|
كۆماری
ئیسلامی به خوێن ئاو ده‌درێت |
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا‌و كورته به‌سه‌ر زیاتر له
چاره‌كه‌سه‌ده‌یه‌ك زاڵبوونی رێژیمی كۆماری ئیسلامی
به‌سه‌ر ئێران‌دا
ئاماده‌كردنی: هاوڕێ
شۆڕشی
گه‌لانی ئێران له ساڵـی 1357ی هه‌تاوی‌دا :
شۆڕشی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران له ساڵـی 1357دا له
دوو قۆناغی جیاواز پێك هاتبوو، قۆناغی یه‌كه‌م بریتی‌یه
له رووخاندنی رێژیمی پاشایه‌تیی په‌هله‌وی كه له
شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری‌و به به‌شداریی چین‌و توێژه
جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای ئێران سیستمی 2500 ساڵه‌ی
پاشایه‌تی تێكه‌وه‌پێچاو قۆناغی دووهه‌م، هه‌وڵدان بۆ
هێنانه‌سه‌ركاری رێژیمێكی دێموكراتیك‌و گه‌لی بوو. له
قۆناغی دووهه‌مدا، به‌داخه‌وه ده‌ستڕه‌نجی كۆمه‌ڵانی
چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران له‌لایه‌ن تاقمێك ئاخوندی
كۆنه‌په‌رست‌و بیرته‌سكه‌وه به‌فیڕۆ رۆیشت .
هه‌وه‌ڵ ساڵه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی كۆماری ئیسلامی به‌پێی رووداوه‌كان
:
كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر بناغه‌ی راڤه‌یه‌ك له ئیسلام‌و
به پشت به‌ستن به چینه نه‌ریتخوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و
فریودانی چینه نوێخوازه‌كانه‌وه هه‌وڵـی دامه‌زرانی
سیستمێكی تۆتالیتێری دا كه له‌ودا ئه‌وه ئیدئۆلۆژی‌و
كه‌سایه‌تیی كاریزماتیكه كه دوایین قسه كه
هه‌قیقه‌تی ره‌ها بێ ده‌كا. سیستمی تۆتالیتێری
له‌دایكبووی مۆدێرنیته‌یه‌و تێكه‌ڵاوێكه له چه‌مكه
زه‌مینی‌و ئاسمانی‌یه‌كان كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
بناغه‌ی ئیدئۆلۆژی‌یه‌كی دوگم‌و ره‌ها داده‌مه‌زرێ
ده‌بێ پشت به ده‌نگی خه‌ڵكیش ببه‌ستێ‌و ئه‌مه‌ش ببێته
ره‌وایی‌یه‌ك بۆ سه‌پاندنی روانگه دوگم‌و ره‌هاكانی.
لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و جۆره سیستمه نیشانی داوه كه هه‌ر
كه ده‌سه‌ڵات پاوان كرا، ده‌ست ده‌درێته
یه‌كده‌ستكردنه‌وه‌و یه‌كڕه‌نگكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا
به‌پێی روانگه‌و بۆچوونه‌كانی له‌مه‌ڕ قایمڕاگرتنی
پایه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و كه‌سایه‌تی‌یه‌كی كاریزماتیكیش
كه وا پیشانده‌درێ كه بان مرۆڤی‌یه‌و هه‌قیقه‌تی
ره‌هایه ساز ده‌كرێ له‌مه‌ڕ هه‌رچی زیاتر سه‌پاندنی
ئاگاهانه‌و دڵخوازانه‌ی ئیدئۆلۆژی‌یه تۆتالیتێری‌یه‌كان
.
له 10ی خاكه‌لێوه‌ی
1358دا ریفراندۆمێكی نادێموكراتیك كه له‌ودا
ته‌نیاوته‌نیا یه‌ك گوزینه له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌ران بوو
به‌ڕێوه‌چوو كه ئاكامه‌كه‌ی له رۆژی 12ی خاكه‌لێوه‌دا
راگه‌یه‌ندرا‌و ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنی كۆماری ئیسلامی به
وه‌ده‌ستهێنانی پتر له 98%ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران بوو .
كۆماری ئیسلامی كه
هه‌وڵـی پێكهێنانی سیستمێكی تۆتالیتێری ده‌دا‌و
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكی ئێران ده‌نگی پێ‌دابوو
له‌مه‌ڕ جێبه‌جێ‌كردنی وه‌عده‌وبه‌ڵێنی‌یه‌كانی‌و
پێكانی مه‌به‌سته سه‌ركوتكه‌رانه‌كانی خۆی ده‌ستی
دایه دنه‌دانی تاقمێك له خوێندكاره لاوه‌كانی
هه‌واداری خۆی له ژێر ناوی "خوێندكارانی رێبازی
ئیمام" كه له رۆژی 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1358دا هێرش
ده‌به‌نه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئامریكا‌و كارمه‌ندانی
ئه‌وه باڵوێزخانه‌یه بۆ ماوه‌ی 444رۆژ دستبه‌سه‌ر
ده‌كه‌ن‌و خومه‌ینیش له یه‌كه‌م دیمانه‌ی پاش ئه‌م
كرده‌وه دژ به یاساوڕێسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌دا،
پشتیوانیی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ‌و به شۆڕشی دووهه‌می
ناوزه‌د ده‌كات .
ی هكێك
له پرسه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران پرسی
نه‌ته‌وایه‌تی بووه كه هه‌میشه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
پاشایه‌تی‌یه‌وه هه‌وڵـی حاشالـێ‌كردن‌و سه‌ركوتكردنی
به توند‌وتیژترین شێواز درابوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی
سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌وه بوو به كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز‌و تا
راده‌یه‌ك بێ‌چاره‌سه‌ر كه دیاره بۆ كۆماری ئیسلامیش
به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاڵای ئیسلامی هه‌ڵگرتبوو و
ده‌ستی دابووه پێكهێنانی ناوه‌ندێكی بڕیاردانی به‌هێز
نه‌ده‌لوا كه چاره‌سه‌رێكی عه‌قڵانی‌و ئاشتیخوازانه‌ی
بكا‌و به پشت به‌ستن به پتانسییه‌له ئینسانی‌و
ئیدئۆلۆژیكی‌یه‌ی ده‌ستی دایه توندوتیژی نواندن‌و
زه‌بروزه‌نگ‌و له 28ی گه‌لاوێژی 1358دا خومه‌ینی
فه‌رمانی جیهادی به دژی گه‌لی كوردی راگهیاندو
شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر له كوردستاندا ده‌ستی پێ‌كرد .
یه‌كێكی دیكه له مه‌كۆ
مه‌ترسی خولقێنه‌كان بۆ سه‌ر رێژیمی
تازه‌به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتوو زانستگاكان بوو كه دیاره
كۆماری ئیسلامی نه‌یده‌ویست به شێوازی پێش شۆڕش
بمێنێته‌وه‌و هیچ نه‌بێ بتوانێ بیگۆڕێ بۆ شێوازێ كه
له خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌دا بێ‌و بۆ پێكانی ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش له بانه‌مه‌ڕی ساڵـی 59دا "لاوانی رێبازی
ئیمام" هێرش ده‌به‌نه سه‌ر زانستگای تاران‌و ئه‌مه‌ش
ده‌ستپێكی داخرانی زانستگاكان بۆ ماوه‌ی نزیك به سێ
ساڵ‌و هێنانه‌گۆڕی ده‌سته‌واژه‌گه‌لی "یه‌كگرتنی
حه‌وزه‌و زانستگا"و "شۆڕشی فه‌رهه‌نگی" بوو .
كۆماری ئیسلامی بۆ
له‌نێوبردن‌و خاپووركردنی هێزه دژبه‌ره‌كانی خۆی له
یه‌كه‌م هه‌نگاودا شه‌ڕی له دژی موجاهدینی خه‌ڵك كه
هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماریی ته‌حریم
كردبوو، راگهیاندو له رێبه‌ندانی ساڵـی 1362یشدا
هێرشێكی به‌ربڵاو ده‌كاته سه‌ر ته‌واوه‌تی
داموده‌زگاكانی حیزبی تووده‌و زۆربه‌ی رێبه‌رانی ئه‌و
حیزبه قه‌ڵاچۆ ده‌كا‌و ده‌یانخانه به‌ندیخانه‌وه‌و له‌و
ماوه‌یه‌شدا تاك تاك ده‌كه‌وێته گرتن‌و زیندانی‌كردنی
ئه‌و كه‌سایه‌تی‌یه میللی‌یانه‌ی كه ده‌ره‌تان‌و
توانایی راوه‌ستانیان له دژی سیستمه‌كه‌یان هه‌یه .
له ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا،
دروشمه رادیكاڵـی‌یه ئیسلامی‌یه‌كانی كۆماری
ئیسلامی‌و په‌له‌پرووزه‌ی توندره‌وه ئیسلامی‌یه‌كان له
هه‌مبه‌ر ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و
هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی كرده‌كیی رێژیم له كاروباری
نێوخۆیی وڵاتی عێراق به‌تایبه‌ت له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
مه‌سه‌له‌ی شێعه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا، دوو هۆكاری
هزری‌و كرده‌كی بوون كه عێراقیان هان دا كه له پاش
هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌یه‌كی كورتخایه‌ن له 31ی
خه‌رمانانی ساڵـی 1359دا هێرشی نیزامیی خۆی بۆ سه‌ر
خاكی ئێران ده‌ست پێ‌بكات .
دیاره ئه‌و رووداوانه‌ی
كه له مێژووی كۆماری ئیسلامی‌دا له ماوه‌ی ئه‌و
ساڵانه‌دا شوێندانه‌ر بوون زۆر زێده‌تر له‌وه‌یه كه
لێره‌دا باسی لێوه‌كرا، وه‌ك كوشتاری به‌كۆمه‌ڵـی
ئازادیخوازان له سه‌رانسه‌ری ئێران به‌گشتی‌و له
كوردستان به‌تایبه‌تی، سه‌ركوتی كه‌مایه‌تی‌یه
ئایینی‌و مه‌زهه‌بی‌یه‌كان‌و له په‌راوێژدانانی ژنان‌و
. . .، كه له‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌دا ده‌ره‌تانی تیشك
خستنه سه‌ریان نیه .
چۆنیه‌تیی به‌تاڵانبردنی شۆڕشی مه‌زنی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ئێران له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی له دوو ئاستی
ده‌ره‌وه‌یی‌و نێوخۆیی‌دا :
سیاسه‌تی وڵاتانی
ده‌ره‌وه :
رێژیمی
پاشایه‌تیی حه‌مه‌ره‌زاشا كه به پشت به‌ستن به
وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پایه‌كانی خۆی قایم
كردبوو و له سه‌ركوتی ئازادیخوازان‌و دژبه‌ره‌كانی
خۆی‌دا سه‌ركوتوو ببوو، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له زلهێزبوونی
به نیسبه‌ت ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته‌وه نزیك
ده‌بۆوه‌و له ئاستی نێوخۆییشدا به‌ره‌ورووی ده‌یان
گرفتی جۆراوجۆر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماف‌و
ئازادی‌یه‌كانی خه‌ڵك ببووه‌وه كه ئامریكای هێنایه
سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه چیدی ناتوانێ پشتیوانی له
رێژیمێك بكا كه هیچ نرخی پشتیوانیكردن لێی گران ته‌واو
ده‌بێ به‌ڵكوو له هه‌مان كاتیش‌دا وێناچێ كه ئه
رێژیمه ملكه‌چ‌و جێبه‌جێكه‌ری سیاسه‌ته‌كانی ئا‌مریكا
مابێ. هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا بوو كه سه‌رانی
وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا‌و وڵاتانی ئورووپا له
"كۆنفرانسی گوادلۆپ"دا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته كۆك بوون
كه رێژیمی پاشایه‌تیی حه‌مه‌ره‌زاشا له به‌ره‌به‌ره‌ی
رۆیشتندایه‌و ده‌بێ پشتیوانی له شۆڕشگێڕان بكه‌ن. روون
بوون كه رۆژئاوایی‌یه‌كان ئاگاداریی نفووزی حیزبه
ماركسیستی‌یه‌كان له نێو كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا بوون‌و
نه‌یانده‌ویست كه به هه‌ر قیمه‌تێكیش كه بێت ئه‌م
حیزبه چه‌پانه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست‌و هه‌ر
به‌و هۆیه‌شه‌وه بوو كه به جۆرێك له جۆران
پشتیوانی‌یه‌كی نهێنی‌یان له حیزبه نه‌ریتخوازه‌كان‌و
به‌تایبه‌ت ئیسلامی‌یه‌كان كرد كه بۆ وێنه ده‌كرێ
ئاماژه به داڵده‌ی فه‌ڕانسه‌و هه‌لره‌خسانی بواری
چالاكیی سیاسی به خومه‌ینی‌و هه‌روه‌ها پروپاگاندای
رادیۆ "بی.بی.سی" له‌مه‌ڕ پیرۆزكردنی كه‌سایه‌تیی
خومه‌ینی بدرێ. یه‌كێكی دیكه له هۆكارگه‌لی
پشتیوانی رۆژئاوایی‌یه‌كان له ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی
ئه‌وه بوو كه خومه‌ینی له دیدار‌و
هه‌ڤپه‌یڤینه‌كانی‌دا له‌گه‌ڵ رادیۆ‌و رۆژنامه
رۆژئاوایی‌یه‌كاندا هیچ باسێكی له دژه‌ئیمپریالیزم
بوونی رێژیمی دڵخوازی خۆی نه‌ده‌هێنایه‌گۆڕێ‌و
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه له دواڕۆژدا سیاسه‌تی
ئێمه به‌نیسبه‌ت ئه‌مریكاوه به‌ستراوه‌ته‌وه به
سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌نیسبه‌ت ئێمه كه سه‌رجه‌م
ئه‌مانه‌ش ئه‌و گومانه‌ی بۆ رۆژئاوایی‌یه‌كان دروست
كردبوو كه به هاتنه‌سه‌ركاری رێژیمێكی ئیسلامیی
شێعه‌گه‌را له ناوچه‌كه‌دا هیچ كه به‌رگری له نفووزی
كومونیزم ده‌كرێ به‌ڵكوو له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌توانن
سیاسه‌ته‌كانی خۆیان له ئاستی دیپلۆماسییه‌تدا
دابه‌زێنن .
