|
بانگه‌وازی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ
رزگاركردنی گیانی 4 به‌ندكراو |
چوار به‌ندكراو له ئێران
دا له ژێر مه‌ترسیی ئێعدام دان
ده‌فته‌ری ناوه‌ندیی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، رۆژی
دووشه‌ممه، 12ی سێپتا‌مبر له راگه‌یه‌ندراوێكدا
هه‌واڵـی مه‌ترسیی ئێعدامی نزیكی چوار پیاوی كوردی
له به‌ندیخانه‌ی ورمێ بڵاو كردۆته‌وه‌و داوای له
سه‌رجه‌م لایه‌نگرانی خۆی كردوه بۆ به‌رپرسانی ئێرانی
نامه‌بنووسن‌و خوازیاری رزگاركردنی گیانی ئه‌م كه‌سانه
بن. هه‌روه‌ها ده‌فته‌ری لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له
ئا‌مریكا هه‌واڵـی داوه مه‌ترسیی ئێعدامی لاوێكی 22
ساڵ ته‌مه‌ن له به‌ندیخانه‌ی ئه‌هواز به تۆمه‌تی
ناڕوون له گۆڕی‌دایه‌و له هه‌موو لایه‌ك داوای كردوه
بۆ رزگاركردنی گیانی ئه‌م لاوه هه‌وڵ بده‌ن.
ده‌قی ئه‌م دوو راگه‌یه‌ندراوه به شێوه‌ی
خواره‌وه‌یه:
ئێعدامی نزیك ماوه
MDE 13/ 054 / 2005
UA235 / 05
12ی سێپتامبری 2005
مه‌ترسیی ئێعدامی نزیك ماوه
ئێران
ئه‌بووبه‌كر میرزایی قادری
عوسمان میرزایی قادری
قادر ئه‌حمه‌دی
جه‌هانگیر بادوزاده
به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی گه‌یشتوون، چوار
پیاوی كورد كه ناوه‌كانیان له سه‌ره‌وه هاتوه به‌م
زووییانه مه‌ترسیی ئێعدامكردنیان له‌سه‌ره. ئه‌وان له
به‌ندیخانه‌ی ورمێ له رۆژئاوای ئێران دان.
سێ كه‌سی یه‌كه‌م، خه‌ڵكی بۆكان له پارێزگای
ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، به‌ڕواڵه‌ت تۆمه‌تباركراون به
هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه
گرووپێكی ئۆپۆزیسیۆنی كورده. ده‌گوترێ كه ئه‌وان له
نێو ئه‌و سه‌ربازه ئێرانی‌یانه‌دا بوون كه له ساڵـی
1984دا له لایه‌ن حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێرانه‌وه گیراون‌و دواتر به هۆی كوردبوونیانه‌وه
ئازاد كراون. پاش ئه‌م رووداوه ئه‌وان خۆیان حه‌شار دا،
به‌ڵام وا دێته به‌رچاو كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا
گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاری بۆكان. به‌رپرسانی حكوومه‌تی به
هۆی ئه‌وه‌ی كه حیزبی دێموكراتی كوردستان ئه‌م
كه‌سانه‌ی ئازاد كردوه، سه‌باره‌ت به هاوكاریی ئه‌وان
له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبه گومانیان بۆ دروست بووه‌و ئێستا پاش
21 ساڵ ئه‌وانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه.
بۆ زانیاری
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئامانجی خۆی
"دامه‌زراندنی ئێرانێكی فیداڵ‌و دێموكرات‌و دابینكردنی
مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی كورد له كوردستانی ئێران"
راگه‌یاندوه‌و ده‌ڵـێ كه "هیچ چه‌شنه كرده‌وه‌یه‌كی
تیرۆریستی‌و . . .دانانی بۆمب له شوێنه گشتی‌یه‌كان دا
قبووڵ ناكا".
