| |
|

|
ده‌ی خـاكـه‌لێوه ساڵـڕۆژی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی كوردستان, سه‌عیدكاوه
|
ده‌ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌وساڵ ، شه‌ست‌و یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر له سێداره دانی قازی محه‌مه‌د سه‌ركۆماری كوردستان تێده‌په‌ڕی. به‌ره به‌یانی ده‌ی خاكه‌لیوه سئ ڕێبه‌ری قاره‌مان‌و هه‌ڵكه‌وتووی جوڵانه‌وی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له مه‌یدانی چوارچرای شاری مه‌هاباد ئه‌و شوێنه‌ی كۆماری دێموكڕاتی كوردستانی لێ ڕا گه‌یه‌ندرا بوو، جه‌للادانی نێردراو له‌لایه‌ن حه‌مه ڕه‌زاشای خوێن ڕێژ له سێداره دران . قازی محمد كه له دامه‌زرانی كۆماری كوردستان و ناساندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆكورد وه‌ك ڕێبه‌رێكی شاره‌زاو هه‌ڵكه‌وتوو له مێژوودا ناسراوه، له خۆ‌ڕاگری‌و فیداكاریشدا ده‌ی خاكه‌لێوه به ڕۆژی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی كوردستان و سه‌ر قافڵه‌یان قازی محمد ناسراوه . دوای ئه‌وه‌ی كه شه‌ری دووه‌می جیهانی كۆتایی ده‌هات، ڕژێمی نگریسی شاهه‌نشاهی به چاو لێكه‌ری له داگیركه‌ران كوردستان كه شۆرشی شێخ سه‌عیدو شێخ عوبه‌یدیلاو شێخ مه‌حمودو شۆرشی ئاڕاڕاتیان تێك شكاندبوو، ئه‌ویش وێڕای فڕوو‌فێڵ و واده درۆینه‌كانی، به ڕژتنی خوێنی ڕێبه‌رانی كورد، قاره‌مانانی هه‌ڵكه‌وتووی گه‌له كه‌مان تاڕاده‌یه‌ك به ئامانجه گڵاوه‌كانی خۆی گه‌یشت. دیاره به‌و هه‌ڕه‌كه‌ته ناجوانمێرانه‌ی ده‌یویست بیری بزاوی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵات به یه‌كجاری بمرێنێ و نه‌یه‌ڵێ جارێكی دیكه بیری سه‌ربه‌ستی سه‌ر هه‌ڵداته‌وه و بۆ هه‌میشه له ئێران مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشان بۆ ئازاد‌ی به چۆلی بمێنێته‌وه .گه‌لی كورد كه نیزیك به چوار سالبوو سێبه‌ری شوومی ژاندارمی له‌سه‌ر نه‌مابوو، كه‌متر له ساڵێك بوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، ورده ورده ده‌هات چاره‌نووسی یه‌كجاری خۆی دیاری بكات. به‌داخه‌وه بێكه‌سی و بێ‌پشت و په‌نانی له لایه‌ك ، یه‌كگرتوویی و شه‌ڕفرۆشی داگیركه‌رانی كوردستان له لایه‌كی دیكه، وایكرد كه دوژمنی قین له‌دڵ جارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ر كوردستاندا زاڵ بێت‌و‌ده‌ست به‌سه‌ر میلله‌تی كورد داگرێته‌وه. به‌له‌سێداره‌دانی ڕێبه‌رانی كورد‌و خوێن ڕێژی بێ په‌ڕوا له‌كوردستان، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت خایه‌ن خه‌باتی گه‌لی كوردی خسته نێو