|

یاداشت
نامه
به‌ڕێزان
له
UNHCR
ستۆکهۆڵم!
وێڕای سڵاو
و ڕێز!
هه‌روه‌ک
بۆخۆتان ئاگادارن که ماوه‌ی چوارساڵه نزیکه‌ی 1200
په‌نابه‌ری کورد (که خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن) له
باکوری وڵاتی عێراقه‌وه (باشوری کوردستان) چوونه وڵاتی
تورکیه و له‌وێ په‌نایان بۆ
UNHCR
بردووه، پاش ماوه‌یه‌ک هه‌موویان به گوێره‌ی یاسای 1951
ی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان وه‌کو
په‌نابه‌ری سیاسی له لایه‌ن
UNHCR
ه‌وه وه‌رگیراون، به‌ڵام جێگای سه‌رنج و تێڕامان
ئه‌وه‌یه که ئه‌و په‌نابه‌رانه له مافه‌کانی خۆیان
وه‌کو په‌نابه‌ر له لایه‌ن
UNHCR
ه‌وه بێبه‌ش کراون.
به ته‌واوی
پڕۆسه‌ی ڕاگوێستنی ئه‌وان بۆ وڵاتانی سێهه‌م ڕاگیراوه،
له‌بواری ماددی‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ناڕێک و پێک
یارمه‌تی ده‌درێن و یان هه‌ر نیانه، له‌بواری پزیشکی و
ده‌رمانی‌یه‌وه به‌ته‌واوی پشت گوێ خراون، له‌بواری
په‌روه‌رده و خوێندنی منداڵه‌کانیانه‌وه هیچ بیرێکی
بنه‌ڕه‌تیان لێنه‌کراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای
هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌و په‌نابه‌رانه چه‌ندین جار بۆ
داواکردنی مافه‌کانی خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر نا عه‌داله‌تی‌یه‌کانی
UNHCR
له وڵاتی تورکیه‌دا، به‌ڵام هه‌موو جارێ له‌گه‌ڵ
به‌رخوردی توندی پۆلیسی ئه‌و وڵاته به‌ره‌ووڕووبوون و
په‌نابه‌ران بێ ئاکام ماونه‌وه، دیسان ئه‌وا زیاتر له 40
ڕۆژه په‌نابه‌ران له زۆربه‌ی ئه‌و شارانه‌ی که
په‌نابه‌ریان لێده‌ژین ده‌ستیان کردووه به مانگرتن
به‌ڵام هه‌روه‌ک پێشوو کاربه‌ده‌ستانی
UNHCR
هیچ کارێکیان بۆ نه‌کردوون و مانگرتنه‌که‌شیان
به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ک له‌و وێنانه‌دا که لێره به‌ده‌ست
خۆ نیشانده‌رانه‌وه‌ن و ئه‌و وێنانه‌ی که له‌وێوه
ده‌نێردرێن ته‌ندروستی په‌نابه‌رانی مانگرتوو له
باروودۆخێکی زۆر ناله‌باردایه.
ئێمه
نوێنه‌رانی کۆمیته‌ی هاوکاری و پشتیوانی له په‌نابه‌رانی
کورد، و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری ئه‌و مرۆڤانه‌ین که هه‌ر
ئێستا له به‌رده‌رگای
UNHCR
ڕاوه‌ستاون، داواتان لێده‌که‌ین که به‌گوێره‌ی یاسای 1951
ی ژنێڤ تایبه‌ت به مافه‌کانی په‌نابه‌ران هه‌ڵس و که‌وت
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش بکرێ و وه‌کو و مرۆڤ و وه‌کو
په‌نابه‌ر مافه‌کانیان پێشێل نه‌کرێن، داواتان لێده‌که‌ین
گوشار بخه‌نه سه‌رکاربه‌ده‌ستانی
UNHCR
له وڵاتی تورکیه و ده‌سه‌ڵات و تواناکانی خۆتان به‌کار
بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی داخوازه‌کانی په‌نابه‌ران به زووترین
کات جێبه‌جێ بکرێن که بریتین له:
:: جێبه‌جێ
کردنی یاسای 1951 ی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران له
ژنێف، تایبه‌ت به په‌نابه‌ران.
::
ڕاگوێستنی به‌په‌له‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ وڵاتانی
سێهه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیکه له مافه‌کانی خۆیان وه‌کو
مرۆڤ و وه‌کو په‌نابه‌ر بێبه‌ش نه‌بن.
:: گۆڕینی
یاسای 5683 ی وڵاتی تورکیه که تایبه‌ته به توریزم و
گه‌شت و گوزار، که به‌یارمه‌تی
UNHCR
به‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا سه‌پاوه و مافه‌کانی ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی له وڵاتی تورکیه‌دا زۆر سنووردارکردووه.
کۆمیته‌ی
هاوکاری و پشتیوانی له په‌نابه‌رانی کورد/ سوئێد.
15.07.2005

|