| |
|

|
چه‌ند وته‌یه‌کی مامۆستا حه‌سه‌ن زاده له سه‌ر یه‌گرتوویی حیزب!!! و .... ، ساڵه نه‌ڵۆسی
|
ماوه‌یه‌که باس له‌وه ده‌کرێ که جه‌ماعه‌تی کاک مه‌لا حه‌سه‌ن خه‌ریکی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ ناو باوه‌شی حیزبی دایک ، من به ش به‌حاڵی خۆم دژی گه‌ڕانه‌وه نیم به تایبه‌ت بۆ ئه‌ندامانی ساده‌یان به‌ڵام نه‌ک بۆ به‌رپرسانی که هه‌میشه هه‌ر خۆیان ده‌بینن و تا ئه‌و کاته خۆیان له ده‌سه‌ڵات دا هه‌ن ، حیزب به هی خۆیان ده‌زانن و هه‌میشه قسه له یه‌کگرتوویی حیزب ده‌که‌ن . له ژێره‌وه گوێ له قسه‌کانی مامۆستا حه‌سه‌ن زاده بگرن ، که چۆن باس له یه‌کریزی حیزب ده‌کات ، چۆن باس له په‌یره‌وی کردن له ره‌ئی ئه‌کسه‌ریه‌ت ده‌کات، ئه‌و کاته‌یه که بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که مامۆستا و به‌رپرسانی تری ئه‌م جه‌ماعه‌ته چه‌نده دێمۆکڕاتن و به گه‌رانه‌وه‌یان بۆ لای حیزب چه‌نده حیزب به‌ره‌وه دێمۆکڕاسی هان ده‌ده‌ن. مامۆستا حه‌سه‌ن زاده تا خۆی سکرتێری حیزبی دێموکرات بوو ، هه‌رکه باس له کێشه‌کانی ده‌سه‌ڵات خوازی له ناو حیزب ده‌کرا زۆر به تووندی هه‌ڵوێستی ده‌گرت و هه‌میشه پێی له سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت که حیزبی دێموکرات قه‌ت کێشه‌ی ده‌سه‌لات خوازی نیه و به‌ڵام هه‌ر که به‌رپرسایه‌تی نه‌ما شار له ئوروپا نه‌ما که سه‌ردانی نه‌کات و باس له کێشه‌کانی حیزب که خۆی دانه‌ری بوو نه‌کات و هه‌رچی جاران خه‌لکی تر باسیان ده‌کرد و ئه‌مجاره خۆی باسی ده‌کردن ، واته بۆ کفر بوو خه‌ڵک باسیان بکات به‌لام بۆ خۆی به حه‌قی خۆی و دیفاع له حیزبی ده‌زانی.
له هه‌مووی گرینگتر به قسه‌ی خۆیان حیزبی دێمۆکراتیان له‌ت کردوه ، ئه‌وان به شانازیه‌وه ده‌ڵین حیزبی دێمۆکڕاتمان له‌تـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــکرد ، ئه‌م جه‌ماعه‌ته زۆر له‌و خه‌ڵکانه قه‌ڵسن که وشه‌ی ئیشعاب یان جوێ بوونه‌وه به کار ده‌به‌ن و له‌ت بوون به وشه‌ی راست ده‌زانن ، خۆیان به قسه‌ی خۆیان ده‌سه‌لمێنن که ئه‌وان کاریان ته‌نیا ئه‌وه بووه که حیزبی دێمۆکرات له‌ت که‌ن و ئاسه‌وارێک له‌م حیزبه نه‌مێنێت، من پێم وایه که‌سێک دڵسۆزی حیزب بێت قه‌ت هه‌وڵی له‌ت کردنی حیزب نادات. به‌داخه‌وه زۆر ئه‌ندامی ساده‌ش فریوی ئه‌م به‌رپرسه کورسی خوازانه‌یان خوارد و ئێستاش ده‌بینن که ئه‌م کورسی خوازانه چه‌نده دێمۆکراتن.
