| |
|
سێ‌شه‌ممه 21 ڕێبـــه‌ندان 2709 |
|
 |
|
|
|
 |
| |
|
 |
| |
|
 |
| |
| |
|
|
|

|
تایبه‌تمه‌ندی‌و كه‌سایه‌تیی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی، له روانگه‌ی رێبه‌رانی حیزبه‌وه
|
پ: به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری! تكایه وه‌ك هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌رێكی نزیكی كاك دوكتور سه‌عید، هێندێك له تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی كاك سه‌عیدی نه‌مر بۆ خوێنه‌رانی "كوردستان" باس بكه‌ن؟
و: یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی دوكتور سه‌عید ته‌وازوعی ناوبراو بوو. ژیانێكی زۆر ئاسایی له راده‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كدا هه‌بوو. چاوه‌ڕوانی‌یه‌كی له حیزب نه‌بوو كه بۆی جێبه‌جێ بكا، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ده‌یزانی كه حیزب پێویستیی به كار‌و تێكۆشانی وی هه‌یه، بۆیه زۆری كار ده‌كرد. ئه‌و ته‌وازوع‌و ده‌ركی هه‌لومه‌رجی حیزبه له‌و كاتی‌دا كه‌سایه‌تی‌یه‌كی وای له دوكتور سه‌عید خوڵقاندبوو كه له كاته ئاسته‌مه‌كانیشدا هیچكات نائومێدی لـێ نه‌ده‌دیت‌و له سیمای‌دا به‌دی نه‌ده‌كرد. بۆیه كاتێك له‌گه‌ڵی داده‌نیشتی، وره‌ت به‌رز ده‌بۆوه‌و، هیوای پێ ده‌به‌خشیت. ته‌وازوعی كاك سه‌عید به‌و واتایه نه‌بوو كه له به‌رانبه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا خۆی به كه‌م بزانێ‌و به شێوه‌یه‌ك ره‌فتار بكا یان بدوێ كه لایه‌نی به‌رانبه‌ر بتوانێ به قازانجی خۆی كه‌ڵك له قسه‌و ره‌فتاری كاك سه‌عید وه‌ربگرێ، به‌ڵكوو له‌و باره‌وه زۆری بڕوا به خۆی بوو‌و به قاتیعیه‌ته‌وه مه‌به‌سته‌كانی خۆی ده‌رده‌بڕی.
دیاره یه‌كێك له پێویستی‌یه‌كانی قاتیعییه‌ت به‌شێوه‌ی گشتی، بوونی سه‌راحه‌ت له وتاردایه‌و، كاك سه‌عید له‌و باره‌وه به‌نێوبانگ بوو. كه‌م‌وكوڕی‌و لاوازی‌یه‌كانی به‌رپرسانی حیزبی زۆر به روونی له‌گه‌ڵ باس ده‌كردن. ئه‌و سه‌راحه‌ته زۆر جار ده‌بوو به‌هۆی دڵ‌ئێشانی كه‌سانێك كه تازه له‌گه‌ڵی ئاشنا ده‌بوون، به‌ڵام له دوایی‌دا كه بۆیان ده‌رده‌كه‌وت ئه‌و قسه سه‌ریحانه له رووی دڵسۆزی بۆ حیزب‌و بۆ ئه‌و كه‌سانه كوتراون نه‌ك بۆ شكاندن‌و به‌هانه پێ‌گرتن، نه‌ك هه‌ر له قسه‌كانی دڵگیر نه‌ده‌بوون، به‌ڵكوو خۆشه‌ویستیی كاك سه‌عید زیاتر له دڵیان‌دا جێگیر ده‌بوو.
بێجگه له‌وانه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌ی كه یارمه‌تیی دابوو كه دوكتور سه‌عید وه‌ك رێبه‌رێكی به‌توانا ده‌ركه‌وێ، زه‌كاوه‌ت‌و بیری تیژیی ناوبراو بوو. ئه‌و بیرتیژی‌یه، به خوێندنه‌وه‌و موتالیعه‌ی زۆر ببوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك زانیاریی زۆر‌و به‌كه‌ڵك وه‌چنگ بێنێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رشته‌یه‌كی زانستیی خوێندبوو، به‌ڵام له ئه‌ده‌بیات‌و مێژووی كورد زۆر شاره‌زا بوو. له بیرمه له چاوپێكه‌وتنێكدا دیتم دیوانی مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی به‌ده‌سته‌وه بوو ده‌یخوێنده‌وه كه به زاراوه‌ی هه‌ورامی‌یه. دیار بوو زۆر حه‌زی له‌و دیوانه ده‌كرد. بڕێكی بۆ خوێندمه‌وه‌و ئه‌و وشانه‌ی كه من لێیان حاڵی نه‌ده‌بووم بۆی مه‌عنا ده‌كردمه‌وه، هه‌ستم پێ كرد كه ته‌واوی ئه‌و شێعرانه‌ی خوێندۆته‌وه. بۆی باس كردم هێندێك وشه‌ی هه‌ورامی كه لێیان حاڵی نه‌بووه، له هاوڕێیانی هه‌ورامی پرسیبوو‌و به‌م چه‌شنه به ته‌واوی شێعره‌كانی ده‌رك ده‌كرد‌و لێیان حاڵی ده‌بوو.
ئه‌و بیرتیژی‌یه‌ی دوكتور سه‌عید یارمه‌تیده‌رێكی دیكه بوو. ئه‌ویش ئه‌وه بوو زۆر به خێرایی بابه‌تێكی ده‌خوێنده‌وه‌و له بیری‌دا ده‌ماوه. ئه‌گه‌ر بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێك نیوسه‌عاتی بۆ كه‌سێكی عادی پێویست بوو، ئه‌و به نیوه‌ی ئه‌و ماوه‌یه ده‌یخوێنده‌وه‌و ره‌نگه له كه‌سه عادی‌یه‌كه‌ش باشتر لێی حاڵی ده‌بوو كه له بیری خۆی‌دا خه‌زنی ده‌كرد.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 421 |
|
|
|
|
|
|