| |
|

|
دیاریکردنی ئامانجی خه‌بات وقۆزتنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رج , خه‌لیقی
|
سیاسه‌تزانه‌کان، وشه‌ی"سیاسه‌ت" به‌م جۆره پێناسه‌ده‌که‌ن که:"بریتییه له تێکۆشان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات". لێره‌دا پرسیاێک سه‌رهه‌ڵده‌دا که ده‌سه‌ڵات وده‌سه‌ڵاتداره‌تی بۆ کێ وله کۆی؟ واتا چه‌مکی "ده‌سه‌ڵات" کاتێک ده‌بێته خاوه‌ن واتا که خه‌ڵکێک وخاکێک له ئارادابێ.
پێک هێنه‌رنی ئه‌و رێکخراوانه که له سه‌ربنه‌مایه‌کی زانستی- شوڕشگێڕی، پێک دێن و درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ن، راده‌گه‌ینن که ده‌سه‌ڵات له خاکێکدا وبۆ خزمه‌ت به خه‌ڵکی ئه‌و خاکه‌یه. ئه‌مه ئه‌لف وبێ یان سه‌ره‌تای باسی سیاسیی– شوڕشگێڕییه. ئه‌م به‌شه کاتێک ده‌که‌وێته به‌رباس که له‌پێشدا، ئامانجی خه‌بات وتێکۆشان به وردی دیاری کرابێ. بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بن ده‌ست ئامانج، بریتییه‌له: "رزگارکردنی خاک و نه‌ته‌وه له داگیرکردن وچه‌وسانه‌وه" بۆ چینێکی بن ده‌ست، ئامانج بریتییه له:"رزگارکردنی ئه‌وچینه له ژێرسته‌می سه‌رمایه‌وده‌سه‌ڵاداران". ئه‌گه‌ر وه‌ک وترا سیاسه‌تکردن بوو به ئامرازی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات وده‌سه‌ڵاتیش که‌وته خزمه‌تی ئامانجی خه‌بات که رزگاری خاک وخه‌ڵک وچینه‌ی بنده‌سته، وه‌ک وتم، ئامانج ده‌بێته" رزگاربوونی نه‌ته‌وه یان چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له چه‌وسانه‌وه". ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه خه‌بات بگاته قۆناخێک که خه‌ڵک ئازادانه بتوانن چاره‌نووسی خۆیان به ده‌ستی خۆیان دیاری بکه‌ن و وه‌ک یه‌ک و له ڕێگای تایبه‌تییه‌وه له هه‌ڵسووڕانی کاروباری وڵات‌دا به‌شداربن. به وته‌یه‌یه‌کی دیکه قه‌واره‌یه‌کی سیاسی ئه‌وتۆ دامه‌زرێنن که به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی هه‌بوو، زۆربه‌ی داخوازه‌ره‌واکانیان جێبه‌جێی بکری. که‌وابوو خه‌بات بۆ ئافڕاندنی زه‌مینه‌یه‌که که‌خه‌ڵک له‌ودا له چه‌وسانه‌وه‌ی جۆراوجۆ رزگاربێ. ئه‌گه‌ر ئامانج ئه‌وه‌نده به‌رو پیرۆزبوو، خاوه‌ن ئامانجه‌کان یان شوڕشگێڕان، ده‌بێ بۆ گه‌یشتن به‌و گه‌وهه‌ره پیرۆزه، هه‌م له که‌ره‌سته‌ی پیرۆز که‌ڵک وه‌ربگرن وهه‌م ئه‌وه‌نده فیداکاربن که هه‌موو شتێک ته‌نانه‌ت گیانیشیان، له پیشگای ئه‌و ئامانجه‌دا بکه‌نه قوربانی. به وته‌یه‌کی دیکه گشت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان، چ تاکه‌که‌سی وچ گروپی، ناوچه‌یی، عه‌شیره‌یی، ده‌بێ له هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ل پله‌ی به‌رزی ئامانجی خه‌باتدا، بێ‌نرخ بن و هه‌موویان له