ئه‌م جه‌ماعه‌ته ئه‌م جاری دوهه‌میانه که خۆیان تاقی ده‌که‌نه‌وه و که‌سانی تریشیان له گه‌ل که‌وتووه که جاری سێهه‌م و بگره چواره‌میشیه‌تی به‌ڵام له سایه‌ی وه‌فاداری ئه‌ندامانی دڵسۆزی حیزبمان ئه‌مجاره‌ش له پیلانه‌که‌یان دا سه‌ر نه‌که‌وتن و ده‌زانن ته‌نیا رێگا چاره‌یان گه‌رانه‌وه بۆ باوه‌شی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه و به‌س ، به‌لام هیوادارم ته‌نیا ئه‌ندامانی ساده‌یان به‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌شی رێبه‌ریان که زۆر سه‌ریان لێ شێواوه و خۆشیان نازانن چیان ده‌وێت و ته‌نیا ئه‌وه‌ی به دوای وه‌ن کورسیه نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
دێمۆکراسی ناوخۆی ئه‌م جه‌ماعه‌ته و باس له ئازادی بیر‌ورا
ئه‌وان پێش جوێ بوونه‌وه و دوای جوێ بوونه‌وه زۆریان ره‌خنه ئاراسته‌ی کومیته‌ی حیزب له سوید کرد که کاک " م " بۆ هه‌ڵپسێردراوه و مامۆستا حه‌سه‌ن زاده خۆی هێرشی زۆری کرده سه‌ر کۆمیته‌ی سوید و حیزبی تاوانبار کرد که خه‌لکانی دڵسۆز به زۆر له حیزب ده‌رده‌که‌ن به‌ڵام دبینین هێشتا خۆیان نه‌بوونه به هیچ هیزه‌ک که خه‌ڵک حیسابیان بۆ بکات به‌ڵام له سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مان براده‌ره ره‌خنه‌ی لێ گرتوون که ره‌خنه‌کانیشی زۆر تووند نین ئه‌وه هه‌ڵیان په‌سارد .
ئه‌مه ده‌قی ره‌خنه‌کانی کاک م :
م 2007-12-11 ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری لاوان مه‌حکومه!
هه‌روه‌ک ده‌زانن له کۆنفڕانسه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب دا که بۆ کۆنگره‌ی 14 گیراون ، ئه‌وپه‌ڕی بێ‌لوتفی به‌رامبه‌ر به یه‌کیه‌تیی لاوان کراوه. سه‌رنج ڕاکێش ئه‌وه‌یه کاتێک ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌شداری کۆنگره بین ده‌ڵێن کۆنگره‌ی حیزبه و پێوه‌ندی به لاوانه‌وه نی‌یه. به‌ڵام کاتێک ئێمه ده‌مانه‌وێ کۆنفڕانسی خۆمان بگرین ده‌بنه به‌ربه‌ست و ناهێڵن کۆنفڕانسه‌که‌مان به‌ڕێوه‌ببه‌ین، کۆنفڕانسێک که لانیکه‌م ده‌بوو 3 مانگ پێش ئێستا گیرابایه ، به‌داخه‌وه ئێمه له‌به‌ر نه‌بوونی پوڵ و پاره نه‌مانتوانی کۆنفڕانس بگرین شوکور بۆخودا حیزبیش قه‌ت پوڵی نی‌یه (هه‌تا ئێستاش ئێمه چوار ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری لاوانمان هه‌ڵنه‌بژاردوون که مانگی 8 کۆنگره گیراوه، واته چوارمانگ زیاتر به‌سه‌ر کۆنگره‌دا تێپه‌ڕێوه، کاتی ئاسایی به‌ڕێوه‌بردنی کۆنفڕانسی ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا ئاخیری مانگی 9 بووه، واته سێ مانگ پێش ئێستا. ئێمه ئه‌گه‌ر کۆنفڕانس بگرین بێجگه له‌وه‌ی کاره ڕۆتینی‌یه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ین ده‌بێ به‌رنامه‌ی تایبه‌تی دابڕ‌ێژین که ڕێکخراوه‌که‌مان زیندوو بکه‌ینه‌وه و له‌بواری ماڵی‌یه‌وه بتوانین چیدی سواڵ له حیزب نه‌که‌ین.).
