|
راگه‌یه‌ندراوی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به
بارودۆخی دژواری په‌نابه‌رانی كوردی
ئێرانی له توركیه |
كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی لایه‌نگری مافه‌كانی
مرۆڤـ!
ده‌وڵه‌تان‌و حیزب‌و رێكخراوه‌كانی دێموكرات‌و
ئازادیخواز!
راگه‌یه‌نه جیهانی‌یه‌كان!
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌ف‌و چه‌وساوه‌ی كورد!
له‌م رێگه‌وه به ئاگاداریتان ده‌گه‌یه‌نین كه كۆمه‌ڵێك
له كورده ئێرانی‌یه‌كان، چه‌ند ساڵه بۆ ده‌ربازكردنی
گیان‌و ژیان خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌زگا
سه‌ركوتكه‌ر‌و دژی‌مرۆڤایه‌تی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامیی
ئێران، نیشتمان‌و ماڵـی خۆیان چۆڵ كردوه‌و له شێوه‌ی
په‌نابه‌ری سیاسی له ولاتی توركیه‌دا ئاواره
ماونه‌ته‌وه‌و تووشی دژوارترین بارودۆخی ژیان بوون.
ئه‌م گرووپه گه‌وره‌یه كه زیاتر له 1200 كه‌س ده‌بن
له ره‌وشێكی زۆر مه‌ترسیداردان.
به‌شێك له‌مانه زیاتر له 5 تا 6 ساڵه چاوه‌ڕوانی
بڕیاری كومیساریای به‌رزی كاروباری په‌نابه‌رانی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانن.
زۆربه‌یان كه‌یسی قبووڵییان بۆ وڵاتی سێهه‌می
په‌نابه‌رخواز هه‌یه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی درێژه
چاوه‌ڕوانی‌و نه‌بوونی پێداویستی‌یه‌كانی ژیانێكی
ساده‌و ئینسانی‌و دابین نه‌بوونی ئاسایش‌و پێداویستی
ماڵـی، ئه‌وانی تووشی دۆخێكی زۆر خه‌فه‌تبار‌و
ده‌ردهێنه‌ر كردوه.
له لایه‌كه‌وه ئه‌وان له لایه‌ن پۆلیسی توركیه‌وه
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن‌و ته‌حویل درانه‌وه‌یان به‌ده‌ستی
ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ئیتلاعاتی ئێران، لـێ‌ده‌كرێ.
ئێستا چه‌ند رۆژه كۆمه‌ڵـێ له‌م رۆڵه به‌وه‌فایانه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی ئێمه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی‌و
به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی‌و یارمه‌تیخوازی
ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن‌و له ره‌وشێكی زۆر
ناله‌باردان.
ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی كه رای ئێوه بۆ لای ئه‌م دۆخه
مه‌ترسیداره راده‌كێشین، داوا ده‌كه‌ین كه خێراتر بۆ
پێش‌گرتن له روودانی تیراژیدییه‌كی گه‌وره،
لێپرسینه‌وه له په‌روه‌نده‌ی ئه‌وان‌و گواستنه‌وه‌یان
بۆ وڵاتی سێهه‌م هه‌نگاوی دڵسۆزانه بهاوێژن.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هه‌ر چه‌شنه
هاریكاری‌یه‌كی دڵسۆزانه ئاماده‌یه.
له‌گه‌ڵ
ئه‌وپه‌ڕی رێزمان دا
نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ـ پاریس
29 ـ 6 ـ 2005
|