به‌نیسبه‌ت به‌ره‌ی
رۆژهه‌ڵاتیش شاراوه نه‌بوو كه به رووخانی رێژیمی
پاشایه‌تیی حه‌مه‌ره‌زاشا، یه‌كه‌م ژاندارمی ئا‌مریكا له
ناوچه‌كه‌دا له‌نێو چووه‌و دووهه‌م، ئه‌و گومانه به‌هێز
بوو كه حیزبه ماركسیستی‌یه‌كان بتوانن هیچ نه‌بێ به‌شێك
بن له ده‌سه‌ڵاتی دواڕۆژ‌و سێهه‌میش هه‌ڵده‌گه‌رایه‌وه
سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی فریوكارانه‌ی خومه‌ینی كه
دروشمی "نه رۆژهه‌ڵات، نه رۆژئاوا"ی به‌رز كردبۆوه.
جا هه‌ر به‌و هۆیانه‌شه‌وه بوو كه به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات
پشتیوانی‌یه‌كی قایمتر‌و درێژماوه‌تری له شۆڕشگێڕان‌و
به‌تایبه‌ت تازه‌به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتووه‌كان كرد .
نێوخۆیی :
حیزبگه‌لی ئۆپۆزیسیۆنی رێژیمی پاشایه‌تی له بۆ
كه‌ڵكوه‌رگرتن له كه‌سایه‌تی‌یه‌ك وه‌كوو كاتالیزۆر بۆ
گوڕوتینبه‌خشین به راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵك‌و
هه‌رچی زووتر گلۆربوونی رێژیمی پاشایه‌تی رۆڵـی
خومه‌ینی‌یان پتر له‌وه‌ی كه شایانی بوو به‌رچاو نیشان
دا‌و به‌ستێنێكیان ره‌خساند كه یارمه‌تی به
كاریزمایی‌بوونی كه‌سایه‌تی خومه‌ینی ده‌دا. حیزبه
ماركسیستی‌یه‌كان وه‌ك حیزبی تووده‌و موجاهیدینی خه‌ڵق
به‌و گومانه‌ی كه به كه‌ڵكوه‌رگرتنی كاتی له
ئیسلامی‌یه‌كان له پاش رووخاندنی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی
پاشایه‌تی‌دا خه‌تی خۆیان له ئیسلامی‌یه‌كان جوێ
ده‌كه‌نه‌وه‌و له ئاكامدا سه‌ركه‌وتن هه‌ر به‌وانه،
سیاسه‌تی خه‌باتی هه‌ڤپشكیان له قۆناغی راپه‌ڕینه
جه‌ماوه‌ری‌یه‌كان گرته‌به‌ر‌و به‌دوای تێپه‌ڕبوونی
چه‌ند ساڵێك به توندوتیژانه‌ترین شێواز سه‌ركوت كران‌و
له ده‌سه‌ڵات دوور خرانه‌وه. رێكخراوی چریكه
فیدایی‌یه‌كانی خه‌ڵكی ئێرانیش له‌و سه‌روبه‌نده‌دا
ئۆپۆزیسیۆنێكی به‌هێز بوو، به‌ڵام هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تا
وه‌ك حیزبی تووده‌و موجاهیدین تووشی هه‌ڵه‌ی
لێكدانه‌وه‌یی له‌م چه‌شنه كه باسمان كرد نه‌بوون
به‌ڵام دواتر دژه‌ئیمپریالیزمبوونی رێژیمی كۆماری
ئیسلامی‌یان كرده بیانوویه‌ك بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان
به‌و داوه‌ی كه بۆیان دانرابوو. یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی
كه له به‌لاڕێ‌دابردنی حیزبه چه‌په‌كاندا شوێنی
به‌رچاوی هه‌بوو ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ وتار‌و هه‌ڤپینه‌كانی
خومه‌ینی كه له دیمانه‌یه‌كانی‌دا باس له ئێرانێكی
دێموكراتیكتر له دێموكراسی‌یه‌كانی رۆژئاوا ده‌كا‌و له
قسه‌كانی‌دا بایه‌خێكی زۆر به ئازادی راده‌ربڕین‌و
رۆڵـی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌دا، بۆ وێنه له
هه‌ڤپه‌یڤینێكی‌دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "گاردییه‌ن" له
رۆژی 10/8/1357ی هه‌تاوی‌دا ده‌ڵـێ :
" ئاگاداری خه‌ڵك،
به‌شداربوون‌و چاوه‌دێری‌و هاوڕێیه‌تی ئه‌وان له‌گه‌ڵ
حكوومه‌تی خۆیان، گه‌وره‌ترین گه‌ره‌نتیی دابینبوونی
ئه‌منییه‌ت له كۆمه‌ڵگادایه" (1).
هه‌روه‌ها له لاپه‌ره‌ی 178ی ژماره‌ی 3ی كتێبی
"صحیفه‌ی نور"دا ده‌نووسێ :
" له كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ر كه‌سێك له مافی ئازادی
بیروباوه‌ڕ‌و راده‌ربڕین كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت" (2).
یان له لاپه‌ره‌ی 21ی
ژماره‌ی 21ی "صحیفه‌ی نور"دا هاتوه :
" راده‌ربڕین له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی ئازادی: له كۆماری
ئیسلامی‌دا بێجگه له هێندێكی ده‌گمه‌ن كه ئیسلام‌و
ئابڕووی نیزام له مه‌ترسی ده‌خه‌ن كه ئه‌مه‌ش به
جه‌ختكردنه‌وه‌ی له لایه‌ن پسپۆڕانی زاناوه دیاری
ده‌كرێ، هیچ كه‌سێك ناتوانێ رای خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی
دیكه‌دا بسه‌پێنێ‌و خوا ئه‌و رۆژه‌ش نه‌هێنێت" (3).
به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌دا
خومه‌ینی له زۆربه‌ی نووسراوه‌كانی‌دا به بارێكی
دیكه‌و به شێوه‌یه‌كی دیكه رای خۆ ده‌ربڕیوه. بۆ
نموونه له كتێبی "امام خمینی، ولایت فقیه، حكومت
اسلامی"دا هاتوه :
" گه‌وره‌یی حه‌زره‌تی ره‌سووڵ (د) زیاتر له ته‌واوی
جیهانه‌و دوای وی گه‌وره‌یی حه‌زره‌تی عه‌لی (خ) له
هه‌مووان زیاتره، كه‌وابوو زۆربوونی گه‌وره‌یی رووحانی
ئیختیاراتی پتر له حكوومه‌تدا ناباته سه‌ره‌وه. هه‌ر
ئه‌و ئیختیارات‌و ویلایه‌ته كه حه‌زره‌تی ره‌سووڵ‌و
ئه‌ئیممه‌ی ئه‌تهار له ته‌دارۆك‌و كۆكردنه‌وه‌ی سپارا
بگره هه‌تا هه‌ڵبژاردنی وڵات‌و ئوستانداره‌كان، گرتنی
باج‌و خه‌رجكردنی ئه‌و باجانه له مه‌سڵه‌حه‌تی
موسوڵمانه‌كان كه هه‌بوویانه، خوا هه‌ر ئه‌و
ئیختیاراته‌شی بۆ حكوومه‌تی ئێستا داناوه، به‌ڵام
كه‌سێكی ده‌ستنیشانكراوی نیه‌و له‌سه‌ر چه‌مكی "زانای
دادپه‌روه‌ر" راوه‌ستاوه" . (4)
یان له شوێنێكی دیكه‌ی
"امام خمینی، ولایت فقیه، حكومت اسلامی"دا هاتوه :
". . . له‌م لایه‌نه‌وه حكوومه‌تی ئیسلامی حكوومه‌تی
یاسای خوایه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، بنه‌ڕه‌تیی جیاوازی
حكوومه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی مه‌رجداری
پاشایه‌تی‌و كۆماری له‌مه‌دایه. له‌مه كه نوێنه‌رانی
خه‌ڵك یان پاشا له‌م جۆره رێژیمانه‌دا یاسا داده‌نێن
به‌ڵام گه‌ر هێزی یاسادانان‌و ئیختیارات له
شیكردنه‌وه‌دا به خوای مه‌زن به‌ستراوه‌یه راڤه‌كه‌ری
پیرۆزی ئیسلامیش ته‌نیا هێزی یاسادانانه. هیچ كه‌س
مافی یاسادانانی نیه‌و هیچ یاسایه‌كیش بێجگه له
حوكمی راڤه‌كه‌ر ناتوانێ به‌ڕێوه ببردرێت" . (5)
به گشتی ئۆپۆزیسیۆنی
پێشكه‌وتووی ئێران له‌و سه‌روبه‌نده‌دا یه‌كه‌م نه له
باری فیكری‌یه‌وه‌و نه له باری رێكخستنه‌وه
یه‌كگرتوو نه‌بوون‌و دووهه‌میش به هۆی سیاسه‌ته
فریوده‌رانه‌كانی كۆماری ئیسلامی تووشی داوی
كۆنه‌په‌رسته‌كان بوون‌و نه‌یانتوانی پێشگیری له
هاتنه‌سه‌ركاری رێژیمێكی دیكتاتۆر‌و سه‌ده‌نێوه‌راستی
بكه‌ن .
شه‌ڕی كوردستان :
له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی كاتیی موهه‌ندس
بازرگاندا، پرسه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كان پتر له جاران له
ئێران سه‌ریانهه‌ڵداو بوون به رێگر له به‌رده‌م
سیاسه‌تی ناوه‌ندگه‌ریه‌تیی رێژیم. له كوردستان،
توركه‌مه‌ن سه‌حرا، خوزستان‌و سیستان‌وبه‌لووچستان‌و زۆر
شوێنی دیكه‌دا مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كان
به‌رجه‌سته بوون به‌ڵام خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی له
زۆربه‌ی شوێنه‌كان بێجگه له كوردستان به هۆی
كرچوكاڵـی‌و بارنه‌هاتوویی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی به
تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێك دامركا. كوردستان ئه‌و ناوچه‌یه
بوو كه رابردوویه‌كی دوورودرێژی له خه‌بات بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسین هه‌بوو‌و
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه مێژوویه‌كی
زێڕین‌و پڕشنگداری له به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ
سیاسه‌تی ئێتاناسیۆنی رێژیمی پاشایه‌تی‌و تێكۆشان
له‌مه‌ڕ به‌ده‌ستهێنانی مافه زه‌وتكراوه‌كانی گه‌لی
كورد له كوردستانی ئێران‌دا رێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه
میللی ـ دێموكراتیكه‌كه‌ی ده‌كرد. حیزبی دێموكرات له
رۆژی 11ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵـی 57دا پاش 30 ساڵ خه‌باتی
نهێنی له نێوخۆدا، خه‌باتی ئاشكرای خۆی راگهیاندو
هه‌ر له‌و كه‌شوهه‌وا شۆڕشگێڕانه‌شدا بوو كه رێكخراو‌و
تاقمی جۆراوجۆر له چه‌په‌وه بگره هه‌تا ئیسلامی له
كوردستاندا دامه‌زرانی خۆیان راگهیاندو كه‌وتنه
به‌ره‌به‌ركانێی رێژیمی تازه‌دامه‌زراوی كۆماری
ئیسلامی‌یه‌وه. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
خوازیاری چاره‌سه‌ریی ئاشتیخوازانه‌ی كێشه‌كه بوو،
به‌ڵام كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
نیشانی‌دابوو كه خوازیاری چاره‌سه‌ری‌یه‌كی
ئاشتیخوازانه‌ی مه‌سه‌له‌كه نیه‌و ته‌نیا ده‌بێ له
رێگای به‌ربه‌ره‌كانێ‌یه‌كی توندوتیژانه‌دا له‌گه‌ڵـی
قسه بكه‌ی. دیاره بێجگه له ئیسلامی‌یه‌كان،
چه‌په‌كانیش له ژێر ده‌مامكی چینی پرۆلیتاریا‌و
ناسیونالیسته فارسه‌كانیش له ژێر ده‌مامكی ئێران بۆ
هه‌موو ئێرانی‌یه‌كان دژایه‌تی مافی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای
نه‌ته‌وه‌ی كوردیان ده‌كرد كه ئه‌مه‌ش ده‌ره‌تانێكی باش
بوو بۆ رێژیم كه به پێكهێنانی شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر
هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران به تاقه‌ڕهه‌ندێكی دڵخوازی
خۆی‌دا بیانكێشێت‌و بتوانێ هه‌ر نه‌بێ له‌و رێگایه‌وه
جۆره هه‌راهه‌رایه‌ك ساز بكا كه له‌ودا ده‌نگی
سه‌ركوتی ئازادیخوازان‌و جیابیران نه‌بیسترێ .
به‌هاتنه‌ئارای
شه‌ڕی پاوه، نه‌ورۆزی خوێناوی سنه، ئیعدامه
گۆتره‌یی‌یه‌كانی رێژیم له شاره‌كانی مه‌هاباد، سه‌قز‌و
بۆكان، هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبه كوردستانی‌یه‌كان،
قه‌ڵاچۆكردنی خه‌ڵكی چه‌ندین دێ له كوردستان
به‌تایبه‌ت قاڕنێ له نه‌غه‌ده‌و . . .له لایه‌ن
رێژیمه‌وه رۆژ به‌دوای رۆژ قه‌یرانه‌كان قووڵتر ده‌بوو و
له دوایین هه‌ڵوێستی رێژیمیشدا خومه‌ینی له رۆژی 28ی
گه‌لاوێژی ساڵـی 1358دا كورده‌كانی به كافر ناساند‌و
بۆ سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌ییانه‌ی گه‌لی كورد له
كوردستاندا فه‌رمانی جیهادی راگه‌یاند. دوابه‌دوای
فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی، ئه‌رته‌ش‌و سپای گشتی
ئێران به ته‌واوی هێزه‌وه بۆ سه‌ركوتی توندوتیژانه
خه‌ڵكی كوردستان ره‌وانه‌ی كوردستان بوون‌و له ماوه‌ی
سێ مانگی یه‌كه‌م تووشی شكستی هاتن‌و مه‌جبوور به
پاشه‌كشه بوون‌و ئه‌مجاره‌یان له 26ی خه‌زه‌ڵوه‌ری
هه‌ر ئه‌و ساڵه‌دا خومه‌ینی فه‌رمانی راگرتنی شه‌ڕی
راگهیاندو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه
كورده‌كانیش زۆربه‌یان موسوڵمانن‌و برای ئێمه‌ن‌و ده‌بێ
له رێگای ئاشتیخوازانه‌وه چاره‌سه‌ری گرفته‌كان
بكه‌ین. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیاربوو كه راگرتنی شه‌ڕ
بۆ رێژیم تاكتیكێك زیاتر نه‌بوو كه مه‌به‌ستی
بووژاندنه‌وه‌ی هێزی نیزامی‌و خۆته‌یاركردنیان به
چه‌كه قورسه‌كان بوو‌و هه‌یئه‌تی وتووێژكه‌ری رێژیمیش
كه به "هه‌یئه‌تی حوسنی نییه‌ت" نێوبانگی ده‌ركردبوو
هاتنه كوردستان‌و له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی كورد
كه‌وتنه وتووێژه‌وه كه هیچ ئاكامێكی نه‌بوو و تووشی
شكست هات‌و جارێكی دیكه شه‌ڕ هه‌ڵگیرسایه‌وه‌و
مه‌سه‌له‌ی كوردیش له ئێران‌دا تا ئێستا
به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه .
