2005-03-10
به‌ڵگه‌كانی قاڕنا ده‌ركه‌وتن
به
دوای 26 ساڵدا به‌ڵگه‌كانی قاڕنا ده‌ركه‌وتن
ئاماده كردن و نووسینی: مادێح
ئه‌حمه‌دی
به پێی تۆژینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن « بێهزادی
خۆشحاڵی» یه‌وه؛ توێژه‌ر و نووسه‌ر، به دوای 26 ساڵدا
به‌ڵگه‌كانی چۆنیه‌تی قه‌ومانی مه‌رگه‌ساتی مانگی خه‌رمانانی ساڵی
1358ی هه‌تاوی ئاوایی قاڕنا ده‌ركه‌وتن......
ده‌ڵێن: «دزی نه‌گیر پادشایه»!!! به‌ڵام كه‌گیرا قوڕ به سه‌ری!!!
له‌وانه‌ی رۆژێك هه‌موو چه‌واشه‌كارییه‌كان و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی
كه رواڵه‌تێكی خه‌ڵه‌تێنه‌ریان له خۆیان گرتووه بگه‌ن به
دیوارێك كه هیچ سیاسه‌ت‌باز و خه‌ڵه‌تێنه‌ر و چه‌واشه‌كار و
دیكتاتۆرێك نه‌توانن له پێناوی ره‌ت كردن و ده‌رباز كردنیدا ئه‌و
دیواره بڕۆخێنن و هه‌ڵویست بگرن و له ئاكامدا بگه‌ن به ئامانجی
فانتازیای خۆیان بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی به‌رژه‌وه‌ندی پاوه‌ن خوازی
خۆیان و سه‌پاندنی سیاسه‌تێكی فاشیزمی.
كوردستان وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له نێو چوار ولاَتدا، دابه‌ش
كراوه و تاكوو ئێستا بوونێكی یه‌كرگرتوو و سه‌ر به‌خۆی نه‌وو و
به‌رده‌وام له ناو كه‌ش و هه‌وایه‌كی نامو و لاده‌ردا ژیاوه و
ره‌وتێكی چه‌واشه داسه‌پاوه به سه‌ریا و زه‌رر و زیانێكی زۆری
له ته‌واوی بواره‌كاندا به‌ره كه‌وتووه‌و به‌روده‌وام
چه‌وساوه‌ته‌وه كه بۆ وێنه، ده‌توانین ئاماژه به ژینۆساید و
ئه‌نفاڵ و هه‌ڵه‌بجه و كیمیاباران كردنی شار و گونده‌كانی بكه‌ین
كه به ده‌یان و سه‌دان جار كه‌وتوونه‌ته به هێرش و په‌لامار و
له بوونی راسته‌قینه‌یان سڕاوته‌وه بۆ له ناو بردن و قه‌لاَچۆ
كردنی.
قاڕنا یه‌كێك له‌و گوندانه‌یه‌كه به‌ڕاستی به شێوه‌یه‌كی زۆر
نه‌یارانه و نامرۆڤانه له‌م پێناوه‌دا كه‌وتووته به‌ر په‌لامار
و سڕینه‌وه له چوارچێوه‌ی خوێدا به جۆرێك بێ وێنه‌یه و بوونی
هه‌ر مرۆڤـ دوستێك ئه‌هه‌ژێنێت. له‌م باره‌وه بێهزادی خۆشحاڵی به
پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له‌م پێناوه‌دا كۆی كردووه‌ته‌وه
باسێكی‌ترمان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه‌ئالاَ هه‌ڵگری هاوارێكه و
به دوای 26 ساڵ بێده‌نگی و كپ بوون له هه‌مبه‌ر مه‌رگه‌ساتی
ره‌شی ساڵی 58ی ئاوایی قاڕنادا ئه‌یه‌وێت بانگ بدات به گوێ
جیهان‌دا.
چۆنیه‌تی قه‌ومانی مه‌رگه‌ساته‌كه
كات ژمێر 1ی نیوه‌ڕۆی 11ی خه‌رمانانی ساڵی 1358ی هه‌تاوی، واتا 26
ساڵ له‌مه‌و پێش له ناو بێده‌نگی ئه‌م جیهانه نامۆیه‌دا كوردستان
وه‌كوو ئه‌نفاڵ و هه‌ڵه‌بجه كۆستی كه‌وت و به هۆی هێرشێكی
دڕندانه‌و نامرۆڤانه له لایه‌ن نه‌یارانه‌وه به شێوه‌یه‌كی
ره‌مزاوی كه تا ئێستا تاوانباران و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بوونه هۆی
خۆلقاندنی ئاوه‌ها كاره‌ساتێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م كرده‌وه
نامرۆڤانه‌یان وه ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و بۆ هه‌مووان راشكاوانه
دیاره كه كێن! له ماوه‌ی 3ی كات ژمێردا 47 كه‌س له گوندی قاڕنا
كه دانیشتووی 40 بنه‌ماڵه بوون كوژران و بوون به فیدای
سه‌ربه‌ستی و رزگاری كوردستان. ئه‌گه‌رچی به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی
كه خۆشحاڵی كۆی كردووه‌ته‌وه و له چوارچێوه‌ی هه‌واڵ و
شرۆڤه‌دان و ئه‌و كاته له رۆژنامه‌كانی ئیتلاَعات، كه‌یهان و
جمهوری ئیسلامی‌دا له چاپ دراون، ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌م
قه‌یرانه 47 كه‌سن، به‌لاَم له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه قسه و باسی
خه‌ڵك و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پێوه‌ندییان له گه‌ڵ ئه‌م
بابه‌ته‌دا بووه و... باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دواتر ژماره‌ی
قوربانیه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته گه‌یشتوه به 68 كه‌س. گوندی قاڕنا
كه سه‌ر به شاری نه‌غه‌ده‌یه له‌م كرده‌وه‌دا ژن و پیاو، گه‌نج
و پیر و به تایبه‌ت تاقمێك له‌و مندالاَنه‌ی كه هێشتا ته‌مه‌نیان
نه‌گه‌یشتووه پێنج ساڵ كه‌وتنه به‌ر هێرش و گیانیان له ده‌ست
بوون به خه‌ڵۆز.