پێناوگه‌یشتن به ئامانج یان رزگارکردنی گه‌ل ونه‌ته‌وه وچین له ژێرده‌ستی وچه‌وسانه‌وه، وه‌لابندرێن، وته‌نانه‌ت بکرێنه که‌ره‌سته‌ی گه‌یشتن به ئامانج. به‌م جۆره‌ئه‌گه‌رئه‌م پێشه‌کییانه‌په‌سندبکه‌ین، پرسیارێکی بنه‌ڕه‌تی سه‌رهه‌ڵده‌دا، ئه‌ویش ئه‌ویه: ئه‌گه‌ر شوڕشوانان له ڕه‌وتی خه‌باتدا، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پێشه‌کییانه ره‌فتاریان کرد یان به وته‌یه‌کی راست وره‌وان، ئه‌گه‌رئه‌وان به ئاشکرا، ئامانجیان کرده قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه په‌سته‌کانی خۆیان وله سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بێ خاک و خه‌ڵک! وله‌تاروگه، ملیان له ملی یه‌کترنا ورێزه‌کانی خه‌باتیان تێک دا وهیوای خه‌ڵکی به ئاوات نه‌گه‌یشتوو و ژێرچه‌پۆکه‌یان کرده بڵقی سه‌رئاو، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م باسه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌توانین پێیان بێژین:"شوڕشگێر" یان به‌رپرسیاروبه‌رعۆده له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکه‌وه؟ ئایا به ئاوڕدانه‌وه به ویژدانی خۆیان(ئه‌گه‌رکۆچی دوایی نه‌کردبێ) وئه‌وپه‌یمانه ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌یان وهاوخه‌باته‌کانیان وشه‌هیدانی رێگای ئازادی به‌ستوویانه، ده‌توانن خۆیان به"شوڕشگێڕ" په‌سن بکه‌ن وئیترچاویان هه‌ڵدی سه‌یری ره‌نگی زه‌رد وچاوی به فرمیسکی دایکانی شه‌هیدان بکه‌ن؟! ئه‌گه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی په‌ست له هه‌ڵسو که‌وتی رێکخراوه‌ییدا، بوو به به‌شێک له فه‌رهه‌نگ و له ره‌فتاری رۆژانه و له گشت په‌لوپۆیوکانی رێکخراودا، ره‌نگی دایه‌وه، ئه‌گه‌ر کار گه‌یشته ئه‌وشوێنه که ئامانج ون بوو وئه‌م ره‌وته‌ش له‌شی رێکخراوی دارزاند وپه‌لپه‌لی کرد و ئه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجی له‌باریشدا که قۆزتنه‌وه‌ی له لایه‌ن شوڕشگێرانه‌وه، یه‌کێکه له پله‌کانی سه‌رکه‌وتن، ئه‌م کێشه‌پڕئێسه زیاتر ته‌شه‌نه‌ی کرد وله‌جیاتی هه‌وڵدان بۆرزگاری، هیزوتواناکان به‌فیڕۆدران یان بۆ هه‌ڵشێلانی یه‌کترته‌رخان کران، ده‌کرێ بیژیین، ئاسه‌وارێک له شوڕش وهه‌ستی شوڕسگیری و په‌یمانی"نه‌سره‌وتن تاسه‌رکه‌وتن" له ئارادا ماوه؟! به‌رده‌وام بوونی ئه‌م ره‌وته، به‌ری کولتوری کۆمه‌ڵگای شوانکاره‌یی-عه‌شیره‌ییه. هه‌رچه‌ند ده‌بێ شوڕشگێڕ، تێ‌بکۆشێ له‌گه‌ل ئه‌م نه‌خۆشییه سامناکه وشوڕشگێڕبه‌زێن وڕه‌نج به‌فیڕۆده‌ره‌دا، به‌ربه‌ره‌کانێ وململانی بکا وشوێنه‌واری له ریزه‌کانی رێکخراودا، بشواته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، مێژووی خه‌باتی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی