| |
|

|
Lehtinen، داوای لێکۆلینه‌وه له په‌یوه‌ندی نێوان شیرکه‌تی نه‌فتی وێنزۆئێلا و که‌رتی پێترۆشیمیایی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌کات .
|
Lehtinen، ئه‌ندامی کۆنگرێسی ئه‌مریکا داوای لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌گه‌ری پێشیلکرانی یاسایی ئه‌مریکا له لایه‌ن شیرکه‌تی حوکمی نه‌فتی وێنزۆئێلا ده‌کات که پێوه‌ندی به ئێرانه.
واشنگتۆن، فورییه‌ی 6/ PR Newswire – نوێنه‌ری کۆماریخوازی ئه‌یاله‌تی فولوریدا له کۆنگرێسی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ داوای له کاربه‌ده‌ستانی بوش کرد که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گشتی له مه‌ر هاوپه‌یمانێیه‌ت‌ی نوێی که‌رتی پێترۆشیمیایی ده‌وڵه‌تی ئێران و وێنزۆئێلا و ئه‌گه‌ری پێشێل کردنی یاسایی ئه‌مریکا له‌م به‌ینه‌دا وه‌گه‌ڕ بخه‌ن.
له کۆتایی ساڵی رابڕدوودا، کۆمپانیای ده‌وڵه‌تی وێنزۆئیلا به نێوی Petroleos de Venezuela SA (PdVSA),که له ئه‌مریکا له ژێر نێوی CITGO کار ده‌کات و پێترۆپارسی ئێران که به‌شێکه له کۆمپانیای مڵی نه‌وتی ئێران، رایانگه‌یاند که پڵانێکی نه‌وت و گازی $1 میلیارد دوڵاری پێکدێنن.
Ros-Lehtinen، که ئه‌ندامی پایه‌به‌رزی کۆماریخوازه‌کان له کومسیونی ده‌ره‌وه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریکایه ووتی:" من فره نیگه‌رانی ئه‌و راپۆرانه‌م له مه‌ر کۆمپانیایی ده‌وڵه‌تی نه‌وتی وێنزۆئێلا و پێوه‌ندی به ئێران."
خاتووRos-Lehtinen له داواکه‌ی‌دا بۆ وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه کاندلیزا رایس و وه‌زیری ماڵی هێنری پاڵسن، ووتی که پێداچوونه‌وه‌یه‌ک پێویسته ئه‌مه ده‌ربخات که ئایا پێوه‌ندی ئه‌م دوو کۆمپانیایه هیچ به‌شێکی بڕیاری گه‌مارۆی ئێران پێشێل ده‌کات یان نا.
ئه‌م بڕیاره که به "بڕیاری گه‌مارۆی ئێران" ناسراوه به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له سه‌رمایه‌گوزاری له ئێران و دابین‌کردنی خه‌رجی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی و پشتیوانی تێرۆریزم داڕشتراوه. نامه‌ی Ros-Lehtinen راشکاوانه به شوێن زانیاری له مه‌ڕ قازانجی ماڵی کۆمپانیای CITGO له سه‌رمایه‌گوزاری له ئێران و خێری ئێران له سه‌رمایه‌گوزاری له به‌شی پێترۆشیمیای وێنزۆئێلایه و ئه‌گه‌ری پێشێل‌کرانی یاسایی ئه‌مریکا له لایه‌ن کۆمپانیا بیانییه‌کانه.
"ئێمه ده‌بێ دڵنیا بین که یاسای ئه‌مریکا به ته‌واوی جێگر ده‌بێت و به‌ڕێوه ده‌چێت به مه‌به‌ستی پێش گرتن له تواناییه‌کانی ئێران بۆ په‌ره‌پێدانی چه‌کی ناوه‌کی، دابین کردنی گروپه تێرۆریسته‌کان و به شوێن که‌وتنی هێندێک سیاسه‌تی روخێنه‌ری تر." Ros-Lehtinen رایگه‌یاند.
له کۆتایی‌دا Ros-Lehtinen ووتی که " له رۆڵی چاوه‌دێری دا، ئێمه ئه‌رکی سه‌ر شانمانه دڵنیا بین یاسای ئه‌مریکا ژێر پێ نه‌خراوه و له زۆر به توندی داواکارم که ئه‌ندامانی تری کومسیون له‌م باره‌وه یامه‌تی‌ده‌ر بن."
|
|
|
|
|
|
|