به‌ڵگه‌كان له‌م باره‌وه چیمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن
1ـ له هه‌واڵێكدا له ژێر ناوی «پێشه‌وای ئایینی كورده‌كان
نه‌غه‌ده: كه‌سانێكه به‌رپرسایه‌تیان له هه‌مبه‌ر ئه‌ركیان‌دا
نییه، تاقمێك دێهاتیان كوشت» كه سه‌باره‌ت به ناردنی ستوونێك
له له‌شكه‌ری 68ی ورمێ بۆ ئه‌شنه‌ویه له كه‌یهانی رێكه‌وتی 15ی
خه‌رمانانی 1358دا له چاپ دراوه هاتووه كه، پارێزگاری
ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی له‌شكه‌ری 64ی ورمێ
هاوڕێ ئه‌و ستوونه بۆ ئه‌شنویه سه‌فه‌ری كردووه و له گه‌ڵ
ئیمام جومعه‌ی شێعه‌كان و هه‌روه‌ها «ساڵح ره‌حیمی» پێشه‌وای
ئایینی كورده‌كانی نه‌غه‌ده بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و
گرفته‌كانی ناوچه له باری ئاسایشیه‌وه وت وێژ ئاخاوتنیان
هه‌بووه. له‌م دانیشتنه‌دا مه‌لاَ ساڵح وێڕای مه‌حكووم كردنی
رووداوی گه‌رده‌نه‌ی دوواو كه بووه هۆی كوژرانی 15 كه‌س له
موجاهێدان به ئاماژه بۆ مه‌رگه‌ساتی ئاوایی قاڕنا كه كه‌سانێكی
چه‌كدار و بێ باوه‌ڕ و بێ‌ڵێن كه هیچ به‌رپرسایه‌تی‌ێكیان له
هه‌مبه‌ر ئه‌ركی خۆیاندا نییه، به ئازاردانی خوێنی شه‌هیدانی
گه‌رده‌نه‌ی دوواو تاقمێك له دانیشتووانی ئه‌م گونده‌یان
كوشتووه، گوتی: ئه‌و كه‌سه بێ تاوانانه‌ی كه له ئاوایی قاڕنادا
شه‌هید بوون، هه‌موویان موسوڵمان به شۆڕشی ئیسلامین و ته‌نیا
تاوانی ئه‌وان ئه‌وه بووه كه ره‌گه‌زیان كورد بووه.
«حه‌ق‌گوو» پارێزگاری ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له‌م دانیشتنه‌دا
وێڕای ئه‌وه‌یكه به‌ڵێنی دا كه ئه‌م رووداوه به زووترین كات پێ
و شوێن ده‌گیردرێت و روون ده‌بێته‌وه وتی: ئه‌و جۆره كرده‌وانه
نه ده‌توانین به‌ڵین كاری ده‌وڵه‌ته و نه ده‌توانین به‌ڵین كاری
ئیسلامه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م كرده‌وه‌یان به ئه‌نجام
گه‌یاندووه نه شۆڕشین و نه په‌یڕه‌وی ئیمام خۆمه‌ینین.
و...
2ـ راپۆرتی نوێنه‌ری ئیمام خۆمه‌ینی له كوردستان و ئازه‌ربایجانی
رۆژئاوا كه 24ی خه‌رمانانی 58 ناردوویه‌تی بۆ ئیمام و دوو رۆژ
دواتر، واتا 26ی خه‌رمانان رۆژنامه‌ی كه‌یهان له چاپی داوه باس
له‌وه ده‌كات كه؛ له كوردستان و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوادا
پیلانێكی ره‌مزاوی له لایه‌ن مۆره و رێبه‌رانێكی باوڕ پێ كراو‌و
رواڵه‌تی‌یه‌وه هابه‌ده‌سته‌وه. له‌و راپۆرته‌دا كه ئاكامی 25
رۆژ لێكدانه‌وه و به‌ڵگه كۆكردنه‌وه و توێژینه‌وه‌ێكه له سه‌ر
نه‌غه‌ده و ده‌ورووبه‌ری و دیكه‌ی شوێنه‌كانی كوردستان، هاتووه
كه؛ 1) به پێی به‌ڵگه و باسه‌كان له كوردستاندا پیلانێكی
ره‌مزاوی هابه ده‌سته‌و، چونكوو ئه‌و فێئۆدال وخاوه‌ن مڵكانه‌ی
كه له رژێمی پێشوودا هۆكار و ئامڕازی به‌رێوه‌به‌ری شاه له
ناوچه‌دا بوون، له لایه‌ن كه‌سانێك وه‌كوو دكتۆر چه‌مران، تیمسار
زه‌هیرنژاد، فه‌رمانده‌ی له‌شكه‌ری 64ی ورمێ سه‌رهه‌نگ شه‌هبازیان
و دیكه‌ی ئه‌و فه‌رمانده ئه‌رته‌شیانه و ژاندارمری تابن‌گوێ
خۆیان به چه‌ك و گولله ته‌یار كردووه و ئاماده‌ن و چه‌كدارن و
له رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی چه‌وساوه و هه‌ژاری ناوچه و كه سالاَنێك
زۆر له ده‌ستی فێئۆداله‌كانه‌وه ره‌نجیان بینیوه ده‌كه‌ونه
به‌ر ته‌وژم. 2) به ئاماژه به هه‌ڵخراندن و په‌ره‌پێدان به
رۆخێكی دوژمنانه و ره‌ق له نێوان تورك و كورده‌كانی ناوچه‌دا له
لایه‌ن فه‌رمانده و ئه‌رته‌شیه‌كانی ئه‌و كاته‌ی كوردستان و
ئازه‌ربایجانی رۆژئاواوه بۆ هه‌میشه ئه‌م دژایه‌تیانه
به‌رده‌وامه و ره‌نگه ده‌وڵه‌ت له گه‌ڵ شه‌ڕی نیزامی
دیمۆكراته‌كاندا رووبه‌ڕوو بێته‌وه. هه‌ر ئه‌مه بۆته هۆی
ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی بێ‌تاوان له كۆماری ئیسلامی بێزار بن و
ئێسته‌ش له هه‌مبه‌ر خه‌ڵكدا له‌م باره‌وه دیدێكی خراپمان هه‌یه
كه خه‌ڵك به‌ره‌ولای دیمۆكراتیه‌كان هانده‌درێن و ئه‌وان به دۆست
