|
شه‌هید شوانه‌ى
سه‌ید قادر
پێش گیانسپاردنى ئازار و ئه‌شکه‌نجه دراوه |
رۆژى شه‌ممه 18ى پووشپه‌ڕ، کاک "سه‌ید که‌مالڕ
ئه‌سفه‌ره‌م" ناسراو به "شوانه‌ى سه‌ید قادر" ده‌که‌وێته
به‌ر په‌لامارى هێزێکى گه‌وره‌ى دوژمنى داگیرکه‌ر و له
ئاکامى وێکه‌وتنى 3 گولله‌دا له‌پا ده‌که‌وێ،
به‌ڵام نامرێ .
هێزه‌که‌ى دوژمن که ده‌گه‌نه سه‌ر شوانه، به پێلاقه
به سه‌ر و شوێنى هه‌ستیاریدا ده‌ده‌ن و به مۆتۆرسیکلێت
به سه‌ریدا ده‌ڕۆن و پاشان ده‌یبه‌ستنه‌وه به پاش
ماشینێکه‌وه و به جاده دا رایده‌کێشن.
ئه‌و وێنانه‌ى لێره‌دا بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه، ته‌رمى
شه‌هید شوانه‌ن که له کاتى شۆردنییدا
لێیهه‌ڵگیراوه‌ته‌وه.
شه‌هید شوانه پێش گیانسپاردنى ده‌که‌وێته به‌ر پێلاقه و
قونداخه تفه‌نگ و به سه‌ردا رۆینى مۆتۆرسیکلێتى
هێزه‌کانى دوژمن و پاشان به دواى ماشینێکدا راده‌کێشرآ.
له‌م وێنانه‌دا ئه‌و دڕه‌نده‌ییه‌ى دوژمن له گه‌لڕ
جه‌سته‌ى نیوه‌گیانى شه‌هید شوانه به روونى دیاره.
هه‌روه‌ها به پێى هه‌والڕ و به سه‌رنجدان به وێنه‌کان
گولله‌یه‌کى زیاتر له‌و گوللانه‌ى له کاتى رووداوه‌که‌دا
وه شوانه که‌وتوون، به ته‌رمه‌که‌یه‌وه دیاره.
گولله‌کان له قاچ و قولى دراون. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خا که
شه‌هید شوانه پێش گیانسپاردنى، به‌رده‌وام گولله‌ى پێوه
نراوه و به ئازاردانێکى زۆر و به‌رده‌وام شه‌هید کراوه.
چالاکییه‌کانى شوانه له مهاباد دوژمنى هه‌راسان کردبوو. ئه‌و چه‌قڵى چاوى
هێزه‌کانى دوژمن و خۆشه‌ویستى رۆڵه‌کانى شارى پێشه‌وا بوو.
یادى به‌خێر و رێگاى پڕ رێبوار بآ.
"بۆ دیتنی وێنه‌کان
که نابێ مناڵتان له لا بێت ئێره کلیک بکه " |