ته‌نگژه‌وه‌و به گوشاری له‌حه‌د به‌ده‌رو پێك هێنانی ترس و وه‌حشه‌ت ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی بۆ كار‌و خه‌بات و تێكۆشان پێك هێنا. به‌ڵام كورد گوته‌نی “به‌رخ هه‌ر‌له‌بن سه‌وه‌یدا نابێ“ نه‌بوونی ئازاد‌ی له لایه‌ك و زه‌برو‌زه‌نگ و بگر‌ه و بگوژه‌ی دو‌ژمن له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خه‌باتكارانی كۆڵنه‌ده‌ری هاندا كه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی پێشێلكراو له بگر‌ه و بگوژه نه سڵه‌مێنه‌وه و درێژه به خه‌باتی شێلگیری خۆیان بده‌ن . رژێمی دژی گه‌لی حه‌مه‌ڕه‌زاشا كۆماری كوردستانی تێكدا، سه‌ركۆمارو ڕێبه‌رانی كوردی له‌سێداره‌دا، به‌ڵام نه‌یتوانی تۆزقاڵێك له خۆشه‌ویستی پێشه‌واو كۆماری كوردستان كه‌م كاته‌وه‌و خه‌بات و فیداكاریان له دڵوو ده‌روونی گه‌لی كورد بستڕێته‌وه . قازی محمد له دادگای نیزامی، له گه‌لی كوردی بێبه‌ش له ئازادی‌و كوردستانی ده‌ست به‌سه‌ر داگیراو جانانه به‌رگری كرد‌و هه‌موو شتێكی وه‌ستۆی خۆی گرت . قازی محمد گه‌ل و نیشتمانی خۆی خۆش ده‌وێست و ده‌یزانی كه وڵاته‌كه‌ی ژێرده‌سته و وه‌دوا خراوه و میلله‌ته‌كه‌ی به‌شخوراو لێدراوه‌و ده‌چه‌وسێته‌وه‌و له ژیرباری زوڵم و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیدا ده‌ناڵێنێ . هه‌ر‌ئه‌و شاره‌زایی و دڵسۆزیه بوو كه سوێند‌ی خوی برده سه‌رو وه‌فادار به گه‌ل وڵات مایه‌وه و له‌و ڕاستایه دا پێی داگرت و به دوژمنی سه‌لماند به گیان ئاماده‌ی فیداكارییه و له‌سه‌ر مافی گه‌له به‌شخورا‌وه‌كه‌ی سوور‌ه و كۆڵ نه‌دات . قازی محمد كه هه‌میشه له قسه‌كانیدا له‌سه‌ر یه‌كێتی و یه‌كبوونی چین و توێژه‌كان پێی داده‌گرت، ده‌یزانی به هۆی بڕه‌م بڕه‌می به‌رژه‌وه‌ندیخوازی و ناكۆكی عه‌شیره‌تی گه‌له‌كه‌ی له‌و په‌ڕی نه‌خوێنده‌واری و پاشكه‌وتوویی دا ماوه‌ته‌وه‌و ته‌نیا چاره‌سه‌ری بۆ یه‌كێتی به‌ره‌و پێش بردنی بیر‌و هرزی كۆمه‌ڵگا پێویسته هێزیكی سیاسی ڕێبه‌رایه‌تی بكات و ئه‌و یه‌كێتییه‌ی كه مه‌به‌ستی بوو پێكی بێنێ . قازی محمد دوژمنانی خۆی باش ناسیبوو، ده‌یزانی ده‌بێ له‌گه‌ڵ هێزه دێموكڕاتیكه‌كانی ئێران یه‌كبگرێ و هاوپه‌یمان بێت . قازی محمد له ئاست خۆ‌ڕاگری له به‌رانبه‌ری دوژمن‌دا بێ وێنه بووه، له‌ماوه‌ی دادگایی كردن‌دا كه سێ‌مانگی كێشاوه چوار‌جاریان قازیه‌كان بردۆته تاران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌كرده‌وه‌و بیروباوه‌ری رزگاریخوازی په‌شیمانیان بكه‌نه‌وه‌و بۆلای خۆیانیان ڕاكێشن . سه‌روان محه‌مه‌د‌شه‌ریفی كه له‌لایه‌ن رژێمی شاوه وه‌ك پارێزه‌ر