| |
|

|
مسته‌فا هیجری: گۆرانی ئێران به فێدراسیۆنێکی فره‌نه‌ته‌وه ده‌بێته هۆی وه‌رچه‌رخانێکی فیکری قۆڵ سه‌باره‌ت به وڵاته‌که‌مان "
|
گه‌ڵاڵه‌ی دێموكراسی فێدراڵ بۆ ئێران رێبه‌ندانی 1386
هه‌ر له‌و كاته‌وه كه فۆندا‌مێنتالیسته ئیسلامی‌یه‌كان دوای شۆڕشی ئێران حكوومه‌تی خۆیان به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، سیاسه‌ته‌كانی رێژیمی ئاخوندی بوونه‌ته هۆی سه‌رسووڕمان له لای سیاسه‌تمه‌داران، رۆژنامه‌وانان‌و ئاكادێمیکه‌کانی رۆژئاوایی. له پاڵ ئه‌م سه‌رسووڕمانه‌وه، هێندێک که‌س له رۆژئاوادا گریمان ده‌که‌ن که له نێوان جه‌نا‌حه‌کانی رێژیمی ئاخوندی‌دا، جیاوازی راسته‌قینه هه‌یه.
ئه‌و گریمانه‌یه تا راده‌ێک له‌و بۆچوونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که له نێو رێژیم‌دا بیروڕاو و ده‌نگی جیاواز بوونیان هه‌یه. په‌یامبه‌رانی رێژیم جاری وایه دژایه‌تی ته‌واوی نۆرمه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان راده‌گه‌یه‌نن‌و جاری دیكه وا ده‌نوێنن كه رێژیم ئاماده‌یه له کرداری تێروریستی خۆیدا گۆڕان پێك بێنێ. به‌ڵام گه‌یشتن به‌و ده‌رئه‌نجامه که له نێو ئه‌و جه‌ناحانه‌دا جیاوزای راسته‌قینه هه‌یه و ئه‌ویش به گوێگرتن له‌و په‌یامانه، تێگه‌یشتنێکی هه‌ڵه له‌مڕ ئێرانی ئه‌مرۆ دروست ده‌کا. به هۆی ئه‌وه‌وه که كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی رێژیم زۆر جار هاوكات له سه‌ر بابه‌تێك دوو رای جیاواز راده‌گه‌ێنن، ئه‌و تێگه‌یشنه هه‌ڵه‌یه له‌مر ئێران ته‌قوێت ده‌بێ و ئه‌مه‌ش وا ده‌كا كه دنیای ده‌ره‌وه بڕوا به‌وه بكا كه كۆماری ئیسلامی قابیلی گۆڕانه. هه‌ڵبه‌ت بۆ ئێمه‌ی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی، نه لێدوانه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی و نه کرده‌وه‌کانی رێژیم جێگای سه‌رسووڕمان نین. به‌ڵكوو ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رسووڕمانه بڕوای دنیای ده‌ره‌وه‌یه به بوونی جیاوازیی راسته‌قینه له نێو رێژیمی ئاخوندی‌دا. لێدوانه ناكۆكه‌كانی وته‌بێژانی رێژیم‌و هه‌روه‌ها سیمای دووگانه‌ی ئه‌و رێژیمه كه له "توندڕه‌وێكی" وه‌ك ئه‌حمه‌دی‌نژاد له لایه‌كه‌وه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه له نوێنه‌ره "میانه‌ره‌وه‌کانی" ده‌بیسترێن‌و ده‌رده‌كه‌ون، جه‌وهه‌ری هه‌مان پێكهاته‌ی شوومی سیاسی‌یه‌يه كه بۆ زیاتر له 28 ساڵ گه‌لانی ئێرانی تووشی وه‌حشه‌ت كردووه. ره‌هه‌ندێکی دیکه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه که دنیای ده‌ره‌وه له ئێران هه‌یه‌تی، وێناکردن و باسکردنی ئێرانه وه‌کوو وڵاتێکی یه‌کده‌ست له‌بواری ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی و که‌لتوورییه‌وه. وێنه‌یه‌ك كه دنیای ده‌ره‌وه له ئێران هه‌یه‌تی ئه‌و فره نه‌ته‌وه‌یی، كه‌لتوورییه له‌خۆ ناگرێ، یان دروستتره بگوترێت چاوپۆشیان لێ‌ده‌كرێ. ئه‌و چاوپۆشی كردنه‌و هه‌روه‌ها بیروڕای هه‌ڵه سه‌باره‌ت به حكوومه‌تی ئایینی له ئێران‌دا بنه‌مای تێگه‌یشتن‌و هه‌ڵوێستی دنیای ده‌ره‌وه‌ی له مه‌ڕ ئێران پێكهێناوه. ده‌بێ ئه‌وه‌شی لێ زیاد کرێ که سه‌رباری پشتیوانی كردنی به‌رده‌وامی رێژیمی ئاخوندی له تیرۆریزم له ئاستی جیهاندا‌و هه‌روه‌ها سه‌رباری هه‌وڵه‌کانی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی کۆکوژی، هێندێك لایه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڕوایان به جه‌ناحی "میانه‌ره‌و" له نێو رێژیم‌دا هه‌یه. ئه‌م لایه‌نانه پێیان وایه ئه‌و جه‌ناحه "میانه‌ره‌وانه" ئێران