و پشتیوانی خۆیان ده‌زانن. 3) به پێی شریت و ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه
له به‌رده‌ست‌دان كاربه‌ده‌ستانی ژاندارمری و موجاهێده
رواڵه‌تیه‌كانی نه‌غه‌ده به سه‌رپه‌ره‌ستی ئاغای «مه‌عبوودی» و
«سه‌رگورد نه‌جه‌فی» له ئاوایی قاڕنا سه‌ر به شاری نه‌غه‌ده
لانی كه‌م 45 كه‌سی بێ تاوانیان له شوێنی ژیانی خۆیاندا كوشتووه
و دواتر گۆاستوویانه‌ته‌وه بیابان تاكوو نیشان بده‌ن كه ئه‌مان
له شه‌ڕدا كوژراون و دێه‌كه‌شیانیان تالاَن كردووه و له ئاگردا
ئه‌سووتێت و «ئیستوار بیگله‌ری»یش له كۆپلۆدا 5 كه‌سی كوشتووه و
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بێ‌بایه‌خی یا خه‌یانه‌ت و پێلانی ئه‌و
فه‌رماندانه‌ی كه له ژاندارمری‌دان له لایه‌كه‌وه و
وروژاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ست و ئیحساسانه‌ی كه دژ به كورد دێنه
كایه‌وه و هه‌ستانی بیرێكی تۆڵه سه‌ندنه‌وانه دژ به كورده بێ
تاوانه‌كان له لایه‌كی‌تره‌وه‌یه. به داخه‌وه سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌یكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م كرده‌وه دڕه‌ندانه‌یان به
ئه‌نجام گه‌یاندووه ناسراون به‌لاَم به هۆی لایه‌نگری زه‌هیرنژاد
له‌و تاوانباره دڕه‌ندانه ئه‌و هه‌له نه‌ره‌خساوه كه شوێنیان
په‌یدا بێت و ده‌ستگیر بكرین. 4) نه‌بوونی توانایی و ده‌سه‌لاَتی
پێویست له لایه‌ن سووپای پاسدارانی شۆڕشه‌وه بۆ راگرتنی ئه‌و
مه‌لا رواڵه‌تیانه و ئه‌ندامانی ساواك كه دژ به كوردن و
بوونه‌ته هۆی خوێن رێژی له سه‌رانسه‌ری كوردستان و
ئازه‌ربایجان‌دا، بۆ وێنه: پرۆسه‌ی قاڕنا كه، حوكمی حاكیمی شه‌رع
ئاغای «خه‌ڵخاڵی» و ئاغای «ئومید نه‌جه‌ف‌ئاوایی» له‌وێدا به‌رێوه
نه‌چوو. 5) له لای رێگاچاره‌ی نیزامی‌دا، رێگاچاره‌ی فه‌رهه‌نگی و
ئایدۆلۆژیا و ئاوه‌دانی بۆ كوردستان و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا
پێویسته.
هه‌روه‌ها «مهدی به‌هاداران» نوێنه‌ری ئیمام له درێژه‌ی ئه‌م
راپۆرت و به‌ڵگه هێنانه‌وه‌دا پێشنیار ده‌كات كه؛ رۆحانیه
رواڵه‌تیه‌كان كه بوونه‌ته هۆی شه‌ڕ و خوێنرێژی له ناوچه‌دا
راماڵین و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاره‌ساتی قاڕنایان خۆلقاندووه
ده‌ستگیر بكرێن و به‌رگری بكرێ له ئاگردانی خه‌رمان و ماڵه‌كانی
ئه‌وان و... و دادگای بالاَی شۆڕش چاودێری بكات. بۆ ده‌ستگیری
تاوانباران، لابردنی ئه‌و فه‌رمانده و هێزانه‌ی كه به شێوه‌ی
ره‌سمی ئه‌ندامی دایه‌ره‌ی ئیتلاَعاتن و له خزمه‌تی نه‌یارانی
شۆڕشی‌دان و ئه‌یانه‌وێ سووپای پاسداران لاواز بكه‌ن و ناردنی دوو
بازڕه‌س له لایه‌ن ئیمام، دوو بازڕه‌سی دیكه‌ش له لایه‌ن لێژنه‌ی
شۆڕش و كه‌سێك له لایه‌ن دادستانی گشتیه‌وه پێویسته.
3ـ له هه‌والێكدا كه له رێكه‌وتی 27ی خه‌رمانانی 1358دا له
رۆژنامه‌ی كهیهاندا به چاپ گه‌یشتوه هاتووه كه؛ له
كۆبوونه‌وه‌یدا كه، به به‌شداری فه‌رمانداری شاری پیرانشار
به‌ڕێوه چووه له‌وێ ئاژه‌ڵداران و گوندنشینه‌كانی ده‌ورووبه‌ری
پادگانی «پسوه» ئاماده بوون فه‌رمانداری پیرانشار وێڕای ئاماژه
به‌و ته‌نگ چه‌ڵه و ئاسته‌نگانه‌ی كه خه‌ڵكی ناوچه به‌ره‌وڕووی
بوونه‌ته‌وه ئه‌ڵێت: «ئێوه نابێت په‌نا ببنه كێ‌و و به‌ند و
ماڵه‌كانتان به جێ بێڵن، دڵنیا بن كه كۆماری ئیسلامی ولاَمده‌ری
ته‌واوی داوخۆازییه‌كانی ئێوه‌یه و...» له كۆتایی ئه‌م
كۆبوونه‌وه‌دا گوندنشینان به ده‌ركردنی بڕیارنامه‌یه‌ك كه 6
داوخۆازی له خۆی گرتووه ئه‌یانه‌وێت، ئاسایشی پێویست له لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه دابین بكرێت، بارودۆخی ئاوه‌دانی ناوچه گۆڕانی به
سه‌ردا بێت، ده‌وڵه‌ت سه‌رنج بداته كاروباری ئاژه‌ڵداری و
كشتیاری، له به‌ر چاوگرتنی ئایین و ماموستایانی ئایینی ئه‌وان،
كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆله و پێ شوێن گرتنی كاره‌ساتی
قاڕنا و ده‌ستگیر كردن و دادگایی كردنی تاوانباران.