شه‌ڕی ئێران‌و عێراق
هه‌روه‌ك
پێشتر باسمان كرد، سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی
له‌هه‌مبه‌ر په‌ره‌پێدانی ئیسلامی شێعه‌گه‌را‌و ناردنی
شۆڕش بۆ ده‌ره‌وه‌و ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری نێوخۆیی
عێراق له لایه‌ن رێژیمی خومه‌ینی‌یه‌وه بووه هۆی
دنه‌دانی رێژیمی به‌عسی عێراق‌و له رۆژی 31ی
خه‌مانانی ساڵـی 59دا سه‌ددام حسێن هێرشی نیزامی
له‌مه‌ڕ داگیركردنی خاكی ئێرانی راگهیاندو سووریش بوو
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه 48 سه‌عات دواتر خۆی له تارانه‌وه
بۆ میدیا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان ده‌دوێ‌و ئه‌مه‌ش
له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت كه پێشگریمانه‌ی سه‌ددام
ئه‌وه بوو كه به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش له ئێراندا‌و
وه‌زعیی ئاڵۆزی هێزه نیزامی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامی
به‌تایبه‌ت ئه‌رته‌ش ده‌توانرێ به‌هاسانی به‌چۆكیاندا
بێنێ. خه‌ڵكی ئێران شادمان له زاڵبوون به‌سه‌ر رێژیمی
پاشایه‌تیی حه‌مه‌ره‌زاشادا‌و له ژێر دروشمی به‌رگری
له خاكی وڵاته‌كه‌یان خوێنی خۆیان كرده قه‌ڵغانێك له
به‌رامبه‌ر ده‌ستڕێژی رێژیمی به‌عس. له ره‌زبه‌ری
ساڵـی 1361دا به وه‌ده‌رنرانی هێزی عێراق له
ته‌واوه‌تیی خاكی ئێران‌دا، رێژیمی به‌عس داوای كرد كه
شه‌ڕه‌كه راوه‌ستێت‌و غه‌رامه‌تی ئه‌و ده‌ستڕێژییه‌ش به
ئێران بدات، به‌ڵام خومه‌ینی‌و داموده‌زگاكه‌ی سه‌رمه‌ست
له‌و سه‌ركه‌وتنه‌و له درێژه‌ی سیاسه‌ته
دژه‌ئینسانی‌یه‌كانیاندا راوه‌ستانی شه‌ڕیان قبووڵ
نه‌كرد‌و ئه‌مجاره‌یان كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستڕێژی
ده‌كاته سه‌ر خاكی عێراق‌و بۆ ماوه‌ی نزیك به شه‌ش
ساڵـی دیكه‌ش شه‌ڕ درێژه‌ی ده‌بێ. فه‌رمانده‌كانی
ئه‌رته‌شی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راستی‌یه‌ی كه
قبووڵ‌نه‌كردنی ئاشتی‌و ده‌ستڕێژی بۆ سه‌ر ته‌واوه‌تیی
خاكی عێراق له‌گه‌ڵ یاسا‌ورێسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندا
ناگونجێ، پاشه‌كشه‌ی خۆیان له شه‌ڕ راگهیاندو خۆیان
نه‌دایه ده‌ست پاوانخوازی‌یه‌كانی ئه‌مجاره‌ی
سه‌رده‌مدارانی رێژیمی ئاخوندی‌و له ئاكامیشدا
كه‌وتنه به‌ر سه‌ركوتی توندوتیژانه‌ی رێژیم له
وه‌ده‌رنان له هێزی ئه‌رته‌ش رابگره هه‌تا ئێعدامی
به‌كۆمه‌ڵ‌و سپای پاسدارانیش كه هێزێكی ناڕێكوپێك بوو و
كاریشی شه‌ڕی جه‌بهه‌یی نه‌بوو و هێزێكی ئیدئۆلۆژیكیش
بوو جێگای ئه‌رته‌شی گرته‌وه. پاش هه‌شت ساڵ
درێژه‌كێشانی شه‌ڕی ئێران ـ عێراق، خومه‌ینی به
خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هر راوه‌ستانی شه‌ڕی له
پووشپه‌ڕی ساڵـی 67دا به‌پێی بڕیارنامه‌ی 598ی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان قبووڵ كرد .
سه‌باره‌ت به راوه‌ستانی
شه‌ڕی ئێران‌و عێراق، شه‌هیدی نه‌مر دوكتور قاسملوو له
په‌یامێكی‌دا له بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ (رۆژی
دامه‌زرانی حدكا) له ساڵـی 67دا ده‌ڵێت :
". . . رێژیمی خومه‌ینی
پارهاوینێ كاتێك بڕیارنامه‌ی 598 له لایه‌ن
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه په‌سند كرد، ده‌یتوانی له
گێژاوی شه‌ڕ بێته‌ده‌ر. هه‌روه‌ها ئیمكانی هه‌بوو پاش
كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ئه‌م كاره بكا‌و له نێو بیروڕای
گشتیی جیهاندا ئیعتبار په‌یدا بكا. به‌ڵام ئه‌م رێژیمه
ته‌نیا یه‌ك زمان ده‌زانێ‌و ئه‌ویش زمانی زۆر‌و
زه‌بروزه‌نگه" (6).
به كۆتایی‌هاتنی شه‌ڕی
نێوان ئێران‌و عێراق، قۆناغێكی نوێ له ده‌ورانی
ده‌سه‌تداره‌تیی كۆماری ئیسلامی ده‌ست پێ‌ده‌كات،
قه‌یرانگه‌لێكی یه‌كجار زۆر ده‌پڕژێته سه‌ر رێژیم، له
ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵ شه‌ڕه‌دا وڵاتی ئێران وێران‌و
خاپوور ببوو، له بواری به‌رهه‌مهێنانی شتومك‌و
پێداویستی‌یه سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی ژیان‌و گوزه‌ران
له‌گه‌ڵ گرفت به‌ره‌وڕوو ببوو، رێژه‌یه‌كی به‌رچاو
بێكاری لـێ‌كه‌وته‌وه، له پێوه‌ندی‌یه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی تووشی بێ‌هاوپه‌یمانی‌و خوێندنه‌وه‌ی
ده‌ستی ببوو و. . . . قه‌یرانی هه‌ره‌سه‌ره‌كیی رێژیم
زیندووراگرتنی هه‌ستی خه‌ڵكانی ساویلكه‌و
هه‌ڵخه‌ڵه‌تێندراو به دروشم‌و هۆتاڤه ئیسلامی‌یه‌كانی
كۆماری ئیسلامی بوو كه روون بوو به راوه‌ستانی شه‌ڕ‌و
وه‌رچه‌خانی چوارچێوه‌ی بیره‌كان به‌لای كێشه
نێوخۆیی‌یه‌كاندا ئیدی رێژیم توانای ره‌چاوكردنی
دروشمی توندڕه‌وانه‌و كه‌ڵكی نابه‌جێ له هه‌ستی
مه‌زهه‌بی خه‌ڵكی به مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی سیاسه‌ته
بناژۆ‌و زێده‌خوازی‌یه‌كانی نه‌مابوو .
یه‌كێك له رووداوه
دڵهه‌ژێنه‌كانی رۆژانی پاش كۆتایی‌هاتنی شه‌ڕ، ئێعدای
گۆتره‌یی‌و به‌كۆمه‌ڵـی زیندانی سیاسی‌یه‌كان له
به‌ندیخانه‌كانی رێژیم‌دا بوو كه له مانگی خه‌رمانانی
67دا ده‌ستی پێ‌كرد‌و هه‌زاران ئازادیخواز‌و جیابیر له
لایه‌ن به‌كرێگیراوانی رێژیمه‌وه شه‌هید كران كه
ئه‌مه‌ش هه‌واڵـی له هاتنه‌گۆڕی سیاسه‌تێكی نوێی
رێژیمه‌وه ده‌دا كه بێ‌گوێدان به ده‌نگی جیهانیان‌و
به هه‌موو نرخێك كه بووبێت ده‌نگی هه‌ر ئازادیخوازێك
خه‌فه بكا .
مردنی خومه‌ینی‌و كێشه‌ی
ده‌سه‌ڵات له نێوخۆی رێژیم‌دا :
خومه‌ینی كه ئیدی ته‌مه‌نی گه‌شتبووه نزیك نه‌وه‌د
ساڵ له ئاخروئۆخره‌كانی شه‌ڕی ئێران ـ عێراق
په‌یتاپه‌یتا تووشی نه‌خۆشی قورس ده‌بوو و ئه‌گه‌ری
ئه‌وه‌یشی لـێ‌ده‌بینرا كه دواساته‌كانی ژیانی بێت.
ئاشكرا بوو كه كه‌سایه‌تی‌یه‌كی وه‌ك خومه‌ینی له
هاتنه‌سه‌ركار‌و قایمكردنی پایه‌كان‌و كردنه‌وه‌ی
گرێپووچكه‌كاندا رۆڵـی به‌رچاو‌و سه‌ره‌كی له كۆماری
ئیسلامی‌دا گێڕابوو. له به‌ره‌به‌ره‌ی مه‌رگی
خومه‌ینی‌دا زۆربه‌ی حیزب‌و رێكخراوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی
كۆماری ئیسلامی بانگه‌وازیان ده‌كرد كه به نه‌مانی
خومه‌ینی، كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی
نێوخۆیی‌دا به‌ره‌وڕوو ده‌بێ‌و ئه‌و ناكۆكی‌یانه‌ی
نێوده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی زه‌ق‌و به‌رچاو خۆده‌نوێنن. له
وه‌ها كه‌شوهه‌وایه‌كدا، شه‌هید دوكتور قاسملووی نه‌مر
له وتووێژێكی‌دا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنووسی فه‌رانسه‌یی له
15ی سێپتامبری 1988دا ده‌ڵێت :
" من نازانم خومه‌ینی چه‌ند
ده‌ژی، نێونجی ته‌مه‌ن له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ودا،
ده‌ورووبه‌ری سه‌د ساڵه، كه‌وابوو له‌وانه‌یه به‌م
زووانه نه‌مرێ. به‌هه‌رحاڵ تا كاتێك خومه‌ینی ماوه
پێموانییه ئاڵوگۆڕێك بێته‌پێش. به‌ڵام دوای وی ئه‌م
رێژیمه‌ی ئێستا یا ده‌مێنێته‌وه یان شه‌ڕی نێوخۆیی
سازد ده‌بێ. من پێم وانییه كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی
پاش مه‌رگی خومه‌ینی هه‌ر به‌و شێوه‌یه كه له ده
ساڵـی رابردوودا هه‌بووه ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه
به‌و مانایه‌ش نیه كه رێژیم به خێرایی له‌نێو ده‌چێ.
چونكه كۆماری ئیسلامی له‌م ده ساڵه‌دا توانیویه‌تی
هێندێك جێ‌پێ بۆخۆی بكاته‌وه‌و به‌و 250 هه‌زار
پاسدار‌و 150 هه‌زار ئاخونده‌ی كه له ئیختیاریدان،
ناكرێ به شه‌وێك ئه‌م رێژیمه بگۆڕێ. به‌وحاڵه‌ش
ئاڵوگۆڕی گه‌وره رووده‌ده‌ن. چونكه ئاخونده‌كان
به‌ته‌نیایی ناتوانن ده‌روه‌ستی گیروگرفته‌كان بێن،
بۆیه ناچار مل بۆ جۆرێك دێموكراسی چه‌ندحیزبی ده‌ده‌ن،
دیاره گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێگایه له‌وی دیكه واته
شه‌ڕی نێوخۆیی ئیعتباری زیاتری هه‌یه، چونكه
هه‌ڵكه‌وتی (موقعیت)ی ئێران له ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا جۆرێكه كه وڵاتانی ده‌ره‌وه به
شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ قازانجیان تێ‌دایه‌و
لوبنانی‌كردنی ئێران، زیانێكی قه‌ره‌بوونه‌كراو به
هه‌مووی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێ" (7).
خومه‌ینی له رۆژی 14ی
جۆزه‌ردانی ساڵـی 1368دا ده‌مرێ. به مردنی ئه‌و
ئاڵوگۆڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه له جۆری ده‌سه‌ڵاتدا بۆ
درێژه‌دان‌و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌ته
سه‌ده‌نێوه‌ڕاستی‌یه‌كان دێته‌كایه‌وه. خامنه‌یی كه
نزیك به هه‌شت ساڵ واته دوو ده‌وره به‌دوای یه‌كدا
پۆستی سه‌رۆك كۆماری له‌ئه‌ستۆدابووه به ده‌نگی
مه‌جلیسی خوبره‌گان وه‌كوو رێبه‌ری ئێران واته له
جێگای خومه‌ینی دیاری كرا‌و له هه‌ڵبژاردنی ده‌وری
پێنجه‌می سه‌رۆك كۆماریش كه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا
به‌ڕێوه‌چوو، ره‌فسه‌نجانی بوو به سه‌رۆك كۆماری ئێران.