نا‌ویین، به تایبه‌ت نیشانی داوه، نه‌ک ته‌نیا ئه‌م نه‌خۆشییه له رێکخراوه‌کانی ئه‌و ناوچه‌دا، بنه‌بڕ نه‌بووگه، به‌ڵکوو زه‌قتر له خه‌ڵکی ئاسایی کۆمه‌ڵگاکه‌یان که له‌وێ که‌متر له‌گه‌ڵ ئه‌ودیاردانه به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کرێ، که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیردرێ! ئه‌مه‌ش به شێوه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردنی ده‌روونی ڕێکخراوه‌کانه‌وه، گرێ دراوه. هه‌رجۆریک بێ ئه‌م برینه‌قووڵه کۆنه‌ی له‌شی شوڕێگێڕانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه، که‌جارجار په‌ترۆکه‌ی له سه‌رهه‌ڵده‌درێته‌وه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا که بۆدانیشتوانی کوردستان، ره‌خساوه، ئه‌م ئاکامه‌ی لێکه‌وتووه‌ته وه و ئه‌م به‌ره‌ی داوه که تێغه‌ره‌ی پشتی یه‌کیه‌تی ویه‌کگرتن ویه‌کده‌نگی و ئامانجخوازی، لیک ترازاندووه وئه‌م پرژوبڵاوی وسه‌ربێکڵاوییه بۆته هۆی ئه‌وه، زه‌مینه‌ی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو، له نێوڕێکخراوه‌کوردییه‌کاندا، بۆته شتێکی نه‌گونجاو. به‌م جۆره له‌م کاته‌دا که ده‌بێ گشت هێز و تواناکان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وتی خه‌بات ته‌رخان بکرێن وبۆ گه‌یشتن به ئامانجی ون بوو!! له‌خاڵه‌لاوازه‌کانی دوژمن که‌ڵک وه‌ربگیردرێ، ته‌قه و لێکدانی ڕاگه‌یاندن وتاوانبارکردنی یه‌کتر وگه‌ڕان به دوای خاڵه‌لاوازه‌به‌رفراوانه‌کانی یه‌کتردا، بووته ئامانج وکه‌س تواناێ په‌سندکردن یان قووتدانی ره‌خنه گرتن له هه‌ڵه به‌رفراوانه‌کانی خۆی نیه و له و بواره‌دا، چالاکی وه‌ها نیشان ده‌درێ، که له گوڕه‌پانی خه‌باتدا دژ به دوژمن، وێنه‌ی نابیندرێ! ئه‌مه‌ش نه تاوانی دوژمنه و نه‌به‌ری به‌خت وجه‌خته. ژان پولسارتر فیلسوفی فه‌رانسه‌یی ریبازی بوون ده‌بێژێ:' هه‌رکه‌سه له به‌رانبه‌رره‌فتاروگوفتاروکرده‌وه‌کانی خۆیدا، به‌رپرسیاره و بڕوبیانوو هینانه‌وه به داسه‌پاندنی هه‌لومه‌رج وبارودۆخ له‌و پیوه‌ندییه‌دا، ده‌وری نیه. هه‌ربۆیه له ئافڕاندنی دۆخێکی ئه‌وتۆدا که باسی لێوه‌کرا، که‌س زاڵی بێ‌تاوان نیه وگشت ئه‌وانه‌ی له‌و پێوه‌ندییه‌دا، نه‌خشی سه‌ره‌کییان بووگه، به‌رپرسیارتروتاوانبارترن و ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجێک بێته ئاراوه، خه‌ڵکی فیداکار و ئازادیخواز، بتوانن، ویست و خواستی ڕه‌وای خۆیان وه‌دی بێنن، تاوانبارانی ئه‌م بێنه‌وبه‌ره ولێک ئاڵان وتێکخزان ولێکترازانه پڕژانانه، له داگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌دا، ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌م ره‌فتاره دزێوانه، بده‌نه‌وه.
خۆدموختاری به‌رته‌سک!