4ـ له هه‌واڵێكی دیكه‌دا كه باس له چاو پێكه‌وتن و دیدار له
گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی كورده‌كان ده‌كات و له رێكه‌وتی 27/6/58دا له
رۆژنامه‌ی كهیهاندا به چاپ گه‌یشتووه هاتووه كه؛ له‌م
دیداره‌دا ئیمام له كۆڕی ئاماده‌بوواندا گوتوویه: «... خوایه تۆ
ده‌زانی ئێمه بۆ به‌ڕێوه بردنی دادپه‌روه‌ری هه‌ستاین شۆڕشمان
كرد و تۆ ده‌زانیت كه ئێمه له غه‌درو چه‌واشه‌كاری بێزارین. من
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی كه ئێوه به‌ڕێزان نووسیوتانه مۆتالا
ده‌كه‌م و به دوای ئه‌وه‌دا پێی و شوێنی بابه‌ته‌كه ده‌گرم و
له‌م باره‌وه كرده‌وه‌كانم به ئه‌نجام ده‌گه‌ێنم و ئێوه‌ش بزانن
كه ئه‌م كه‌سانه غه‌دریان كردووه و مافی ئێوه‌یان پێشل
كردووه». هه‌روه‌ها له درێژه‌دا ئیمام به ئاماژه به‌وه‌یكه
خاڵخاڵی پێ گوتووه ده‌ڵێت: «كه‌سانێكه ئه‌م كرده‌وه‌یان به
ئه‌نجام گه‌یاندوه سه‌ر به نیزامی ئیسلامی نین چونكوو كه‌سانێكه
سه‌ر به ئێمه بن خه‌ڵك ناكوژن، ئێمه ئه‌مانه‌وێت له ولاَتدا
به پێی دادپه‌روه‌ری ئیسلامی بڕۆینه پێشه‌وه و...».
5ـ له دوو هه‌واڵی جیاوازدا كه رۆژی 31ی خه‌رمانان له
كهیهاندا له چاپ دراوه هاتووه كه به دوای كاره‌ساتی قاڕنادا
لێژنه‌یه‌كی نێردراوه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیر، پارێزگاری
ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و مه‌لا ساڵح بۆ ئه‌م گونده راپۆرتێكیان
له‌م باره‌وه داوه به به‌رپرسان و سه‌ردانی ناوچه‌كانی
ده‌ورووبه‌ریان كردووه و له خه‌ڵك داوایان كردووه كه بۆ
به‌رگری له قه‌ومانی ئاوه‌ها كاره‌ساتگه‌لێك له هه‌ر چه‌شنه
هاوكارێك له گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیمۆكرات و ئه‌وانه‌ی كه دژ به
رژیم و نیزامی ئیسلامین دووره په‌رێزی بكه‌ن و له كاتی
سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جۆره مه‌ترسیێكدا پاسگای ژاندارمری دوواو
ئاگادار بكه‌نه‌وه.
له‌م باره‌وه پارێزگاری ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا گوتوویانه: «...
پێ و شوێنگرتن و ده‌ستگیر كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌رگه‌ساتی
قاڕنایان خۆلقاند درێژه‌ی هه‌یه و به دوای ئه‌وه‌یكه ده‌ستگیر
كران ئه‌ردرێنه دادگای بالاَی شۆڕش تا دادگایی بكرێن و هه‌روه‌ها
ئه‌و زه‌ره‌ر و خه‌سارانه‌ی كه خه‌ڵكی قاڕنا به هۆی ئه‌م
كاره‌ساته به‌ریان كه‌وتووه هه‌وڵئه‌ده‌ین به تارخان كردنی
به‌رنامه و كرده‌وه‌ی پێویست پێداویستیه‌كانیان دابین بكه‌ین.»
6ـ «ئایه‌توڵلاَ مووسه‌وی ئه‌رده‌بێڵی» ئه‌ندامی لێژنه‌ی بالاَی
شوڕش له وت و وێژێكدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئیتلاَعات له رێكه‌وتی
10ی ره‌زبه‌ری ساڵی 1358دا سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه ئایا لێژنه‌ی
بالاَی شۆڕش بڕیارێكی بۆ ده‌ستگیری كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
تراژدیای ئاوایی قاڕنایان خۆلقاند راگه‌یاندووه یا نا، وتی: « تا
ئه‌وه‌ێ كه من بیستوومه فه‌رمانی پێ و شوێن گرتن درواوه،
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت قه‌بووڵ بكه‌ین ئه‌گینا له‌ئاكامی ئه‌م شه‌ڕ و
ده‌رگیریانه‌دا ئامێری زه‌حمه‌تێكه كه ئیمپریالیزمی جیهانی هه‌ر
رۆژ بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه پێكی دێنێت و كوچك و كۆڵۆ له سه‌ر
رێگاماندا داده‌نێ و له سه‌ر هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌یه
... له‌م بارودۆخه‌دا بێ گومان بڕێك له بابه‌ته‌كان
گرینگایه‌تی‌ێكی زۆرتریان هه‌یه و بڕێكیان ئه‌نجامه‌كانیان
ده‌كه‌ونه دێر، به‌لاَم مه‌گه‌ر ده‌بێت كه له گۆشه‌یه‌كه‌وه
غه‌درێك به ئه‌نجام بگات و تاوانبارانی دادگایی نه‌كرێن...»
7ـ له رێكه‌وتی 12ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 58دا رۆژنامه‌ی ئیتلاَعات به
له چاپ دانی راپۆرته هه‌واڵێك له‌م باره‌وه كه باس له
چۆنیه‌تی داڕشتنی پیلانه‌كه ده‌كات نووسیویه؛ «حه‌مزه شه‌ریفی»
قوتابی 15 ساڵه سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی 11ی خه‌رمانانی قاڕنا
به‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌دات به ده‌سته‌وه كه زۆر جێ سه‌رنجه و ناكرێت
ره‌تی بكه‌ینه‌وه.