دوكتور قاسمی شوعله‌سه‌عدی، له نامه‌یه‌كی
سه‌رئاوه‌ڵه‌دا بۆ خامنه‌یی به رێكه‌وتی 16/9/1381ی
هه‌تاوی‌دا گرتنه‌ده‌ستی پۆستی رێبه‌ریی وڵات له
لایه‌ن وی‌یه‌وه مه‌حكووم ده‌كات‌و ئاماژه به‌وه ده‌دا
كه خامنه‌یی له‌و سه‌روبه‌نده‌دا به پله‌ی
"مه‌رجه‌عییه‌ت" نه‌گه‌یشتووه و هه‌روه‌ها پاساوی ئه‌م
مه‌سه‌له‌ش به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه خومه‌ینی قامكی
له‌سه‌ر دانابوو قبووڵ ناكات‌و ده‌ڵـێ به‌پێی یاسای
گشتیی رێكه‌وتی 12/9/1358، مافی ئه‌وه به خومه‌ینی
نه‌درابوو كه كه‌سێك بۆ پاش خۆی هه‌ڵبژێرێت .
خامنه‌یی
ده‌ست ده‌كا به به‌هێزكردن‌و ته‌یاركردنی "حیزبوڵڵا" كه
توندره‌وی ئیسلامی بوون‌و ره‌فسه‌نجانیش حیزبی
"كارگێڕانی بنیاتنانه‌وه" پێك ده‌هێنێت كه نێونجی‌خواز
بوون. ره‌فسه‌نجانی به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی
"سازندگی" واته "بنیاتنانه‌وه" دوابه‌دوای شه‌ڕی
ئێران ـ عێراقدا تێ‌ده‌كۆشێ وه‌زعییه‌تی ئاڵۆزی
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌و
ئورووپا نۆژه‌ن بكاته‌وه‌و به‌ڕواڵه‌ت بایه‌خێكی زۆر به
وه‌زعییه‌تی ژیان‌وگوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌دا‌و بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش گشت داموده‌زگاكانی رێژیم به بۆق‌وزوڕناوه
پڕوپاگاندای بۆ ده‌كه‌ن. "ئایه‌توڵڵا مونته‌زیری" كه
هه‌تا ماوه‌یه‌كیش پێش مردنی خومه‌ینی له لایه‌ن
مه‌جلیسی خوبره‌گانه‌وه به جێگره‌وه‌ی خومه‌ینی
دیاریكرابوو، پاش ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕینی له قه‌تڵوعامی
به‌كۆمه‌ڵـی زیندانی‌یه سیاسی‌یه‌كان له خه‌رمانانی
67دا‌و هێرشی زاره‌كی خومه‌ینی بۆ سه‌ر ئه‌و ئێستیعفای
دابوو كه ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن خومه‌ینی‌یه‌وه لێی
قبووڵ كرابوو. رسته‌یه‌ك كه له زاری خومه‌ینی‌یه‌وه
ده‌یگێڕنه‌وه‌و له نامه‌ی رێكه‌وتی 6/1/1368ی
خومه‌ینی بۆ "مه‌نته‌زیری"دا هاتووه ئه‌مه‌یه:
"له‌وێڕا كه ساویلكه‌ی‌و به‌زووترین كات ده‌تهه‌ژێنن،
له هیچ كارێكی سیاسی‌دا خۆتانی تێ‌هه‌ڵمه‌قوڕتێنن"(8).
به دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه مونته‌زیری
حیكایه‌ته‌كه كۆتایی‌نایێت چونكه مونته‌زیری له‌لایه‌ن
خامنه‌یی‌و ره‌فسه‌نجانی‌یه‌وه به مه‌ترسی بۆ
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌ژمێردرێ ده‌ست ده‌كه‌ن به
به‌ندكردنی له ماڵـی خۆی‌دا‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك
هه‌وڵـی كپكردنی ده‌نگی ده‌ده‌ن .
خاڵێكی شیاوی سه‌رنجدان
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مه‌یه كه هه‌ر له پاش مردنی
خومه‌ینی‌دا شوورایه‌ك به نێوی "شورای كرده‌وه
تایبه‌تی‌یه‌كان" پێكهاتوو له زۆربه‌ی
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌كانی ناسراو وه‌ك خامنه‌یی،
ره‌فسه‌نجانی، فه‌لاحیان، ولایه‌تی، ره‌یشه‌هری‌و. .
.پێك هات كه ئه‌ركی تایبه‌تی تیرۆری نه‌یارانی
رێژیمی له‌ئه‌ستۆ بوو. له كرده‌وه
دژه‌مرۆڤایه‌تی‌یه‌كان‌و له ژێرپێ‌نانی هه‌موو به‌ها
ئینسانی‌و یاساوڕێسایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و
شوورایه، تیرۆركردنی دوكتور قاسملووی نه‌مر له 22ی
پووشپه‌ڕی 1368دا واته راست له چله‌ی مردنی خومه‌ینی
له وییه‌ندا‌و تیرۆری به‌ختیار، سه‌رۆك وه‌زیرانی
رێژیمی پاشایه‌تی له پاریس‌و تیرۆری دوكتور سادق
شه‌ره‌فكه‌ندی له 26ی خه‌رمانانی 1371دا‌و هه‌روه‌ها
تیرۆری هێندێك له رێبه‌رانی موجاهدینی خه‌ڵق‌و چه‌ندین
كه‌سایه‌تی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی ئێران هه‌ر له‌و
ساڵانه‌دا. روون بوو كه كۆماری ئیسلامی ئیدی ناتوانێ
له چه‌كی كه‌ڵكوه‌رگرتنی نابه‌جێ له هه‌ستی
مه‌زهه‌بی خه‌ڵك به‌رپه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی سه‌رانسه‌ری ئێران بداته‌وه‌و هه‌ر
بۆیه‌ش به دانی هه‌موو نرخێك‌و به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو
یاساورێسایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستی دایه تیرۆری
رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن .

هاشمی ره‌فسه‌نجانی توانی
بۆ جاری دووهه‌م له 3ی جۆزه‌دانی 1372دا به سه‌رۆك
كۆماری هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌و پاش ته‌واوبوونی ئه‌و
چوارساڵه‌ش ده‌بوو هیچ نه‌بێ به‌پێی دروشمی
بنیاتنانه‌وه‌كه‌شی بێت وه‌زعییه‌تی ژیان‌وگوزه‌رانی
خه‌ڵك باشتر له جاران بووبێت‌و راده‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك
له ئاستی جاران زیاتر هه‌ڵكشابێت. به‌ڵام له پاش دوو
خولی سه‌ركۆماری ره‌فسه‌نجانی‌دا به سیاسه‌تی ئابووری
ناڕێكوپێك‌و وه‌زعییه‌تی ناله‌باری بازاڕی دراو بڕینی
هه‌ر ده‌نگێكی ئازادیخوازانه به توند‌وتیژترین شێوه له
ئاستی نێوخۆیی‌دا‌و تیرۆری رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن‌و
جه‌ریانی دادگای میكوونوس‌و. . .له ئاستی ده‌ره‌كی‌دا
نه‌ك ستوونه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی كۆماری ئیسلامی
قایمتر نه‌بوو به‌ڵكوو ئه‌و تۆزه‌ئیمانه‌شی كه
كه‌سانێكی فریوخواردوو به‌نیسبه‌ت رێژیمه‌وه هه‌یانبوو
له‌ده‌ست درا كه ئارگۆمێنتیشمان ئامارێكه سه‌باره‌ت به
راده‌ی به‌شداری خه‌ڵك له مزگه‌وته‌كاندا، به‌پێی ئه‌م
ئاماره له ساڵـی 1353دا 76%ی خه‌ڵكی تاران
روویانكردۆته مزگه‌وته‌كان كه له ساڵـی 1374دا تا
راده‌ی 40% دابه‌زیوه . (9)
جه‌ریانی دادگای میكونووس
كه بڕیاره ئازایانه‌كه‌ی خۆی پاش نزیك به
سێ‌ساڵ‌ونیو لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون له رۆژی 21ی
خاكه‌لێوه‌ی 1376دا ده‌ركرد‌و له‌وێ‌دا رێبه‌رانی رێژیم
به پیلانداڕێژیی سه‌ره‌كی تیرۆری شه‌هیدانی نه‌مر
دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، هومایون ئه‌رده‌ڵان، فه‌تاح
عه‌بدولی‌و نوری دێهكوردی به ده‌ستی دیپلۆمات ـ
تیرۆریسته‌كان له برلیندا مه‌حكووم كران. ئه‌و بڕیاره
بوو به هۆی ئه‌وه كه ته‌واوه‌تی هه‌وڵ‌و
ته‌قه‌ڵاكانی كۆماری ئیسلامی بۆ باشتركردنی
په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاته ئورووپایی‌یه‌كان به
فیڕۆ بچێت‌و رووی ریژیم له ده‌مامكه ره‌نگاوره‌نگه‌كان
هه‌ڵماڵرێن. دوابه‌دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای
میكونووس، پارلـمانی ئورووپا بڕیاری بانگێهشتكردنی
باڵوێزه‌كانی خۆی له تاران ده‌ركرد‌و باڵوێزكانیش
به‌وپێیه گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان. به هۆی
گرینگی‌یه‌كی كه هه‌ڵكه‌وتوویی ئێران له باری
ژئۆپۆلتیك‌و ژئۆستراتیژی‌یه‌وه هه‌یبوو پاش تێپه‌ڕینی
چه‌ند حه‌وتوویه‌ك‌و له‌گه‌ڵ دامركاندنی ئاگره‌كه
هه‌رچه‌ند حوكمی دادگای میكونووس هه‌ر له جێگای خۆی‌دا
مابوو، باڵوێزه ئورووپایی‌یه‌كان گه‌ڕانه‌وه شوێنی
كاریان له تاران كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نه‌بوو ئورووپا
به نیسبه‌ت پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و
له‌ژێرپێ‌نانی یاساوڕێسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له
لایه‌ن كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه خه‌مساردی ده‌نواند به‌ڵكوو
پێشتریش له جه‌ریانی فه‌توای خومه‌ینی بۆ كوشتنی
سه‌لـمان روشدی له ساڵـی 1367دا به‌هه‌مان شێوه چاوی
خۆیان بۆ پێَكانی مه‌به‌سته ئابووری‌یه‌كانیان
نووقاندبوو .
گۆڕانی نه‌سڵه‌كان،
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی لاوی وڵات، گه‌شه‌ی
تێكنۆلۆژیا، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاگاهی سیاسی خه‌ڵك‌و . .
.ده‌ستیان وێكدا‌و 2ی جۆزه‌ردانی 76یان پێك هێنا .
چۆنیه‌تی داسه‌پاندنی 2ی
جۆزه‌ردانی 76 به‌سه‌ر گۆڕپانی سیاسی وڵات‌دا :
بۆ ده‌وری حه‌وته‌می سه‌رۆك كۆماری كه له 2ی
جۆزه‌ردانی 76دا به‌ڕێوه‌چوو، چوار كاندیدا له هێڵه‌كی
شوورای نیگاهبانه‌وه پاڵێوران‌و كه‌وتنه
كێبه‌ركێ‌یه‌وه. شوورای نیگاهبان له رێكه‌وتی
1/3/1370دا خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی له ئه‌سڵـی 99ی
یاسای گشتیی وڵات خسته‌ڕوو كه چاوه‌دێری خۆی به‌سه‌ر
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری‌و مه‌جلیسی شوورای
ئیسلامی ئیستیسوابی راگه‌یاند واته مافی ئه‌وه‌ی به
شوورای نیگاهبان دا كه هه‌ر كاندیداتۆرێك كه
بنه‌ماكانی رێژیمی قبووڵ نه‌بوو ره‌ت بكاته‌وه. بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2ی جۆزه‌ردانی 76یش ناتق نووری،
سه‌یدمحه‌ممه‌دی خاته‌می، ره‌یشه‌هری‌و زه‌واره‌یی له
پاڵوێنه‌ی شوورای نیگاهبانه‌وه داكه‌وتبوون. هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه وێده‌چوو كه سه‌رۆك كۆمار یه‌كێك له ناتق
نووری یان سه‌یدمحه‌ممه‌دی خاته‌می بێت.
داموده‌زگاكانی رێژیم پڕوپاگاندایان بۆ ناتق نووری
ده‌كرد‌و خاته‌مییان به‌وه تاوانبار ده‌كرد كه نوێنه‌ری
بیروبۆچوون‌و فه‌رهه‌نگی رۆژئاوایه‌و هه‌لی سه‌فه‌ریان
هه‌م به نێوی سه‌رۆكی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی (له‌و
كاته‌دا ناتق نووری سه‌رۆكی مه‌جلیسی پێنجه‌م بوو)و
هه‌میش به ناوی سه‌رۆك كۆماری داهاتوو بۆ ناتق نووری
پێك ده‌هێنا. له لایه‌كی دیكه‌وه محه‌ممه‌دی خاته‌می
تێ‌ده‌كۆشا توێژی رووناكبیران‌و لاوان له‌گه‌ڵ خۆی
بخات‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی زانستگاكانی
ده‌كرد‌و له وته‌كان‌و دیمانه‌كانی‌دا ئاماژه‌ی به
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، خه‌ڵك سالاری ئایینی، ئازادی
بیروبۆچوون‌و بیروڕاده‌ربڕن ده‌كرد‌و خۆیشی به هیچ
حیزب‌و گرووپێكی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كی نه‌ده‌به‌سته‌وه،
بۆ نموونه خاته‌می له وه‌ڵامی قسه‌كانی "ئه‌حمه‌د
ره‌سووڵ‌نژاد"، نوێنه‌ری "ده‌ماوه‌ند‌وفیرووزكوه" له
مه‌جلیسدا سه‌باره‌ت به پشتیوانیی "كارگزاران"و "مجمع
رووحانیون مبارز" كه به نێونجی‌خواز له‌قه‌ڵه‌م ده‌دران
له خۆی ده‌ڵـێ :
" من له‌گه‌ڵ هیچ گروپێك
هاوپه‌یمان نیم، كاتێك كه كاندیداتۆری سه‌رۆك كۆماریم
قبووڵ كرد، رامگه‌یاند كه نامه‌وێ له چوارچێوه‌ی
گرووپێكی تایبه‌تدا بم به‌ڵكوو وه‌كوو كاندیدایه‌ك
"اولویت"ه‌كان‌و سه‌رنج‌و تێڕوانینه تایبه‌تی‌یه‌كانی
خۆم هه‌یه كه به‌پێی قازانجی وڵات دیخه‌مه به‌ر دیدی
بیروڕای گشتی‌یه‌وه‌و هه‌ر كه‌سێك ئه‌وانه‌ی قبووڵ بوو
ده‌توانێ پشتیوانیم لـێ‌بكات. له راستی‌دا پشتیوانی
گرووپه جیاوازه‌كانی وه‌ك "مجمع روحانیون مبارز"و
كارگزاران"، "ائتلاف نیروهای پیرو خگ امام"و زۆربه‌ی
گرووپه‌كانی دیكه‌ش كه ده‌روه‌ستیان نیم، پێموایه به
هۆی قبووڵكردنی تێڕوانینه‌كانی ئوسولی من بووبێ"
(10).
هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی
خاته‌می تێ‌ده‌كۆشان ناتق نووری وه‌كوو ئیسلامی‌یه‌كی
توندڕه‌وو بناژۆ به بیروڕای گشتی بناسێنن كه بۆ
نموونه سه‌رنجدان بۆ به‌شێك له قسه‌كانی ناتق نووری
كه له رۆژنامه‌ی "ایران"ی رۆژی 30/2/1376دا
بڵاوبۆته‌وه ده‌توانێ یارمه‌تیمان بدات :
" هێندێك ئێمه له‌گه‌ڵ
تالیبان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن‌و وتوویانه ئه‌گه‌ر من سه‌رۆك
كۆمار بمن چارشێو داده‌سه‌پێنم، له‌حاڵێكدا درۆیه‌و له
دیدی منه‌وه هه‌رچه‌ند چارشێو وه‌كوو پۆششێكی باشتر
له‌به‌رچاوه، به‌ڵام له‌م باره‌یه‌وه ره‌چاوكردنی
تۆزقاڵێكیشی، ته‌واوه" . (11)
له ئاكامدا خاته‌می به
هێنانه‌وه‌ی 20780178 ده‌نگ له كۆی ده‌نگی 29760070
به‌شداربووانه‌وه به سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ڵبژێردرانی خاته‌می دوو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌بوو
كه: یه‌كه‌م، خه‌ڵك بێزی له سیاسه‌ته
كۆنه‌په‌رستانه‌و پاوانخوازی‌یه‌كانی رێژیم كردبوو كه
هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌ی پێ‌كرا ته‌واوه‌تی
داموده‌زگاكانی رێژیم پروپاگاندایان بۆ ناتق نووری
ده‌كرد‌و خامنه‌ییش به جۆڕێك پشتیوانی خۆی له‌و
ده‌ربڕیبووو له ئاكامدا كه‌شوهه‌وایه‌ك پێك دێ كه
زۆرینه‌ی خه‌ڵك له دژی هه‌ڵوێستی رێژیم‌و به
پشتیوانی له خاته‌می ده‌نگ بده‌ن، دووهه‌م، خاته‌می
به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه خه‌ڵكپه‌سه‌ندانه‌كانه‌وه
وه‌ك ئازادی راده‌ربڕین، مافی هاووڵاتی‌بوون، خه‌ڵك
سالاری، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و به‌گشتی ریفۆرم له
بواری سیاسی‌دا تا راده‌یه‌ك یه‌كجار زۆر له راكێشانی
خه‌ڵك به‌گشتی‌و موخالفینی رێژیم به‌تایبه‌تی
سه‌ركه‌وتوو بوو كه ئه‌مه‌ش له‌وێڕا ده‌رده‌كه‌وێ
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ده‌نگده‌ران به خاته‌می له
توێژه‌كانی رووناكبیران، هونه‌رمه‌ندان، خوێندكاره‌كان‌و
به‌شێكی به‌رچاو له مه‌لا لاو‌و نێونجی‌خوازه‌كان، لاوان،
ژنان‌و. . .هتد پێك هاتبوو كه ئاشكراشه كه نوێخوازی‌و
دژ به كۆنه‌په‌رستی‌و توندوتیژی له
تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی ئه‌م توێژانه‌یه .
قۆناغی هێرشی
پاوانخوازان‌و دژكرده‌وه‌ی ریفۆرمخوازه‌كان
به‌هاتنه‌سه‌ركاری محه‌ممه‌دی خاته‌می ئه‌و گومانه بۆ
خه‌ڵك دروست ببوو كه ئیدی قۆناغی پاوانخوازی
به‌سه‌رچووه‌و خاته‌می به پشت به‌ستن به پتر له بیست
میلیۆن ده‌نگی خه‌ڵك ده‌توانێ ئێرانێكی سه‌رده‌میانه
رۆ بنێ. خاته‌می تاكتیكه سیاسی‌یه‌كانی خۆی له‌مه‌ڕ
گۆڕانكاری له سترۆكتۆری سیاسیی وڵات به
چوونه‌پێشه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاوی ریفۆرمخوازان‌و
به دیوی ئه‌ودیویشدا پاكشه پێ‌كردنی هه‌نگاو به
هه‌نگاوی پاوانخوازان‌و هه‌روه‌ها گوشار له ئاستی
خواره‌وه‌و ده‌مه‌چه‌قێ له سه‌ره‌وه ده‌ستنیشان كرد.
له‌گه‌ڵ هاتنه‌ئارای قۆناغی 2ی جۆزه‌رداندا ژماره‌ی
بڵاوكراوه‌كان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاوتر‌و به ئاستێكی
پڕنیوه‌ڕۆكتر له جاران چووه‌سه‌ر، ریفۆمخوازه‌كان
ده‌ستیان دایه پڕوپاگاندا بۆ جێگۆڕكێی رۆژئاوای
مه‌ترسیدار‌و بێ‌دین به رۆژئاوای شوێنگه‌ی زانست‌و
شارستانییه‌ت كه بۆ نموونه خاته‌می پێشنیاری
به‌ناوكردنی ساڵـی 2002ی به ساڵـی "وتووێژی
شارستانییه‌ته‌كان" له رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هێنایه‌گۆڕێ‌و هه‌روه‌ها
راسته‌وخۆش هێرش ده‌كرایه سه‌ر ئه‌و نۆرم‌و باوه‌ڕانه‌ی
كه ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی سه‌ره‌ڕۆ تا ئه ساته پشتیان
پێیان به‌ستبوو كه بۆ نموونه با سه‌رنج بده‌ینه به‌شێك
له وته‌كانی "ئه‌كبه‌ری گه‌نجی" له زانستگای شیراز‌و
به رێكه‌وتی 30/3/1376 له ساڵوه‌گه‌ڕی دوكتور
شه‌ریعه‌تی‌یدا :
".
. . ئیسلامی فاشیستی ده‌سه‌ڵاتداره به‌سه‌ر
وڵاته‌كه‌ماندا، ئه‌و جۆره ئیسلامه كه ده‌سه‌ڵاتی
فاشیستی هه‌یه به‌سه‌ر ته‌واوه‌تی پۆسته‌كاندا. .
.كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ویلایه‌تی ره‌های فه‌قیهی
نه‌گه‌ره‌كه، ته‌نانه‌ت ولایه‌تیشی ناوێت چما
ره‌هاكه‌ی. . .ئێستا ده‌وڵه‌ت خۆی له هه‌موو بیاڤێكی
گشتی هه‌ڵده‌قوڕتێنێ، ده‌وڵه‌ت خۆی له شێوه‌ی ژیانی
خه‌ڵك‌و جلوبه‌رگ پۆشینیشی‌دا هه‌ڵده‌قوڕتێنێ. مافی
خۆهه‌ڵقوڕتاندنی له ژیانی تایبه‌تی كه‌سدا نیه. له
كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ر كه‌سێك قسه‌یه‌ك بكات كه
به‌پێچه‌وانه‌ی رای ئه‌وان بێت لێی ده‌ده‌ن‌و به
مورته‌د‌و زه‌ندیقی ناوزه‌د ده‌كه‌ن‌و ئێعدامی ده‌كه‌ن.
. .ئێمه پێویستمان به رێبه‌ر نیه. مه‌گه‌ر خه‌ڵك
هه‌تیون كه باوكیان بوێت. فاشیسته‌كان به‌دوای باوكدا
ده‌گه‌ڕێن. ئه‌مانه منداڵێكن كه ده‌یانه‌وێ باوكێك
ئه‌وان رێبه‌ری بكات. . .ئه‌مانه وه‌كوو منداڵێكی
هه‌تیون‌و درگا به درگا به‌دووی باوكدا ده‌گه‌ڕێن" .
(12)
باڵـی راست واته
پاوانخوازه‌كان له ژێر چه‌تری ئه‌وه‌ی كه ئیسلام
كه‌وتۆته مه‌ترسی‌یه‌وه‌و ده‌وڵه‌تی خاته‌می
ده‌یهه‌وێ فه‌رهه‌نگی رۆژئاوا‌و بی‌سه‌روبه‌ره‌یی
په‌ره‌پێبدات كه‌وتنه دژایه‌تیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
ره‌وتی 2ی جۆزه‌ردان‌و تاكتیتكی "پێكهێنانی قه‌یران
له كۆمه‌ڵگا" (ایجاد بحران در جامعه)یان په‌یڕه‌و ده‌كرد
له‌هه‌مبه‌ر بێ‌توانا نیشاندانی ده‌وڵه‌تی خاته‌می‌و بۆ
پێكانی ئه‌م مه‌به‌سته‌شیان ده‌ستیان كرد به
توندوتیژی‌نواند‌و ئاژاوه‌نانه‌وه له هه‌موو ئاست‌و
بواره‌كاندا .
پاوانخوازان
به بیانووی دیمانه‌ی ئایه‌توڵڵا مونته‌زیری له
رێكه‌وتی 23/8/1376دا هێرشیان كرده‌سه‌ر ماڵـی وی‌و
تابلۆی "تێكشكاندنی دووهه‌مین مه‌كۆی جاسوسی له
لایه‌ن عاشقانی ویلایه‌ت"ه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌ركی
ماڵه‌كه‌ی چه‌سپاند. دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی
ئایه‌توڵڵا مونته‌زیری، واعزی ته‌به‌سی، ئیمامی
هه‌ینی مه‌شهه‌د ده‌ڵێت: "له‌مه‌به‌دوا هه‌ركه‌س له
قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی، وته‌كانی‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌كانی‌دا
بچووكترین جه‌ختكردنه‌وه‌و پڕوپاگاندایه‌ك له به‌رگری
له ره‌وتێك كه سه‌ركرده‌كه‌ی "مونته‌زیری"یه‌كانه
بێت، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی تاڵ بێت" (13).
" ئه‌كبه‌ری گه‌نجی"یش به
بیانووی وته‌كانی له زاستگای شیراز به رێكه‌وتی
30/3/1376دا له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی‌یه‌وه به
جنێودان به حه‌زره‌تی ئیمام‌و پله‌ی مه‌زنی رێبه‌ری
تاوانبار كرا. سه‌رده‌بیری بڵاوكراوه‌ی "مفید"،
"حوجه‌تولئیسلام سه‌یدئه‌بولفه‌زلی موسه‌ویان" به
تاوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگاندای درۆ ده‌ستبه‌سه‌ر
كرا‌و به یه‌ك ساڵ زیندان حوكم درا. كۆبوونه‌وه‌ی
"ده‌فته‌ر ته‌حكیم وه‌حده‌ت" له‌لایه‌ن
گۆپاڵبه‌ده‌سته‌كانی ئه‌نساری حیزبوڵڵاوه شێوێندرا.
"عه‌بدوڵڵا نووری"، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی خاته‌می،
"كه‌رباسچی"، شاره‌داری ئه‌وكاتی تاران‌و چه‌ندین
ریفۆرمیستی به‌ناوبانگی دیكه خرانه به‌ندیخانه‌وه.
له مه‌ودایه‌كی زه‌مانی زۆر كورتدا زۆربه‌ی رۆژنامه‌و
گۆڤاره ریفۆرمخوازی‌یه‌كان قه‌ده‌غه راگه‌یه‌ندران. له
پاییزی 77دا چه‌ندین كه‌سایه‌تیی سیاسی‌و رووناكبیری
ناسراو له نێوخۆی وڵات‌دا تیرۆر كران كه به جه‌ریانی
قه‌تڵه زنجیره‌یی‌یه‌كان به‌ناوبانگه. له جه‌ریانی
قه‌تڵه زنجیره‌یی‌یه‌كاندا داریووش‌و په‌روانه‌ی
فرووهه‌ر،
ژن‌و مێردێكی به‌ناوبانگ‌و چالاكی سیاسی له ماڵـی
خۆیاندا به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كه‌وته به‌ر هێرشی
چه‌قۆی قاتڵان، موحه‌ممه‌د موختاری له شه‌قامی
ئافریقای تاران را رفێندرا‌و پاش چوار رۆژ لاشه‌كه‌ی
دۆزرایه‌وه‌و موحه‌ممه‌دجه‌عفه‌ری پوویه‌نده، نووسه‌ر‌و
وه‌رگێڕی به‌ناوبانگ هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا رفێندرا‌و
له ئاكامیشدا هه‌ر لاشه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه. دوابه‌داوی
روودانی ئه‌م كاره‌ساته ئینسانكوژییانه له نێوخۆی
وڵات‌دا، خاته‌می بڕیاری شوێنكه‌وتن‌و گه‌یاندنی سزای
شیاوی به بكوژان‌و بكه‌ره‌كانی پشتی په‌رده‌ی ئه‌م
جه‌ریانه‌ی به خه‌ڵك راگهیاندو هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌كی
دوورودرێژ به‌سه‌ر رووداوه‌كه تێپه‌ڕیبوو و وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات كه ئورگانێكی سه‌ر به سه‌ركۆماری‌یه به
بكه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م جه‌ریانه ناسرا به‌ڵام به
محاكمه‌ی "سه‌عید ئیمامی"، به‌رپرسی ئه‌وكاتی
وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و چه‌ند كه‌سی دیكه له پشت درگای
دراخراودا كۆتایی‌یان پێ‌هێنا‌و ئێستاش روون نه‌بۆته‌وه
كه به‌راستی ده‌ستی پشتی په‌رده‌ی ئه‌م جه‌ریانه چ
ئورگانێك‌و چ كه‌سانێك بوون .
له مانگی بانه‌مه‌ڕی
1379دا هێرشێكی به‌ربڵاو له لایه‌ن ده‌زگای
قه‌زایی‌یه‌وه كه راسته‌وخۆ له ژێر چاوه‌دێری
رێبه‌ری‌دا بوو بۆ سه‌ر رۆژنامه‌و بڵاڤۆكه‌كان ده‌ستی
پێ‌كرد‌و رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌ی ریفۆرمخوازییان پێش
ته‌واوبوونی مانگی بانه‌مه‌ڕ قڕ كرد .