ده‌خه‌نه سه‌ر رێگای دێموکراتیزاسیۆن و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گۆرن. هێندێک وڵاتی ئورووپایی سیاسه‌تی "دیالۆگی چاكسازی" (constructive dialogue) و پێوه‌ندی تیجاری‌یان له‌گه‌ڵ ئێران گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئامانجه بگه‌ن‌و، ئه‌مریكایی‌یه‌كان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ته‌حریم هه‌وڵیان داوه گۆڕان له كرده‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا پێك‌بێنن. به‌لام سیاسه‌تی ئورووپا‌و سیاسه‌تی ئه‌مریكا تا ئێستا هیچ ده‌سكه‌وتێكی پۆسه‌تیڤیان نه‌بووه. به له به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که هه‌وڵه دێپلۆماتیكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئێران قانع بكرێ واز له پیتاندنی ئۆران‌یۆم بێنێ سه‌ر ناگرن، سێ ئاڵتێرناتیڤ ده‌مێننه‌وه: 1) گرتنه‌به‌ری رێگای هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر رێژیمی ئاخوندی؛ 2) پشتیوانی کردنی ئۆپۆزیسێونی دێموکراتیکی ئێرانی بۆ ئه‌وه‌ی رێژیم بگۆرن؛ 3) قه‌بوڵ کردنی ئێران وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن چه‌كی ناوكی. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که راپۆرتی ده‌زگا ئیتلاعاتییه‌کانی ئه‌مریکا (NIE) له مانگی دیسامبری 2007د‌ا "به دڵنیاێکی زۆره‌وه" به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌یشت که ئێران به‌رنامه‌ی وه‌ده‌ستهێنای چه‌کی ناو‌کی له ساڵی 2003د راگرتووه، ئه‌و راپۆرته ئیستنباتی ئه‌مریکای له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌ترسییه‌ی که ئێران پێکی دێنێ، نه‌گۆری. له ئاخرین سه‌فه‌ری خۆیدا بۆ ناوچه‌ی روژهه‌ڵاتی ناوین، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا جۆرج بوش له لێدوانێکدا گوتی: "کرداره‌کانی ئێران مه‌ترسێکن بۆ سه‌ر ئاسایشی گشت وڵاتان." ئه‌وه‌ی که راپۆرتی ناوبراو نه‌بوو به هۆی وه‌رچه‌رخانی ئیستنباتی ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌ترسییه‌ی که ئێران پێکی دێنێ، نابێ وه‌ک سورپرایزێک بێته به‌رچاو، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران له 5 بۆاراندا پێکهێنه‌ری مه‌ترسییه. بێجگه له هه‌وڵی ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناو‌کی، رژیمی ئاخوندی پشتیوانی سه‌ره‌کی تێرۆریزم و تیرۆره له ته‌واو جیهاندا. ئێران هه‌روها هه‌موو هێزی خۆی خستوه‌ته گر بۆ ئه‌وه‌ی پێش له پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرایلییه‌کان و فه‌لستینیه‌کان بگرێ و هه‌روها پشتیوانی کۆمه‌ڵێک رێکخراوی تێرۆریستی له ناوچه‌که‌دا ده‌کا. ئێران هه‌روها مه‌ترسیێکی ئاسایشی راسته‌و‌خۆیه بۆ سه‌ر وڵاتانی که‌نداو. ده‌بێ ئه‌وه‌شی لێ زیاد کرێ که پسپۆرانی بۆاری بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی و هه‌روها هێندێک کاربه‌ده‌ستی پێشووی حکوومه‌تی ئه‌مریکا ده‌رئه‌نجامه‌کانی راپۆرتی ناوبراویان له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ زۆر خاڵدا هێناوه‌ته ژێر پرسیار. ئیستدلالی سه‌ره‌کی له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌مه‌یه که جیاوازیدانانی ئه‌و راپۆرته له نێوان به‌رنامه‌ی "مه‌ده‌نی" و به‌رنامه‌ی "نیزامی" له که‌یسی ئێران‌دا قابیلی په‌سه‌ند نییه. هه‌روها کۆمه‌ڵێک پرسیاری مه‌شروع تا ئێستا له لایه‌ن ئێرانه‌وه وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه: ئێران بۆ پێویستی به وزه‌ی ناوکییه له کاتێکدا که خاوه‌نی نه‌وت و و گازێکی زۆره؟ ئێران بۆ خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانی موشه‌کگه‌لێکه که دروستکردنیان به‌و مه‌به‌سته‌یه که به کڵاوی ناو‌کی (nuclear warheads) چه‌کدار بکرێن؟ ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین كه ته‌نها گۆڕانی رێژیم‌و هێنانه سه‌ركاری حكوومه‌تێكی دێموكراتیكی فیدراڵ ده‌توانێ ویستی گه‌لانی ئێران بۆ ئازادی وه‌دی بێنێ‌و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ببێ به ئه‌ندامێك که کار بۆ شتی باش بکا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی‌دا. كاتی ئه‌وه هاتووه كه رۆژئاوا ستراتژی‌یه‌كی دووربین بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به پشتیوانی كردنی هێزه دێموكرات‌و سێكۆلاره‌كانی نێو ئێران‌و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن، رێژیم له ئێران‌دا بگۆردرێ. له وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گومانیان هه‌یه سه‌باره‌ت به سیاسه‌تێکی وا، له پاڵ ئه‌و مه‌ترسییه‌ی که ئێران بۆ ئاسایش و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی پێکی دێنی له‌و پێنج بۆاره‌ی که پێشتر ئاماژه‌ی پێ درا، ئاماژه به كرداری كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ین له بواری پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، چه‌وساندنه‌وه‌ی گرووپه ئیتنیكیه‌كان، نه‌ته‌وه‌كان‌و گرووپه ئایینی‌یه‌كان. هه‌روه‌ها پێمان وایه ئه‌گه‌ر رێژیمی ئاخوندی، به‌و عه‌قلییه‌ته تێرۆریستییه‌ی كه هه‌یه‌تی، ده‌ستی به چه‌كی ناوكی رابگا، مه‌ترسی‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه له رۆژهه‌لاتی ناویندا بلاو بێته‌وه، که یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی جیهان كه پڕه له گێره‌و كێشه و مخابن هه‌وێنی شه‌ری تیدایه. ئه‌وه‌ی كه هێندێك له ولاتانی دراوسێی ئێران له ناكاو‌و هاوكات له ساڵی پێشوودا عه‌لاقه‌یان نیشان د‌ا به وزه‌ی ناوكی، سیگناڵێكه كه ناوچه‌كه به‌ره‌و سیناریۆیه‌كی مه‌ترسی‌دار ده‌با. ده‌بێ ئه‌وه‌شی لێ زیاد بكرێ كه ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ستی به چه‌كی ناوكی رابگا، رێژیمی ئاخوندی له‌خۆبایی ده‌بێ‌و گرووپه تیرۆریسته‌كانی له لوبنان، عێراق‌و شوێنه‌كانی دیكه به مه‌به‌ستی فشارهێنان بۆ ئه‌مریكا، ولاتانی دیكه‌ی رۆژئاوا‌و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه به‌هێزتر ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریان بكا به دانی هێندێك ئیمتیاز. به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌زموونی عێراق بۆته هۆی زیاد بوونی به‌دگومانی به‌رانبه‌ر به گۆڕانی رێژیم له رێگای هێرشی نیزامی‌یه‌وه، ئه‌ركی گۆڕینی رێژیم له ئێران‌دا ده‌بێ بسپێردرێ به ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی. هه‌وڵێكی وا دوو قازانجی به‌رچاوی ده‌بێ: له لایه‌كه‌وه ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانانی له ئه‌ركێكی قورس نه‌جات ده‌دا‌و له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌س ناتوانێ شه‌رعییه‌تی ئه‌خلاقی‌و سیاسی گۆرانی رژیم له لایه‌ن ئێرانییه‌کانه‌وه بێنێته ژێر پرسیار. هه‌ڵبه‌ت ستراتژی‌یه‌كی وا سه‌ر ناكه‌وێ ئه‌گه‌ر پشتیوانیكردنی فره‌یه‌تی ئێتنیكی‌و نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا نه‌كا به یه‌كێك له كۆڵه‌كه ئه‌ساسی‌یه‌كانی. پشتیوانیکردن له‌م فره‌یه‌تییه هه‌ره‌وها گیرنگیێکی ستراتژیکی هه‌یه له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ دێموکراسی له ئێران‌دا. هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ئێران به‌شی هه‌ره زۆری داهاتی خۆی له فرۆشتنی نه‌وت به‌ده‌ست دێنێ، هیچ مێكانیزمێك په‌یدا نابێ كه رێژیمێكی ئه‌وتۆ پابه‌ند بكا به داخوازی سه‌روه‌ری گه‌ل، یان دێموكراسی. ئه‌مه گرفتێكه كه له هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا هه‌یه كه رێژیم له رووی دارایی‌یه‌وه سه‌ربه‌خۆیه‌و منه‌تی به خه‌ڵك نیه. لێره‌دایه كه فره‌یه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا گرنگی‌یه‌كی ستراتژیك ده‌گرێته خۆی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دێموكراسی له وڵات و ساقامگیری له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناویندا. به مه‌رجیك كه پشتیوانی‌یه‌كی جیدی بكرێ له پێكهێنانی فیدراسیۆنێكی فره‌نه‌ته‌وه له‌و وڵاته‌دا، فره‌یی ئێتنیكی‌و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی چه‌ند ته‌ره‌فه‌ی تایبه‌ت له نێوان پێكهاته‌كانی ئێران‌و حكوومه‌ت‌و، به نۆره‌ی خۆی بالانسێك پێك دێنێ به قازانجی دێموكراسی. گۆرانی ئێران به فێدراسیۆنێکی فره‌نه‌ته‌وه ده‌بێته هۆی وه‌رچه‌رخانێکی فیکری قۆڵ سه‌باره‌ت به وڵاته‌که‌مان. فێدراسیۆنێکی فره‌نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی، کۆتایی به ئه‌فسانه‌ی ئێرانێکی تاکنه‌ته‌وه ده‌ێنێ ـ ئه‌فاسنه‌یه‌ك که به یارمه‌تی زه‌بروزه‌نگێکی ئێجگار زۆری عه‌سکه‌ریی و سایکۆلۆژی راگیراوه ـ و بێ گومان له گه‌ڵ پێکهاته‌ی راسته‌قینه‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌ی وڵات‌دا دێته‌وه. کۆڵه‌که‌ی ئه‌ساسی ئه‌م شێوه فێدرالیزمه دانپێدانانه به‌وه‌ی که ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌يی سه‌رچاوه‌ی که‌رامه‌تی تا‌ک تا‌کی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانه. چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا ته‌نها باشکردنی باری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری تا‌ک تا‌کی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌کان نیه به‌ڵکوو، چاره‌سه‌رێکی دادپه‌روه‌رانه و درێژخایه‌ن دانپێدانانی سیاسییه به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و هه‌روها بوونی زامنی ده‌ستووری بۆ مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانیان و بۆ ئه‌وه‌ی مافی سه‌روه‌رییان به سه‌ر خاکی خۆیاندا هه‌بێ. به پێچه‌وانه‌ی ترسی هێندێک لایه‌ن له‌وه‌ی که فێدرالیزم ببێته هۆی له‌ت بوونی ئێران، ئه‌م مۆدێله له فره‌نه‌ته‌وه‌یی‌بوونی ئێران یه‌کیه‌تی دروست ده‌کا. به كورتی، ئه‌گه‌ر له رابردوودا فره نه‌ته‌وه‌یی‌بوونی ئێران به "گرفت" له قه‌ڵه‌م دراوه له لایه‌ن حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانه‌وه‌و که‌وتووه‌ته به‌ر زه‌بروزه‌نگ‌و سیاسه‌تی تواندنه‌وه، له راستی‌دا ئه‌م فره‌نه‌ته‌وه‌یی‌بوونه له ئێران‌دا كلیلی دێموكراسی پێ‌یه. به‌و پێ‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی دنیای ده‌ره‌وه‌یه كه پشتیوانی فره‌یه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا بکا. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ستراتژی‌یه سه‌ر بگرێ، دنیای ده‌ره‌وه ده‌بێ پشتیوانی ته‌واو له ئوپۆزیسیۆنی دێموكرات‌و سێكۆلاری ئێران بكا. ئێرانێكی دێموكراتیكی فیدراڵ هه‌م له نێوخۆدا ئاشتی پێك دێنێ‌و هه‌م به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ دنیای ده‌روه‌دا ده‌ژی.
سه‌رچاو:

سه‌رچاو: http://sikirter.org |
|
|
|
|
|
|