به‌ڵگه‌كه نامه‌یه‌كه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به نێو «حاجی
عه‌زیم مه‌عبوودی» كه بۆ «خه‌لیل خۆسره‌وی» كه‌ێخۆا و چه‌ند كه‌س
له گه‌وره پیاوانی قاڕنای نووسیوه. ئه‌م نامه‌یه كه له سه‌ر
قاغه‌زی ئارم‌داری یانه‌ی بازرگانی مه‌عبوودی نووسراوه رۆژێك
به‌رله قه‌ومانی مه‌رگه‌ساته‌كه، واتا 10ی خه‌رمانان، ده‌گاته
ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویست بوونه و ده‌قی نامه‌كه‌م به‌م
شێوه‌یه: به‌رێزان بێهلوول گوڵستان و عه‌زیز بازدار و خه‌لیل
خۆسره‌وی، وێڕای سلاَو داواتان لێ ده‌كه‌م بۆ هات و چووی شار بۆ
خاروباری ئاوایی قاڕنا هه‌م خۆتان و هه‌م دیكه‌ی براده‌رانی قاڕنا
هات و چووتان بێت. هه‌ر كه‌سێ بچووكترین گرێ بۆ ئێوه‌گه‌ل و دیكه‌ی
براده‌ران ساز كرد بێ‌دره‌نگ په‌نا بێنن بۆ خۆم یا ئینتزامات
ئاگادار بكه‌نه‌وه تا به تاوانی دوژمنی نیزام و شۆڕشی ئیسلامی
ده‌ستگیری بكه‌ین و بیسپێرێنه ده‌ستی به‌رپرسانی بالاَی ده‌وڵه‌ت،
به هه‌ر حاڵ له‌م باره‌وه نیگه‌ران مه‌بن، ئێمه براده‌ری
یه‌كترین.
له درێژه‌ی ئه‌م راپۆرته‌دا هاتووه كه، رۆژی 11ی خه‌رمانان،
ته‌واوی ده‌ورووبه‌ری ئاوایی قاڕنا به تۆپ و تیر و ده‌بابه
گه‌مارودراوه و له كات ژمێر 1ی نیوه‌رۆدا تاقمێك زۆرتر له 100
كه‌س به سه‌ركرده‌یی كه‌سێك به نێوی «قادری» له چوارچێوه‌ی
موجاهێدانی پاسداردا، رژاونته نێو ماڵه‌كان و هێرشیان بردووه‌ته
سه‌ر خه‌ڵك و هه‌ركه‌سیان كه گیر كه‌وتووه، بێ هیچ قسه‌و باسێ
كووشتوویانه و مامۆستای ئایینی قاڕنا له‌و كاته‌دا به‌رگێ قورئانی
گرتووه‌ته ده‌سته‌وه و روێشتووه به‌ره‌ولای ئه‌وكه‌سانه‌ی كه
هێرشیان بردووته سه‌ر خه‌ڵكه‌كه و سوێندیانی داوه كه خه‌ڵكی
ئه‌م ئاواییه بێ تاوانن، هێرش‌به‌ران مامۆستای رۆحانیان كوشتووه
و سه‌ریان له لاشه‌ی جیا كردووه‌ته‌وه و له گه‌ڵ خۆیان بردیان.
له‌م راپۆرته‌دا پیره‌مێردێك به نێوی «سه‌ید ئه‌حمه‌د» سه‌باره‌ت
به‌و چه‌ك‌گه‌له‌ی كه بۆ ئه‌م رووداوه به‌كاریان هێناوه ئه‌ڵێت:
«تاقمێكیان به تفه‌نگ و تاقمێكیان به چه‌قۆ و كارد سه‌ر بڕی، و
تاقمێكی‌تریان به تایبه‌ت مندالاَن به تووكه شه‌ق و پووتین
خسته ژێر پێ و خنكاندیان».
ئه‌م پیره‌مێرده كه 9 كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی له‌م كاره‌ساته‌دا
كوژراون ئه‌ڵێت: من ئه‌و رۆژه له نه‌غه‌ده‌دا بووم و ئێواره
كاتێ گه‌ڕامه‌وه بۆ قاڕنا، قاڕنا وه‌كوو جه‌حه‌نمی پێ هاتبوو له
به‌ر چاوم.
له درێژه‌ی ئه‌م راپۆرته‌دا ئاماژه كراوه به ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵك له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌یكه به دوای سێ مانگ‌دا هیچ
داوخوازیێكیان به‌راوه‌رد نه‌بووه وهه‌روه‌ها له سه‌ردانی
«داریووش فرووهه‌ر» بۆ ناوچه باس كراوه، كه ئه‌ویش به‌ڵێنی به
خه‌ڵكداوه كه داوخوازییه‌كانیان پێ و شوێن بگرێت و تاوانبارانی
قاڕنا دادگایی بكه‌ن.
8ـ رۆژنامه‌ی ئیتلاَعات له هه‌واڵێكی جیاوازدا له هه‌مان
رێكه‌وتدا نووسیویه: له مه‌هاباددا بواری دیالۆگ و ئاخاوتن و باس
كردنی بنه‌ڕه‌تی لێژنه‌ی تایبه‌ت له گه‌ڵ نوێنه‌ره كورده‌كاندا
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی قاڕنا، سه‌قز و بۆكان و داوخۆازی
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه پێك هات.
ئه‌ندازیار «سه‌باغیان» له كۆڕی خه‌ڵكدا كه داریووش فرووهه‌ر و
حوجه‌ت الاسلام ئه‌شراقی به‌شداریان هه‌بووه، سه‌باره‌ت به
بارودۆخی ئه‌و كاته‌ی كوردستان گوتوویه: «سه‌ره‌ڕای گه‌لاَڵه‌ی
شه‌ش به‌ندی، له باره‌ی لێبووردنی گشتی و پێ و شوێن گرتنی
داوخۆازی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی رووداوه‌كانی كوردستان و باسی قاڕنا
و ئاڵوگۆڕ و گۆاستنه‌وی زیندانیه‌كان و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی
زه‌ره‌ر و زیانه ئابووریه‌كان پێشنیارگه‌لێكمان ئاراسته
كردووه».