له رۆژی 4ی بانه‌مه‌ڕی
1379دا وه‌شاندنی بڵاوكراوه‌كانی خواره‌وه قه‌ده‌غه
راگه‌یه‌ندران :
1 ـ "گزارش"، به
به‌رپرسایه‌تی موحه‌ممه‌دمێهدی خوره‌ی
2 ـ "بامداد ن‌و"، به به‌رپرسایه‌تیی عه‌بدولقاسمی
گوڵباف
3 ـ "ێ‌فتاب امروز"، به به‌رپرسایه‌تیی فه‌ره‌یدوون
عه‌مووزاده‌ی خه‌لیلی
4 ـ "پیام امروز"، به به‌رپرسایه‌تیی داوه‌ر به‌هرامی
سیاوشیان
5 ـ "فه‌تح"، به به‌رپرسایه‌تیی یه‌دوڵڵا عه‌بباسی
6 ـ "ێ‌ریا"، به به‌رپرسایه‌تیی موحه‌ممه‌د ره‌زا زوهدی
7 ـ "عصر ێ‌زادگان"، به به‌رپرسایه‌تیی غه‌فوور
گرشاسبی‌و سه‌رده‌بیری ماشاالله شه‌مسولواعزین
8 ـ "ێ‌زاد"، به به‌رپرسایه‌تیی یه‌زدانپه‌نا خودایی
9 ـ "هم میهن"، به به‌رپرسایه‌تیی غولام ره‌زا
كه‌رباسچی
10 ـ حه‌وتوونامه‌ی "پیام هاجر"، به به‌رپرسایه‌تیی
ئه‌عزه‌م تالقانی
11 ـ حه‌وتوونامه‌ی "ێ‌بان"، به به‌رپرسایه‌تیی
موحه‌ممه‌دحه‌سه‌ن عه‌لی‌پوور
12 ـ حه‌وتوونامه‌ی "ارزش"، به به‌رپرسایه‌تیی عه‌لی
ته‌ته‌ری
له رۆژی 8ی بانه‌مه‌ڕدا
وه‌شاندنی ئه‌م بڵاڤۆكانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه
راگه‌یه‌ندران :
1 ـ "اخبار اقتصادی"، به
به‌رپرسایه‌تیی عیسا سه‌حه‌رخیز
2 ـ "مشاركت"، به به‌رپرسایه‌تیی موحه‌ممه‌د ره‌زا
خاته‌می، ئورگانی جه‌بهه‌ی موشاركه‌تی ئیسلامی
3 ـ "صبح امروز"، به به‌رپرسایه‌تیی سه‌عید حه‌جاریان
4 ـ "ێ‌وا"، به به‌رپرسایه‌تیی موسته‌فا ئیزه‌دی
5 ـ حه‌وتوونامه‌ی "ایران فردا"، به به‌رپرسایه‌تیی
عیزه‌توڵڵا سه‌حابی‌و سه‌رده‌بیری ره‌زا عه‌لیخانی
سه‌باره‌ت به
پێوه‌ندی‌یه‌كانی ئێران‌و ئامریكاش كه ناوی "تنش
زدایی" واته هێوركردنه‌وه‌ی ناكۆكی‌یه‌كانی
لـێ‌نرابوو، بۆ رچه‌شكاندن‌و وه‌كوو ده‌ستپێك
ژنه‌هه‌واڵنێری كاناڵـی C.N.N دێته تاران‌و له‌گه‌ڵ
خاته‌می له‌وپێوه‌ندی‌یه‌دا هه‌ڤپه‌یڤین پێك دێنێت‌و
پاشتر ده‌وڵه‌تی كلینتۆن به هۆی به‌شداری ئا‌مریكا له
كودتای 28ی گولاوێژی 1332 له لایه‌ن
وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان داوای لێبوردن له خه‌ڵكی ئێران
ده‌كات‌و ده‌وڵه‌تی خاته‌مشیش به جۆرێك له جۆران گرتنی
باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا له 13ی خه‌زه‌لوه‌ری 1358دا به
كارێكی دژبه یاسا‌ورێسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له‌قه‌ڵه‌م
ده‌دا. دیار بوو كه پاوانخوازه‌كان نه‌یانده‌ویست كه
ده‌رفه‌ته‌كه له كیس بچێت‌و پای ئا‌مریكا بۆ نێو كایه‌ی
باڵه‌كان له ئێران‌دا بكرێته‌وه‌و هه‌ر بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له یه‌كه‌م
ده‌رفه‌تدا‌و له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداریی
ئیمامانی هه‌ینی سه‌رانسه‌ری وڵات‌و
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی رێژیم رایگه‌یاند كه خاته‌می
گۆرباچۆف نیه كه ده‌ستبداته جاسوسی‌كردن بۆ ئامریكا‌و
وه‌ك وی (گۆرباچۆف) هه‌ره‌س به رێژیم بێنێ به‌ڵكوو
خاته‌می به‌چكه‌موسوڵمانه‌و لێوانلێوه له بیروباوه‌ڕی
قووڵ به نیزامی ئیسلامی. وێده‌چێ كه هه‌ر له‌م
كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا بێت كه هێڵه‌كانی نیزام جه‌ختی
له‌سه‌ر كرابووه‌وه‌و خاته‌میش بڕیاری پاشه‌كشه‌ی دابوو
.
خاته‌می له به‌رامبه‌ر
كرده‌وه دژی یاساكانی پاوانخوازان (مه‌به‌ست یاساكانی
خودی رێژیمه) كه ناوی "پێكهێنانی قه‌یران له
كۆمه‌ڵگا"یان له‌سه‌ر دانابوو، بێده‌نگ بوو‌و هیچ
دژكرده‌وه‌یه‌كی له خۆی نیشان نه‌دا. ته‌نانه‌ت
بێده‌نگی خاته‌می تا ئه‌و شوێنه چووه‌پێش كه هیچ
هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی وه‌زیری
كابینه‌ی خۆی، واته عه‌بدوڵڵا نووری له خۆی
نه‌نواند‌و روون نه‌بوو كه چۆنه كه ده‌توانێ باس له
"تنش زدایی" له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا بێنێته گۆڕێ به‌ڵام
هه‌رله‌وكاته‌دا ناتوانێ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕینێك چیه
به نیسبه‌ت قه‌ده‌غه‌كردنی رۆژنامه یان گۆڤارێكه‌وه
بكات .
له
وه‌ها كه‌شوهه‌وایه‌كدا كه سیاسه‌تی روون‌و به‌رچاوی
قۆڵـی راست پێكهێنانی ئاڵۆزی‌و قه‌یران‌و یاساشكێنی
بوو‌و ریفۆرمخوازانیش پێیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ‌كردنی یاسای
كۆماری ئیسلامی ده‌كرده‌وه، مه‌جلیسی پێنجه‌م كه
زۆربه‌ی كورسی‌یه‌كانی له‌ده‌ست باڵـی راستدا بوو
قۆڵـی لـێ‌هه‌ڵماڵـی كه تا ده‌رفه‌ته‌كه له كیس
نه‌چووه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی نیزام‌و
پاوانخوازان یاسا بێننه‌گۆڕێ. هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و
سیاسه‌ته‌دا بوو كه مه‌جلیس یاسای "كلیّات اصلاح قانون
مگبوعات"ی هێنایه‌كایه‌وه كه به‌پێی ئه‌م یاسایه له
رۆژی 18ی پووشپه‌ڕی 1378دا بڵاڤۆكی "سلام" كه ده‌نگی
ریفۆرمخوازان بوو، قه‌ده‌غه راگهیاندو هه‌ر ئه‌م
قه‌ده‌غه‌كردنه‌ش بوو كه شۆڕشی 18ی پووشپه‌ڕی
لـێ‌كه‌وته‌وه. له جه‌ریانی 18ی پووشپه‌ڕدا نزیك به
200 خوێندكار به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین
له‌مه‌ڕ قه‌ده‌غه‌كردنی رۆژنامه‌ی "سلام" رژانه
خیابانه‌كان‌و كه‌وتنه دروشم‌دان به دژی پاوانخوازان. بۆ
سبه‌ینێی ئه‌و رووداوه هێزی ئینتیزامی‌و لیباس
شه‌خسی‌یه‌كان ده‌ستیان دایه خاپووركردنی 800 ژووری
زانستگای تاران‌و خوێندكارێكیشان هه‌ر به فڕێدان له
په‌نجه‌ره‌وه كوشت‌و سه‌دان خوێندكاریشیان بریندار كرد.
له دژی ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه‌دا خوێندكاران
مانگرتنیان ساز دا‌و خوازیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
له‌م كاره‌ساته بوون، به‌ڵام له پاش ئه‌وه‌ی كه هیچ
وه‌ڵامێكیان پێ‌نه‌درایه‌وه خه‌ڵك به پشتیوانی له
خوێندكاران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و به شێوه‌یه‌كی
توندوتیژانه‌و دژ به نیزام دروشمیان ده‌دا‌و قسه‌ی
خۆیان برده‌سه‌ر‌و رێژیم رایگه‌یاند كه پێداچوونه‌وه
ده‌كات‌و تاوانباران به سزای خۆی ده‌گه‌یه‌نێ به‌ڵام
له ئاكامدا ئه‌وه چوار خوێندكاری ئازادیخواز‌و جیابیر
به ناوه‌كانی مه‌نووچیچهر موحه‌ممه‌دی، ته‌به‌رزه‌دی،
عه‌بباس شوجاعی‌و باتبی بوون كه به تاوانی جاسوسی‌و
پیاوی ئه‌مریكابوون مه‌حكووم كران. ته‌نیا جیاوازی
هه‌ڵوێستی خاته‌می له‌مه‌ڕ رووداوی 18ی پووشپه‌ڕ
له‌گه‌ڵ خامنه‌یی له‌وه‌دا بوو كه كاتێك قسه‌كانی
خامنه‌یی دووپات ده‌كرده‌وه بزه‌ی له‌سه‌ر لێودا بوو.
خاته‌می له قسه‌كانی‌دا سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه له
رۆژی 8ی گه‌لاوێژدا ده‌ڵێت :

". . . هه‌ر كه‌سێك یاسای
گشتی وڵاتی قبووڵ كرد، ده‌بێ ئه‌سڵـی ویلایه‌تی
فه‌قیهیشی قبووڵ بێ، به‌ڵام له نێو نیزامدا كسانێك
هه‌ن، زاناگه‌لێك هه‌ن كه ویلایه‌تی فه‌قیهیان قبووڵ
نیه یان به‌م شێوه‌یه قبووڵیان نیه، ئه‌گه‌ر هه‌ر
كه‌سێك بێهه‌وێ بیری خۆی داسه‌پێنێت، به‌رد له‌سه‌ر
به‌رد به‌ند نابێت. . .بنه‌ڕه‌تی نه‌زم له كۆماری
ئیسلامی‌دا یاسای گشتیی وڵاته‌و هه‌مووان ده‌بێ
قبووڵیان بێت" .(14)
هه‌رچه‌ند 19 ساڵ به‌سه‌ر
چه‌سپانی یاسای حه‌وته‌می شووراكان كه بریتی بوو له
مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی، شوورای ئوستان‌و شووراكانی
شارودێ‌دا راده‌برد, به‌ڵام یاسای شووراكانی شارودێ به
ته‌نیا به‌كجار ئه‌ویش به نیوه‌وناته‌واوی
به‌ڕێوه‌بردرابوو. ده‌وڵه‌تی خاته‌می رۆژی 7/12/1377ی
وه‌كوو رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شووراكانی شارودێ دیاری
كرد‌و ریفۆرمخوازانیش زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌نگه‌كانیان
له گشت شاره‌كان وه‌ده‌ست هێنا به‌ڵام له‌راستی‌دا هیچ
ده‌سه‌ڵاتێكیان نه‌بوو و ته‌نانه‌ت شووراكانی شارودێ
ده‌سه‌ڵاتی ره‌تكردنه‌وه یان جێگۆڕكێی
شاره‌داره‌كانیشی نه‌بوو .
هه‌ركات كه ره‌خنه‌یه‌ك له
ریفۆرمخوازان سه‌باره‌ت به پاشه‌كشه‌یان له
به‌ڵێنی‌یه‌كانیان ده‌گیرا، یه‌كڕاست قامكیان بۆ لای
مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی راده‌گرت كه زۆربه‌ی
كورسی‌یه‌كانی له پاوانی پاوانخوازاندا بوو. به
نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وری شه‌شه‌می
مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی كه بڕیار بوو له رۆژی 29ی
ره‌شه‌مه‌ی 1378دا به‌ڕێوه‌بچێ، ریفۆرمخوازان
بانگه‌وازیان بۆ به‌شداری بێ‌وێنه‌ی خه‌ڵك‌و
به‌پشتیوانی له‌وان ده‌كرد. له ئاكامی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وری شه‌شه‌می مه‌جلیسی شوورای
ئیسلامی‌دا, زۆرینه‌ی كورسی‌یه‌كان كه‌وته ده‌ست
ریفۆرمخوازان‌و ئه‌م بیانوویه‌شیان لـێ‌بڕا. به‌ڵام
مه‌جلیسی شه‌شه‌م هه‌ر گه‌ڵاڵه‌یه‌كی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ
ره‌وتی ئیسڵاحات به مه‌به‌ستی هاتنه‌ده‌ر له
وه‌زعییه‌تی ده‌سته‌وه‌ستانی‌و زه‌بوونی ره‌وتی 2ی
جۆزه‌ردان هێنایه‌گۆڕێ له لایه‌ن شوورای نیگاهبانه‌وه
ره‌ت ده‌كرایه‌وه‌و ئه‌گه‌ریش گه‌ڵاڵه‌كه رێی
كه‌وتایه‌ته "كۆڕی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی
نیزام" به به‌رپرسایه‌تیی ره‌فسه‌نجانی, بۆ جارێكی‌تر
ده‌ستی ره‌ت به داخوازی مه‌جلیس له‌مه‌ڕ په‌سندكردنی
ده‌نرا. هێندێك له‌و گه‌ڵاڵانه‌ی كه له مه‌جلیسی
شوورای ئیسلامی‌دا په‌سه‌ند كراوه به‌ڵام ئێستایش كه
ئێستایه نه‌بووه‌ته یاسا بریتی‌یه له: ئیختیاری
چاوه‌دێری‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌جلیس له وه‌زاره‌تی
ده‌نگ‌وره‌نگ كه راسته‌وخۆ له ژێر چه‌تری رێبه‌ردا بوو،
درانی بواری سه‌رمایه‌گوزرای به ئێرانی‌یه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و غه‌یری ئێرانی‌یه‌كان، له‌باربردن به
شێوه‌یه‌ی یاسایی، ته‌ڵاقوه‌رگرتنی ژن له پیاو
به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا باوه‌كانی رێژیم كه به‌ته‌نیا
ئه‌وه پیاوه كه مافی ته‌ڵاقدانی ژنی هه‌یه‌وبه‌س،
په‌یوه‌ستبوونی ئێران به كۆنوانسیۆنی ره‌تكردنه‌وه‌ی
هه‌موو شێوه‌كانی هه‌ڵاواردن له نێوان ژن‌و پیاودا،
به‌رفراوانكردن‌و دیاریكردنی چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رۆك كۆماری، لابردنی چاوه‌دێری ئیستسوابیی شوورای
نیگاهبان به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سنووربه‌ندی نێوان
زیندانیی سیاسی له‌گه‌ڵ زیندانی ناسیاسی، ئازادی
به‌كارهێنانی ماهواره له نێو ماڵه‌كاندا‌و. . .هتد .