ئاڵۆزییه‌كان له‌و ناوچانه‌ی ئێران كه كوردی تێ‌دا
نیشته‌جێ‌یه به‌دوای كوژرانی چالاكیی ئۆپۆزیسیۆنی
كورد، شوانه قادری، ده‌ستی پێ‌كرد. ئه‌م ئاڵۆزییانه
كوژرانی چه‌ندین كه‌س‌و گرتنی به‌ربڵاو له‌وانه
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پارێزه‌رانی مافه‌كانی مرۆڤی
لـێ‌كه‌وته‌وه. له رۆژی 3ی سێپتامبردا، ئیسماعیل
محه‌ممه‌دی، كه‌سێكی كورد كه به چالاكی له حیزبی
قه‌ده‌غه‌كراوی كۆمه‌ڵه‌دا تۆمه‌تبار كرابوو، له
به‌ندیخانه‌ی ورمێ‌دا ئێعدام كرا. (بۆ وردكاری فره‌تر
بڕواننه راگه‌یه‌ندراوی (UA236 / 03)و (MDE 13 / 028 /
03). هه‌روه‌ها كه‌سێكی كوردی دیكه‌ش به ناوی
محه‌ممه‌دی پێنجوێنی هاوكات به هۆی چلاكی له
گرووپێكی كوردی‌دا به ناوی ئاگری سوور ئێعدام كرا.
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه
به‌رپرسانی ئێرانی له به‌رامبه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م
دواییانه‌دا ئێعدام كردنی به‌ندكراوه كورده‌كان به
توندی زیاد بكه‌ن.
پێشنیار بۆ
كرده‌وه: تكایه داخوازینامه‌كانتان هه‌رچی زووتر به
زمانی ئینگلیسی، فارسی، عه‌ره‌بی یان زمانی خۆتان
(كه ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ی له‌خۆ گرتبێ) بنێرن:
ـ ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به چواركه‌سی ناوبراو
كه له مه‌ترسیی ئێعدامی نزیك ماوه‌دان،
ـ داخوازی له رێبه‌ری وڵات، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، كه
حوكمی ئێعدام هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه،
ـ پرسیار له باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی دادگایی‌كردنی
ئه‌م كه‌سانه، له‌وانه ئه‌وتۆمه‌تانه‌ی له‌سه‌ریانه،
ئه‌وه كه ئایا مافی هه‌بوونی پارێزه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ
كه بۆ خۆیان هه‌ڵیان بژاردبێ‌و ئه‌وه كه ئایا ئه‌وانه
ئیزنیان پێ‌دراوه خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دووباره
سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵیان‌و ئه‌و
حوكمانه‌ی له‌سه‌ریان دراوه وه‌ك له مادده‌ی 14(5)ی
په‌یماننامه‌ی مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسی‌یه‌كاندا هاتووه،
بن.
12ی سێپتامبری 2005
UA 236 / 05
سزای ئێعدام / مه‌ترسی روودانی ئێعدامی نزیك ماوه
ئێران
مێهدی غه‌ریب خانیان غه‌مروودی، ته‌مه‌ن نزیكه‌ی 22
ساڵ
مێهدی غه‌ریب خانیان غه‌مروودی، به‌پێی
راپۆرته گه‌یشتووه‌كان بڕیاره له رۆژی 18ی سێپتامبردا
له شاری ئه‌هواز له باشووری ئێران ئێعدام بكرێ. وا
دێته به‌رچاو حوكی ئێعدامی ئه‌و له لایه‌ن شوورای
به‌رزی دادوه‌رییه‌وه له تاران ته‌ئید كرابێ. رێبه‌ری
وڵاتی ئێران، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی
هه‌یه كه له‌م قۆناغه‌دا له‌و كه‌سه ببوورێ.
مێهدی غه‌ریب خانیان غه‌مروودی به گوێره‌ی راپۆرته
گه‌یشتووه‌كان له دێسامبری 2004دا له لایه‌ن هێزه
ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانه‌وه گیراوه. هۆكاری وردی گرتنی
ئه‌و روون نیه. باوه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و
پارێزه‌ری حوقووقی له‌ده‌ست دا نه‌بووه‌و نه‌یتوانیوه
داخوازی پێڕاگه‌یشتنی دووباره بكاته‌وه.