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئه‌وجه‌لان، وه‌ک دژکرده‌وه له به‌رانبه‌رئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریکا بۆسه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان، له سه‌رسنووری ده‌سکرد، رایگه‌یاند، ": له‌وکاته‌دا، ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین وده‌توانین هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵگرین. بۆ نموونه، ئێران ناوی کوردستان به فه‌رمی ناس ده‌کا وخۆدمۆختاری به کوردی رۆژهه‌ڵات داوه، به‌ڵام هه‌ندێک به‌رته‌سکه و ئه‌گه‌ربێتو هه‌ندێک به‌ربڵاوی بکا وجێگای پژاکیشی تێداببێته‌وه، ئێمه ده‌توانین یه‌کسه‌دهه‌زارچه‌کدار بده‌ین به ئێران و له‌گه‌ڵ ئیران به‌ره‌یه‌ک له شێعه وکورد، پێک بێنین و له به‌رانبه‌رئه‌مریکادا راوه‌ستین". له‌م وتاره‌دا، به پێویستی ده‌زانم به هه‌ندێک خاڵ ئاماژه بکه‌م که ئه‌م چه‌واشه‌کارییه، ئاشکرا بکه‌ن: یه‌که‌م_ چونکه تورکییه نزیکه‌ی نه‌وه‌دساڵه ناوی "کورد و"کوردستان"ی پاوانکردووه وله ئێران‌دا، ستانێکی کوردستان به‌وناوه تۆمارکراوه و به فه‌رمی ناوی له سه‌رناوانه، ئه‌مه لای په‌یڕه‌وانی ناوبراو که بێ لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخ وراستییه‌کان، گوته‌کانی وه‌رده‌گرن، به"خۆد موختاری لێک دراوه‌ته‌وه! دووه‌م_ چونکه ستانی کوردستان، ته‌نیا یه‌ک له سێ خاکی ئه‌و به‌شه یه، به "به‌رته‌سک" په‌سن کراوه! سێیه‌م_ چونکه باسه‌که له سه‌ر بناخه‌ی مێژوویی وجوگرافیایی کوردستان، دانه‌مه‌زراوه، ئه‌و ناراستییه، وه‌ک راستی له قه‌ڵه‌م دراوه! بۆ ئاگاداری ئه‌وانه‌ی له په‌یوینه‌کانیاندا، که‌متر ئاوڕیان داوه‌ته‌وه سه‌ررابۆرووی مێژووی وڵاتی هه‌ڕمه‌گوڵخاری فه‌رهه‌نگی -جوگرافیایی ئێران، ده‌بێژین، ناوی ئه‌م وڵاته هه‌تا سه‌رهه‌ڵدانی ئێلخانه کانی مغول له سه‌ره‌تاکانی چه‌رخی شه‌شه‌می کۆچیدا، به‌وجۆره یونانییه‌کان ناودێریان کردووه "پرس" بووگه. که له په‌رسه یان پاسه‌وانی وه‌رگیراوه، نه‌ک ره‌گه‌زێکی تایبه‌تی. ئاویته‌ی "کیشوه‌ری ئێران"، ده‌سکردی مغوله‌کانه و ئاویته‌ی" وڵاته‌پاریزراوه‌کان" یان ممالک محروسه، ده‌سکردی سه‌لجوقییه‌کانی پیش ئه‌وانه وهه‌رسه‌لجوقییه‌کان بوون وشه‌ی" کوردستان"یان بۆ ئه‌و به‌شه له‌وخاکه داگیرکراوه، دانا. دوای مغوله‌کان هه‌تا به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ره‌زاشا، ناوی ئه‌م خاکه هاوبه‌شه"ممالک محروسه" بووه. که‌وابوو ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتداره ره‌گه‌زئارییه! به‌رپرسه‌کانی ئێستا ودوێنێ وپێری ئێران نه‌بوون که له به‌رمرۆڤدۆستی، ناوی کوردستانیان دابێ به‌وشوێنانه که کوردیان تێدا نیشته‌جێیه. ره‌زاشاس دوای زاڵبوون به سه‌ر ئێرانێکدا که ده‌چوو به‌ره‌به‌ره، خۆی بگه‌ینێته‌کاروانی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی وملدان به یاساکانی مافی مرۆڤی هاتوو له پێشکی یاسای بنه‌ڕه‌تی فرانسه له 1789دا، و پاش