هه‌رچه‌ند بیانووی
مه‌جلیسی پێنجه‌می شوورای ئیسلامیش له ریفۆرمخوازان‌و
به‌تایبه‌ت خاته‌می بڕا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا
قۆناغی پاشه‌كشه‌ی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاوی ریفۆرمخوازان‌و
به‌ره‌وپێشچوونی پاوانخوازان ده‌ستی پێ‌كرد. بۆ
نموونه‌هێنانه‌وه ده‌توانین ئاماژه به
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌شداربووانی كۆنفرانسی بێرلین
كه له رۆژانی 19 تا 21ی خاكه‌لێوه‌ی 1379دا به‌سترا،
وه‌ك، مێهرئه‌نگیزكار، عیزه‌توڵڵاهی سه‌حابی، حه‌سه‌ن
یوسفی ئێشكوه‌ری، ئه‌كبه‌ر گه‌نجی، عه‌لی ئه‌فشاری،
عه‌له‌وی ته‌بار, حه‌میدره‌زا جه‌لالی‌پوور‌و. . .بده‌ین
كه له نێوان 4 تا 10 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ریاندا
داسه‌پاند یان هێرشی حیزبوڵڵاهی خوره‌م ئاباد به
فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره له بانه‌مه‌ڕی 79 به
مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له كۆبوونه‌وه‌یه‌ی‌عه‌بدولكه‌ریم
سرووش‌و موحسێن كه‌دیوه‌ر یان بانگهێشتنی پتر له 20 كه‌س
له میللی ـ مه‌زهه‌بی‌یه‌كان بۆ دادگای شۆڕش‌و
دادگایی‌كردنیان له رۆژی 27ی ره‌شه‌مه‌ی 79دا به
تاوانی تێكۆشان له‌مه‌ڕ له‌سه‌ركارلابردنی كۆماری
ئیسلامی له لایه‌ن ئه‌و دادگاوه .
به‌هاتنه‌كایه‌ی قۆناغی
پاشه‌كشه به ریفۆرمخوازان‌و ناوزه‌دكردنی به قۆناغی
گه‌ڕانه‌وه بۆ پێش 2ی جۆزه‌ردانی 76، سه‌ركوت‌و
زه‌بروزه‌نگ، خه‌مساردی به‌نیسبه‌ت ره‌وتی
به‌ناوئیسڵاحات‌و یاساشكێنی له نێو كۆمه‌ڵگادا به
شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه له‌په‌ره‌گرتندا بوو. له
وه‌ها كه‌شوهه‌وایه‌كدا ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی نیزام
خه‌ڵكیان بۆ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین‌و رێكخستنی
خۆپیشاندان‌و هاندانی خاته‌می به كه‌ڵكوه‌رگرتن له
توندوتیژی‌نواندن دژی پاوانخوازان تیژ ده‌كرده‌وه‌و له
به‌رامبه‌ریشدا پاوانخوازان ده‌ستێوه‌ردانی ئۆپۆزیسیۆنی
ده‌ره‌وه‌ی نیزام له كاروباری نێوخۆیی نیزامیان به
تاوانێك ده‌زانی كه باجه‌كه‌ی ده‌كه‌وته پای خاته‌می
كه ده‌بوو بۆ هێوركردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه‌و
كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی نه‌یارانی رێژیم ده‌ست بداته
توندوتیژی‌نواندن دژی خه‌ڵك. خۆپیشاندانه‌كانی 21و22ی
رێبه‌ندانی 1379 له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران،
خۆپیشاندانه‌كانی چوارشه‌ممه‌سووری‌و نه‌ورۆزه‌كانی
ئه‌و ساڵانه، خۆپیشاندانه فووتباڵـی‌یه‌كان‌و. .
.كاریگه‌ری‌یه‌كی زۆریان له روونبوونه‌وه‌و
یه‌كلاكردنه‌وه كێشه‌كانی نێو نیزام هه‌بوو كه یان
ئه‌وه‌تا خاته‌می لایه‌نی به‌ڵێنی‌یه‌كانی خۆی‌و خه‌ڵك
ده‌گرێ یان نا به‌رژه‌وه‌ندی نیزامی كۆماری ئیسلامی
له سه‌ری سه‌ره‌وه داده‌نێ، كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
خاته‌می خۆی به‌شێكی دانه‌بڕاو له كۆماری ئیسلامی
بوو، لایه‌نی نیزامی گرت‌و بڕیاری دامركاندنی خه‌ڵكی
به هه‌موو شێوازێك ده‌ركرد‌و خه‌ڵكێكی زۆریان خسته
ژووره‌تاریكه‌كانه‌وه .
به
نزیكبوونه‌وه له ده‌وری هه‌شته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی
سه‌رۆك كۆماری كه له رۆژی 18ی جۆزه‌ردانی 1380
به‌ڕێوه‌چوو، روون نه‌بوو كه خاته‌می خۆی كاندیدا
ده‌كاته‌وه یان نا. خاته‌می له دوایین چركه‌كانی
مۆڵه‌تی‌دا به‌شداربوونی خۆی راگهیاندو به‌ڵێنی به
خه‌ڵك دا كه ئه‌مجاره‌یان دێت بۆ كۆتایی‌هێنان به
پاوانخوازی به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی رێژیم‌و
دروشمه‌كانی خۆی كه به باوه‌ڕی وی له چوارچێوه‌ی
یاسای گشتیی وڵات‌دا جێبه‌جێ ده‌بێ، به هه‌ر نرخێك بێت
ده‌باته سه‌ر. له ئاكامدا خاته‌می توانی به
هێنانه‌وه‌ی نزیك به بیست‌ودوو میلیۆن ده‌نگ له كۆی
ده‌نگه‌كان ببێته‌وه به سه‌رۆك كۆمار. خاڵێكی جێی
سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌ند كۆماری ئیسلامی له
ترسی به‌شدارینه‌كردنی خه‌ڵك، ته‌مه‌نی ده‌نگده‌رانی
له 16 ساڵ هێنایه 15 ساڵ به‌ڵام راده‌ی
به‌شدارنه‌بووان هه‌ڵبژاردن 14 میلیۆن كه‌س بوو واته
33%ی خه‌ڵك، كه ئه‌مه‌ش به‌نیسبه‌ت ده‌وری پێشوو كه 9
میلیۆن به‌شدارییان نه‌كردبوو، ئاماژه به‌وه بوو كه
هه‌م ئاستی باوه‌ڕی خه‌ڵك به‌نیسبه‌ت ریفۆرم له رێژیم‌دا
تا راده‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه‌و هه‌میش كارتێكردنی
ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی نیزام له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن پتر
بووه .
ده‌وری دووهه‌می سه‌رۆك
كۆماریی خاته‌می له كاتێكدا ده‌ستی پێ‌كرد كه
ره‌خنه‌گرانی پتر ببوون، ئاستی چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵك
به‌نیسبه‌ت وه‌دیهاتنی چه‌مكه‌خه‌ڵكپه‌سنده‌كان به
رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ڵكشاندابوو، پاوانخوازان
سووربوون له‌سه‌ر وشككردنی بیرۆكه‌ی ئیسڵاحات له
كۆمه‌ڵگادا، كاره‌ساتی 11ی سێپتامبر‌و كۆكبوونی
ئورووپا‌و ئا‌مریكا له هه‌مبه‌ر شه‌ڕی دژی تیرۆریزم
هاتبووه‌گۆڕێ، ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست‌و به‌تایبه‌ت له هاوسایه‌تیی ئێران له بواری
به‌ره‌وپێشچوونی ئازادی‌یه‌كان‌و جێگیربوونی سیستمه
دێموكراتیكه‌كان زیاتر خه‌ڵكی به دژی رێژیم هان ده‌دا‌و
كێشه‌ی ده‌ریای خه‌زه‌ر‌و دوورگه‌كانی باشووری ئێران‌و
ده‌یان‌و بگره سه‌دان گرفتی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كی دیكه
به‌ربینگی كۆماری ئیسلامی‌و ده‌وڵه‌تی خاته‌مییان
گرتبوو .
هه‌روه‌ك تیشك خرایه
سه‌ری, قۆڵـی راست ده‌ستیاندایه رفاندن‌و
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئازادیخوازن‌و جیابیران كه بۆ نموونه
ده‌توانین ئاماژ به رفاندن‌و بێ‌سه‌روشوێنكردنی سیامه‌ك
پوورزه‌ند له سه‌رماوه‌زی 80دا‌و هه‌روه‌ها كه‌وتنه
خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی هه‌ڵگری چه‌ند نوێنه‌ری خه‌ڵكی
خوره‌م ئاباد له مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی به
شێوه‌یه‌كی گوماناوی بكه‌ن .
كه‌شوهه‌وایه‌كی ئاڵۆز‌و
نادیار باڵـی به‌سه‌ر وه‌زعیی سیاسیی وڵات‌دا كێشابوو و
خاته‌می له بۆنه‌ی رۆژی خوێندكاردا له 16ی
سه‌رماوه‌زی 1380دا به‌شداری نه‌كرد، به‌ڵام چه‌ند رۆژ
پاشتر‌و له یه‌كی ره‌شه‌مه‌دا له زانكۆی فه‌ننی
زانستگای تاران‌دا به‌شداری كرد كه له به‌شێكی
قسه‌كانی‌دا ده‌ڵـێ :
". . . ره‌نگه ئه ره‌خنه
له‌سه‌رم بێ كه به لاوازی كارم كردووه، داكۆكیم له
مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی زوڵم‌وزۆریان لـێ‌كراوه
نه‌كردووه، له كه‌سانێك كه سه‌باره‌ت به لایه‌نگری
له من خراونه‌ته به‌ندیخانه‌وه یان له‌سه‌ركار لابراون
پشتیوانیم نه‌كردووه. ره‌نگه ئه‌و ره‌خنانه به‌جێ بن.
به‌ڵام من ده‌ستم له دروشمه‌كانی خۆم هه‌ڵنه‌گرتوو،
خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری، پارلـمان،
شووراكان‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی گوڵستاندا
قسه‌ی خۆیان كرد. رێفراندۆم له‌مه روونتر! ئه‌گه‌ر
كه‌سێك ئه‌و هه‌موو رێفراندۆمه‌ی قبووڵ نه‌بێ، مل به
رێفراندۆمی ره‌سمیش نادا" (15).
چه‌ند
هۆكاری دیكه له خێراتركردنی ره‌واندنه‌وه‌ی
خیاڵپڵاوی ئیسڵاحاتدا كاریگه‌ربوون بریتی بوون له:
دادگایی‌كردنی كه‌سێك به ناوی شارام جه‌زائری به
تاوانی به‌رتیلدان به وه‌زیران، به‌ڕێوه‌به‌ران‌و
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی كه زۆربه‌یان له ریفۆرمخوازان
بوون، پرسی ئاغازاده‌كان كه ئه‌وپه‌ڕی كه‌ڵكی
نابه‌جێیان له‌و ئازادی‌یه له‌راده‌به‌ده‌ره‌ی كه
بوویانه، وه‌رگرتبوو، ئاماده‌كردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك به
ناوی "دامه‌زراوی عفاف" كه به‌پێی ئه‌وه له‌شفرۆشی
ژنانی خیابانی به ره‌سمی ده‌ناسرا، له راپرسی‌یه‌كدا
كه لایه‌ن سێ ناوه‌ندی لێكۆڵنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌وه
به‌ئه‌نجام گه‌یشت، وه‌ده‌ركه‌وت كه به‌پێچه‌وانه‌ی
درۆ‌و فڕوفیشاڵه‌كانی سه‌رانی رێژیم 75%ی خه‌ڵك
خوازیاری پێوه‌ندیی ئێران‌و ئامریكان‌و به‌رپرسانی ئه‌م
توێژینه‌وه‌یه‌ش به تاوانی جاسوسی بۆ ئه‌مریكا خرانه
به‌ندیخانه‌وه، له 25ی بانه‌مه‌ڕی 1380دا زیاتر له
پێنج هه‌زار مامۆستا له شاری تاران به نیشانه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین له وه‌زعی ناله‌باری ژیانیان
خۆپیشاندانیان سازدا كه پاشتر بووه سه‌رئێشه‌یه‌كی
له‌چاره‌نه‌هاتوو بۆ رێژیم‌و له 28ی به‌فرانباردا
ته‌شه‌نه‌ی بۆ چه‌ندین شاری دیكه سه‌ند،
به‌یاننامه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یه‌ك
له‌سه‌ر یه‌ك ئێرانی وه‌ك به‌ندیخانه‌یه‌كی گه‌وره وێنا
ده‌كرد، له 11ی پووشپه‌ڕی 1381دا هاشمی ئاغاجه‌ری،
مامۆستای زانستگه‌و ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی
"رێكخراوی موجاهدینی شۆڕشی ئیسلامی" به تاوانی
بێ‌حورمه‌تی به موقه‌ده‌سات بۆ دادگا بانگهێشتن كرا‌و
حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا داسه‌پا‌و . . . .
پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ده‌وری دووهه‌می سه‌رۆك
كۆماریی خاته‌می‌دا ئاسۆی ریفۆرمخوازه راسته‌قینه‌كان‌و
خه‌ڵك به‌نیسبه‌ت پێكهێنانی گۆڕانكاری له نێو نیزامدا
تاریك داهات. له 20ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵـی 80دا
خوێندكاران به بیانووی حوكمی ئێعدامی هاشم ئاغاجه‌ری
كه ته‌نیا تاوانی ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ‌و رای جیاوازی
خۆی بوو خۆپیشاندانیان سازدا‌و رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژیش
ژماره‌ی ئه‌و زانستگایانه‌ی كه به‌م بزووتنه‌وه‌یه
په‌یوه‌ست ده‌بوون به‌ره‌وزیادبوون ده‌ڕۆیشت‌و بڕیار بوو
كه تا 16 سه‌رماوه‌ز درێژه بكێشێ كه له‌لایه‌ن
رێژیمه‌وه به توند‌وتیژترین شێواز‌و بێ‌به‌زه‌ییانه
سه‌ركوت كرا‌و پتر له 200 خوێندكاریش خرانه
به‌ندیخانه‌وه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆریشی له
راگه‌یاندنه‌كانی زۆربه‌ی وڵاتان‌و به‌تایبه‌ت ئا‌مریكا
هه‌بوو .
مه‌رگی ئیسڵاحات :له 9ی
ره‌شه‌مه‌ی ساڵـی 1381دا ده‌وری دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی
شوورا ئیسلامی‌یه‌كانی شارودێ به‌ڕێوه‌چوو. له‌م
هه‌ڵبژاردنه‌دا كه زۆربه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی
نیزام ته‌حریمیان كردبوو، ریفۆرمخوازان ده‌ستیان دایه
هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه له قۆڵـی پاوانخواز كه ئه‌گه‌ر
هه‌لومه‌رجی له‌بار‌و تاراده‌یه‌ك ئازادانه نه‌یێته
ئاراوه‌و كه‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌نیزامی بكرێ،
ئه‌وا ته‌حریمی ده‌كه‌ن. له ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كه،
ته‌حریمی زۆرینه‌ی خه‌ڵك‌و "نا"یه‌كی دیكه هیچ به
ته‌واوه‌تی رێژیم, به‌ڵكوو به ریفۆرمخوازانیش بوو. به
گوێره‌ی راگه‌یاندنی خودی رێژیم نزیك به 30%ی
ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان بووه له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا
به‌شدار ببوون كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوودا نیشان
له به‌شدارینه‌كردنی ئه‌كتیڤ ده‌دا, واته خه‌ڵك به
به‌شدارینه‌كردن نه‌ك به‌نیسبه‌ت چاره‌نووسیان كه‌مترخه‌م
نه‌بوون به‌ڵكوو په‌یامێكیان راگه‌یاندووه كه چیدی
چاوه‌ڕوانی ریفۆرم ناكه‌ن‌و رێچكه‌ی ریفۆرمخوازانی
نێوده‌سه‌ڵاتیش ناگرنه‌به‌ر. شایانی باسه كه له‌م
هه‌ڵبژاردنانه‌دا خه‌ڵكی تاران به راده‌ی 12%
به‌شداربوون كه هه‌واڵـی نێژرانی ریفۆرم له ناوه‌ند‌و
گرتنه‌به‌ری رێگایه‌كی دیكه‌ی له داهاتوودا پێ‌بوو .
له دوایین ساته‌كانی
ساڵـی 81و سه‌ره‌تاكانی ساڵـی 82دا نامه سه‌رئاوه‌ڵان
كه رووی قسه‌یان له ده‌زگاكانی رێژیم بوو له لایه‌ن
رۆشنبیران، نووسه‌ران‌و پارلـمانتاره‌كانه‌وه به‌ڕواڵه‌ت
به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنی پاروانخوازان له داهاتووی
ره‌شی كرده‌وه‌كانیان له هه‌مبه‌ر كۆتایی‌هێنانیان به
ریفۆرمخوازی له ئێران‌دا یه‌ك له‌دوای یه‌ك
ده‌هاتنه‌گۆڕێ كه بۆ نموونه ده‌كرێ ئاماژه به
نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵه‌ی 127 كه‌س له نوێنه‌رانی
مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای مانگی
جۆزه‌ردانی 82 بكه‌ین كه رووی قسه‌یان له خامنه‌یی،
رێبه‌ری نیزام كردبوو و به لێكدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی
ئاڵۆزی كۆماری ئیسلامی له ئاستی نێوخۆیی‌و
ده‌ره‌كی‌دا رایده‌گه‌یه‌نن كه یا ده‌بێ نۆكه‌ری
بێگانه‌كان بیت یان پیاڵه‌ی ژه‌هر بخۆیته‌وه‌و ریفۆرم
به ئه‌نجام بگات .
هه‌ر
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا له لایه‌ن دادگای ئارژانتینه‌وه,
ئێران به تاوانی ده‌ست هه‌بوون له ته‌قینه‌وه‌ی
ناوه‌ندی یه‌هودییه‌كان له ساڵـی 1994 له بوینس
ئایرسدا مه‌حكووم كرا‌و رێبه‌رانی رێژیم‌و به‌تایبه‌ت
عه‌لی فه‌لاحیان به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م دران. له
به‌هاری ئه‌و ساڵه‌دا (82) یه‌كه‌م گوشاره‌كانی ئاژانسی
نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی، خرایه سه‌ر ئێران كه
پرۆتۆكۆلی هاوپێچی په‌ره‌نه‌دان به چه‌كی ئه‌تۆمی
ئیمزا بكات. دابڕانی خه‌ڵك‌و خوێندكاران‌و رووناكبیران
له رێژیم‌و خه‌مساردی به‌نیسبه‌ت ئیسڵاحات‌و
وه‌زعییه‌تی ئاڵۆزی ناوچه‌و گوشاره جیهانی‌یه‌كان
به‌گشتی‌و هه‌روه‌ها درێژه‌كێشان‌و خێرایی‌به‌خشین به
سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگ له لایه‌ن پاوانخوازان‌و
بێده‌نگی سه‌رۆك كۆمار‌و خه‌مساردی وی به‌نیسبه‌ت نزیك
به بیست‌ودوو میلیۆن ده‌نگی‌خه‌ڵك به‌تایبه‌تی ده‌ستیان
وێكدا تاكوو خۆپیشاندانه‌كانی جۆزه‌ردان‌و پووشپه‌ڕی
ساڵـی 1382یان پێك هێنا. له دوایین رۆژه‌كانی مانگی
جۆزه‌ردانی ئه‌و ساڵه‌دا خوێندكارانی زاستگای تاران
به‌ڕواڵه‌ت به بیانووی تایبه‌تی‌كردنی زانستگاكان‌و له
راستشدا به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له
كه‌شوهه‌وای پێكهاتوو كه ده‌ره‌نجامی نزیك به
چاره‌كه‌سه‌ده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ره‌شی كۆماری
ئیسلامی بوو، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێ‌خست كه زیاتر له ده
شه‌و درێژه‌ی كێشا‌و ته‌شه‌نه‌ی سه‌نده زۆربه‌ی
زانستگاكانی
دیكه ئێران وه‌ك ئیسفه‌هان، ورمێ، سنه، كرمانشان،
ئیلام، ئه‌هواز، شیراز، مه‌شهه‌د، ته‌ورێز‌و. . .هتدو
وه‌رچه‌رخانێك بوو له شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی خه‌ڵك
به‌گشتی‌و خوێندكاران به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌واوه‌تی
رێژیم.ئه‌و ره‌وته نوێ‌یه ره‌نگه بۆ چوار هۆی
سه‌ره‌كی بگه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌م: دوشمه‌كان به‌ره‌وڕووی
ته‌واوه‌تی نیزام ده‌بۆوه وه‌ك: "مه‌رگ بۆ خامنه‌یی"،
"خاته‌می، كشانه‌وه"، "مه‌رگ بۆ تالیبان، هه‌م له كابول
هه‌م له تاران"، "رێفراندۆم رێفراندۆم رێگای نه‌جاتی
میلله‌ت"، "ئازادی بیروڕا به‌ریش‌وپه‌شم نابێ"و
دووهه‌م: خه‌ڵك به‌گشتی به پشتیوانی له خوێندكاران
رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و زۆر بوێرانه ده‌نگی خۆیان
یه‌ك خست، سێهه‌م: میدیا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی جیهان
به‌پێچه‌وانه‌ی رابردوو گرینگی‌یه‌كی تایبه‌تیان به‌م
خۆپیشاندانه
دا‌و
به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی ئامریكا‌و له سه‌رووی
هه‌مووانیشه‌وه سه‌رۆك كۆمار جورج بووش چه‌ندین‌وچه‌ند
جار له دیمانه‌و راگه‌یه‌نه ره‌سمی‌یه‌كانیاندا
پشتیوانی راسته‌وخۆی خۆیان له خۆپیشانده‌ران‌و
خوێندكاران ده‌ربڕی‌و چواره‌میش ئه‌و ژماره زۆره له
خوێندكاران كه ده‌ستبه‌سه‌ر‌و ره‌وانه‌ی زیندانه‌كان
كرابوون به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوودا بێ‌وێنه بوو كه
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانی خودی رێژیم كه وێده‌چێ زۆر
له‌مه زیاتریش بێ نزیك به چوارهه‌زار خوێندكار
ده‌ستگیركرابوون. به‌گشتی خۆپیشاندانه‌كانی جۆزه‌ردان‌و
پووشپه‌ڕی ساڵـی 82 ماهییه‌تی پێكهاته‌شكێنی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و له‌رزۆكی رێژیم‌و ده‌زگا
سه‌ركوتكه‌ره‌كانی خسته‌ڕوو .
له یه‌كی ره‌شه‌مه‌ی
82دا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وری حه‌وته‌می مه‌جلیسی
شوورای ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
دیاربوو كه قۆڵـی راست قۆڵـی بۆ پاوانكردنی زۆربه‌ی
كورسی‌یه‌كانی پارلـمان لـێ‌هه‌ڵماڵیوه‌و بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش شوورای نیگاهبان هه‌ر كاندیداتۆرێك كه
قۆزقاڵێك بۆنی ریفۆرم‌و سه‌ربه‌خۆیی لـێ‌بهاتبایه
ده‌ستبه‌جێ ره‌تی ده‌كرده‌وه. ئه‌م كاره‌ی شوورای
نیگاهبان ناڕه‌زایه‌تیی رێفۆرمخوازان به‌گشتی‌و
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شه‌شه‌م به‌تایبه‌تی
لـێ‌كه‌وته‌وه. نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شه‌شه‌م ده‌ستیان
دایه مانگرتن‌و چه‌ندین راگه‌یه‌ندراویان ده‌كرد كه
ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ستبوونی ریفۆرمخوازانی نێوده‌سه‌ڵاتیان
به به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی دژ به رێژیم هێنایه‌گۆڕێ‌و
خوازیاری پشتیوانی ئه‌و كه‌سه بوون كه چاوی
دیتنیشیانی نه‌بوو واته رێبه‌ری. له ئاكامدا سێ
له‌سه‌ر چواری خه‌ڵك ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان ته‌حریم كرد‌و
به جیهانیان سه‌لـماند كه خوازیاری نه‌مانی رێژیمن‌و
هیچ هیوایه‌كیان به ئاڵوگۆڕ له‌م سیستمه‌دا نیه .
كۆماری ئیسلامی له‌م
ساته‌وه‌خته له مێژووی خۆی‌دا له گشت ئاسته‌كاندا چ
نێوخۆیی‌و چ ده‌ره‌كی‌و ناوچه‌یی له‌گه‌ڵ
قه‌رانگه‌لێكی قووڵ‌و بنه‌ڕه‌تی‌دا به‌ره‌ورووه‌و
وێده‌چێ كه ئێستا نا تاوێكی دیكه ببنه هۆی
گلۆربوونه‌وه‌و داڕمانی، به‌ڵام چونكه ئه‌م گرفتانه
زۆر باسیان لـێ‌كراوه‌و ده‌كرێ، نه‌پێویست ده‌كا‌و
نه‌گونجاویشه كه لێره‌دا بپه‌رژێینه سه‌ریان. به‌ڵام
گه‌ر بمانه‌وێ ده‌ره‌نجامێكی كورت كه له‌م
پێداچوونه‌وه خێراوكورته به‌سه‌ر پتر له
چاره‌كه‌سه‌ده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارێتیی رێژیمی كۆماری
ئیسلامی وه‌ربگرین، ده‌بێ بڵێین ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه تا ئێستا شان به شانی كۆماری ئیسلامی
هاتۆته‌پێشه‌وه‌و گه‌ر رێژیم ده‌ستی لـێ‌هه‌ڵبگرێ ئه‌و
ده‌ست له رێژیم هه‌ڵناگرێ ئه‌وه‌یه كه رابردووی
كۆماری ئیسلامی به هه‌موو قۆناغه جیاجیاكان‌و به
ئێستاشه‌وه لێوانلێوه له توندوتیژی‌نواند‌و پڕاوپڕه
له خوێنڕشتن كه هه‌ر ئه‌مه‌شه پشتی رێژیمی گرتووه‌و
نه‌یهێشتووه كه تێ‌دا بچێ به‌ڵام تا چه‌ند له
داهاتوودا ده‌توانێ كاریگه‌ر بێ با بیسپێرین به مێژوو .

سه‌رچاوه‌كان :
1 ـ "تلقی فاشیستی از دین و حكومت"، ئه‌كبه‌ر گه‌نجی
2 ـ هه‌مان
3 ـ هه‌مان
4 ـ "گفتمان سیاسی شیعه از شكلگبری مقدمات تا پیروزی
انقلاب اسلامی"، جه‌میله كه‌دیوه‌ر، ل 372
5 ـ "تحول گفتمان سیاسی شیعه در ایران"، جه‌میله
كه‌دیوه‌ر، ل 368
6 ـ رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژ 140
7 ـ رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژ 272
8 ـ "تلقی فاشیستی از دین و حكومت"، ئه‌كبه‌ر گه‌نجی، ل
141
9 ـ "تحولات فرهنگی در ایران"، عه‌بباس عه‌بدی‌و موحسێن
گوده‌رزی، خشته‌كانی 32و34
10 ـ "رمز پیروزی یك رئیس جمهور"، ل 136
11 ـ هه‌مان، ل 159
12 ـ "تلقی فاشیستی از دین و حكومت"، ئه‌كبه‌ر گه‌نجی،
ل 362ـ359
13 ـ هه‌مان، ل 3ـ262
14 ـ "كوی دانشگاه"، موحه‌ممه‌دعه‌لی زه‌كه‌ریایی، ل
191
15 ـ رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژ 332
سه‌رجاوه
http://www.pdki.se/ |