بۆ زانیاری
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی سزای ئێعدام
وه‌ك بێ‌ڕه‌حمانه‌ترین، نامرۆڤانه‌ترین‌و پڕ
له‌سووكایه‌تی‌ترین سزایه‌كه له رێڕه‌وی له‌ژێرپێ‌نانی
راگه‌یه‌ندراوی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و
په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مه‌ده‌نی‌و
سیاسی‌یه‌كان كه ئێران ئیمزای كردوون. مادده‌ی 6ی
په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مه‌ده‌نی‌و
سیاسی‌یه‌كان ده‌ڵـێ كه له‌و وڵاتانه‌ی كه سزای
ئێعدام هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام
جیا له‌و جێگایانه‌ی پێوه‌ندیی به جیددی‌ترین
جینایه‌ته‌كانه‌وه هه‌یه رێگه‌ی پێ‌نه‌دراوه.
هه‌روه‌ها مادده‌ی 14ی مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به
پارێزه‌ری حوقووقی‌و پێڕاگه‌یشتنی سه‌رله‌نوێ به حوكم
له لایه‌ن دادگای سه‌ره‌وه‌تره‌وه روون ده‌كاته‌وه.
پێشنیاری
كرده‌وه: تكایه داخوازینامه‌كانتان به زووترین كات (كه
ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ی له‌خۆ گرتبێ) بنێرن:
ـ به‌و خاڵه ده‌ست پێ‌بكه‌ن كه لێبوردنی
نێونه‌ته‌وه‌یی ماف‌و به‌رپرسیارێتی‌یه‌كانی ده‌وڵه‌تان
له به‌ڕێوه‌بردنی دادپه‌روه‌ری سه‌باره‌ت به ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه تاوانیان كردوه، به فه‌رمی ده‌ناسێ،
به‌ڵام دژی سزای ئێعدام وه‌ك بێ‌ڕه‌حمانه‌ترین،
نامرۆڤانه‌ترین‌و پڕسووكایه‌تی‌ترین سزایه،
ـ له به‌رپرسان داوا بكه‌ن كه به زوویی بۆ راگرتنی
به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی ئێعدام مێهدی غه‌ریب خانیان
غه‌مروودی هه‌نگاو بنێن‌و حوكمی ئێعدامی ئه‌و
هه‌ڵوه‌شێننه‌وه،
ـ له ورده‌كارییه‌كانی دادگای ئه‌و بپرسن، له‌وانه
ئه‌وه‌یكه ئایا ئه‌و ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ری
حوقووقی هه‌بووه‌و هیچ چه‌شنه پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به
حوكمه‌مكه‌ی‌دا كراوه.
داخوازی بنێردرێ بۆ:
رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی
ئایه‌توڵڵا سه‌یدعه‌لی خامنه‌یی
سه‌ركۆماریی، شه‌قامی فه‌له‌ستین، چوارڕای
ئازه‌ربایجان، تاران، كۆماری ئیسلامیی ئێران
فاكس: 58806492198 (تكایه بنووسن بگاته ده‌فته‌ری
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له قوم)
ئیمه‌یل: Webmaster@Wilayah.org (له شوێنی بابه‌تدا
بنووسن: بۆ سه‌رنجی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، قوم)
نیشانی به‌ده‌نگ: حه‌زره‌ت
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئایه‌توڵڵا محه‌ممه‌دی
هاشمیی شاهروودی
وه‌زراه‌تی دادوه‌ری، پاركی شار، تاران، كۆماری
ئیسلامیی ئێران
ئێمه‌یل: Irjpr@iranjudiciary.org ( له شوێنی بابه‌تدا
بنووسن: بگاته ده‌ستی ئایه‌توڵڵا شاهروودی)
نیشانی به‌ده‌نگ: حه‌زه‌رت
كۆپی داخوازی بۆ وته‌بێژی مه‌جلیس
غولام ره‌زا حه‌داد عادل
مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی، شه‌قامی ئیمام خومه‌ینی،
تاران، كۆماری ئیسلامیی ئێران
فاكس: 17466462198
نیشانی به‌ده‌نگ: جه‌نابی ئاقا
هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی باوه‌ڕپێكراوی كۆماری ئیسلامی
له وڵاتی خۆتان
تكایه به زووترین كات داخوازییه‌كانتان بنێرن
|