داپڵۆسینی شوێنه‌واره‌که‌مڕه‌نگه‌که‌ی مه‌شروته‌خوازی ده‌وره‌ی قاجار، بۆ یه‌کده‌ستکردنی وڵات وناوه‌ندیکردنی ده‌سه‌ڵات، یه‌که‌م له1304ی هه‌تاویدا، ناوی"ممالک محروسه"ی که ئاماژه‌یه‌ک بوو به فره‌گه‌لی بوونی ئێران، گوڕی وکردی به"ئێران". دووه‌م_ به پشت به‌ستن به سیسته‌می ئیدئولوژی ده‌سکردی په‌هله‌وی، پلانی گڵاوی"نه‌ته‌وه‌ی ئێران"ی که له‌راستیدا ئاوێته‌یه‌که له نه‌ته‌وه‌کانی فارس، تورک، کورد، بلوچ، عه‌ره‌ب وتورکه‌مه‌ن، جێبه‌جێ کرد! و به مه‌ستی نه‌گوتن به زمانه‌کان ورێباز و پێناسه‌کانی دیکه وگوشه‌گیر کردن و له ئاکامدا تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه، هه‌ویرێکی له پان پارسیم وه‌ک فه‌رمی کردنی زمانی فارسی وپان ئاریائیسمی خه‌یاڵی ورێبازی ئایینی شێعه وخاک په‌رستی وشا په‌رستی، سازکرد. به‌م جۆره بۆسڕینه‌وه‌ی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره هه‌بووه‌کان له‌و وڵاته‌دا، به قازانجی گه‌شه‌کردنی زمان وئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمی واتا فارس، به کرده‌وه و به‌سه‌پاندن، هه‌نگاوی نا! نموونه‌ی ره‌زاشا بۆ نه‌ته‌وه‌سازی وتێکۆشان بۆ سڕینه‌وه‌ی پیناسه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له‌و وڵاته‌دا تاساڵی1933، به‌رنامه‌کانی ئاتاتورک له تورکییه‌بوو. داروده‌سته‌ی ره‌زاشا له هه‌مان کاتدا که پان فارسیسمیان په‌ره‌پێدا، ده‌یانه‌ویست به په‌یڕه‌ویکردن له تورکییه واتا وڵاتی تورکه‌کان، وڵاتی "ئیره‌کان" واتا ئیران، چێ بکه‌ن! که هاوسه‌نگی"گرمان" واتا ئاڵمان بوو. هه‌روه‌ها بۆ مودێرنکردنی ئیران له بواری سه‌ربازی وئیداریی وریگاوبانه‌وه بۆ زۆرترزاڵبوون به سه‌ر به‌شه‌جۆراجۆره‌کانی ئێران‌دا و سه‌پاندنی ئه‌وچاره‌نووسه ده‌سکرده، تیکۆشان. به وته‌یه‌کی دیکه، په‌یره‌وکردنی مودرنیزمی بێ مودیرنیته به واتای په‌سندکردنی ئازادیگه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وایه‌تی، تاک وکۆ وئایینه جیاوازه‌کان ویه‌کسانی نێوان ژن وپیاو. به‌م جۆره هه‌ڤاڵان! ناسیونالیسمی له مه‌ڕئیمه‌ی دانیشتوانی ئێران، له سه‌ربناخه‌ی زمانی فارسی، ره‌گه‌زی خه‌یاڵی ئاریائی یان پان ئاریائیسم و دیارده‌ی دیکه وه‌ک به فه‌رمیکردنی ریبازی ئایینی شێعه وخاک په‌رستی و وباو باپیرپه‌رستی وه‌ک کورش وداریوش، تاک په‌رستی واتا شاپه‌رستی یان ئاریامێهرپه‌رستی، دامه‌زرا و به ده‌سته‌وملان بوون له‌گه‌ڵ "خمینیسم" وتاک په‌رستی"وه‌لی فه‌قێ"و دانانی قه‌واره‌ی"ویلایه‌ت فه‌قێهی وکڕنۆشبردن بۆ نوێنه‌ری خودا له سه‌رهه‌رد واتا وه‌لی فه‌قێ، دوای شوڕشی به‌تاڵانچووی گه‌لانی ئێران، پاوانخوازییه‌که گه‌یشته چڵه‌پۆپه‌ی خۆی! که‌وابوو هه‌تا هه‌نووکه، ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئێران وه‌ک پیشینه‌کانی خۆیان به‌ره‌ولای فه‌لسه‌فه و ئازادیگه‌لی یاسایی ویه‌کسانی تاک وکۆ و فه‌رهه‌نگ و پێناسه جۆراو جۆره‌کان له ئێران‌دا، ئاوڕیان نه‌داوه‌ته‌وه! به‌م جۆره و به پێچه‌وانه‌ی