ئێستا که ئێمه به‌خۆشیه‌وه بۆخۆمان پوڵمان هه‌یه و پێویستمان به پوڵی حیزب نی‌یه ئێستا حیزب! واده‌زانێ کوده‌تای لێده‌که‌ین و نایه‌وێ هه‌تا دوای کۆنگره‌ی حیزب (به ناشکوری ناڵێم که‌س نازانێ که‌ی ده‌بێ و چۆن ده‌بێ) نابێ ئێمه کۆنفڕانسه‌که‌مان بگرین. له‌هه‌مووی سه‌رنج ڕاکێشتر ئه‌وه‌یه که ئێستا کۆنفڕانسی لاوان بۆته موشکیله بۆ حیزب و حیزب ده‌بێ نه‌هێڵێ له‌کاتی خۆیدا بگیرێ!؟ هاوڕێ‌یان پێویسته وریابین ئه‌و هه‌ڵوێستێکه له‌وپه‌ڕی خراپی و بێ‌جێ‌یی خۆیدایه. ئه‌گه‌ر حیزب ناتوانێ هاوکاریمان بکا نابێ ببێته کۆسپ له ڕێگای کاروتێکۆشانی لاوان‌دا.
م
ئه‌مه‌ش بڵاو کردنه‌وه هه‌واڵی هه‌لپه‌سێرانی کاک "م " له سایتی بۆ رۆژهه‌لات که دوای ماوه‌یه‌کی کورت پێیان لا بردن واته ئه‌مه‌شیان به دڵ نه‌بوو و سایتی بۆ رۆهه‌ڵاتیان ناچار کرد که سانسۆری بکات , ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات که سایتی بۆ رۆژهه‌ڵات که کاک خالید به‌رپرسیه‌تی و باس له ئازادی رۆژنامه‌وانی ده‌کات چه‌نده ده‌توانێ ئازاد کاره‌کانی بکات.
ئه‌مه ده‌قی هه‌واڵه‌که‌ی بۆ رۆژهه‌لات
یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی رۆژهه‌ڵات به‌رپرسیكی خوی به ماوه‌ی 6 مانگ هه‌لپسارد 2008 02 03 - 10:48 كومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌لاتی كوردستان له نامه‌یه‌ك كه ده‌قه‌كه‌ی ده‌ست (بۆرۆژهه‌لات) كه‌وتوه، به‌رپرسی كومیته‌ی لاوانی خۆی له ولاتی سوید بۆ ماوه‌ی 6 مانگ هه‌لپسارد. هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا هۆكاره‌كانی ئه‌م بریاره‌یان له 5 خال دا ده‌ست نیشان كردوه كه له خالی 5 دا هاتووه:"هه‌ره‌شه كردن‌و بێ حۆمه‌رتی له حیزب‌و نامه‌و داواكاری نوسین به ناوی یه‌كیه‌تی لاوان بی ئه‌وه‌ی كه‌س له به‌ریوه‌به‌ریی له‌و شته ئاگادار بی". هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا ناوی ئه‌و شوێن‌و ئۆرگانانه هاتووه كه ئه‌م بریاره‌یان واژۆ كردوه هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه كه ئه‌گه‌ر ناوبراو له‌م ماوه‌یه‌دا گرفتی دیكه بێنیته پێش بۆ لاوان‌و حیزب ئه‌وه بۆ هه‌میشه له‌و رێكخراوه ده‌رده‌كرێت. له کۆتایی دا هیوادارم ئه‌ندامانی ساده بگه‌رێنه‌وه و بێنه‌وه ناو حیزبی خۆیان و چیدی فریوی دێمۆکراسی خوازی ئه‌م جه‌ماعه‌ته نه‌خۆن و ئه‌وان دێمۆکراتن تا خۆیان ده‌سه‌لاتیان هه‌یه ، ده‌سه‌لاتیان نه‌ما ئیتر که‌س دێمۆکڕات نیه.
فه‌رموون چاوێکیش له‌م فیلمه‌ی مامۆستا بکه‌ن و گوێ له قسه‌کانی بگرن.
ئه‌گه‌ر له سه‌روو فیلمه‌که‌تان نه‌دیت تکایه ئێره کلیک بکه‌ن ساڵه نه‌ڵۆسی 2008-02-05 |
|
|
|
|
|
|