بۆ‌قازیه‌كان دیاری كرابوو، له ساڵیی ١٩٥٦ی زاینی له‌رۆژنامه‌ی ئیتلاعات چاپی تاران‌دا نووسیبووی: *( قازی محمد حكومه‌تی ئێرانی له ئاستی میلله‌تی كورد وه‌ك خاین و تاوانبار نێو دێنا. ئه‌و قاره‌مانانه به جۆرێك له مه‌سله‌ك و بیروباوه‌ری خۆیان دیفاعیان ده‌كرد، كه هه‌یئه‌تی دادگا سه‌ریان سووڕ مابوو كه ئه‌وانه له كار‌و كرده‌وه‌ی خۆیان په‌شیمان نه بوون ) قازی محمد پیاوێكی خاكی و بێ فیزو هیدی و هێمن بووه . ڕوو‌خۆش و قسه خۆش و نوكته زان بووه . قازی محمد زمانه‌كانی كوردی، فارسی ، عه‌ڕبی ، ئازه‌ری ، ئینگلیسی ، فه‌ڕانسه‌یی و روسی زانیوه . له باره‌ی قازی محمد دا بۆ سه‌رده‌می خۆی هه‌رچه‌ندی باسی بكرێ هه‌ڵده‌كرێ. دو‌ژمن له‌هه‌موو بارێكه‌وه ناسیویه‌تی، هه‌رئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی رژێمی داخ له‌دڵی ئێران ، ناوبراوی بۆ كورد به ڕه‌وا نه‌دیوه‌و له‌سێداره‌ی داوه . به دوای شه‌هێدانی ده‌ی خاكه‌لێوه جینایه‌ت و خوێن ڕێژی رژێمی نگریسی پاشایه‌تی نه بڕاوه‌ته‌وه‌و له ناوچه‌كانی بـۆكان و سه‌قـز و بانه و گه‌ورك و ناوچه‌كانی تر ئێعدام، له‌سیداره‌دان درێژه‌ی بووه . له ١٠ی خاكه‌لێوه تا ١٧ و ٢١ ی خاكه‌لێوه هه‌ڵاوه‌سێن و ئێعدام درێژه‌ی هه‌بووه. واته: ئه‌وانه‌ی كه له مانگی خاكه‌لێوه دا دوا به دوای هه‌ڵاوه‌سینی سه‌ركۆماری كوردستان به تاوانی هاوكاری كـۆمارو كـورد بـوون هه‌ڵاوه‌سراون و شه‌هید كراون، بریتین : له محه‌مه‌دی نانه‌وازاده، حامید مازوچی ، ڕه‌سوڵ نه‌غه‌ده‌یان ، عه‌بدوڵڵای ڕه‌وشه‌نفكر، شێخ ئه‌مین ئه‌سعه‌دی، ئاغاسه‌دیق ئه‌سعه‌دی، عه‌لیاغای جه‌وانمه‌ردی، ڕه‌سوڵ ئاغای محمودی، ئه‌حمه‌دخانی فاروقی، عه‌بدوڵڵاخانی مه‌تین، حه‌مه‌خانی دانشوه‌ر، حه‌سه‌ن خانی فه‌یزوڵ ڵا‌به‌گی،عه‌لی‌خانی فاتح، عه‌لی به‌گی شێرزاد، ئه‌حمه‌دخانی‌شه‌جیعی(شه‌نگه) وه محه‌مه‌دبه‌گی فه‌یزوڵڵا‌به‌گی،(بابه‌خان به‌گ) بێجگه له‌و شه‌هیدانه كه‌به تاوانی خه‌بات‌و هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆماری دێموكڕاتی كوردستان له‌سێداره دراون زیاتریشن كه به شێوه‌ی جوراوجور شه‌هید كراون سلاوله‌سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدان پێشه‌وا قازی محمدی نه‌مر هه‌ر زیندو بێت یادی شه‌هیدانی سورخه‌ڵاتی كوردستان . سڵاو له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان . سڵاو له به‌ندیه سیاسیه‌كانی نێو زیندانی داگیركه‌ران. نه‌مان‌و سه‌ر شۆڕی بۆ سه‌رانی تاوانباری كۆماری ئیسلامی ئێران.
سه‌عیدكاوه “ كوێستاانی “ 24 / 3 / 2007
www.kurdland.com/said
|
|
|
|
|
|
|