بیری خاوه‌ن ئه‌وتێڕوانینه، نه ناوی کوردستان بۆ"ستانی کوردستان" له مێشکی داگیرکه‌رانی ئه‌و خاکه‌دا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وای پان فارسیسمی خمینیسم، ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و نه هه‌تا هه‌نووکه، به‌و ئاکامه گه‌یشتوون ئه‌م سه‌رزه‌وییه که له سه‌ره‌تاوه به ده‌ست ئه‌وان په‌لپلکراوه، مڵکی کورده و ته‌نیاکورد ئه‌ومافه‌ی هه‌یه له‌وێدا کاروباری خۆی هه‌ڵسووڕێنێ وچاره‌نووسی خۆی به ده‌ستی خۆی دیاری بکا یان بۆ نموونه گشت خاکی ئێران مڵکی گشت دانیشتوانی ئێرانه و پێویسته هه‌موان وه‌ک یه‌ک له ده‌سکه‌وته ماددی ومه‌عنه‌وییه‌کانی که‌ڵک وه‌ربگرن ورێز له فه‌رهه‌نگ وکولتور و ئازادی ئێراده‌ی یه‌کتربگرن! چونکه هێشتا ئاپارتایدی ره‌گه‌زی، زمانی و ئایینیش، له سه‌رانسه‌ری ئیڕاندا، به‌رده‌وامه، کوردستانه خۆدموختاره به‌رته سکه‌که‌ش! هێشتا هه‌وای ئازادی وسه‌ربه‌ستی هه‌ڵنه‌مژیوه. که‌وابوو خشتی یه‌که‌می ناسیونالیزمی ئیران، ڕاست دانه‌نراوه، له باتی ئه‌وه له سه‌ربناخه‌ی ئازادی ویه‌کسانی مافه‌کان وپاراستنی مافه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نه‌ته‌وه وه‌لانراوه‌کان، دامه‌زرێ، وه‌ک ئاماژه‌م پێ‌کرد له سه‌ربنچینه‌ی پان ئاریائیسم دانراوه وئه‌مه‌ش به واتای سڕینه‌وه‌ی پیناسه‌ی کوردوتورک وبلوج وتورکه‌مه‌ن وعه‌ره‌به و پان فارسیسم بۆته کۆڵه‌که‌ی بنه‌ڕه‌تی دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ نافارسه‌کان وبووه‌ته ماکه‌ی بیری سیای وده‌سه ڵاتداره‌تی وسته‌می شاهی ئیستا، شوێنی خۆی داوه به سته‌می ئایینی وجیاوازی دانانی زه‌ق له نیوان دین ورێبازه ئایینیه‌کاندا ومیچه‌که‌شی بۆته "رێبازی شێعه ی دوازده‌ئیمامی ورێبازی خمینیسم، له دایک بووه! جیا له گشت ئه‌مانه ئاوڕدانه‌وه له میژووی هاوچه‌رخ و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی تێرۆری سمکۆی شکاک، دواتر له سێداره‌دانی سه‌رکۆماری کوردستان نه‌مر قازی محه‌ممه‌د وقازییه‌کانی دیکه به ده‌ستی ره‌زاشا و حه‌مه ره‌زاشا و له‌م دوایانه‌دا، تێرۆری دوکتور قاسملو ودوکتورشه‌ره‌فکه‌ندی، دووسکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وهاوڕێیه‌کانیان له ئوتریش وبرلین و بیست ونۆساڵ شه‌ڕی داسه‌پاو له‌و به‌شه له کوردستاندا و قه‌ڵاچۆکردنی گونده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شه‌هیدکردنی ده‌یان هه‌زار له خه‌ڵکی کوردستان وشۆڕشوانانی کورد له کۆمه‌ڵه ودێموکرات و ئه‌وانی دیکه به ده‌ستی فه‌رمانڕه‌واکانی په‌یڕه‌وی وه‌لی فه‌قێ وبه‌ردوام بوونیان له بێوازکردنی رۆڵه‌کانمان به هۆی ماده‌هۆشڕفینه‌کان وگرتن وکۆشتن وله سیداره‌دان و سووکایه‌تی پێکردن و بێبه‌شکردنی خه‌ڵکه‌که‌مان، له ده‌سکه‌وته‌کاری وئیداری و ئابووری وفه‌رهه‌نگی و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌کان، نابێ چاویان لی بنوقێنین و به هێندیان نه‌گرین! ئه‌مانه گشت ده‌بوو ئه‌و په‌یامه‌یان به سه‌رکرده