9ـ دكتۆر «هاشمی شیرازی» له ولاَمدانه‌وه‌ی وتارێكی «ئه‌حمه‌د
عه‌لی بابایی»دا كه له ژێر سه‌ردێری «گه‌وره پیاوانی كوردستان
له كوێن؟» بووه له رۆژنامه‌ی ئیتلاَعات‌دا له رێكه‌وتی 29ی
ره‌زبه‌ری ساڵی 58دا به له چاپ‌دانی بابه‌تێك نووسیویه‌تی: تا
كاتێكه دژایه‌تی شێعه و سوننه، تورك و كورد به ئه‌نقه‌ست
په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن و تراژدیای گوندی «قاڕنا» روو ئه‌دات، كێشه و
گیر‌و گرفته‌كانی كوردستان چاره‌سه‌ر ناكرێت.
ناوبراو له‌و وتاره‌كه‌یدا كه سه‌ره‌ڕای ئاماژه به باسه‌كانی
«عه‌لی ئه‌حمه‌دبابایی» بۆ چوونی خۆی سه‌باره‌ت به كوردستان
ده‌رده‌بڕی و به مه‌حكووم كردنی مه‌رگه‌ساتی ئاوایی قاڕنا و
دیكه‌ی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانانه‌ی كه دژ به خه‌ڵكی كورد
ئه‌نجام دراون ئه‌ڵێت: «قه‌ومی كورد له دۆستی و برایه‌تی‌دا له
مۆم نه‌رمترن و له دوژمنی و ناته‌بایی‌دا له هه‌ر شمشێرێك به
بڕشت‌ترن، بۆچی له درگای دوستایه‌تی و خۆشه‌ویستی و برایه‌تیه‌وه
ناچنه ناو؟»
شیرازی له درێژه‌دا له ولاَمی ئه‌وه‌یكه عه‌لی ئه‌حمه‌دی بابایی
نووسیویه‌تی گه‌وره پیاوانی كوردستان له كوێن ئه‌ڵێت: «ئاغای
بابایی، گه‌وره پیاوانی كوردستان به‌و بیره‌وه‌رییه‌تاڵه‌ی كه
له هه‌وڵ و پێ و شوێنگرتنه دڵسۆزانه‌كانی باوكی گه‌وره‌مان
ئایه‌تۆڵلاَ تاڵه‌قانی هه‌یانه یا چه‌كیان هه‌ڵگرت و بۆ پاراستنی
مافی مرۆڤـ و شه‌ره‌ف و ئابڕوی خۆیان په‌نای بردۆته داوێنی كیوو
به‌ند و ئێسته‌ش مۆری بێده‌نگیان كوتاوه به سه‌ر لێوی خویاندا».
ناوبراو وێڕای ئه‌وه‌یكه به روونی ئاماژه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌یكه
پیلانی خۆلقاندن و ئه‌نجام‌دانی مه‌رگه‌ساتی قاڕنا له لایه‌ن
به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی بالاَی ولاَته‌وه داڕ‌ێژرابوو ئه‌ڵێت:
به دوای له ناوبردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌دا بگه‌ڕن كه به‌رده‌وام
سیماێكی ناراسته و خۆ له خه‌ڵكی كوردستان پیشانی ئیمام ئه‌ده‌ن و
خه‌ڵكی كوردستان به بیاوانی و نه‌یار و جه‌لاد به ئیمام
ده‌ناسێنن.
دكتۆر شیرازی له درێژه‌ی ولاَمه‌كانی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه
له مزگه‌وتی مه‌هاباددا هه‌رچی هه‌وڵیانداو كه له نێوان خه‌ڵكدا
هه‌ستێك به ناوی رێبه‌ری شۆڕش به‌رپا بكه‌ن نه‌یان توانیوه و
خه‌ڵكه‌كه نارازی بوونه به كۆماری ئیسلامی ئه‌ڵێت: «چ كارێكتان
بۆ خه‌ڵكی كوردستان كردووه تاكوو دڵخۆش بكه‌ن به كۆماری
ئیسلامی؟»
«هاشمی شیرازی» هه‌روه‌ها له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه بۆ وتاره‌كه‌ی
«تیمسار فربد» كه ئه‌ڵێت نابێت گه‌لی كورد سه‌ركوت بكرێن و...
وازهێنان و ده‌ست هه‌ڵگرتنی ئه‌و له كار و پۆستی خۆی ده‌كات و
بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به بارودۆخی رامیاری و دیكه‌ی
بواره‌كانی‌تر له ولاَت و ناوچه‌دا ده‌رده‌بڕی و ئه‌یه‌وێت
به‌رگری بكرێت له پێشێل كردنی مافی خه‌ڵك و دووپات بوونه‌وه‌ی
قاڕنایه‌كی‌تر و... .
په‌یوه‌ندی نێوان ژینوساید و قاڕنا
پێناسه‌ی ژینوساید:
ـ « ژینۆسایید له واقێع‌دا پێشل كردنی مافی ته‌واوی مرۆڤه‌كانه.
هه‌روه‌ها كه، كوشتنی مرۆڤه‌كان باس له به‌رگری و سڕینه‌وه‌ی
مافی ژیان كردن ده‌كات، ژینۆسایید هه‌روه‌ها به‌مانانی سووكایه‌تی
كردنه به نێوی مرۆڤایه‌تی. ئه‌م كرده‌وه، فه‌رهه‌نگ و
شارستانیه‌تی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی پێشل ده‌كات و ئه‌نجامده‌ران و
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌بنه هۆی ژینۆسایید له هه‌مبه‌ر جۆری
مرۆڤـ‌دا، داده‌نرێن»(خاڵی شه‌شه‌م له یاسای دادگای نۆرێنبۆرگ).
ـ « كوشت و بڕ به هه‌ر شێوه‌ی چ بگره، ئیعدام و له سێ‌داره‌دان،
تیرباران كردن، هێرشی نیزامی و كۆكوژی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له
چه‌ك‌گه‌لی سارد و گه‌رم بێت ژینۆساییدی پێ ئه‌ڵێن»(بڕیارنامه‌ی
ساڵی 1948).
مه‌حكووم كردنی ژینۆسایید:
ـ «له 28/5/1951دا دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی له بڕیارنامه‌ێكدا
رای‌گه‌یاند: مه‌به‌ست له په‌سه‌ند كردنی ئه‌م بڕیارنامه،
مه‌حكووم كردنی ژینۆسایید،دادگایی كردن به‌رپرسان و پاداشتی ئه‌وان
له چوارچێوه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندایه».
