| |
|

|
وڵاتی ئێمه ، که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی
|
ده‌با بزانن هه‌موو جیهان .... ئێمه‌ین خاوه‌ن وڵاتی خۆشه‌ویستی و زێڕ و ژیان ئێمه‌ین خاوه‌ن مێژووی هه‌میشه سوور و تێکۆشان ده‌با بزانن هه‌موو جیهان..... ئێمه‌ین خاوه‌ن خاکێک و چوار ده‌ورمان به ده‌یان ئه‌ژدیهای زۆردار که قه‌د ناتوانن بمانخنکێنن نه به کیمیاوی و نه ئه‌تۆم نه پاسدار ده‌بابزانن هه‌موو جیهان.... وڵاتی ئێمه نه سه‌رابه نه خه‌وونه خه‌یاڵ وڵاتی ئێمه زێڕوگه‌وهه‌ره.......بۆ گه‌لی کورد تاجی سه‌ره وڵاتی ئێمه خاوه‌ن مێژووی پڕ هه‌ست و ئازاره وڵاتی ئێمه خاوه‌ن دایکانی پاک و مریم واره ده‌بابزانن کریستۆف کۆلۆمبۆکانی جیهان......... وڵاتی ئێمه نه‌دۆزرایه وڵاتی ئێمه دایکی ئاده‌م و حه‌وایه وڵاتی ئێمه خاوه‌ن کۆماری کوردوستانه.......دایکی پێشه‌واو هه‌موو شه‌هیدانه ده‌بابزانن کریستۆف کۆلۆمبۆکانی جیهان......... وڵاتی ئێمه نه‌دۆزرایه وڵاتی ئێمه دایکی ئاده‌م و حه‌وایه بۆ خێروبێری وڵاتی ئێمه...........وڵاته نوێکه‌ی تۆ خۆی ئه‌دا به گژ دونیایه
که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی
|
|
|
|
|
|
|