و په‌یڕوانی ئه‌وره‌وته راگه‌یاندبایه که دیارده‌یه‌ک به ناوی خۆدنوختاری نه به‌رته‌سک و نه به‌رفراوان، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، خۆیاناکرێ و له بنه‌ڕه‌تدا، ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌ت فه‌قێهی له سه‌ربڕیار و فه‌رمانی تاک وتاک په‌رستی، دانراوه و ئێراده‌ی خه‌ڵک وویستی نه‌ته‌وه له‌وقه‌واره‌دا بۆ دانی ده‌سه‌ڵات به هه‌ڵبژێردراوان، واتای نیه وسه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات و یاسادانه‌ر، تاکه وئه‌ویش له په‌یڕه‌و پڕۆگرامی خۆیدا، باسی ئوتونۆمی یان خۆدموختاری نه‌کردووه. ئه‌رێ، له‌وڵاتی"ئێره‌کان"دا، ناوی کورد وکوردستان وه‌ک تورکییه، پاوان نیه و هه‌م ستانێکیش به ناوی کوردستان هه‌یه. به‌ڵام له‌م وڵاته‌دا، ناوی، ئازادی، یه‌کسانی، ئازادی تاک وکۆ و قه‌ڵه‌م وپێک هێنانی کوڕوکۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وجیا له ده‌سه‌ڵات وه‌ک ئورووپا وخۆدموختاری یان ئۆتونومی یان فیدراڵی و باسی قه‌وم ونه‌ته‌وه و زمان وکولتوورجیاوازی وئه‌وه که ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات خه‌ڵک یان نه‌ته‌وه‌بێ نه‌ک تاک، پاوانه وئه‌وه‌ی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ومافانه وپێکهینانی ئه‌وکۆمه‌ڵگایه، تێ‌بکۆشێ، ئاژاوه‌گیر له سه‌رهه‌رد و شه‌ڕکه‌ر له‌گه‌ڵ خودایه و رشتنی خوێنی ره‌وایه! ئه‌رێ هاو ده‌رده هاومه‌ینه‌ته‌کانم! بوونی ستانی کوردستان، به واتای خۆد مۆختاری شرۆڤه ناکرێ، که له بنه‌ره‌تیشدا، شتی وه‌ها له ئارادانیه. هه‌رجۆریک بێ، دان یان وه‌رگرتنی خۆدموختاریش، ده‌ردی بێ پێناسه‌یی کورد، ده‌وا ناکا وته‌نیا ریگاچاره تێکۆشانه بۆ ئه‌وه خۆمان به ده‌ستی خۆمان چاره‌نووسی خۆمان دیاری بکه‌ین نه‌ک که‌سان یان نه‌ته‌وه یان ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیکه. هیوادارم سیاسه‌توانانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، له سه‌رحیسابی به‌ره‌و پیشبردنی ئامانجی به‌رته‌سکی خۆیان و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی گرفتی هه‌نووکه‌ییان، مافی خه‌ڵکی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، نه‌که‌نه قوربانی. چونکه ئه‌گه‌ر له داگیرکه‌ران نه‌ترسن وراست وره‌وان باسی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن، گرفته‌که‌مان یه‌که و خاوه‌ن خاکی کوردستان، خه‌ڵکی کوردستانه و بێجگه‌خۆمان، که‌سی دیکه ئه‌و مافه‌ی نیه بڕیارله سه‌رخه‌ڵک وخاکمان بدا. که ده‌رد وکێشه‌مان یه‌ک بوو، ده‌رمانیشی یه‌که وئه‌ویش ته‌نیا به هاوسۆزی و هاودڵی پزیشکه‌کانی که هه‌موومانین، چاره‌سه‌رده‌کرێ. ده‌با ئێمه‌ش له ژیانماندا، جارێک بۆ هه‌میشه یه‌کبگرین، هاوبیروهاریکاری یه‌کتربین و به یه‌کگرتوویی، به ده‌ستی خۆمان چاره‌نووسی خۆمان دیاری بکه‌ین. بژی کوردستانیکی دێموکراتیک وپرله ئازادی و پاراستنی مافی مرۆڤ.
خه‌لێقی. ژانه‌وه‌ری2008 ، سوید.
|
|
|
|
|
|
|