ـ له‌خاڵی شه‌شه‌م له بڕیارنامه‌ی ساڵی 1948دا هه‌روه‌ها هاتووه:
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی خۆلقاندنی ژینۆسایید ده‌بێت له
دادگاێكی نێوخۆیی‌دا دادگایی بكرێن، دادگایی كردن له دادگایه‌كی
نێوخۆیی و یا له دادگای ئه‌و كه‌سانه‌ی‌دا كه جه‌نایه‌تی
جه‌نگیان كردووه و شه‌ڕیان خۆلقاندوه به به‌شداری
نێونه‌ته‌وه‌یی به ئه‌نجام ده‌گات.
به‌م پێیه، گه‌ر بڕوانینه لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌كانی مه‌رگه‌ساتی
11ی خه‌رمانانی 1358ی ئاوایی قاڕنا ده‌بینین كه به ته‌واوی
نموونه‌یكی زۆر روونه له ژینۆسایید و گه‌ر له قۆناغێكی سه‌رتردا
به له به‌رچاو گرتنی راده‌ی گرنگایه‌تی ژینۆسایید، به ئه‌نجام
گه‌یاندنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه وه‌كوو ژینۆسایید دێنه ئاراوه
به‌وه ده‌گه‌ین كه به ئاماژه به‌و به‌ڵگانه‌ی كه له‌م
باره‌وه هه‌ن و باسمان لێیان كرد، له به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌مدا،
مه‌حكووم كرژن و له ژێر ته‌وژمدا بوونی كومه‌ڵێك به مه‌به‌ستی
له ناو بردن و دادگایی كردن ده‌بینری.
له به‌ڵگه‌ی دووهه‌مدا، كۆكوژی كۆمه‌ڵێكی تایبه‌ت، ژماره‌ی
كوژراوان، دادگایی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی
خۆلقاندنی ئه‌و مه‌رگه‌ساته و له ناوبردن ده‌بینرێ. له به‌ڵگه‌ی
سێهه‌مدا، مه‌حكووم كردنی ژینۆسایید و دادگایی كردنی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی خۆلقاندنی ئه‌و كاره‌ساته دێته
ئاراوه. له به‌ڵگه‌ی چوارمدا وادیاره كه ئاغای مووسه‌وی
ئه‌ندامی لێژنه‌ی بالاَ شۆڕش قه‌ت له ژینۆسایید تێ نه‌گه‌یشتووه
و به هه‌ڵه ده‌چێته پێشه‌وه و له نامه‌ی ئاغای مه‌عبوودی‌دا
بۆ گه‌وره‌پیاوانی قاڕنا داڕشتنی ژینۆسایید ده‌بینرێ كه
سه‌ركه‌وتن و له دیكه‌ی به‌ڵگه‌كانی‌تردا زۆر به روونی ده‌بینرێ
كه لایه‌نگری كراوه له به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م پرۆژه‌یه.
قاڕنا جۆرێكی‌تری ئه‌نفاڵ و هه‌ڵه‌بجه‌یه
به ئاوڕ دانه‌وه و به‌راوه‌ردێكی كورت له نێوان هه‌ڵه‌بجه و
ئه‌نفاڵ و قاڕنادا ده‌توانین به شێوه‌ێكی زۆر روون بڵێن قاڕنا
جۆرێكی‌تری هه‌ڵه‌بجه یان ئه‌نفاله، چۆنكوو، هه‌ڵه‌بجه له
ماوه‌ی رۆژێكدا پێنج هه‌زار كه‌سی شه‌هید بوون، به‌لاَم قاڕنا له
ماوه‌ی 3ی كات ژمێردا 48 كه‌سی لێ شه‌هید بوو. هێرش بردنه سه‌ر
هه‌ڵه‌بجه له چوارچێوه‌ی شارێكدا بوو به‌لاَم هێرش بۆ سه‌ر قاڕنا
له چوارچێوه‌ی گوندێكدا بوو كه ئه‌و هه‌مووه تاوان و زه‌ره‌ره‌ی
به‌ر كه‌وت و تا ئێستاش خۆلقێنه‌ران و پاداشتی خۆیانیان وه‌ر
نه‌گرتووه. به هه‌ر حاڵ، كیمیاباران كردنی شاری شه‌هیدی
هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌سپێكردن و
ئه‌نجام دانی پرۆژه‌كانی ئه‌و رژێمه له هه‌مبه‌ر كورد و كێشه‌ی
كورددا و ده‌ستێوه‌ردانی له ته‌واوی بواره‌كاندا له چاوه‌ڕوانی
ئاوه‌ها چاره‌نووسێكدا بووكه رۆژێك به رووخاندنی ده‌سه‌لاَتیان،
وێڕای له ناوبردنی سیسته‌مێكی دیكتاتۆری ئه‌و تاوانانه‌شیان پێ
راست بكرێته‌وه و ده‌ر ئه‌نجامه‌كه‌شی بوێنن. بێ گومان رۆژێك دێت
كه كۆتایی به ده‌سه‌لاَتی خۆلقێنه‌رانی مه‌رگه‌ساتی قاڕنا بێت و
ئه‌وانیش وه‌ك سه‌دام دادگایی بكرێن و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی وه‌ر
بگرن.
هه‌ڵه‌بجه له گه‌ڵ شه‌هید بوونی خۆیدا بووه هۆی دركاندنی ئه‌و
راستیه شاراوانه‌ی كه رژێمی به‌عس له ژێر ركیفی ده‌سه‌لاَتی
دیكتاتۆرانه و سیاسه‌تی فاشیزمی خۆیدا پرۆژه‌كانی پێ جێ‌به‌جێ
ده‌كرد. بێ گومان قاڕناش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه له
نموونه‌كانی ئه‌و زۆر روویان داوه و جه‌لادان و خۆلقێنه‌رانی ئه‌و
مه‌رگه‌ساتانه له پێناوی بیر و ئامانجی شومی خۆیاندا، به هۆی
ئه‌وه‌یكه دادگایی نه‌كراون درێژه به‌م ره‌وته چه‌واشه بده‌ن،
كه چی بۆ بن‌بڕكردن و سڕینه‌وه پرۆژه‌كانی خۆیان به پێی سیاسه‌ت
و ویستی تایبه‌ت جێ‌به‌جێ ده‌كه‌ن و ئامانجی خۆیان ده‌سه‌لمێنن.
