساریاوه له ئانكارا به
به‌شداری گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی توركیه به
په‌نابه‌ران دراوه ،له ڕۆژی
11/07/2005
وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ مانگرتنه‌كه‌مان
ڕاده‌گرین!
ئێمه 47
په‌نابه‌ری مانگرتوو له خواردن كه زۆربه‌مان تووشی
نه‌خۆشی‌یه‌كانی ده‌زگای خواردن، خوێن ، عه‌سه‌ب و ...
هاتووین ، ڕاده‌گه‌ینین ئامانجی ئێمه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و
جۆره مانگرتنه وه‌كو شێوه‌یه‌كی ئیجباری بۆ ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی ، ئاكامی به‌سترانی هه‌موو ڕێگاكان بووه و
ئێستا كه ئیمكانی گه‌یشتنی ده‌نگمان به هه‌موو لایه‌ك
په‌یدا بووه ڕێگاكانی دیكه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین
ئه‌گرینه پێش و تا كاتی دیاری كراوی یه‌ك مانگه كه
UNHCR
بتوانێ به سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا بچێته‌وه ڕۆژانه له
به‌رده‌م نووسینگه‌كانی ئه‌و كومیساریایه له توركیه دا كۆ
ده‌بینه‌وه و له ئه‌گه‌ری پشت گوێ خرانی
داواكاری‌یه‌كانمان له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری ده‌ست
پێكردنه‌وه‌یه‌كی چڕ و توندی كرده‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌مان
داوه!
لێره‌دا وێڕای
ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین مان بۆ هاوكاری و پشتگری هه‌موو
ئه‌و ڕاگه‌یه‌ن و بڵاوكراوه ، ماڵپه‌ڕ و ویبلاگ ، حیزب ،
رێكخراو و كه‌سایه‌تی سیاسی و مافپه‌روه‌رانه كه به
ده‌نگمانه‌وه هاتوون ، داوای پشتگری و هه‌وڵی زیاتریان
ئه‌كه‌ین بۆ گوڕینی سیاسه‌تی
UNHCR
سه‌باره‌ت به ئێمه و ڕاگوازتنمان بۆ وڵاتی سێ‌هه‌م !
كۆمه‌لی
1200
كه‌سه‌ی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه پێویستی به
پشتگری زیاتری هه‌موو لایه‌كتان هه‌یه بۆ ڕزگار بوون له‌م
نه‌هامه‌تی‌یه‌ی تێدایه!
11/07/2005
كومیته‌ی په‌نابه‌رانی
مانگرتوو- توركیه



|