تاوانبارانی قاڕنا ده‌بێ دادگایی بكرێن
«بێهزادی خۆشحاڵی» كه ئه‌م به‌ڵگانه‌ی كۆ كردووه‌ته‌وه، دادگایی
كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی خۆلقاندن و ئه‌نجام دانی
مه‌رگه‌ساتی خه‌رمانانی ئاوایی قاڕنای به سه‌ره‌كێ‌ترین مه‌به‌ستی
خۆی له‌م كاره زانی و وتی: «قسه كردن له سه‌ر قاڕنا و قه‌لاَتان
و به‌یگم قه‌لاَ و ئێدرقاش ماوه‌ی 25 ساڵه بێده‌نگی به سه‌ردا
هاتووه و تاوانباران ئێسته‌ش له لایه‌ن هیچ ده‌زگایه‌كه‌وه
دادگایی نه‌كراون، له كاتێكدا كاره‌ساتی قاڕناش وه‌كوو هه‌ڵه‌بجه
و دیكه‌ی ئه‌نفاله‌كان به‌ڵگه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه كه زۆر
راشكاوانه بوونی ژینۆسایید ده‌سه‌لمێنێت. له كاتێكدا كه یاسا
نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به گشتی باس له مه‌حكووم كردنی ژینۆسایید و
دادگایی كردن و موجازاتی خۆلقێنه‌رنی ژینۆسایید ده‌كه‌ن بۆچی هیچ
كه‌س ئاماده‌یی خۆی ده‌رنابڕێت ژینۆساییدی قاڕنا و گونده‌كانی
دیكه‌ی رۆژهه‌لاَتی كوردستان له ئه‌رشیڤی مێژوو بهێنێته ده‌ره و
بیخزێنێته نیو گوتار و رامیاری و روشنبیر و قه‌زایی و له
هه‌مبه‌ر مافی مرۆڤـ و دیكه‌ی پێناسه جیاوازه‌كان‌دا دایان بنێن».
ئاكام:
به ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌رگه‌ساتی قاڕنا له لایه‌ن تاقمێكه‌وه
كه له ناخی ده‌سه‌لاَتدا بوون نه ته‌نیا ده‌توانێت وه‌كوو
ژینۆساییدێك بێت، به‌ڵكوو به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر جێ باوه‌ڕه كه،
چه‌واشه‌كاری و غه‌در به مافی مرۆڤـ ده‌سه‌لمێنێت و ده‌بێت
خۆلقێنه‌رانی دادگایی بكرێن.
ئه‌و سه‌رده‌مه به سه‌ر چووه كه سیاسه‌ت وانان و رامیارانی
جیهان به پێی ویستی شوومی خۆیان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیاندا
هه‌ر كارێك كه بیانه‌وێت یان هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی‌تر جێ‌به‌جێ بكه‌ن
و به‌رده‌وام درێژه به پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه ره‌شه بده‌ن
كه له پشت سه‌ریاندا ئافراندوویانه.
لێره‌دا كۆماری ئیسلامی رووبه‌ڕووی ئه‌م پرسیارانه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه
كه؛ بۆچی باسی كاره‌ساتی 11ی خه‌رمانانی ساڵی 1358ی هه‌تاوی
ئاوایی قاڕنا له پڕا له‌و سه‌رده‌مه‌دا كۆتایی پێی هات و ئێستاش
كه 26 ساڵ بێده‌نگی به سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌دا تێده‌په‌ڕێ هیچ
كرده‌وه‌یه‌كیان له هه‌مبه‌ر دادگایی كردنی تاوانباران و
خۆلقێنه‌رانی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێن و نامرۆڤانه‌دا به ئه‌نجام
نه‌گه‌یاندووه؟ پێی و شوێن گرتنی داوخۆازییه‌كانی دانیشتوانی
قاڕنا بووبه‌چی، یا له‌م پێناوه‌دا چی‌یان كرد بۆ خه‌ڵكی ئه‌م
گونده هه‌ژاره؟ ئایا ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م
مه‌رگه‌ساته‌یان به ئه‌نجام گه‌یاندووه، به‌و بۆنه‌وه شۆڕشی
ئێمه بۆ دادپه‌روه‌ری بووه، سه‌ربه نیزامی ئیسلامی نین
درووسته؟ لێره‌دا پێویسته بڵێم ئه‌مه وه‌كوو ئه‌وه‌یه، كه
كابراێ كوڕێكی هه‌یه و چه‌ند ساڵه به‌یه‌كه‌وه ژیان ده‌كه‌ن و
به خێوی ده‌كات و ده‌ست په‌روه‌رده‌ی خۆیه، كه چی رۆژێك گه‌ر
كارێكی خراپ یان كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه ئه‌نجام بدات ئه‌ڵێ
ئه‌وه كوڕی من نییه؟!!! جا ئایا ئاوه‌ها بۆچوونێك ده‌توانێت
پاساوێك بێت بۆ دنیایه‌ك چه‌واشه‌كاری؟!!
له كۆتایی‌دا به ئه‌ركی سه‌رشانی ته‌واوی دڵسۆزان، رووناكبیران،
پارێزه‌ران، لایه‌نگرانی مافی مرۆڤـ، رۆژنامه‌نووسان و... ده‌زانم
كه له هه‌مبه‌ر بێده‌نگی و كپ بوون له رووبه‌ڕووی ئاوه‌ها
مه‌رگه‌ساتگه‌لێك هه‌ڵویست بگرن و بۆچوون و داوخۆازییه‌كانی خۆیان
بخه‌نه ئاقاری بابه‌ته‌كانه‌وه و... تا گۆرانكارییه
بنه‌ڕه‌تیه‌كان سه‌ر هه‌ڵبده‌ن و به‌رگری بكرێت له سڕینه‌وه و
چه‌وساندنه‌وه و هه‌موو پێشل كاری‌ێك.
ئاماژه: بێهزادی خۆشحاڵی له یادمانی ساڵڕۆژی هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هیددا له زانكۆی بوعه‌لی سینای هه‌مه‌دان ده‌روازه‌ی ئه‌م
باسه‌ی كرده‌وه و ئه‌م به‌ڵگانه‌ی خسته ڕوو.
|